من ناتوانم وه‌ك هه‌موو باسه‌کانی تر ڕاسته‌خۆ بچمه ناو ئه‌م باسه،
چونکه ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت بیڵێم جیاواز له قسه‌ی خه‌ڵکانی سه‌رده‌م!
یان له‌وانه‌یه من خۆم زۆر کلاسیکی بم، یان ئه‌م شێوه‌یه به باشتر
ده‌زانم بۆ تێگیشتنی خوێنه‌ران ...
به هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیگه‌ینم بریتیه له ڕه‌وشی ئێستای
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به چاوی من له‌ڕووی ڕامیارو کۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری
رۆشنبیری..هتد.
به‌ڵام مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم وابێت ،چونکه من به چاوی خۆم شت
ده‌بینم به مێشکی خۆم بیر ده‌که‌مه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنم هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌یه..
ده‌ستپێك..
له به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌یه که سونه‌تی له‌سه‌ر زه‌ویدا گۆڕانکاری
به‌سه‌ردا نایه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ژیان جێگیر بێت، ئه‌گه‌ر سونه‌تی خوای
گه‌وره گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بهاتایه ئه‌وه ژیان به‌م شێوه‌ی ئێستا
نه‌ده‌بوو خه‌ڵکی نه‌یان ده‌توانی ڕووداوه‌کان بناسێته‌وه، سه‌رلێتێکچوون
ده‌بوو له سونه‌تی خوای موته‌عال و سونه‌تی ئه‌م که‌ونه..
به‌ڵام سوپاس بۆ په‌روه‌دگاری باڵا ده‌ست، تێکده‌ری به‌رنامه‌ی بێباوه‌ڕان
که به‌م جۆره هێشتوویه‌تیه‌وه، تا له بار‌و گوزه‌رانی پێش خۆمان بزانین ،
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌واندا هاتووه هه‌ر هه‌مان کردار‌و ڕوهشه که ئێستا
به‌سه‌ر ئێمه‌دا دێته‌وه ، به‌ڵام ته‌نها زه‌مه‌نه‌که گۆڕاوه و ناوی
ساڵه‌که جیاوازه له‌گه‌ڵ ناوی که‌سایتیه‌کان، ده‌نا هه‌ر هه‌مان ڕووداوی
کۆنه دووباره ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌و ووته‌یه‌ی که‌زۆربه‌ی خه‌ڵکی
دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه ده‌ڵێن: مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه،
له‌ڕاستیدا ئه‌م ووته‌یه زۆر ڕاسته ، هه‌ر به هۆکاری ئه‌م ووته‌یه.. من
له مێژوو و بۆ ئێوه ده‌ست پێ ده‌که‌م، گرنگی مێژووتان بۆ ده‌رده‌خه‌م
له‌م باسه‌دا خوا پشتیوان بێت، به هۆکاری مێژوو ده‌توانی وهرگێری باری
سیاسی و ئابور وکۆمه‌ڵایه‌تیمان بکه‌ین، له‌ده‌ر ئه‌نجامی ڕابووردو
ئه‌نجامی ئێستامان بۆ ده‌ربکه‌وێت، مێژوو وه‌ك ئاوێنه‌ی شۆفێرێك وایه
ئه‌گه‌ر ئۆتومۆبێلهکهی ئاوێنه‌ی نه‌بێت زۆر نزیکه له به‌یه‌کداکێشان
له‌گه‌ڵ ئۆتۆمۆبێله‌کانی تر، چونکه به‌س پێشی خۆی ده‌بینێت نازانێت
له‌دوای خۆی چی ڕوو ئه‌دات، مێژوو بۆ ئێمه هه‌ر وایه ئه‌گه‌ر نه‌زانین
پێشینه‌مان چۆن بووه ئه‌وه ئاسته‌مه له ئێستامان تێبگه‌ین، ئه‌م باسه
راپۆرتێکی ئه‌کادیمی نیه ته‌نها بۆ خه‌ڵکی زانکۆ په‌یمانگاکان نوسرا
بێت، به‌ڵکو بۆ هه‌موو جۆره خه‌ڵکێك نوسراوه، خۆم هیچ بڕوایه‌کم به
نوخبه نه‌ماوه تا بۆ نوخبه بنوسم، چونکه نوخبه هه‌موو بوون به
مشه‌خۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، لوت به‌رزو خۆ ویستیان لێ ده‌رچوه ، ئاکام
