(5)ڕازی کردنی دڵی دایك و باوك
14/07/2013 نوسەر: bzavpress

(5)ڕازی کردنی دڵی دایك و باوك

  

وانەی پێنجەم


باوك و دایك دەرگای بەهەشتی تۆن، مافی دایك و باوك لەسەر ئەولادی فەرمانی خوای گەورەیە دەبێ بەجێ بهێنرێت، خوای گەورە لە قورئانی پیرزۆدا  لە زۆر شوێندا باسی گەورەی فەزڵی دایک و باوکی کردوە بۆمان.
سەرگەورەی ماڵ خۆشەویستیی و سۆزو ئامێزێکی بێوێنە بۆ جگەر گۆشەکانی دایك و باوکە، ئەم ناوە جوانە خوای گەورە ناوی لێناون ( الأم، الأب )، کەچی لە کۆمەڵگای ئیسلامیدا دەبینین خۆشەویستی و بەزەیی نەماوە لەنێوان ڕۆڵەکان دا، کوڕ لەگەڵ باوک و دایک قسەناکات، کچ سەرپێچی باوک و دایکی دەکات، هیج سۆزو ڕەحمێک نەماوە لە زۆربەی خێزانەکاندا دەبینین ڕێزی باوک و دایک ناگرن دەنگ بەرزدەکەنەوە بەسەریاندا، ئاخ و ئۆف دەکەن بەدەستیانەوە یاخود هەر تەمەنیان بەرەو پیربوون دەڕوات بەرەو خانەی بەساڵاچوانیان دەبەن ، ناتوانن کچ و کوڕەکانیان خزمەتیان بکەن .

دایک و باوك دەرگایەکن لە ڕوی تۆدا کراوونەتەوە ڕێزیان بگرە خزمەتیان بکە ڕاپێچت دەکەن بۆ بەهەشتی خودا، هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: (وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا). سورة الاسراء / آیة ٢٣




واتە: په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که‌، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفتو گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.

 


---------------------------------

*** (ڕازیکردنی دڵی دایك و باوك ) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