له‌و ووشانه‌ی له‌م رۆژانه‌دا زۆرترین به‌كارهێنانیان هه‌یه، ووشه‌ی
شارستانێتی و مهدهنێتیه.. بۆ به‌رچاوڕوونی ئێمه‌ش باشتر وایه سۆراغێكی
مانا‌و مه‌دلووله‌كانی ئه‌م دوو زاراوه‌یه بكه‌ین.. سه‌ره‌تا شارستانێتی
به گشتی باس بكه‌ین و پاشان شارستانێتی ئیسلامی، تا خوێنه‌ر بزانێت
مه‌به‌ستمان له نوسین و ئیساره‌كردنی ئه‌م بابه‌ته چییه؟! دیاره كه
زاراوه‌ش ره‌هه‌ندێكی ململانێی فیكرییهو به‌كارهێنانی كاریگه‌ریی و گرنگی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه..
ووشه‌ی شارستانێتی له كوردیدا دیاره كه مه‌به‌ست له
ژیانی شاره، مه‌به‌ست له خوێنده‌واریی و دیده جیاوازه‌كانی لێكدانه‌وه‌و
پێناسه‌و ئه‌ته‌كێتی شێوازی ژیان و دابونه‌ریتی راقیانه و ره‌فتاركردنی
نه‌رم و نیانانه.. شارستانێتی له كوردیدا به‌رامبه‌ر به زاراوه‌ی (الحضارة)ی عه‌ره‌بی و (Civilisation) ی ئینگلیزی دانراوه..
الحضارة : له فه‌رهه‌نگی (لسان العرب)دا به نیشته‌جێ بوون له شاردا مانا كراوه. الحضر و الحضرة و الحاضرة پێچه‌وانه‌ی ده‌شته‌كی بوونه..
دیاره كاتێك كه ده‌وترێت شارستانێتی مه‌به‌ست له‌م مانا
زمانه‌وانیانه‌ی نیه.. به‌ڵكو مه‌به‌ست له مانا زاراوهكهیهتی كه
واتایه‌كی فكریی تایبه‌ته به ده‌قه فیكریی و مێژوویی و سیاسییه‌كانی
سه‌رده‌مه‌وه.
شارستانێتی وه‌كو داڕشتن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زاراوه‌یی فیكریی
بۆ رۆژئاواییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یه‌كه‌مین جار ووشه‌ی (Civilisation)
خۆیانیان به‌رامبه‌ر ووشه‌ی شارستانێتی به‌كار هێنا.. مه‌به‌ستیان ئه‌وه
بوو كه ببێته زاراوه‌یه‌ك و مانای ئه‌و پێشكه‌وتنه ماددی و پیشه‌سازیی و
ئاوهدانكارییه بگرێته خۆی كه ئه‌وان له سه‌ده‌ی پازده‌یه‌مه‌وه ـ
كه پێی ووترا سه‌رده‌می رابوون ـ دایانهێنابوو.. به‌لێم دواتر له‌گه‌ڵ
زۆربوونی مه‌دره‌سه فیكرییه‌كاندا پێناسه‌ی زۆرتری ئه‌میش هاته كایه‌وه
تا بوو به مانای: ئه‌و كلتوره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه‌تی كه سیما‌و سیفاتی
داهێنانی تایبه‌ت به خۆیان و دیدیانی تێدا ده‌دره‌وشێته‌وه..
له‌مه‌وه‌یه نوسه‌ران و مێژوونوس و بیرمه‌ندان ده‌ڵێن: شارستانێتی كۆنی
میسر، شارستانێتی یۆنانی، شارستانێتی سۆمه‌ری، شارستانێتی رۆمانی و فارسی و
چینی و هیندستانی و شارستانێتی چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاو
شارستانێتی ئیسلامی و ئێستاش شارستانێتی كۆمۆنیزم و شارستانێتی رۆژئاوا..
