13/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زێباری: زانیاری له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا ده‌کات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرایكرد زانیاری‌یان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند گرۆپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌وڵی ده‌ستخستنی چه‌كی كیمیاویدان.
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ( فرانس 24)، وشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند:" زانیاری‌یان هه‌یه له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چه‌ند لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ده‌ستخستنی چه‌كی كیمیاوی"، وتیشی:" چه‌ند وڵات و لایه‌نێك له‌هه‌وڵی شكست پێهێنانی كۆنگره‌ی ژنێفی 2 دان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌كی سیاسی بۆ قه‌یرانی ئێستای سوریا".
له‌لێدوانه‌كه‌یدا زێباری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌پێی وایه جه‌نگی سوریا سه‌ریكێشاوه بۆ جه‌نگی ناوچه‌یی و چه‌ند وڵات ولایه‌نێك له‌بری هێزو لایه‌نه‌كانی سوریا ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریا به‌ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا به‌رن .
هاوكات زێباری ته‌ئكیدی كرده‌وه حكومه‌تی به‌غدا هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی هه‌یه له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریا‌و خۆی به‌دوور گرتووه له‌ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباریی ناوخۆی ئه‌و وڵاته.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌دووری زانی عیراق له‌جه‌نگی ناوخۆ تێوه‌گلابێ و رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی عیراق ده‌گوزه‌رێت سه‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی په‌لاماره تیرۆریستیه‌كان به‌م دواییانه، ئاماژه نین بۆ به‌رپابوونی شه‌ڕی تایه‌فی و ئه‌تنیكی له‌عیراق".