13/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گازینۆكانی كه‌ركوك داده‌خرێن
له پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو له یه‌کێک له گازینۆکانی شاری که‌رکوکدا، پۆلیسی ئه‌و شاره داوایان له خاوه‌ن گازینۆکان کردووه‌و شه‌وانه گازینۆکانیان نه‌که‌نه‌وه، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی له پارێزگای که‌رکوک له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت " ناکرێت ژیانی هاوڵاتیانی که‌رکوک رابگیرێت ".
سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی شاری که‌رکوک ڕایگه‌یاند"پۆلیسی که‌رکوک داوای له گازینۆکانی که‌رکوک کردووه، شه‌وانه گازینۆکانیان نه‌که‌نه‌وه، له ترسی ئه‌گه‌ری دووبارهبووونهوهی ڕووداوی تیرۆریستی هاوشێوه‌ی گازینۆی کلاسیکۆ، که به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان 47 کوژراو‌و 37برینداری لێکه‌وته‌وه".
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی له پارێزگای که‌رکوک ڕایگه‌یاند" ناکرێت ژیانی هاوڵاتیانی شاری که‌رکوک ڕابگیرێت به قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان یان داخستنی شوێنه گشتیه‌کان ".
وتیشی:"ئه‌وه‌ی به‌لای تیرۆریستانه‌وه گرنگه، کوشتنی زۆرترین هاوڵاتی ئه‌م شاره‌یه، هه‌ربۆیه ده‌ست ناپارێزن له رهشهکوشتنی هاوڵاتیان".
س:كه‌ركوك