ده‌سه‌ڵاتیش هه‌موویان ده‌کڕێت، هه‌میشه بهشانو باڵی ده‌سه‌ڵاتدارانه
هه‌ڵده‌ده‌ن، ڕاستی ئه‌م ووته‌یه به باشی ده‌بینرێت له کوردستان، بۆیه
نمونه‌یش ناهێنمه‌وه،چونکه ناوه‌کان ئاشکرایه خه‌ڵکه‌کان ناسراون،
ئه‌گه‌ر ئاخاوتن له‌گه‌ڵ نوخبه‌یه‌کی ڕۆشنبیر بکه‌یت زۆر ده‌وێت تا
بگه‌یته لایان، دوای ئاماژه به‌وه ده‌کات کاتی نیه یان زۆر ئه‌تیکێتی
لێ ده‌رچوه، بۆیه من له‌و بڕاویهدام گۆڕانکاری به نوخبه ناکرێت،
چونکه هه‌موو ترسنۆک و پاره خۆشه‌ویستن له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێکردوه
له‌و زیاتر هه‌ڵناگرێت باسه‌که‌ی، به‌ڵام پێویسته هه‌رچی زووه هه‌ژار و
عه‌ره‌بان چی بۆیاخ چی دهستگێرو دوکاندارو خه‌ڵکی سه‌رجاده تێبگه‌ینیت ،
تابتوانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دروست بکه‌یت بۆ گۆڕانکاری که ئه‌مه
ئاسته‌م نیه، هه‌رچه‌نده پێویستت به نوخبه‌یه که جه‌ماوه‌ر ئاراسته
بکات، به‌ڵام ئه‌و نوخبه‌یه هه‌ر ده‌بیت له چینی ناوه‌ند دروست ببێت ، بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌بێته بزوتنه‌وه‌ی نوخبه..
ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌یبینم زۆر ئاسته‌مه که نوخبه له خه‌ڵکی سه‌ر
جاده تێبگات، به‌گشتیش خه‌ڵك له‌وان تێنگات، هه‌روه‌ك چۆن موسڵمانان ئێستا
له پێشه‌وا ئاینیه‌کانیان تێناگه‌ن، چونکه به‌راستی ئه‌مه به هه‌موو
پێوه‌رێ کاره‌ساته، ته‌نانه‌ت باوك له کوڕ تێناگات پێچه‌وانه‌که‌یشی
که کوڕهکهیتی یان دایك‌و کچ هه‌ردووکیان زۆر له یه‌ك دوورن و
تێگه‌یشتنیان له‌یه‌کتری زۆر ئاسته‌م بووه، هۆکاره‌که‌ی ده‌زانم زۆربه‌ی
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و تکنهلۆجیاو جیهانگیری و کردنه‌وه‌ی دنیایه به
رووی ناوچه‌که‌و کوردستان به تایبه‌ت..
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ وای لێهاتوه ؟
ئایا ئه‌م ره‌وشه باشه ؟
ئایا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ؟
ئه‌م ڕه‌وشه ترسناکه یان ئاساییه ؟
خه‌ڵکی ته‌نها بیر له خۆی ده‌کاته‌وه فێری خۆویستی بوون.. چی هۆکاره؟
زۆر پرسیاری تر که به‌دوای وه‌ڵامدا ده‌گه‌رێن..
بۆیه ئه‌م باسه‌م هه‌ڵبژاردوه..ده‌مه‌وێت باسی مێژوو بکه‌م تاله‌م
ڕه‌وشه تێبگه‌ین نه‌ك باسێکی ئه‌کادیمی به‌حت بێت، به‌ڵکو بۆ ئه‌ویه
ڕه‌وشه‌که تێبگه‌ین ههڵسنگاندنێکی بۆ بکه‌ین، ئایا تا چه‌ند ئه‌م
مێژووه خۆی دووباره کردۆته‌وه؟
خوای گه‌وره له باسی گه‌لانی پێشودا ده‌فه‌رموێت(لقد كان في قصصهم عبرة
لأولي الألباب) ئه‌م مێژووه زۆر گرنگه بۆ موسڵمانان به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی
سه‌ر زه‌وه‌ی به گشتی.
ئه‌م باسه بریتیه له گۆڕانی بیر‌و دیدی خه‌ڵکی له ناوچه‌که‌دا له
کوردستان به تایبه‌ت، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریکا و ئه‌و دیموکراسیه که
هاتۆته ناوچه‌که به پشتگیری سیسته‌می نوێی جیهانی (جیهانگیری) تێکچونی
ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و باری ئابووریان، که لێکچونه له‌سه‌ده‌کانی شه‌شه‌م
و حه‌وته‌می هیجری، ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان کتومت خۆی دووباره
کردۆته‌وه له مێژوودا!..
