13/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سبهینێ خۆپیشاندانه
ژمارهیهك رۆژنامهنوس و رۆشنبیری شاری كهركوك داوا لههەموو دانیشتوانی شارهكه دهكهن بە كورد و عەرەب و توركمانەوە سبەینێ لەپێش پارێزگای كەركوك ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشانی ئاشتیانە بەمەبەستی پاراستنی ژیان و باشكردنی ڕەوشی ئەمنی شارەكە و دژی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەم شارە دروست بووە .
له بهیاننامهیهكدا ئهو رۆژنامهنوس و رۆشنبیرانه رایدهگهیهنن: كهركوك لەدوای ساڵی 2003وە تائێَستا چەژنێكی بەبێ ماتەمینی و جلی ڕەش بەڕێ نەكردوە , ئەوەی ئێستا لە كەركوك ڕودەدات سوكایەتی كردنە بە موقەدەساتی مرۆڤ و خودی مرۆڤیش بەبێ جیاواوی پێكهاتەو مەزهەب و ڕەگەز بۆیە ئیتر كاتی ئەوە هاتوە سنورێك بۆ ئەم خوێنڕیشتنە دابنێین .
دهقی بهیاننامهكه:
بەیاننامەی ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنبیرانی شاری كەركوك بۆداواكاری بەشداری كردن لە خۆپیشاندانی سبەینێ .
هاوڵاتیانی شاری كەركوكی خوێناوی .دانیشتوانی ئەو شارەی كە لەدوای ساڵی 2003وە تائێَستا چەژنێكی بەبێ ماتەمینی و جلی ڕەش بەڕێ نەكروە , خەمخۆرانی مرۆڤایەتی ئەوەی ئێستا لە كەركوك ڕودەدات سوكایەتی كردنە بە موقەدەساتی مرۆڤ و خودی مرۆڤیش بەبێ جیاواوی پێكهاتەو مەزهەب و ڕەگەز بۆیە ئیتر كاتی ئەوە هاتوە سنورێك بۆ ئەم خوێنڕیشتنە دابنێین .
ناكرێت بێدەنگ بین لەمە زیاتر ئەگەر بەم شێوەیە هەڵوێستمان نەبێت ئەوە ڕۆژێك دێت ئێمەش ببینە قوربانی ئەم توندو تیژیانە هیچ نەبێت بۆ پاراستنی گیانی خۆمان بابێینە دەنگ بۆیە لێرەوە داواكارین لە هەموو دانیشتوانی شاری كەركوك بە كورد و عەرەب و توركمانەوە سبەینێ لەپێش پارێزگای كەركوك ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشانی ئاشتیانە بەمەبەستی پاراستنی ژیان و باشكردنی ڕەوشی ئەمنی شارەكە و دژی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەم شارە دروست بووە .
بەهەموو ئەو كەسانەش دەڵێین كە لەبەر خراپی ڕەوشەی ئەمنی بەشداری خۆپیشاندانەكە ناكەن , ئەگەر بەشداری نەكەیت كەواتە بەم ڕەوشە ڕازیت و ئێمە دڵنیاین ئەم ڕەوشە بەرەو خراپتر هەنگاو دەنێت بۆیە پێویستە لە ئێستادا سنورێكی بۆ دابنێین .
شوێن :- پێش بارەگای پارێزگای كەركوكو
كات :- كاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی
بەرواری :- 14-7-2013 ڕۆژی چوارشەممە
ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانی شاری كەركوك
13-7-2013