14/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هاتنه گۆ
لهوهلاَمی نوسینێكی "ئازاد جوندیانی" وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه"ئیسلامیه‌كان چی‌یان لهوزهواجه كاسۆلیكیه ده‌ستكه‌وتوه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌دا" هه‌رزوو هه‌ردوو لایه‌نی ئیسلامی هاتنه ده‌نگ و قسه‌كانی جندیانیان بهشكستخواردو وه‌سف كرد.
له‌وباره‌یه‌وه "تۆفیق كه‌ریم" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ نه‌وا ووتی:
ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆمان به‌هیچ لایه‌نێكه‌وه گرێنهداوه ، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی یه‌كگرتوی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پاكێج ڕێكهوتووین بۆ داواكردنی چاكسازی و نه‌هێشتنی كه‌موكورتیه‌كان و هه‌روه‌ها پێكه‌وه دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین ، وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه هه‌تاوه‌كو ئێستا سه‌ربه‌خۆیانه هه‌نگاوی ناوه‌و خۆی به‌هیچ لایه‌ن و ولاَت و كه‌سێكه‌وه گرێنهداوه.
وهلهبهرامبهریشدائهبوبهكر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵنیوز ڕایگه‌یاند " قسه‌كانی جوندیانی به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆن به گشتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به تایبه‌تی، ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه نا ئاساییه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان بۆیان دروستبووه "
وتیشی "جوندیانی و حزبه‌كه‌ی به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌س هاوپه‌یمانی گۆڕان بێت، به دوژمنی خۆیانی ده‌زانن" ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه "وتاره‌كه‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی، ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیه و شتێكی نوێی تیانیه ".