چۆن؟
له‌سه‌رده‌می کۆندا هێزێك ده‌رکه‌وت به ناوی ته‌تار، ئێستا ده‌مه‌وێت
به‌راوردێك بکه‌م له نێوانی هێزی ته‌تار هێزی ئه‌مریکای ئه‌مڕۆدا!
باسێکی کورتی ته‌تار ده‌که‌م دوای به‌راوردی ده‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا..
ئه‌م باسه مه‌به‌ست له‌وه‌نیه کهلاپهڕهکانی مێژووی ئه‌و ده‌مه هه‌ڵبده‌مه‌وه، به‌ڵکو کورته باسه له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستمان..
ته‌تار کێه و سه‌رهه‌ڵدانی؟
سه‌رهه‌ڵادانی ته‌تار له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا بوو که له‌سه‌رتای
سه‌ده‌ی حه‌وته‌می هیجریدا ده‌رکه‌وتن، بۆئه‌وه‌ی باشتر له‌م هێزه
تێبگه‌ین با بزانین هێزه‌کانی تری سه‌ر زه‌وه‌ی له‌و زه‌مه‌نه‌دا کێ بوون؟
ئه‌و ده‌مه له‌سه‌ر زه‌ویدا دوو هێزی سه‌ره‌کی هه‌بوون که بریتی بوون له
یه‌که‌م : هێزی ئومه‌تی ئیسلامی..
ئه‌م هێزه که زۆربه‌ی سه‌ر زه‌وی له‌به‌ر ده‌ستا بوو، یان ده‌توانین
بڵین که نیوه‌ی سه‌ر زه‌وه‌ی ئاوه‌دان کردبووه‌وه ، که سنوری ووڵاتی
ئیسلامی له رۆژئاوای چینه‌وه ده‌ستی پێ ده‌کرد.. به ناو ئاسیادا ده‌رۆشت
تا ده‌گه‌یشته ئه‌فریقا و ڕۆژئاوا ئه‌وروپا له ئیسپانیای ئێستا، واتا
ئه‌نده‌لوسی ئه‌وسا، که ئه‌و خاکه زۆره و بێشوماره‌ی له‌به‌ر ده‌ستا بوو
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ته و مرۆڤه و زانسته بێ
شوماره‌ی که هه‌یبوو له‌و زه‌مه‌نه‌دا ،ئه‌و هه‌موو پاره‌و سامانه‌ی که
به‌ده‌ستی هێنابوو له رووی سامانه ئاژه‌ڵی و کشتوکاڵی ، ئه‌و هه‌موو
چه‌ک و جبه‌خانه‌ی که هه‌یبوو ، به‌ڵام پارچه‌پارچه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که له سه‌ده‌ی ڕابردوو دا زۆر به هێزوو یه‌کگرتوو بوو، له سه‌ره‌تایی
سه‌ده‌ی حه‌وته‌م زۆر لاواز بوو، وه‌ك ده‌ڵێن ڕۆژان رۆژی له دوایه..
خوای گه‌وره‌یش ده‌فه‌رمووێت(وتلك الأيام نداولها بين الناس)
ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌کان بکه‌ین به‌م شێوه دابه‌ش بووبوو له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می هیجری..
یه‌که‌م :خه‌لافه‌تی عه‌باسی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر لاواز بوو، له عێراق فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کرد،
پایته‌خته‌که‌ی به‌غدادی ئێستا بوو که له ساڵی(١٣٢)هیجری له‌دوای
ڕوخاندنی ئه‌مه‌ویه‌کان.. بۆ نزیکه‌ی (٦٠٠) ساڵ فه‌رمانڕه‌وای کرد ، له
ناو ووڵاتی عێراق که له ژێر ده‌ستی خه‌لافه‌تی عه‌باسیدا بوو ،به
ده‌یان ئیماره‌تی لێ جیابووه، هه‌ندێکیان خۆیان به‌نه‌یاری عه‌باسی
ده‌زانی، هه‌ندێکی تریان به ته‌واوه‌تی خۆی له خه‌لافه‌ت جیاکردبوه‌وه،
ئه‌توانین بڵێن خه‌لافه‌تی عه‌باسی به‌س ووێنه بوو له ناوچه‌که‌دا هیچ
کاریگه‌ری سیاسی له‌سه‌ر ناوچه‌که نه‌مابوو!