ئه‌م زاراوه‌یه كه له ئه‌روپاوه هاته ناوچه‌كانی ئێمه‌وه سه‌ره‌تا له عه‌ره‌بیدا بوو به (الحضارة
و المدنیه) و لای بیرمه‌ندانی كوردیش به (شارستانێتی) ناوبرا.. به‌لێم
كێشه‌ی به‌كار هێنانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م
زاراوه‌یه به‌كار ده‌هێنن ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی واتاكه‌یه‌وه كه
نایگهێنێت! ئه‌وانه هه‌رچی شتێك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌یه له كلتور‌و
كه‌له‌پووری خۆی یان له داهێنراوی نوێی یان له وهرگێڕراوو وه‌رگیراوی
ده‌ره‌كی هه‌مووی ده‌خه‌نه ناو بازنه‌ی زارواكهوه.. هه‌یه بیر‌و دیدی
بێگانه‌ی وه‌رگرتووه‌و كردوێتی به زاده‌ی خۆی! نه‌ك به‌و مانایه‌ی
دزیوێتی.. نا، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كه به‌رهه‌می فیكریی خۆی نیه‌و خۆی
ده‌كاته خاوه‌نی!! یه‌كێكی تر یاسا‌و ده‌ستووری ده‌ره‌كی هێناوه، یه‌كێكی
تر هونه‌ری یه‌كێكی تر، یان داهێنراوو به‌رهه‌می زانستی و ماددی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تری هێناوه‌و پێی وایه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆیدا
تێكهڵهیهكیان لێ دروست كات.. وه‌رگرتن و به‌كارهێنان و ته‌نانه‌ت
موتوربه كردنیش بۆ هه‌ندێك لایه‌نی دیدو رێ یان ئیداره‌ی سیاسی یان
ئه‌زموونی ئابووری یان كۆمه‌ڵناسیی و هه‌ندێك زانستی رووتی وه‌كو پزیشكی
ده‌شێت، به‌لێم له جیهانی فیكر‌و عه‌قیده‌دا ناشێت.. چونكه نیشانه‌ی
به‌زیووی ده‌روونیی و تێكشكانی شارستانێتیه.. چونكه مه‌رج نیه دیدو بیر‌و
دین و دیدی میلله‌تێك بۆ میلله‌تێكی تر شیاو بێت.. مه‌رج نیه كلتوری
گه‌لێك له ناو گه‌لێكی تردا په‌سه‌ند بێت.. چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
سیما‌و سیفاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه..
ئێمه كه قسه له‌سه‌ر شارستانێتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین
مه‌به‌ستمان شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه كه له شێوازی كۆمه‌ڵگه‌كانی تر
جیای ده‌كاته‌وه.. ئه‌وه شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویستی دیاره كه هه‌موو
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك شێواز‌و رێی خۆی هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی پێكه‌وه ژیان و
ئاڕاسته‌كردن.. هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی
خۆیان هه‌یه كه ناسنامه‌و كه‌سایه‌تیی و كلتوری سه‌ر به خۆیان هه‌یه
كه بۆیان بۆته سیما‌و سیفاتی جوێ بوونه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ی تر.. به
مانای مه‌به‌ست بڵێین: هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك شارستانێتی خۆی هه‌یه..
ئه‌مه وامان لی ده‌كات له‌وه به حه‌زه‌ر بین كه كاتێك
ئه‌م زاراوه‌و پێناسه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنین شتێك كه موڵكی شارستانێتی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بوو نه‌یكه‌ین به هی ئه‌و، ده‌بێ ئه‌و شتانه‌ی بنه‌مای
شارستانێتی خۆیه‌تی بخه‌ینه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.. چونكه ئه‌مه‌یه
كه وای لێ ده‌كات بزانین شێوازی ژیانیان چۆنه‌و چۆن له كۆمه‌ڵگه‌ی تر جیا
ده‌كرێنه‌وه. خۆ دروست كردنی سه‌یاره‌و مۆدێلاتی، یان فڕۆكه‌و سارووخ و
داهێنانه ماددیه‌كان كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان له ژیانی رۆژانه‌یاندا
به‌كاری ده‌هێنن، با كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكهوتووتریشیان به‌رهه‌می بهێنێت
به‌لێم خۆ ئه‌مه نابێته ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و هۆكاری جیاكردنه‌وه.. ئه‌م
به‌رهه‌مانه بێ لایه‌نن، گشتین و بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تین..
نا‌بینیت هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بازاڕی خۆییان بۆ ده‌كاته‌وه.. به‌لێم
ده‌بینیت كۆمه‌ڵگه‌كان به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕو دین و دیده‌كان وانین..
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌بینیت وه‌ك پاسه‌وان ئێشك ده‌گرن و وه‌كو
سهیتهرهش فیكر‌و دیدو تیۆریه‌كانی پێناسه‌ی ژیان ده‌پشكنن..
