12/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك لە ئێران ٧ كەس گیانیان لە دەستدا.
فڕۆكەیەكی توربۆی جۆری كۆماندەری سەر بە ئاسایش پارێزی وڵاتی ئیران كە لە زاھیدانەوە بەرەو تاران بەڕێکەوتوون، كەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا حەوت كەس گیانیان لهدهستدا.
لهم بارهوه ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران بڵاویكردۆتەوە كه تیمێكی بەدواداچوون و پشكنین لە رووداوەكانی ھێرشە تیرۆریستیەكان بۆ سەر ئاسایشی ئێران لە ناوچەی سێرەوانی سەر بە ویلایەتی زاھیدان بە فرڕۆكەی جۆری كۆماندەری لە تارانەوە بەرەو زاھیدان بەرێكەوتوون، بەڵام فڕۆكەكە لە رێگە بە ھۆكارێكی نادیار كەوتە خوارەوە ئەمەش بوو ھۆی گیان لە دەستدانی چوار فەرمانبەری ئاسایش پارێز و دهستهی فرۆكهوانی فرۆكهكه كه له سێ كهس پێكهاتبوون.