ئه‌و که‌سانه‌ی که فه‌رمانڕه‌وای عه‌باسیه‌کان بوون له نه‌وه‌ی عه‌باسی
مامی پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)بوون ، له کۆتایی ده‌سه‌ڵاتیاندا
هه‌رخه‌ریکی سه‌روه‌ت سامان کۆکردنه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی شتومه‌کی
گرانبه‌هاو پاراستنی کورسی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بوون، شه‌وان هه‌میشه
به‌گۆرانی و ئافره‌تانیش به سه‌ما له قه‌سرو باڵه‌خانه‌کانیاندا رۆژیان
ده‌کرده‌وه ، هیچ بایه‌خیان به گهلو ژێر ده‌سته‌کانی خۆیان نه
ئه‌دا،هیچ ئه‌رزشێکیان بۆ سوپا‌و بۆ گوزه‌رانی خه‌ڵکی نه‌ده‌کرد، بیریان
له‌وه نه‌ده‌کردوه که فه‌رمان به چاکه بکه‌ن و ڕێگریش له خراپه
بکه‌ن، گوزه‌رانی خه‌ڵکی باش بکه‌ن ئه‌وه‌ی له زینداندا بووه به
ناحه‌ق،پێویسته دادگای بکرێت خه‌ڵکی به (ڕه‌شوه) په‌روه‌رده ده‌کرا ،
هیچ به‌رگریان له موسڵمانان و شه‌رعی خوای گه‌وره نه‌ده‌کرد ، کوڕ‌و کچیان
له‌وپه‌ڕی خۆشی‌دا ده‌ژیان، خه‌ڵکی به‌گشتی زۆر نه‌دارو ده‌ست کورت بوو،
که له‌راستیدا ڕه‌فتاریان له خه‌ڵکی موسڵمان نه‌ده‌چوو، چجایی ئه‌وه‌ی
که بووبوون به ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر موسڵمانانه‌وه..
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قورسایی گه‌وره‌ی خه‌لافه‌ت له ناوچوو بوو، که‌س
ئه‌رزشی بۆ خه‌لافه‌ت دانه‌ئه‌نا، وه‌ك مه‌لیکی ئێستایی به‌ریتانیا و
نه‌رویج سه‌یر ده‌کران ته‌نها ره‌مزێك بوو.
ئه‌مه به کورتی باسی ڕه‌وشی خه‌لافه‌تی عه‌باسی بوو له عێراق له‌سه‌ره‌تایی سه‌ده‌کانی حه‌وته‌می هیجری..
دووه‌م: ئه‌یوبیه‌کان
که میسر‌و شام حیجاز و یه‌مه‌ن له‌به‌ر ده‌ست کوڕ و کوره‌زاکانی
سهلهحهدینی ئه‌یوبی بوون ، ئه‌مان زۆر جیاواز بوون له باوکیان که
سه‌لاحه‌دین بوو، هه‌میشه جه‌نگ و شه‌ریان بوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و موڵکی
ئه‌یوبیه‌کان ، ئه‌و ده‌ووڵه‌ته گه‌وره‌یان دابه‌ش کردبوو به‌سه‌ر چه‌ند
پارچه و هه‌رێمێکدا ، هه‌ر هه‌رێمێکیش جیاواز بۆ خۆی فه‌رمانڕه‌وای
ده‌کرد، بۆ نمونه شام له میسر جیابووبوه وه یه‌مه‌ن سه‌ربه‌خۆی خۆی
وه‌ر گرتبوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا،به‌ڵکو شام خۆی بوو بوو به‌چه‌ند
پارچه‌یه‌کی جیاواز دیمه‌شق به‌ته‌واوه‌تی جیابووبووه له حه‌ڵه‌ب، حمص
له هه‌ردووکیان دابڕابوو، فه‌ڵه‌ستین که سه‌لاحه‌دین ئازادی کردبوو له
ده‌ست خاچ په‌رستان، ئه‌ویش بۆ خۆی ئیماره‌تێکی سه‌ر به‌خۆ بوو ، به‌م
شێوه جیاوازی و پارچه‌پارچه‌یی له‌و نێوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتاندا دروست
بووبوو،( ولا حول لا قوة إلا بالله)..