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژئاوایی نا‌بینیت هه‌رچه‌ند دیموكراتی بێت و مافی ئازادی
مسۆگه‌ر كردبێت، رێگا به دین و دیدێك، یان فه‌له‌سه‌فه‌و بۆچوونێكی فیكریی
و سیاسی وا بدات كه بزانێت دیدو پێناسه‌ی ژیانی، یان مه‌رجه‌عییه‌تی
ده‌ستووری، یان سیستمی سیاسی، یان بنه‌مای قیه‌می كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت..
ئه‌مانه شێوازی ژیانن.. ئه‌مانه سیما‌و سیفاتی شارستانێتین، ئه‌مانه
به‌رهه‌می ماددی نین كه ده‌شێت بهێنرێن و بخرێنه خزمه‌تی
كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانه‌وه.. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی زۆر پێشكه‌وتوو ده‌بینیت كه
زۆر به شارستانێتی خۆیه‌وه پابه‌نده‌و شانازی به كلتوور‌و كه‌له‌پووری
كۆنیه‌وه ده‌كات، كه‌چی له هه‌مان كاتدا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێترین
داهێنانی ته‌كنۆلۆژیایی و زانستی وولێتانی تر بهێنێته وولێتهكهی
خۆیه‌وه، چونكه بۆی ده‌بێته هۆكارێكی تری به‌هێزبوون.. له‌م
روانگه‌شه‌وه‌یه بوو ده‌مانبینی كه ده‌وڵه‌تانی هه‌ردوو بلۆكی رۆژههلێت و
رۆژئاوا ـ له سه‌رده‌مانی شه‌ڕی سارددا ـ ده‌زگای جاسووسییان بۆ یه‌كتر
ده‌خسته كار تا بزانن به‌رامبه‌ره‌كانیان چ ته‌كنۆلۆژیاو زانست و
داهێنانێكی نوێیان په‌یداكردووه، تا لێییانهوه فێربن، یان پلان و
نه‌خشه‌و شێوازه‌كانیان بدزن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه مایه‌ی
به‌هێزیی زیاتری سه‌ربازیی و ئه‌منی و ئابووریی.. ئه‌مانه هه‌مووی
به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م داهێنان و به خاوه‌ن
بوونی ئه‌و جۆره ته‌كنۆلۆژیاو زانست و داهێنانه پێشكه‌وتووانه نابنه
ناسنامه‌ی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك.. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بێته ناسنامه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دیدو تێڕوانینی عه‌قائیدیی و ئایدیۆلۆژیای تایبه‌تی و
به‌رنامه‌ی سیاسی تایبه‌ت به‌و كۆمه‌ڵگه‌یه..
هه‌موو ئه‌مه‌ی باسمان كرد ناچارمان ده‌كات پێناسه‌ی
زاراوه‌ی شارستانێتی بخه‌ینه بازنه‌ی (شێوازی ژیان و ناسنامه‌ی
كۆمه‌ڵگه)ه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جیای كه‌ینه‌وه له‌وانه‌ی ئامێر‌و شێوازی
ماددی و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانێتی، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه گشتین و
هه‌موو میلله‌تان وه‌كو یه‌ك به‌كاری ده‌هێنن..
ئێمه ده‌بێت زاراوه‌ی شارستانێتی وه‌كو لێك ههلێوێردنی
سیما‌و سیفاتی كۆمه‌ڵگه‌كان و شێواز‌و چۆنیه‌تی تایبه‌تی ره‌فتاری ژیانی هه‌ر
یه‌كه‌یان به‌كار بهێنین. زاراوه‌ی مه‌ده‌نیش بۆ ئامێره مادییه‌كان و
چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و شێوازیان به‌كار بهێنین..
