حاكم شێخ لەتیف: مالیكی ناتوانێت ماوەی ویلایەتەكەی درێژبكاتەوە
13/07/2013 نوسەر: bzavpress

حاكم شێخ لەتیف: مالیكی ناتوانێت ماوەی ویلایەتەكەی درێژبكاتەوە

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت سەردانەكەی  بارزانی بۆ بەغداد چارەسەری كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدادی نەكردوە  و مالیكی ناتوانێت ماوەی ویلایەتەكەی درێژبكاتەوە.
لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق  راگەیاند" سەردانەكەی  بارزانی بۆبەغداد نەبوەتە هۆی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد "
 ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە" نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناتوانێت ماوەی ویلایەتەكەی خۆی درێژبكاتەوە چونكە زۆرینەی كوتلە سیاسیەكانی ناو پەرلەمان لەگەڵ درێژكردنەوەی ویلایەتەكەیدا نین"


 وه‌هه‌روه‌ها لە لێدوانێكیدا شوان محمد تەها ئەندامی پەرلەمان لە هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاندبوو  سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغداد هۆكارە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نیوان هیزە سیاسیەكان.