سێیه‌م :ووڵاتی مه‌غریب
ئه‌و ده‌مه ووڵاتی مه‌غریب له ژێر سایه وفه‌رمانڕه‌وای موحیدیهکان بوو
که سنوری له ووڵاتی لیبیایی ئێستاوه ده‌ستی پێ ده‌کرد تا ڕۆژئاوای
مه‌غریب، له باکوره‌وه له ئه‌نده‌لوس ده‌ستی پێده‌کرد تا ناوه‌راستی
ئه‌فریقا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می هیجریه‌وه
رووی له شکست‌و ئاوا بوون کرد، هه‌مووی پارچه‌پارچه بوو له‌دوای ئه‌و
جه‌نگه گه‌وره‌یه‌ی که ڕوویدا له ناوچه‌که‌دا به‌ناوی جه‌نگی(العقاب)
که زۆر له موسڵمانان تێیدا شه‌هید بوون، ئه‌م جه‌نگه له ساڵی(٦٠٩)هیجری
ڕوویدا بووبههۆکاری لاوازی و پارچه‌پارچه‌بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
گه‌وره‌یه..
چواره‌م : ده‌وڵه‌تی خه‌واریزم
ئه‌م ده‌وڵه‌ته زۆر به‌رفروان بوو که زۆربه‌ی ده‌وه‌ڵه‌تانی ئاسیای
گرتبووه خۆی ،سنوری ئه‌م ده‌وڵه‌ته له ڕۆژئاوای چینه‌وه ده‌ستی پێ
ده‌کرد تا ڕۆژ هه‌ڵاتی ئێران، وه‌هه‌میشه جه‌نگی هه‌بوو له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی چوارده‌وری خۆی که موسڵمان بوون، بریتی بوون له ده‌وڵه‌تی
غوریهکان و سلاجیقهکان و خه‌لافه‌تی عه‌باسی زۆرێکی تر له ئیماره‌ته
بچوکه‌کانی ناوچه‌که وه‌ك کرمان و غه‌زنه..هتد
پێنجه‌م ده‌وڵه‌تی غوریهکان له هندستان
ئه‌م ده‌وڵه‌ته خه‌لافه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بوو له ووڵاتی هندستان که
هه‌میشه له نێوانی ده‌وڵه‌تی خهواریزمیهکاندا شه‌رو پێکادانیان
هه‌بوو..
شه‌شه‌م:ده‌وڵه‌تی ئیسماعیلی له ئێران
ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌شێکی له ژێر فه‌رمانڕه‌وای خهوریزمیهکان بوو له
ڕۆژئاوای ئێران، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئیسماعیلی دراوسێی خه‌لافه‌تی عه‌باسی
بوو هه‌ندێک له فه‌رمانڕه‌وای عه‌باسیه‌کان له‌ژێر سایه ئیسماعیله‌کان
بوو، ده‌وڵه‌تێکی شیعه‌ی زۆر پیس بوون هه‌میشه شه‌ریان بوو له‌گه‌ڵ
خه‌لافه‌تی عه‌باسی، چونکه جیاواز بوون له ڕووی بیروباوه‌ڕ، ته‌نانه‌ت
هه‌ندێك له زانایانی ئه‌هلی سونه به‌ته‌واوه‌تی له ئیسلام ده‌ریان
ده‌که‌نه ده‌ره‌وه، به کافر له قه‌ڵه‌میان ئه‌دان، که ئه‌م ده‌وڵه‌ته
شیعه‌ی ئیسماعیلیه له چه‌ک و پاره‌و قه‌ڵاو دیواردا زۆر به هێزبوون..
ئه‌م به گشتی ڕه‌وشی ئومه‌تی ئیسلامی بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، که
هه‌میشه خه‌ریکی پلاندانان بوون له یه‌کتری و شه‌ریان بوو له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات که هه‌موویان موسڵمان بوون، برای یه‌کتر بوون، هه‌ر له‌و
زه‌مه‌نه‌دا تاوان و گوناهی گه‌وره زۆر ئاسای بوو ، ته‌نانه‌ت له ناو
خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا شه‌وانی مه‌لهاو ماڵی سۆزانی زۆر بووبون، وه دنیا
زۆر خۆشه‌ویست بوو له به‌ر چاوی خه‌ڵکیدا سیله‌ی ڕه‌حم زۆر که‌م بووبووه
ته‌نانه‌ت باوك کوڕ سه‌ردانی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد، که به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتن
هه‌ردووکیان ده‌یان ووت کات به‌شمان ناکات ژیان زۆر قورس بووه !ته‌نانه‌ت
خه‌ڵکی زۆر به ئاسایی ده‌یانووت فوڵانه که‌س زوڵمی له که‌سی خۆی کردوه،
یان زۆر به ئاسایی ده‌یانووت ئه‌مڕۆ ده که‌س کوژرا یان فوڵانه که‌س
کوشتیان زۆر به سارد‌و سڕی باس ده‌کرا! ئه‌مه به‌گشتی حاڵ باری ئومه‌تی
ئیسلامی بوو له ده‌مه‌دا ، گومانی تێدا نیه هه‌ر ڕه‌وشێك به‌م شێوه بێت
خوای گه‌وره ده‌بێت بیگۆڕێیت..