كه له كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه‌و مێژووی نه‌وه‌كانیان
دیراسه ده‌كه‌ین، ده‌بینین ئه‌وه‌ی لێكیان جوێ ده‌كاته‌وه‌و شارستانێتی
تایبه‌ت به هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌خاته روو، ئه‌و (دیدو تێڕوانین و
پێناسه)انهن كه هه‌ر یه‌ك له‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌رباره‌ی ژیان
هه‌یانبووه، ئه‌مه‌یه كه وای كردووه هه‌ر یه‌كه‌یان شێواز‌و چۆنیه‌تی
ژیانی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووبێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان بۆته
ناسنامه‌ی جوداو تایبه‌ت. هه‌ر ئه‌م (دیدو تێڕوانین و پێناسه)ی ژیان و
كۆمه‌ڵگه‌شه چۆنیه‌تی و شێوازی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان نه‌وه‌كان و توێژ‌و
چینه‌كانی هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی دیاری كردووه.. دیاره كۆمه‌ڵگه‌ش بریتیه له
كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك كه په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌میشه‌ییان پێكه‌وه هه‌یه،
شێواز‌و جۆر‌و چۆنیه‌تی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌بێته سیما‌و سیفاتی
كه‌سایه‌تی تایبه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه.. له هه‌موو ئه‌م روانگانهوهیه
كه ده‌توانین بڵێین : شارستانێتی بریتیه له چهپكهنهیهك له (دیدو
تێڕوانین و پێناسه) ده‌رباره‌ی ژیان..
***
ئێمه‌ی موسوڵمان له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر زیاتر
پێویستیمان به لێك جوێ كردنه‌وه‌ی مانای هه‌ردوو زاراوه‌ی شارستانێتی و
مه‌ده‌نێتی هه‌یه.. چونكه ئیسلام وای له ئوممه‌ته‌كه‌ی كردووه كه به
شارستاێنتی خۆی ئوممه‌تێكی جیاواز بێت، دیدو تێڕوانین و پێناسه‌ی بۆ ژیان
جیاواز بێت، شێوازی ژیان و چۆنیه‌تیه‌كی تایبه‌تی خۆی خستۆته روو،
په‌یوه‌ندیی نه‌وه موسوڵمانه‌كانی به یه‌كترییه‌وه به شێوازێكی تایبه‌ت
به‌ستووه.. چونكه ئیسلام په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له‌سه‌ر
بنه‌ما عهقائیدییهكان داده‌مه‌زرێنێت، كه له وه‌حی خواییه‌وه هاتوون..
سیستمێكی توندوتۆڵیش له‌م عه‌قیده‌یه‌وه هاتووه، چهپكهنهیهك دیدو
تێڕوانین و پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆی بۆ ژیان داڕشتووه‌و كردوێتیه تۆڕی
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌كه، هه‌ر له‌م
په‌یوه‌ندییه‌شه‌وه هه‌ست و سۆزێكی (ئیمان یا ئه‌مان) ی له نێوان
هه‌مواندا بۆ ره‌فتاری كۆمه‌لێیه‌تی دامه‌زراندووه.. شارستانێتی ئیسلامی
ئاوا هاته پێش و كه‌وته ئاڕاسته كردنی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه، ئاوا بووه
شارستانێتیه‌كی تایبه‌ت به ئیسلام كه له هه‌موو شارستانێتیه‌كی تر جیا
ده‌كرێته‌وه..
راسته له سه‌رده‌مانی رابوونی پێشووی ئیسلامییدا زاراوه‌ی
شارستانێتی به‌كار نه‌ده‌هات، به‌لێم خۆ موسوڵمانان هه‌میشه رێسای
ههلێوێردنی باش و خراپ یان گونجاوو نه‌گونجاو یان سازاوو نهسازاویان
خستۆته به‌ر ده‌ست ئوممه‌ته‌كه كه چی ئامێر‌و شێوازی حهلێڵهو ده‌توانێت
له گه‌ل و میلله‌ت و كۆمه‌ڵگه‌كانی تره‌وه وه‌ریبگرێت و چی دیدو
تێڕوانین و پێناسه‌یه‌و حه‌رامه، بۆی نیه وه‌ریبگرێت..
