له‌یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای هه‌ڵبژاردنی به
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن فه‌ره‌یدون روحانی ڕایگه‌یاند به‌رامبه‌ر
هه‌موو مه‌سه‌له‌و كێشه جیاوازه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی میانڕه‌ی دهبێتو،
هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئێران‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات.
دوای
هه‌ڵبژاردنی وه‌ك حه‌وته‌م سه‌رۆك كۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له
باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران كۆنفراسێكی
رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامداو ڕایگه‌یاند ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی‌و
خزمه‌تگوزاریی بۆ گه‌لی ئێران له یه‌كه‌مین كاره‌كانی دهبێتو، ئه‌و
به‌ڵێنانه‌شی بیر ناچێته‌وه كه به گه‌لانی ئێرانی داون.
ڕۆحانی
جه‌ختیكرده‌وه كه به‌رنامه‌یه‌كی میانڕه‌و په‌یڕه‌و دهكاتو، هه‌وڵی
بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌ی و كرانه‌وه‌ش ده‌دات به‌رامبه‌ر
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌سه‌ر
به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران روحانی ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ شه‌فافیه‌تی زیاتر
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵام ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی
له‌ئێستادا ڕه‌تكرده‌وه.
سه‌رۆكی
نوێی ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی به شه‌فاف وهسفكردو،
ئاماده‌ی ئێرانیشی ده‌ربڕی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
حه‌سه‌ن رۆحانی
بهڵێنیدا، به كه‌مكرنه‌وه‌ی ئاستیی بێكاری له ئێران و وتیشی هه‌نگاو
به‌هه‌نگاو هه‌وڵی لابردنی گه‌مارۆ ئابورییه‌كان ده‌دات.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا، روحانی وتی پێویسته به‌شار ئه‌سه‌د بمێنێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014.
رۆژی
هه‌ینی به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 18 ملیۆن ده‌نگ له‌كۆی 35 ملیۆن و
458 هه‌زارو 747 ده‌نگ له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران
حه‌سه‌ن روحانی كاندیدی میانره‌و ریفۆرمخوازه‌كان بوه سه‌رۆك كۆماری
ئێران.