ڕۆژووهوانــم ڕێـى ڕهیـیـانـم گرتـووه
بـه‌دڵ تـوێـشوى كـاروانـم هـهڵگرتووه
گهربگهم پێى یا نه‌گه‌م پێى هه‌ر ئه‌ڕۆم
شه‌و بهئهشـكم ڕوخسارى سیام ئه‌شۆم
تـۆزى تاوان نـیـشتووه لـه ڕوخـسارم
به زایه‌ع چوو ته‌مه‌ن ڕه‌نج به‌خه‌سارم
پـهشــیـمـانــم بـه كـۆڵـێ گوناهه‌وه
ئـهگـهڕێـمـهوه لـهڕێـى ئـه‌م ماهه‌وه
ڕابـردوى تـارم لـه یـادمـا ون نـابـێ
بێڕهحى خوا،جه‌ننه‌ت جێگاى من نابێ
ڕ‌ازى ڕهزامهنـدى ئه‌و وه‌ك ئاوى ڕون
شیرینه ئه‌شكێنێ تـینوێتى ده‌رون
گشت له‌م هه‌وارى دونیایه له گه‌شتین
كێ ئه‌زانێ ئه‌هلى نار یا به‌هه‌شتین.؟!
كـهوایـه بـا تـهمـهنـاكـهیـن بــارانـێ
گـومـان و گـهردى دڵ بـشوا گریـانـێ
ئه‌گه‌ر ئه‌م ماهه ده‌ستپێكى ژوانم بێ
ڕهحـمى یـار ساڕێـژى زام و ژانـم بێ
لـه‌ناو گـۆڕى نـهفسا زیـندوم كـاتـهوه
ئـهشێ تـاسـهر خـۆشترین ژیانـم بێ