له‌م زهمینهوهیه كه ده‌ڵێین شارستانێتی شتێك نیه و
له هه‌ر گه‌ل و میلله‌ت و كۆمهڵگهیهكهوهو هه‌ر چۆنێك ده‌ست كه‌وت
وه‌رگیرێت! نا.. شارستانێتی موسوڵمانان بریتیه له چهپكهنهیهك دیدو
تێڕوانین و پێناسه‌ی ژیان، كه له بیروباوه‌ڕی ئیسلامییه‌وه هاتووه..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلامهكهش دینی خوای گه‌وره‌یه‌و به وه‌حی بۆ
پێغه‌مبه‌ری خوای ێلى الله علیه و سلم ناردووه، ناشێت و ناكرێت له‌گه‌ڵ
دیدو تێڕوانینی تردا موتوربه بكرێت، چونكه پێكه‌وه هه‌ڵكردنیان
نامومكینه.. ئه‌مه مه‌ته‌ڵێك نیه‌و هه‌ڵهێنانی بیرتیژیی بوێت، هه‌ر
كه‌سێك سه‌یری هه‌ر قۆناغێكی ته‌مه‌نی شارستانێتی ئیسلامی بكات ئه‌وه
ده‌بینێت كه شارستانێتی ئیسلامی هه‌بوونی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بووه‌و
هه‌رگیز دیدو تێڕوانین و پێناسه‌یه‌كی ژیانی له شوێنێكی تره‌وه
نه‌هێناوه.. به‌لێم ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ماددی مهدهنێتیین به
لایه‌وه ئاسایی بووه له گه‌ل و میلله‌ت و كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تانی
ترییه‌وه وه‌ربگرێت، چونكه مه‌ده‌نێتی نه سیما‌و سیفاتی شارستانێتی
ده‌گۆڕێت و نه كرۆك و جه‌وهه‌ریشی.. چونكه ئیسلام رێی به
شوێنكه‌وتووانی نه‌داوه دیدو تێڕوانین و پێناسه‌ی ژیان له شوێنانی
تره‌وه وه‌ربگرن، ئه‌مه‌شه هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌لسه‌فه‌و عه‌قیده‌و
په‌یكه‌رو یاسا‌و رێسای كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ری نا‌بینیت له
سه‌رده‌مانێكی خۆیدا وه‌ریگرتبێت.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئان قه‌ناعه‌تی
هه‌مووانی به ئاڕاسته‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی داڕشتووه كه ئه‌م ئایه‌تانه
ده‌یخوازن:
ـ (قَدْ جَاءَكُم مِّنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ. يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلامِ وَيُخْرِجُهُم مِّنِ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ)المائدة/16
واته: به ته‌ئكید له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه روناكی و په‌یامێكی
ئاشكراتان بۆ هاتووه. هه‌ر كه‌سێك به ئومێدی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره
شوێنی كه‌وێت خوا به‌ره‌و رێبازی ئاشتی و ئاسووده‌یی رێنمایی ده‌كات،
له‌سه‌ر مۆڵه‌تی خۆی و پشتیوانی ئه‌و هه‌موویان له تاریكستانیهوه
به‌ره‌و روناكی ده‌رده‌هێنێت و هیدایه‌تی رێی راستیان ده‌دات..
ـ (اتَّبِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلاَ تَتَّبِعُواْ مِن دُونِهِ أَوْلِيَاء قَلِيلاً مَّا تَذَكَّرُونَ) الاعراف/3
واته: شوێن ئه‌وه بكه‌ون كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگارتانه‌وه
بۆتان هاتۆته خواره‌وه، شوێن سه‌رپه‌رشتیارو ئاڕاسته‌وانی دی مه‌كه‌ون..
كه‌مێك بیر كه‌نه‌وه..
ـ (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلامَ دِينًا) الاعراف/3واته:
ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌م بۆ ته‌واو كردن و هه‌موو نیعمه‌ته‌كانی خۆمم به ته‌واوی
به‌سه‌ردا رشتن و رازی بووم به‌وه‌ی ته‌نها ئیسلام به‌رنامه‌ی ژیانتان
بێت..
پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واش صلى الله علیه و سلم ده‌فه‌رموێ:
ـ (فَإِنَّ خَيْرَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللَّهِ وَخَيْرُ الْهُدَى هُدَى مُحَمَّدٍ وَشَرُّ الْأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ)[1]واته:
باشترین قسه كتێبه‌كه‌ی خوایه، باشترین رێنماییش رێنمایی موحه‌ممه‌ده
ێلى الله علیه و سلم، خراپترین شتیش داهێنراوهكانێتی، هه‌موو داهێنراوێكیش
گومڕاییه..
ـ (مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ)[2] واته: هه‌ر كه‌سێك زیاده‌یه‌كی خسته سه‌ر ئه‌م دینه‌مان كه هی خۆی نه‌بێت، ئه‌وه به‌سه‌ریدا ده‌درێته‌وه..
ـ (تَرَكْتُكُمْ على المَحَجَّة البَيْضاءِ، لَيْلُها كَنَهارها، لا يَزيغُ عَنْها إلا هالِكٌ)[3] واته: له‌سه‌ر رێبازێكی روناك جێم هێشتوون، شه‌وی وه‌كو رۆژی روناكه، ئه‌وی فه‌وتاو نه‌بێت لێی لا نادات..
