شه‌شه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
وشه‌ی هه‌راو، وشه‌یه‌كی كوردی په‌تییه، مه‌به‌ست لێی هه‌ر گوشادیی و فهرهحییه، مه‌به‌ستی ئێمه‌ش، جگه له ده‌ستپێگه‌یشتنی ئێوه، له خۆشحاڵیی و خۆشیی و دڵشادیییهكی هه‌میشه‌یی، هیچیتر نییه، ئه‌مه ئه‌وه!، شتی دیكه‌ش، كه گه‌ره‌كمه بێژم، ئه‌وه‌یه، كه ئێمه له هه‌راوی سازاودا، بگه‌ین به مه‌عنه‌ویی به‌تاو و گه‌رم و نه‌رمیی ئیمانیی و خۆشخوانیی سه‌ر سفره‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاگهیشتنێكی ته‌واوه‌تی ڕه‌زامه‌ندی خودا.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێ باشترین نه‌تیجه و كۆبهندیی گوشادییهكی سازاو و تاوی مهعنهویهتێكی خالیسه، بۆ خۆمان و بوونه‌وه‌ر، لێ..! ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌یه‌ك سازبده‌ین!؟، چۆن بڕیارێك بسازێنین!؟، چۆن هه‌نگاوێگ بهاوین!؟، چۆن سه‌فه‌رێك بكه‌ین!؟، به‌ره‌و كوێ بڕێن!؟، ڕێگای كوێ بگرینه به‌ر!؟، هه‌وار له كوێ داخه‌ین و دواجار بحهسێین!؟، په‌له بكه‌ین!، یان له‌سه‌رخۆ و هێندیی و خوێنساردانه هه‌وڵبده‌ین!؟، ئێوه پێم بڵێن!؟، چۆن بكه‌ین!؟، چاكه!، وه‌رن با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای خودای خۆشه‌ویست و هانده‌ری چاكه‌خوازیی و ئومیدبه‌خش و دڵلاَوا، كه پێمان ئه‌فه‌رمووێت: (وَسَارِعُوا إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ)، ﴿ێ‌ل عمران: ١٣٣﴾، واته: (په‌له بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به به‌خشینی په‌روه‌رێنتان و به‌هه‌شتێ كه هه‌راوی به ئه‌ندازه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وینه و سازكراوه بۆ ئه‌وانه‌ی له خوداترسن).
چ شتێك هێنده‌ی ئه‌و مهعنهویهتهی خودا گه‌وره و گرانقه‌در و به‌تاو و سازاوه له هه‌راوی ئاینده‌یه‌كی دیار، به‌رچاو، هه‌بوو، كه بۆخۆی وه‌ك فیلم و شانۆ و چیرۆكێكی حه‌قیقیی و واقیعیی، نیشانی مرۆڤه‌كانی ده‌دات، كێ هه‌یه ئه‌مه‌ی نه‌وێت!؟، كێ هه‌یه ئه‌مه‌ی نه‌بیستبێت!؟، كی هه‌یه خۆی له‌م نیعهتهی خودا خۆی ببوێرێت!؟، كێ شتێكی دیكه‌ی مه‌به‌ست و زیاده له‌وه‌ی خودای هه‌موو عاله‌میان ده‌یدات و ده‌یبه‌خشێت!؟ ،(بێگومان هیچ كه‌س)، كێ هه‌یه نه‌یه‌وێ ئه‌و هه‌وڵه بدات!؟، هه‌ركه‌سه و به پێی توانای خۆی، خودا زۆر له كه‌س ناكات، به‌هه‌شتی به‌رین و فراوانی هه‌بوو، سازكراو، ئومێد به‌خشین و هاندان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی له‌و چه‌شنه‌ی ئاماده و تاودراو، به نازونیعمه‌ت، بۆ فهرحانیی و گوشادیی ئینسانه‌كان، ئیدی ماوه‌ته‌وه چی!؟، ئێوه چی ده‌ڵێن!؟، ئه‌مه‌یه به‌خشینی خودا، كه بێگومان ئه‌وه‌ش به‌خشینی ده‌وێت له لایه‌ن ئێمه‌وه، ئه‌وه‌تا خودای ڕۆزیده‌ر و خاوه‌ن لێبورده‌یی و به‌خشنده، ئه‌فه‌رمووێت: (الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ) ﴿ال عمران: ١٣٤﴾، واته: (ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌نگانه و فه‌رحانیدا ماڵی خۆیان له ڕێی خودا ده‌به‌خشن و ڕكی خۆیان ده‌خۆنه‌وه و له مه‌ردم چاوپۆشی ده‌كه‌ن، خودا چاكه‌كاری خۆشده‌وێت).