به‌راوردێك له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ئێستادا...
ئه‌گه‌ر به چاوی ئه‌مڕۆ سه‌یری ناوچه‌که بکه‌ین ده‌بینین هه‌ر هه‌مان
شێوه‌یه، به‌ڵام له ڕووی دیموگرافیه‌وه هه‌ندێك گۆڕانکاری به‌سه‌ردا
هاتووه، جوگرافیای ووڵاته‌کان هه‌ندێکیان گه‌وره بوون هه‌ندێکی تریان
بچوك بونه‌ته‌وه، ده‌نا هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یه که ئێستا باسی ده‌که‌ین
ڕووداوه‌کان پێشتر تیایدا ڕوویداوه ..
به‌هه‌مان شێوه هه‌رچی ووڵاتی ئیسلامیه دابه‌ش کراوه ،موسڵمان له نێوان
خۆیاندا خه‌ریکی شه‌ڕو پێکادانن، هێزی ده‌ره‌کی وای کردوه
که(هیمه‌نه)ی خۆی و هێزی به‌سه‌ر ووڵاتانی ئیسلامی‌دا بهسهپێنت، زۆر
جار به هۆکاری هێزوه ئه‌و کاره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر
سه‌یری ئه‌م ووڵاتانه بکه‌ین ده‌بیبین هه‌ر مێژوو ئه‌و ده‌مه‌یه خۆی
دووباره کردۆته‌وه بۆنمونه..
ووڵاتانی ئێستا که ده‌سه‌ڵاتی موسڵمان هیچ ئهزشێکی نیه وه‌ك (
فه‌ڵه‌ستین، شیشان ، بۆسنه، کشمیر، عێراق، کۆسڤۆ، ئه‌فغانستان ، کوردستان،
تورکستان ڕۆژهه‌لات، هندستان ، داغستان.هتد )
بێجگه له و هه‌موو ناکۆکیه‌یه که هه‌یه له نێوانی ووڵاتانی موسڵماندا
بۆنمونه ..
کێشه‌ی نێوان سودان و میسر له سه‌ر حه‌لایب
کێشه‌ی سودان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی دارفۆر
کێشه‌ی لیبیا‌و چاد له‌سه‌ر سنوری ئازۆ
کێشه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران عێراق و سوریا تورکیا
کێشه‌ی نێوان مه‌غریب و جه‌زائیر له‌سه‌ر بیابانی رۆژئاوا
کێشه‌ی نێوان مۆریتانیا و سنغال له‌سه‌ر ڕووباری سنغال
کێشه‌ی سعود ویه‌مه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمی عه‌سیر
کێشه‌ی ئیران و ئیمارات له‌سه‌ر دوورگه‌کانی ئه‌بی مو‌سا
به هه‌زاره‌ها کێشه‌ی تر که دووچاری ناو موسڵمانان بوۆتهوه ههموولایهکیانی پێوه سه‌رقاڵ کردوه...
یان جینۆسیدی موسڵمانان به‌ده‌ستی عه‌لمانی و به‌چکه خاچ په‌رستان و یه‌هودیه‌کان..
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یه‌ن هه‌ر موسڵمانه که ڕۆژانه به هه‌زاره‌های لێ ده‌کوژرێت که زۆر به ساده‌ی باس ده‌کرێت
له رۆژێکدا له سایه حکومه‌تی عه‌لمانی عێراقی پێنج هه‌زار
گوڵهوهنوشهی هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کران، بێجگه له‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی
که به‌ناوی ئه‌نفال زینده به‌چاڵ کران.