ـ (لَتَتَّبِعُنَّ سُنَنَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ شِبْرًا بِشِبْرٍ، وَذِرَاعًا بِذِرَاعٍ، حَتَّى لَوْ دَخَلُوا جُحْرَ ضَبٍّ لاتَّبَعْتُمُوهُمْ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، فَمِنَ الْيَهُودِ وَالنَّصَارَى؟ قَالَ : فَمَنِ)[4]واته:
بست به بست و باڵ به باڵ ده‌كه‌ونه شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتان
كه‌وتوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆبكهن به كونی قۆریشدا هه‌ر به شوێنیان‌دا
ده‌چن! ووتیان: مه‌به‌ست له جوله‌كه‌و دیانه؟ فه‌رمووی: ئه‌دی..
له‌به‌ر هه‌بوونی ده‌یان و سه‌دان ئاڕاسته‌ی ئاوا بنبڕو
رێبهست موسوڵمانانی هه‌موو سه‌رده‌مێك قه‌ناعه‌تیان به‌وه بووه كه
بۆیان نیه دیدی فه‌لسه‌فی و تێڕوانینی عه‌قائیدی و پێناسه‌ی دینی له
غه‌یری ئه‌هلی ئیسلامه‌وه به ئومێدی سوود لێ وه‌رگرتن وه‌ربگیرێت، به‌لێم
به‌و مه‌به‌سته‌ی كه بۆ شاره‌زابوونه لێی، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌تی،
بۆ موناقه‌شه‌ی خاوه‌نه‌كانیانه، ئه‌وه رێ لێ نه‌گیراوه، به تایبه‌تی
بۆ زانا هه‌ڵكه‌وتووه‌كان و بیرمه‌نده لێهاتووه‌كان و خاوه‌ن دیده
فیكرییه ده‌ركه‌وتووه‌كان.. ئه‌مما وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕو بۆچوون و
پێناسه‌ی لیبراڵیزم یان ماركسیزم، یان وه‌رگرتنی سیستمی حوكمی دیموكراسی و
كۆماری، یان سۆشیالیستی یان پاشایه‌تی، یان دیكتاتۆری ئۆلیگاریشی، ئه‌وه
هه‌ر نابێت.. هه‌روه‌ها سیستمه‌كانی ئابووری وه‌كو سیستمی سه‌رمایه‌داریی و
سۆشیالیستی و ئه‌وانی تر.. به هه‌مان شێوه جائیز نیه دیدو تێڕوانین و
پێناسه‌یان ده‌رباره‌ی ژیان و ئازادی و بهرهلێیی ره‌وشت وه‌ربگیرێت..
ئه‌مانه‌ی له دیدی ماركسه‌وه هاتوون یان له دیدی هێگڵ یان داروین و
فرۆیده‌وه.. ئه‌مانه هه‌مووی دیدو تێڕوانینن، پێناسه‌ی ژیان و گه‌ردوون و
مرۆڤه.. ئاڕاسته‌ی ره‌فتاری ده‌سته‌جه‌معییه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
دینه‌یه كه خوای گه‌وره پێی رازی بووه ببێته به‌رنامه‌ی ژیانی
كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان. بۆیه پێویسته موسوڵمان پابه‌ندی دیدو تێڕوانین و
پێناسه‌كانی ئیسلام بێت و ته‌نها ئاڕاسته‌ی ئه‌ویش بۆ رێكخستنی ژیانی
وه‌رگرێت..