بێگومان ژیان جگه له تاقیكاریی و خۆ بینینه‌وه له ته‌نگانه و فه‌رحانیدا، هیچیتر نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه، هه‌ر تاقیكارییه‌كی كاتیی و خۆشیی و ناخۆشییه‌كی كاتییه، ئه‌وه‌ش هه‌ر له پێناو چاكه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه‌كان و حیكمه‌تی نهێنیی و ئاشكرای خودا خۆیه‌تی!، ئێمه‌ی موسڵمان هه‌رچی بكه‌ین!؟، هه‌رچی بڵێین!؟، هه‌رچی ببه‌خشین، هه‌رچی وهدهستبهێنین!؟، هه‌ر كارێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ین!؟، كه ئه‌گه‌ر به نیاز و مه‌به‌ستی پاداشت و خۆشه‌ویستیی خودا بێت، ئیدی به‌سمانه، هه‌ندێ جاریش هه‌ڵه و كهمو كورتیی و نه‌زانین، له بیرچوون، حاڵه‌تی نه‌فسیی، لاوازیی ده‌رون و حه‌زی ئینسانیی، كاریگه‌رییه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ڕۆژگار، ده‌مانخاته ناو گوناهی كاتیی و كاری نه‌زانییه‌وه، بهلاَم گرنگ ئه‌وه‌یه زوو په‌شیمان بینه‌وه و نه‌هێڵین گوناح و كرده‌ی خراپ!، زاڵ‌بێت به سه‌رمانه‌وه، هه‌ر بۆیه خودای خاوه‌ن لێبوورده‌یی و پهردهیۆشی تاوانه‌كان، ئه‌فه‌رمووێت: (وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّـهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّـهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَىٰ مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ)، ﴿ێ‌ل عمران: ١٣٥﴾ واته: (ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌رگا كاری خراپ ده‌كه‌ن، یان ناحه‌قی له خۆ ده‌كه‌ن، خودا له بیرنابهنهوه و له به‌ری ده‌پاڕێنه‌وه: له خهتاكانیان ببورێ، بێژگه له خودا‌ش كێ له گوناهان ده‌بوورێ، جا ئه‌وانه له‌سه‌ر كارێ كه زانیویانه هه‌ڵه‌یه، پێداگرنین).
ئه‌ی ئه‌وه چ نیعمه‌تێكی گه‌وره و پیرۆزه كه خودا داویه‌تی به مرۆڤه‌كان!؟، لێیان خۆشده‌بێت، دڵیان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه، به ههراوێ كه هێنده‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وین، پان و به‌رینه، به‌س تۆ ته‌نیا خودا بناسه به حه‌ق و ڕاستیی، سهرلهمل و كوێڕایهڵ و ده‌ست به مشت و هاوڕا و به دهمهوهچووی بانگه‌وازی خودا به، هیچت لێكه‌م ناكات، جگه له لێ‌زیاد بوون و گه‌وره‌یی و ڕێزداریی و لێبوورده‌یی خودایی، هه‌ر خودای مژده‌به‌خش و وه‌دیهێنه‌ری پاداش، ئه‌فه‌رمووێت: (أأُولَـٰئِكَ جَزَاؤُهُم مَّغْفِرَةٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ)﴿ال عمران: ١٣٦﴾، واته: (ئه‌وانه پاداشتیان له‌لای په‌روه‌رێنیان لێبووردنه و باغاتێكه كه جۆباران به به‌ریاندا ده‌ڕوات و هه‌ر له‌و باغاتهدا ده‌مێننه‌وه، بهه! چه‌نده جوانه پاداشتی ئاكار چاكان).
هه‌موو هه‌وڵ و كۆشش و ته‌قالا و هیمه‌تێكی بێوچانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه، كه هه‌م ئاكارچاك و پاك و پوخت بین، هه‌م له پاداشتی كرده‌وه‌ی چاك بێبه‌ش و مایه‌پووچ نه‌بین، مرۆڤ ئه‌ركی چاكه‌كاریی و ههماههنكاریی و كۆمه‌ڵكاریی مه‌عنه‌ویی و كرده‌یی له‌سه‌ره و به‌س، ئه‌ویش له پێناو وه‌دیهێنان و وه‌ده‌ستهێنان و بچڕینی ئه‌و به‌ڵێن و واده‌یه‌ی، كه خودا، ته‌نیا خۆی ده‌توانێ وه‌دیبهێنێت و بیبه‌خشێت و ئافرادندنی بكات، بۆ مرۆڤه‌كان، ئه‌مه‌یه حیكمه‌تی بوونی خودا، ئه‌مه‌یه ڕێ و ڕێباز و مه‌شخه‌ڵی ڕێ، ئه‌مه‌یه سیسته‌م و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و چه‌سپاو و نه‌گۆڕ و عه‌داله‌تی گه‌ردوونی.