یان ووڵاتێکی وه‌ك وه‌ك(بۆرما) یان (فلیپین) (ئۆغه‌نده) که خه‌ریکی
ئیباده کردنی موسڵمانه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌ن، که ڕۆژانه به هه‌زاره‌هایان
لێ ده‌کوژرێت که‌س باسیشیان ناکات،
یاخود ئه‌و هێرشانه‌ی که ده‌کرێته سهرموسڵمانانی (هندستان و سۆماڵ و
ئه‌نده‌نوسیا کینیا ، غانا و مدغشقر) که ڕۆژانه به هه‌زاره‌ها که‌سیان
واز دێنن به‌هۆکاری برسی کردنیان له‌لایان رۆژئاواوه، شه‌ری ناوخۆیان بۆ
دروست کردون!
یان کوشتنی سه‌ده‌ها هه‌زار موسڵمانی هندی به ده‌ستی هندۆسیه‌کان!
یاخود ئه‌و هه‌موو برسی کردنه‌ی عێراق و کوردستان ولیبیا و سودان زۆرێکی تر له ووڵاتانی ئیسلامی به هۆی گه‌مارۆی ئابووری..
بێجگه له‌وه‌ی که ئێستا ڕۆژانه له عێراق به‌ده‌یان که‌س ده‌کوژرێت که
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق زیاد له ملیۆنێك موسڵمان تێدا
چووه ، بێجگه له زیندان و ئاواره‌کان، به‌هه‌مان شێوه له ووڵاتی
ئه‌فغانستان سنوری پاکستان به‌ده‌ستی ئه‌مریکا هاوپه‌یمانانی زیاد له
دووملیۆن موسڵمان کوژراوه به ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤ که نه‌ته‌وه
یهكگرتوهکا خۆیان ئاشکرایان کردوه ، که پێ ده‌چێت زۆر له‌وه زیاتر
بێت!
گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م ڕه‌شه پێویستی به گۆڕانه، خوای گه‌وره
سونه‌تی ئستیبدالی هه‌یه گومانم نیه که ده‌بێت گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌یگۆڕین خوای موته‌عال به خه‌ڵکانێکی تر ده‌یگۆڕێت، وه‌ك
ده‌فه‌رمووێت(وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ
لاَ يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ).
له رووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه لای هه‌مووان ئاشکرایه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی
که له‌کوردستان ده‌ژین خۆتان رۆژانه به چاوی خۆتان ده‌بینن یان
ئه‌وانه‌ی که له‌ووڵاته ئیسلامیه‌کان ده‌ژین، چه‌نده خه‌ڵکی ساردن
له‌گه‌ڵ یه‌کتری دا چه‌نده خراپه‌کاری به‌ربڵاوه به هه‌موو
لایه‌نه‌کانیه‌وه وه‌ك سۆزانیه‌ت قومار و مه‌ی خواردن نه‌مانی فه‌رمان به
چاکه‌و رێگری له خراپه، به گوێ خۆشمان ده‌بیستین که ئه‌م هاوڕێ شکاتی
له هاورێکه‌ی خۆی کرد بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌ست بکه‌وێت یان بیستمان چه‌ند
دراوسێ و چه‌ند خه‌ڵکی مزگه‌وت جاسوسیان کرد به‌سه‌ر یه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
خۆیان له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات نزیك بکه‌نه‌وه، بۆ ئافه‌رینێك سه‌ری
براکه‌ی ده‌کات به په‌ته‌وه...
ئه‌مه ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌که‌یه پێم وابێت زۆر به ساده‌ی باسم کردوه
وه ئاماژه‌یه‌کی کورتمان به‌و زه‌مه‌نه کرد که سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
حه‌وته‌می هیجری بوو ،که زۆر له‌یه‌ك ده‌چوون ئه‌توانین بڵێن هاوشێوه‌ی
یه‌کن جا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بین باشتر بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه..
با بگه‌رێینه‌وه جارێکی تر بۆ مێژوو..
ئه‌وه‌ی که باسمان کرد له‌سه‌رده‌می کۆندا، واتا سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی
حه‌وته‌می هیجری، ته‌نها باسی ڕه‌وشی موسڵمان ئۆمه‌تی ئیسلامی بوو ئێستا
دێینه سه‌ر هێزه‌کانی تر دنیا که بریتی بوون له خاچ په‌رسته‌کان ..
