میژووی بزاڤی ره‌وتی ئیسلامی له باشوری كوردستان بۆ سالانی حه‌فتاكان ده‌گه‌ریته‌وه كه سه‌رتا ئه‌و بزافه له شیوه‌ی چه‌ند ریكخراویكی جودا جودا كاریان كردووه، وه پیشووتر به‌شیك له سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان وه‌كو لقیكی عیراقی له چوارچیوه‌ی ئیخوان كاریان كردووه، دواتر له‌گه‌ل هاتنه سه‌ر ده‌سلاتی صه‌ددام و به‌رده‌وامی زۆرداریه‌كانی ئه‌و رژیمه چه‌ند ریكخراویكی ئیسلامی به نهینی كاریان كردووه، دواتر له ساڵی 1978 بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی داده‌مه‌زریت، له ساڵی 1987 پارتیكی چه‌كداری ئیسلامی به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی خۆی راده‌گه‌ینێت و چه‌ند هیزیش دروست ده‌كات و ده‌بنه به‌شیك له ئۆپۆزیسیۆنی عیراق و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی، هاوشانی به‌ره‌ی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی باره‌كه بریاری به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی له دژی رژیمی به‌عسی دا، وه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی خاوه‌ن چه‌ندین هیزی چه‌كداری جوودا بووه.
له‌دوای راپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی 1991 و ئازادبوونی به‌شیكی باشوری كوردستان، له ساڵی 1992 یه‌كه‌م هه‌لبژاردن ئه‌نجام ده‌دریت، به‌پێی بریاری ئه‌وساش هه‌ر حیزبیك ریژه‌ی ده‌نگه‌كانی نه‌گاته 7% ئه‌وا نا‌توانیت به‌شداری له په‌رله‌مان و حكومه‌تدا بكات, بۆیه له یه‌كه‌م هه‌لبژاردندا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌یتوانی بگاته 7% و ریژه‌ی ده‌نگه‌كانی 5% بوو.
چاودیرانی سیاسی له كوردستان هۆكاری كه‌می ده‌نگی ئه‌وسای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ ناروونی سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌و گرنگی نه‌دانی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌گیرنه‌وه، به‌شیكیش له كادیره ئیسلامیه‌كانی ئه‌و كات لایانوایه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ته‌كنیكی هه‌لبژاردن شاره‌زایی نه‌بووه، وه له زۆرینه‌ی شوینه‌كانیش چاودیری نه‌بووه بۆیه زۆریك له ده‌نگه‌كانی فه‌وتاوه.
له‌ساڵی 1994 پارتیكی ئیسلامی میانره‌وی دوور له چه‌ك داده‌مه‌زریت و یه‌كیك له‌سه‌ركرده‌كانی پیشووی ئیخوان ده‌بیته ئه‌مینداری ئه‌و حیزبه به‌ناوی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌و پارته ئیسلامیه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه رووبه‌روی هیز و فشاری ده‌سه‌لات ده‌بیته‌وه، به‌لام به‌هیزی ریكخستنه‌كان گه‌شه به یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌دات و فراوان ده‌بێت.
له‌ساڵی 1992 تاكو 2003 هه‌میشه لایه‌نه سیاسیه‌كان له ململانیی و شه‌ردا بوون و له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ری ناوخۆ له نیوان پارتی و یه‌كیتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا و لایه‌نه‌كانی تریشدا روویداوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه باشوری كوردستان به‌سه‌ر سی نناوچه‌دا دابه‌ش بوو هه‌ریمی زه‌رد و سه‌وز به فراوانی و هه‌ریملا ئیسلامیه‌كان كه هه‌له‌بجه‌و سه‌یدسادق و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
لپیش پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و داگیركردنی عیراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راپۆتیكدا باس له بوونی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كریت كه تێیدا له كوردستان یه‌كێتی و پارتی و ئیسلامیه‌كان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنیكی به‌هیز له دژی صه‌ددام هه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌ڵبژاردنه‌كان و پیگه‌ی ئیسلامیه‌كان:
له‌دوای 2003 و فراوانی بازنه‌ی عیراق و پارته سیاسیه‌كان كه‌وتنه ململانیی هه‌لبژاردن و ده‌نگیش بوویه ته‌رازووی هیز لای لایه‌نه‌كان به‌جۆریك ریژه‌ی ده‌نگ و قه‌به‌بوونی ده‌نگی هه‌ر لایه‌نیك واتای هاتنه ده‌سه‌لاتی ئه‌و پارته بووه، به‌گشتی له هه‌لبژاردنه‌كانی به‌رایی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق سه‌رتا سوننه‌كان بایكۆتی هه‌لبژاردنیان كرد و شیعه و كورد وه‌ك دوو هیزی گه‌وره له عیراق ده‌ركه‌وتن. هه‌ر یه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی سه‌روی 60 كورسیان برده‌وه، پارتی وه‌ك یه‌كه‌م و یه‌كیتی وه‌ك دووه‌م، لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به كۆمه‌لی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی ته‌نیا 7 كورسیان به‌ده‌ست هینا، ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رنجه ده‌نگی ئیسلامیه‌كان له‌شیوه‌ی بازنه‌یه‌كی داخراودا و زیاد ناكات، له‌دوای 2006 تا ئیستا ژماره‌ی كورسی هیزه ئیسلامیه‌كان بۆ عیراق زیادی نه‌كردووه له كوردستانیش هیزه ئیسلامیه‌كان له ریزبه‌ندی چواره‌م و پینجه‌مدان، به‌جۆریك تا ئیستا له‌و پله‌یه هه‌لنه‌كشاون.له ئیستادا لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی 17 كورسین، یه‌كگرتووی ئیسلامی 10 كورسی، كۆمه‌لی ئیسلامی 6 كورسی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 1 كورسی. چاودیرانی سیاسی هه‌لنه‌كشانی ده‌نگی ئیسلامیه‌كان و مانه‌وه‌یان له یه‌ك ئاستدا بۆ لاوازی مه‌وقیفی ئیسلامیه‌كان و نه‌بوونی وتاریكی جیگیر ده‌گیرنه‌وه، به‌شیكیش له كادیرانی ره‌خنه‌گری نیو ئیسلامیه‌كان لایانوایه خیتابی ئیسلامیه‌كان له سه‌رتاوه تاكو ئیستا گۆرانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، سه‌ره‌رای ئه‌وه مه‌وقیفی نیشتیمانیان لاواز ده‌ركه‌وتووه. وه ئیسلامیه‌كان نه‌یاتوانیوه ده‌رفه‌ت له بارودۆخ وه‌ربگرن و بتوانن ده‌نگه نارازییه‌كان له خۆ بگرن هه‌ر بۆیه‌شه پیش 17 شوبات لیستی چاكسازی نه‌یتوانی پارسه‌نگی هیز له كوردستان بگۆریت سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌نگیكی زۆری ناره‌زا له شه‌قامه‌كان و ماله‌كاندا هه‌بوون، به‌لام دوای حه‌ڤده‌ی شوبات و پیشووتریش بزووتنه‌وه‌ی گۆران توانی ده‌نگه نارازیه‌كان له خۆ بگریت و خیتابی بزووتنه‌وه‌كه‌ش و راگه‌یاندنه‌كانیش له‌گه‌ل شه‌قامدا سازاند.
جیاوازی هه‌لویستی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان:
سی پارتی ئیسلامی له كوردستاندادا كاری سیاسی ده‌كه‌ن، تاكو ئیستا ئه‌و سی لایه‌نانه یه‌كگرتوو و كۆمه‌ل و بزووتنه‌وه‌ی یه‌ك هه‌لویستیان له‌مه‌ر پرسه گرنگه‌كان نه‌بووه، جیاوازی هه‌لویستیان له به‌رامبه‌ر حكومه‌ت، په‌رله‌مان، لایه‌نه سیاسیه‌كان و روداوه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ته‌نانه‌ت پرسه نیشتیمانیه‌كان وای كردووه كه تیروانین و واجیهه‌ی خه‌لكی بۆ ئیسلامیه‌كان ته‌ندروست نه‌بیت، زۆرجاریش ئه‌و پارتانه وه‌ها پیناسه كراون كه ئه‌جیندای ده‌وله‌تانی تر بن، لایه‌ن ئیسلامیه‌كانیش نه‌یانتوانیوه له‌و بابه‌ته قه‌ناعه‌ت به خه‌لك و ته‌نانه‌ت به‌شیك له جه‌ماوه‌ره‌كه‌شیان بكه‌ن، له كوردستاندا ده‌نگۆی پالدانه پال ده‌وله‌تان وای له خه‌لك كردووه كه ئه‌و پارتانه دابه‌ش بكه‌ن. رووداوه‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست و بارودۆخی میصر و سوریا و ته‌نانه‌ت توركیاش كاریگه‌ی به‌سه‌ر پیگه‌ی سیاسی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و لایه‌نه‌كانی تریش له كوردستان دروست كردووه.
نه‌بوونی سیاسه‌تیكی روون و ستراتیجی دریژخایه‌ن لای به‌شیك له ئیسلامیه‌كان وای كردووه حیزبه ئیسلامیه‌كان ببنه پارتیكی رۆتینی میراتی به‌و واتایه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ببیته جه‌ماوه‌ری خیزانی و گه‌شه‌كردنی هه‌ر ته‌نیا له‌نیوان كادیرانی ئیسلامی خۆیاندا بیت، هه‌لبژاردنه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ده‌نگی ئیسلامیه‌كان جیگیره ته‌نیا هه‌ندیك جار ده‌نگی لایه‌نیكیان پالده‌داته سه‌ر ئه‌ویتریان.