ئه‌ی پێویست ناكات ئێمه هه‌میشه به پێوه بین، له سوژده‌دا بین، به‌رده‌وام له شوكرانبژێریی و سوپاسگوزاریدا بین،( الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّـهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَـٰذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ)، ال عمران ﴿١٩١﴾، واته: (ئه‌وانه‌ی " چ به وێستاوی و چ له جێوه، به دانیشتن، چ له‌سه‌ر ته‌نیست ڕادهزێن" هه‌ر یادی خودا ده‌كه‌ن و له سازدانی ئه‌م عاسمان و زه‌مینه ڕاده‌مێنن، ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌رنده‌مان! تۆ ئه‌م ده‌زگایه‌ت به فیڕۆ ساز نه‌داوه، پاكیی و بێ عه‌یبی بۆ تۆیه، هه‌ر بۆ خۆشت له ئازاری به ئاگرمان بپارێزه).
ئایا ئه‌و وسف و سه‌نایه‌ی خودامان به‌س نییه، كه ته‌ریق بینه‌وه و له‌خۆمان ڕامێنین و تێفكرێین، كه ئاخۆ ئێمه چین كه خودا بهوچهشن و شێوه‌یه له‌گه‌ڵمان ده‌دوێت و به‌رده‌وام له ڕێنوێنیی و وهئاگاهێنانهوهماندا ده‌ستی میهره‌بانیی و خۆشه‌ویستیی هه‌یه به‌سه‌رمانه‌وه، ئایا شوره‌یی و بچووكیی و چرووكیی نییه بۆ ئێمه،! خۆمان و كرده‌وه و ئاینده‌مان لانه‌ده‌ین له بێوێڵیی و نهونهناسیی خودێتیی و گشتێتی بیر و فیكر و ئهندێشهكانیشمان.
خودایه ئه‌م دوعایه‌مان له‌سه‌ر دوور بگریت و له ئاگر و تووشی شووره‌یی نزیك نه‌كه‌وینه‌وه و له ناحهقیكاریمان، تووڕه‌یی خۆتمان لێ به دوور بگریت و ئێمه شایان به لێخۆشبوو‌ن و پادشتی زۆر و زه‌وه‌ند ڕه‌وا ببینیت، كه ئه‌فه‌رموویت: (
رَبَّنَا إِنَّكَ مَن تُدْخِلِ النَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ) آل عمران ﴿١٩٢﴾،، واته: (په‌روه‌رێنمان! هه‌ركه‌س تۆ بیخه‌یته ئاگر، تووشی شوورهیت كردووه، ئه‌وانه‌ی ناههقیكارن، هیچ كه‌س ده‌هانایان نایه).
مه‌به‌ستمان له دوورگرتن و دووره له خۆمدوورهی ئه‌و سزا‌و و تاوان و تهریقبوونهوهوهیه و پاڕانه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م زاتی حه‌قدا، كه تووشی شووره‌یی و ناحهقیكاریی و بێكهسمان نه‌كات، خودایه هه‌رخۆت فریادڕه‌س و ڕاگهیشتوویت به هه‌مووشت، خودایه هه‌ر كارێك كه دهماوهێت بكه‌ین، بێگومان سه‌خت و دژوار و ناڕه‌حه‌ت و ڕه‌ق و سه‌ختگیر و تووند و ئاسان نییه، سا لێت ده‌پاڕێینه‌وه و داوات لێده‌كه‌ین هه‌موو كاروباری ژیانمان ئاسان بكه‌یت و تووشی خێر و خۆشێمان بكه‌یت.
هه‌ر وه‌ك پێشینه و ڕابردوانی ئێمه، هه‌میشه دوعاخوان و ده‌ست له‌سه‌ر سنگ و چاوله‌ڕێی لوتفی تۆ بوون، بۆ لێخۆشبوو‌ن و لێبوورده‌یی و پاداشتی باش و نسیبی مه‌ئوای ههراوێكی پانوبه‌رینی وه‌ك به‌هه‌شتی ئه‌و دنیا و مه‌عنه‌ویی به‌تین و تاوی ئه‌م دنیاش، وه‌ك ئه‌گێڕیته‌وه و ئه‌فه‌رموویت: (
رَّبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا ۚ رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ)، آل عمران ﴿١٩٣﴾، واته: (په‌روه‌رێنمان! ئێمه بیستمان بانگ ڕایه‌ڵێك گازی ده‌كرد كه باوه‌ڕیی به پهروهرهندهیتان بێنین، ئێمه‌ش باوه‌ڕیمان هێنا، سا خۆت ئه‌ی په‌روه‌رێنمان! له گوناهانمان خۆش ببه و هه‌ر خراپه‌ی كردوومانه، وهیكوژێنه و ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پیاوچاكن بمانمرێنه).
ماوه‌ته‌وه تێفكرێین و تێڕامێنێین و داوا بكه‌ین و بڵێین خودایه: (
رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَادَ)، آل عمران ﴿١٩٤﴾، واته: (په‌روه‌رێنمان! ئه‌و شتانه‌ش به ئێمه ڕه‌وا ببینه كه له زوان پێغهمبهرانتهوه به‌ڵێنت پێمانداوه، شه‌رمه‌زاری ڕۆژی قیامه‌تمان مه‌كه، تۆ له هه‌ر په‌یمانێك بیده‌یت لاریت نییه).