موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوای كردوه به
لابردنی وێنه‌كانی له‌به‌غداو، هاوكات بهدلیهكی كاركردنی پێشكه‌شی عه‌لی
تمێمی پارێزگاری نوێی به‌غدا كردوه‌و، داوای لێكردوه كه خزمه‌تكاری
به‌غداو دانیشتوانه‌كه‌ی بێت "نه‌ك ته‌نها بۆ خۆی و مه‌زهه‌به‌كه‌ی".
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له ده‌سته‌ی سیاسی ڕه‌وتی سه‌در به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوزی ڕاگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در سه‌ردانی پارێزگای به‌غدای كردوه‌و، داوای كردوه
سه‌رجه‌م وێنه‌كانی له شاری به‌غدا لێبكرێته‌وه‌و، له‌وسه‌ردانه‌یدا
موقته‌دا سه‌در به‌دله‌یه‌كی كاركردنی پێشكه‌ش به عه‌لی تمێمی پارێزگاری
نوێی به‌غدا كردوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌و
دانیشتوانه‌كه‌ی.
له‌و
سهردانهییدا موقته‌دا سه‌در ئامۆژگاری پارێزگاری نوێی به‌غدای كردوه،
به‌غدا له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو سه‌رده‌می ملشیاكانی تایه‌فیدا ڕوبه‌ڕوی
ترس‌و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و خوێنڕشتنی زۆر بۆته‌وه، بۆیه پێویسته
پارێزگاری نوێ خزمه‌تكاری شاره‌كه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی بێت، نه‌ك ته‌نها بۆ
خۆی‌و تایه‌فه‌كه‌ی.
ڕۆژی
15ی ئه‌م مانگه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا پۆستی پارێزگاری
شاره‌كه‌یان به‌خشیه عه‌لی تمێمی نوێنه‌ری كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ربه
ڕه‌وتی سه‌درو، هاوكات پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكهشیان به‌خشیه
كوتله‌ی موته‌حیدون، دوای ئه‌وه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كشایه‌وه
له‌دانیشتنه‌كه.