***
ئه‌مما مه‌ده‌نێتی.. كه بریتیه له ده‌سته‌یه‌ك شێواز‌و
هۆكاری ماددی كه وه‌كو ئامێر بۆ ئاسانكاریی ژیان به‌كار دێن، وه‌رگرتنی
ئه‌مه‌و سوود لێوه‌رگرتنی شیاوه، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به شارستانێتی
هیچ لایه‌نێكه‌وه نییه، ئه‌مه به‌رهه‌مێكی گشتی مرۆڤایه‌تییه، نه
په‌یوه‌ندی به دیدو تێڕوانینه‌وه هه‌یه، وه نه په‌یوه‌ندی به
پێناسه‌ی فه‌لسه‌فی لایه‌نێكه‌وه هه‌یه، شتێك نیه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
لایه‌نێكی ئیسلامدا بكات. ئه‌مه وه‌كو بیرۆكه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی
خهندهقهكهیه كه له غه‌زای ئه‌حزابدا سه‌یدنا سه‌لمانی فارسی عه‌رزی
پێغه‌مبه‌ری خوای ێلى الله علیه و سلم كرد كه فارسه‌كان له جه‌نگی
به‌رگرییدا سه‌نگه‌ر به ده‌وری خۆیاندا هه‌ڵده‌كه‌نن، پێغه‌مبه‌ری خواش
ێلى الله علیه و سلم بیرۆكه‌كه‌ی پێ په‌سه‌ند بوو، یه‌كسه‌ر وه‌ریگرت و
نه‌خشه‌ی به پێی ئه‌وه بۆ خه‌نده‌قه‌كه‌ی خۆیان داڕشت.. یان كه سه‌یدنا
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێت شێوازی ئیداری دیوانه‌كانی له
فارسه‌وه وه‌رگرت كه زۆر شتی كارگێڕیی ئاسان ده‌كرد، وه‌كو له لایه‌نی
سه‌ربازییه‌وه دیوانی تایبه‌تی به سه‌ربازان دامه‌زراند، دیوانی
سه‌ربازیی تیانوسێكی گه‌وره‌بوو ناو‌و ته‌فسیلاتی كه‌سایه‌تی سه‌ربازه‌كانی
تێدا تۆمار ده‌كرا.. هه‌روه‌ها دیوانی ئیداریی و دارایی و دیوانی سۆراغ و
لێپێچانه‌وه هتد. دیسان وه‌كو موسوڵمانانی نه‌وه‌كانی تر كه به درێژایی
مێژوی ئیسلامه‌تی و رابوونی شارستانێتییان ئامێر‌و داهێنانیان له كه‌ل و
میلله‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی تره‌وه وه‌رده‌گرت.. چونكه هه‌موویان به پێی
رێسایه‌كی شه‌رعی ره‌فتاریان ده‌كرد كه ده‌فه‌رموێ: (هه‌موو شتێك حه‌لاڵه
مه‌گه‌ر ده‌قێك حه‌رامی كات).
ئه‌م ڕێسایه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مانێكه.. ئه‌مڕۆش
موسوڵمانان هه‌ر به پێی ئه‌و رێسایه ده‌توانن هه‌رچییه‌كیان پێویسته له
ئامێری ماددی و شێوازی ئیداریی له گه‌ل و میلله‌ت و كۆمه‌ڵگه‌و
ده‌وڵه‌تانی تره‌وه وه‌ریگرن، با ئه‌و ئامێر‌و شێوازانه له لایه‌نی
سه‌ربازیی و پیشه‌سازیی و لایه‌نه‌كانی تری مه‌ده‌نییه‌وه بێت.. هێنان و
به‌كارهێنانی فڕۆكه‌و تانك و سه‌یاره‌و ئامێره‌كانی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی و
ئامێره‌كان تاقیگه‌و داهێنانه زانستیه‌كان و ته‌نانه‌ت وه‌رگرتنی
تیۆرییه زانستیه‌كانیش چ زیانێك له موسوڵمانان ده‌دات؟! هیچ.. هێنانی
هه‌ندێكیان نه‌ك هه‌ر زه‌روورییه، به‌ڵكو پێویسته.. گرنگ به‌كارهێنانێتی
بۆ به‌هێزبوون.. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ) الانفال/60واته: هه‌رچیتان بۆ به‌هێزكردنی خۆتان به‌رامبه‌ریان بۆ ده‌كرێت بیكه‌ن..
جاری وا هه‌یه هه‌بوونی ئه‌و كه‌ره‌سته‌و ئامێرانه
زه‌روورین بۆ هێنانه‌دی مه‌به‌ستی تر، یان خزمه‌تی زۆرتر‌و چاكتر، وه‌كو
ئه‌وه‌ی هه‌موو ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێویستی به كۆمپیوته‌ره.. ئه‌ركی
حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ئه‌وه‌یه خزمه‌ت كردنی هاوولێتیان ئاسان كات، تۆڕی
ئینته‌رنێت و ئه‌نجامدانی كاره‌كان له رێی كۆمپیوته‌ره‌وه هه‌موو
كاره‌كان ئاسان ده‌كات، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا هێنانی كۆمپیوته‌ره‌كه
فه‌رزه.. هه‌روه‌ها هه‌زاران ئامێری تری پزیشكی و ئه‌ندازیاریی و
بیناسازیی و كشتوكاڵ و دائیره خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری خانه‌نشین و مندالێن
و دایكان و په‌ككه‌وته‌و.. هتد..
