كوڕه یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵی كه‌ناڵی ئێم بی سی، رووی كرده یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی ولاته‌كه‌ی و ده‌ستی به خوێندنی قورئان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عه‌ره‌بی، محه‌مه‌د عه‌ساف كه یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵ بوو له پێشبڕكێی گۆرانی وتن، دوێنێ هه‌ینی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین چووه‌ته مزگه‌وت و نوێژی هه‌ینی كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه عه‌ساف پاش نوێژی هه‌ینی داوای له پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه‌و نوێژخوێنان كردووه رێی پێبده‌ن له‌مانگی ره‌مه‌زاندا قورئان بخوێنێت و بانگ بدات، ئه‌وانیش به‌خۆشحاڵیه‌وه داواكه‌یان قبوڵ كردووه.
د.ع