13/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆبانئ شه‌ڕه ته‌قه‌ی خسته‌ی نیَوان پارتی و یه‌كێتی
بارودۆخی كۆبانئ لای هه‌ر كهسیَكی كورد بهجۆریَكی تر لیَكدانهوهی بۆ دهكریَت، بهلاَم له ههریَمی كوردستان به‌تایبه‌تی دوو حزبی دهسهلاَتداری پارتی و یهكیَتی ئه‌مجاره بابه‌تی كۆبانی شه‌ڕه ته‌قه‌ی خسته نیَوانیان و بهجۆریَك له په‌رله‌مانی كوردستانیش دژه لیَدوان كه‌وته تۆڕه كۆمهلاَتیهكان و میدیاكانی تر.
من دهڵیَم و به‌رده‌وامیش ئه‌و قسه‌یه دووباره ده‌كه‌مه‌وه"كه یهكیَتی و پارتی له‌سه‌ر هه‌موو شتیَك ناكۆكن ته‌نیا بابه‌تی پاره‌و نه‌وت و دابه‌شكردنی دوو ئیداره نهبیَت، هه‌رچه‌نده ئه‌و شه‌ڕه‌ش ده‌كه‌ن، بهلاَم دواتر لهژیَرهوه ڕیَك ده‌كه‌ون به هه‌رحاڵ دهگهڕیَمهوه سه‌ر بابه‌ته‌كه.
ئیَستا له ڕۆژئاوای كوردستان دۆخیَك دروستبووه پیَشتر كه‌س گویَی پیَ نه‌ده‌دا، بهلاَم ئه‌مجاره‌یان نازانین بۆچی پارتی و یهكیَتی خۆیان خسته نا هاوكیَشهكهوه و كۆمهڵیَك حزبی تری باشووری كوردستانیش به پهرلهمانتارهكانیشهوه پیَیهوه ناشیرین كردووه.
پاشان ڕۆژی 11-10-2014 چوار فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستات (پارتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو گۆڕان) به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌دژی یهكیَتی بلاَوكردهوه، كه دهڵیَن"پاش گه‌ماڕۆدانی كۆبانی یهكیَتی دهیهویَت پیَكهوه ژیانی ته‌بایی و له‌بار ببه‌ن".
میَژووی ململانیَی و ناكۆكیه‌كانی ئه‌و دوو پارته له‌سه‌ر هه‌ر بابهتیَكی نه‌ته‌وه‌یی ڕیشه‌یه‌كی دریَژی هه‌یه، بهلاَم ئه‌وه‌ی زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر دهكریَت پارتی دیموكراته، كه زۆربه‌ی كات هاو ههڵویَست نه‌بووه له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پاڵ هه‌ڵپه كردنه‌كانی یه‌كێتی موزایه‌ده كردنه‌كانی.
بۆیه ئه‌و هه‌موو كیَشانه دره‌نجامی ناڕیَكی له بڕیار‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌یی و حزبی نهبیَت هیچی تر نیه، هاوكات سه‌ر ئیَشهیهكی زۆر بۆ میلله‌ت دروست دهبیَت و نازانین له په‌نای ئه‌وه‌وه چۆن دژی یه‌كتر دهخویَنن و به‌رده‌وامیش له بچووكترین كیَشه تا ئه‌وپه‌ڕی كیَشه گه‌وره‌كان لهژیَر سه‌ری ئه‌وان دایه، بهلاَم تاكی كوردیی شه‌رابی مه‌ستی خواردووه‌و د‌رك به‌وانه ناكات، بۆیه ئه‌مجاره كۆمهڵیَك حزب له ڕۆژئاوای كوردستان به هه‌مان شیَوهی باشووری كوردستان له‌به‌ر ده‌ستكه‌وت و ململانیَی نا شه‌ریفانه ئه‌و دۆخه‌یان به‌رهه‌م هیَنا و به‌رهه‌مه‌كه‌شی دهچیَته گیرفانی چه‌ند كهسیَكی ئیَره و ئهویَ، ئه‌وكات من چ له كوردایهتیهك بكه‌م ئاوا لهژیَر ده‌ستی هه‌م دوژمنانی و هه‌م دۆسته‌كانی پارچه پارچه‌و ئه‌تك كرابیَت؟
بۆیه ئه‌گه‌ر باسی هاوهه‌لویستی بۆ كۆبانی ده‌كریت واباشتره جاری لیره هاوههلوییست بن ئینجا كوردانی ئهویَ دڵخۆش ده‌بن ، ئه‌وكات پیَویستی به په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی ههریَم و سه‌رۆكایه‌تی ههریَم و پارتی یه‌كیتی نابیت بازرگانیان پیوه بكه‌ن و شیر‌و حه‌فازه و بسكویت-یان بۆ بنیَرن