بــۆ وا ده‌کــه‌ن بــهجــێــی بــێــڵـم وڵاتــهکـهم
ڕهشـت ده‌که‌ن له پێش چاوم ئه‌ی خاکهکـهم
له‌خۆم زیاتـر تـۆم خۆش ده‌وێ ئه‌ی نیشتمان
لــه دووریــت نـاتـوانـم بـژیـم ئـه‌ی دڵ و گـیـان
خــێــرو بــێــری وڵاتــهکــهم هـهمــووتــان بــرد
سـه‌روه‌ت و سـامـانـی خـهڵـکـیتان تـاڵان کرد
بـه‌س پـ‌ێـ‌م بـڵێن ئـێوه به‌چـی که‌ی تێر ده‌بن
مـافـی مـرۆڤ خـۆشهویـستی که‌ی فێر ده‌بن
خــوایــه جــگه لــهتــۆ کــێ بــههـانـامـان دێ
بـهفـریـای ئـێـش و ئـازاری ئــه‌و خـه‌ڵـکـه بــێ
که‌ی دوعامان قه‌بوڵ ده‌که‌ی ئه‌ی خوایه گیان
ڕزگـاریـکـه لـه سـتــهمـکـاران خـاکـی کـوردان