14/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جوندیانی بۆیه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ چیان له‌و زه‌واجه كاسۆلیكییه ده‌ستكه‌وتووه
له وتاره‌كه‌یداکه‌له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه،ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان باسی رووداوه‌كانی كوردستان و پلانه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات وه چه‌ندین پرسیار ده‌خاته ڕوو.
له وتاره‌كه‌یدا ئازاد جوندیانی ده‌ڵێت:" بزاوتی ئۆپۆزسیۆن له17ی شوباتدا شكستی هێنا، چونكه نه‌یتوانی ئه‌و ئامانجه وه‌دیبێنێ كه‌ئۆپۆزسیۆن پلانی بۆ داڕشتبوو و كورد وته‌نی دار‌و نه‌داری خۆی خستبووه تورگه‌ی خۆپیشاندانه‌كان‌و پلانی ئه‌وه‌ی داڕشتبوو كه‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی كوردستان بڕوخێنێ‌و له‌دیمه‌نی سیاسی‌دا هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات بسڕێته‌وه‌و دادگاییكردن‌و حوكمدانی سه‌ركرده‌و هه‌ڵسوڕاوانی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش به‌شێك بوو له‌سیناریۆكه‌یان، نموونه‌یه‌كی كاریكاتێری نه‌خشه‌ی لادان‌و دادگاییكردنی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتیش له‌به‌ر ده‌رگای سه‌رای سلێمانیدا نمایشكرا. دواجار به‌حیكمه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی‌و كابینه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ستراتیژی ئۆپۆزسیۆن له‌مه‌ڕ سڕینه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌یاره‌كانیان به‌وپه‌ڕی سه‌روسه‌داوه شكستی هێنا".
وه‌سه‌باره‌ت به لایه‌نه ئیسلامیه‌کانیش ده‌نوسێت ،"پرسیارێك له‌و حزبه ئیسلامییانه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌كه‌م، كه‌دڵنیام لایه‌نگرانیشیان ئه‌و پرسیاره ئه‌كه‌ن‌و ئه‌ڵێن، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ چیان له‌و زه‌واجه كاسۆلیكییه ده‌ستكه‌وتووه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؟ (ببوورن وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سیاسی به‌كارمهێناوه‌و هیچ مانایه‌كی تر هه‌ڵناگرێ)، ئایا وه‌ك سروودی ئینته‌رناسیۆنال ئه‌ڵێ، گۆڕان ئاخرین شه‌ڕی سه‌روماڵه ئه‌یكات، دووحزبه‌كه‌ش ئاخرین شه‌ڕی سه‌روماڵه ئه‌یكه‌ن؟ ".