هه‌ر ئامێرێك یان شێوازێكی مه‌ده‌نی له‌م جۆرانه‌ی
ئاماژه‌یان پێكرا كه وه‌رگرتن و كارپێكردنیان بۆ موسوڵمانان حهلێڵه،
ئه‌گه‌ر نێكه‌ڵ به شتێكی حه‌رام كرا، وه‌رگرتن و سوود لێوهرگرتنهكهشی
حه‌رام ده‌بێت و موسوڵمانان بۆیان نیه وه‌ری بگرن، با به مهدهنێتیش
بمێنێت.. بۆ نموونه ریكلامی ئامێرێك وێنه‌ی ئافره‌تێكی رووتی پێوه‌یه..
ئه‌مه له مه‌ده‌نێتی رۆژئاوادا شتێكی شیاوه‌و سروشتیه، به‌لێم له
ئیسلامدا حه‌رامه، وه‌رگرتنی ریكلامی ئامێره‌كه‌ش حه‌رام ده‌كات، بۆیه
ئه‌مه ناشێت وه‌ربگیرێت.. هه‌روه‌ها گۆشتی سه‌ربڕراوی ده‌ستیان كه
مه‌رجه شه‌رعیه‌كانی تێدا ره‌چاو نه‌كرا بێت.. یان مامه‌ڵه‌ی كڕین و
فرۆشتن و قه‌رز وه‌رگرتن به سوود (ریبا) ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌و نابێت..
ئه‌مانه ره‌فتاری مه‌ده‌نێتی رۆژئاوان به‌لێم تێكه‌ڵ به
شارستانێتیهكهیان بووه، بۆیه ئێمه ناتوانین لێیانه‌وه وه‌رگرین و بۆ
خۆمانی شیاو كه‌ین..
ئه‌و ئامێر‌و شێواز‌و داهێناه مه‌ده‌نییانه‌ی تر كه ده‌چنه
ئه‌م بازنه‌ی قه‌ده‌غه كراوه‌وه، ده‌شێت هونه‌رێك بێت، یان شێوازی پۆشاك
و مۆدێلێكی جلوبه‌رگ بێت، یان هێمای چینێكی كافران بێت، وه‌ك پۆشاكی
تایبه‌تی قه‌شه‌و پیاوانی دینی غه‌یره موسوڵمان و شتی تر .. هه‌موویان
مادام دیدو تێڕوانین و پێناسه‌یه‌كی شارستانێتی پێچه‌وانه‌ی ئیسلام عه‌كس
ده‌كه‌نه‌وه، بۆ موسوڵمان شیاو نیه وه‌ری بگرێت، چونكه ره‌واج پێدانی
بیروباوه‌ڕی كافران و لاسایی كردنه‌وه‌و به مه‌زن زانینیانه..
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه شارستانێتی بریتیه له
سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵه چه‌مكێك ده‌رباره‌ی ژیان.. بریتیه له كۆی دیدو
تێڕوانین و پێناسه‌ی بیروباوه‌ڕێك ده‌رباره‌ی ژیان و مرۆڤ و گه‌ردوون و
شێوازی ژیانی فیكریی و په‌یوه‌ندی كۆمهلێیهتییان.. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
شارستانێتی ئیسلامدا یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه، موسوڵمان بۆی نیه وه‌ریبگرێت و
پێوه‌ی پابه‌ند ببێت. چونكه ئیسلام خۆی نوقسانی نیه تا پێویستی به دیدو
تێڕوانین و پێناسه‌ی شارستانێتیه‌كی تر بێت تا پڕی بكاته‌وه!
ئه‌مما مه‌ده‌نییه‌ت به‌و پێناسه‌ی كه بریتیه له ئامێر‌و
شێواز‌و داهێنانه مادییه‌كان كه ژیانیان پێ ئاسان ده‌كرێت و گشتین و
تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نین، ئه‌وه موڵكی موسوڵمان و غه‌یره
موسوڵمانه‌و ده‌شێت موسوڵمانیش وه‌ریبگرێت و بیخاته خزمه‌ت رابوونی خۆی ..