12/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نێچیرڤان بارزانی سەردانی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری سلێمانی شاندێكی باڵای پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە، شاندەكەی پارتی سەردانی گردی زەرگەتەیان كردووەو لەگەڵ رێكخەری بزوتنەوەی گۆران كۆبونەتەوە .
بەپێی زانیارییەكانی لە كۆبونەوەكەدا باس لە بارودۆخی كۆبانێ كراوە و بە هیچ شێوەیەك باس لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی نەكراوە كە بڕیارە 14ی ئەم مانگە بەرێوەبچێت .
هەروەها سەبارەت بە داواكاری گۆڕان و پێدانی پشكەكانی لە پۆستەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامودەزگاكانی دیكە، بە تێروتەسەلی باسی ئەو بابەتە نەكراوە ، بڕیارە سبەینێ باس لەو بابەتە بكرێت .