14/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ڤیدیۆ: یه‌كێتی خۆی جه‌سته‌ی كوژراوانی خێڵی حه‌مه‌ی شێواندووه
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌سته‌ی كوژراوانی شه‌ڕی خێڵی حه‌مه‌ی شێواندووه نه‌ك جوندولئیسلام
.
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه دیداری یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتییه به‌ناوی جه‌لال جه‌میل كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت یه‌كێتی بۆ خۆی هه‌ستاوه به‌شێواندنی جه‌سته‌ی كوژراوانی شه‌ڕی خێڵی حه‌مه نه‌ك جوندولئیسلام.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌كێتی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به ئه‌مری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان ئه‌و كاره كراوه‌و جوندولئیسلام ئه‌وه‌ی نه‌كردووه.
ئێواره‌ی 23ی ئه‌یلولی ساڵی 2001 و پاش ره‌وانه‌كردنی هێزێكی زۆری یه‌كێتی نیشتمانی بۆ ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، شه‌ڕێك له‌نێوان جوندولئیسلام و هێزێكی یه‌كێتی روویداو بووه هۆی كوژرانی زیاد له 40 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی كه دواتر بلاوكرایه‌وه جه‌سته‌یان شێوێنراوه‌و لوت و گوێ و ده‌ست و قاچیان بڕدراوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی رێكخستنی چه‌ندین خۆپیشاندان له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان كه یه‌كێتی جوڵێنه‌ری بوو.
د.ع