14/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆتایی هه‌فته پارتی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی دیاری ده‌كات
بریاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو ئاشكرا بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌حزبه‌كان سه‌رۆك و كاندیدی لیسته‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بریاری له‌وباره‌وه نه‌داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بریاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه پارتی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی ئاشكرا بكات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه پێده‌چێت نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی لیست دیاری بكرێت.
د.ع