م.ئه‌میر عبدلقادر كادیری بالای كۆمه‌لی ئیسلامی لایوایه ده‌نگی ئیسلامیه‌كان ئه‌ولاو ئه‌ولا له‌نیوان حیزبه ئیسلامیه‌كان ده‌كات و نه‌یانتوانیوه كار له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری لایه‌نه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن، ئه‌و كادیره لاشیوایه ترس و تۆقاندن و ناوزراندنی ئیسلامیه‌كان و خستنه پال ده‌وله‌تی تریان كاریگه‌ری له‌سه‌ر واجیهه‌ی ده‌نگده‌ر دروست كردووه،م. ئه‌میر عبدالقادر ده‌ڵێت " بیگومان شیوازی حوکم رانی لە کوردستان و سیستەمی حوکم کردن کاری گەری خراپی لەسەر دەنگدەر و ترساندن و تۆقاندنی خەلک و یاری کردن بە قوتی خەلک تەخشان و پەخشان کردنی سەروەت سانانی خەلک و ناوزەد کردن ئیسلامیەکان بە تیرۆرست و دەستی دەرەکی مەترسیان بۆ سەرئەزموونی ھەریمی کوردستان و فرت و فیل و تەزویرکردن لەکاتی ھەلبژاردنەکان لەلایەک و نەبوونی ئەزموونی حوکم داری لەلایەن ئیسلامیەکان و ناشیرین کردنیان لەلایەن دەستەلات بە فرە حیزبی کە ئیسلام یەک بەرنامەیە ئەو ھەموو حیزبەی بۆ چیە کە خەلکی کوردستان لە سەدا ٩٠ موسلمانە، نەبوونی یەک لیستی لەلایەن ئیسلامیەکان کەسەرجەم لایەن و کەسایەتیە ئیسلامیەکان کۆبکاتەوە ،ھەروەھا نەبوونی داھاتی سەربەخۆ لەلایەن لایەنە ئیسلامیەکان فاکتەریکی ترە، و نەبوونی بەرنامەیەکی روون لەلایەن لایەنە ئیسلامیەکان کە خۆی لە داواکاریەکانی خەلکدا ببینیتەوە و شەرمنی ئیسلامیەکان بەرامبەر دەستەلات خالیکی ترە،بۆیە دەبینین ھەرلایەنیکی ئیسلامی جاریکیان دەنگ کەم دەکات و جاریکیان زیاد دەکات بەلام ئەمە تەنھا دەنگی لایەنەئیسلامیەکانە ھەرجارەی بۆ لیستیکی ئیسلامی دەچیت بە گویرەی بەھیزی بەرنامەی ھەلبژاردنی ،بەلام نەیان توانیوە کار لەدەنگی لایەنەکانی دەرەوەی لایەنە ئیسلامیەکان بکەن.
ئایدۆلۆژیا و هه‌لنه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تی:
به‌شێك له چاودیران و شاره‌زایانی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان پییانوایه كه ئه‌و پارتانه زیاتر ئایدۆلۆژین و نه‌شیانتوانیوه ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته به‌ته‌واوه‌تی هه‌لبگرن، له ئیستاشدا پارتی ئایدۆلۆجی كه‌مبووه و سروشتی ئیشكردن له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیا سه‌ركه‌وتوو نیه.
عبدلسلام عبدالمجید لایوایه زه‌مه‌نیك حیزبه ئیسلامیه‌كان ریكخراوی خیرخوازیان هه‌بوو ئه‌و كاته‌ش كۆمه‌له خه‌لكێك له پیناو به‌رژوه‌ندی جه‌ماوه‌رو لایه‌نگیریان بوو له‌گه‌ل نه‌مانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش دووركه‌وتنه‌وه، عبدالسلام پیوایه پارتی ئیادۆلۆژی له كوردستاندا سه‌ركه‌وتوو نیه چونكه پارته ئیسلامیه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆ بگرن.
نه‌بوونی پرۆژه‌ی ئابوری به‌هێز و ستراتیجی دوو وای له پارته ئیسلامیه‌كان كردووه له‌گه‌ل بوونی قه‌یرانی دارایی ئه‌وانیش بكه‌ونه ناو قه‌یرانه‌وه، لاوازی لایه‌نی ئابوری و دارایی له‌نیو ئیسلامیه‌كان به‌رادده‌یه‌كه كه زۆر جار په‌نا ده‌بنه به‌ر كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خیرخوازی زه‌كات ئه‌وه‌ش بۆ راییكردنی دام و ده‌زگاكانی حیزب، بۆیه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه خه‌لك له خۆ بگرن و بژیوی ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن چ له نیو حكومه‌ت چ له‌ناو دام و ده‌زگاكانی حیزب.
لاوازی پیگه‌ی گه‌نج له نیو پارته ئیسلامیه‌كان و نه‌دانی پیگه‌و رۆل به‌و توێژه وایكردووه كه ئه‌و پارتانه له رووی جه‌ماوه‌ری گه‌نج و لاو رووه‌و دواوه بچن، كه‌می نوخبه‌ی گه‌نج له‌نیو لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به‌روونی هه‌ستی پیده‌كریت ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه كه پارته ئیسلامیه‌كان به به‌رنامه كاریان له‌سه‌ر گه‌نج نه‌كردووه.
هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه وایان كردووه كه پارته ئیسلامیه‌كان له كوردستان له شیوه‌ی پارتی خیزانی گه‌شه نه‌كردوودا بمینه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه هه‌میشه له هیزی چواره‌م و پینجه‌مدا بن و هه‌لنه‌كشێن.
[email protected]