خاچ په‌رسته‌کان له ڕۆژئاوی ئه‌ورپا ده‌ژیان، کردبویانه ناوه‌ندی
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئه‌مانیش هه‌میشه له شهر و پێکدان بوون له‌گه‌ڵ
موسڵمانان دا، به‌تایبه‌ت ئینگلتراو فه‌رنسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا به
به‌رده‌امی له هێز کۆ کردنه‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر
موسڵمان، بۆ ئه‌وه‌ی خاکی موسڵمانان داگیر بکه‌ن، هێرشیان ده‌کرده سه‌ر
میسر‌و شام ،به‌رده‌وام خاچ په‌رستانی ئیسپان و پروتگال هێرشیان ده‌کرده
سه‌ر ووڵاتی ئه‌نده‌لوس، واتا جه‌نگیان به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ موسڵمانان
دا، له ئاسیا دا چه‌ند هێزێکی خاچ په‌رستان هه‌بوون وه‌ك مه‌له‌که‌تی قرژ
و (کرج) له جۆرجیای ئێستا‌و مه‌مله‌که‌تی ئه‌رمینیا له رووسیایی
ئێستادا، ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته بوونیان هه‌بوو که زۆر به‌ی ناوچه‌کانی
سلاجقهکانیان به‌ده‌سته‌وه بوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌رنج ڕاکێشه!له‌سه‌ده‌ی پێشودا واتا سه‌ده‌ی
شه‌شه‌می هیجری موسڵمانان زۆر به به‌باشی سه‌رکه‌وتبوون به‌سه‌ر خاچ
په‌رستان له سه‌ر ده‌ستی قاره‌مانی مێژوو پیاوی گه‌ردن به‌رزی ئومه‌تی
ئیسلامی (سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) که خاچ په‌رستانی له شه‌ری (حطین)
تێکوپێك شکاند بوو، له‌ساڵی (٥٨٣)هیجری، وه‌هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌دا له‌دوای هه‌شت ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوی
ئه‌ژده‌ر (مه‌نسوری موحیدی) که خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی موحیدین بوو توانی
سه‌ر بکه‌وێت به‌سه‌ر خاچ په‌رستاندا له شه‌ڕی(ئه‌راك) له‌ساڵی (٥٩١)
هیجری، له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌دا که موسڵمانان
به‌ده‌ستیان هێنا، به‌ڵام موسڵمانان له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی حه‌وتمی هیجری
زۆر لاواز بووبوون،به هۆکاری مردنی هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی لێهاتووی ئه‌م
ئومه‌ته سه‌لاحدینی ئه‌یوبی که فه‌رمانڕه‌واکه‌ی دابه‌شکرا به‌سه‌ر
کوڕهزاکانیداو مردنی مه‌نسوری موحیدی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ویش پارچه پارچه‌ی
تێکه‌وت، وه‌له‌هه‌مان کاتدا خاچ په‌رسته‌کان زۆر لاواز بووبون به‌هۆکاری
ئه‌و دوو جه‌نگه‌یان له‌گه‌ڵ موسڵمانان که به ههزرههایان لێ کوژرابوون،
هیچ توانیهکیان نه‌ما بوو به‌سه‌ر ده‌ووڵه‌تی موسڵمانان دا!.
ئه‌مه ڕه‌وشی جیهان بوو له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می هیجری دا..
به‌ڵام له‌و نێوه‌نده‌دا هێزێکی زۆر سامناك ده‌رکه‌وت که بریتی بوون له
ته‌تار که پارسه‌نگی هه‌موو هێزه‌کانی گۆڕی، یاخود باشتر بڵیم هه‌موو
جوگرافیایی ئه‌و ده‌مه‌ی جیهانی گۆڕی، که بوو به هێزی یه‌که‌م له
جیهاندا، که خۆی سێیه‌م هێز بوو دروست بوو به هۆکاری لاوازی ئه‌و دوو
هێزه‌ی تر له جیهاندا، ئه‌م هێزهیهش وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد بریتین
له ته‌تار ومهغۆل، که له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می هیجری سه‌ری
هه‌ڵدا.
بگرینه‌وه بۆ ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی که تێدا ده‌ژین...
له‌دوای روخاندنی خه‌لافه‌تی عوسمانی دوو ده‌سه‌ڵاتی زۆر گه‌وره
ده‌رکه‌وتن که زۆربه‌ی دونیایان دابه‌ش کرد به‌سه‌ر خۆیاندا ئه‌و دوو
هێزه بریتی بوون له ئیمبراتۆریه‌تی نازی ئه‌ڵمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
به‌هێزی ستالینی به هاو پهیمانیهکانیان که بهدرژای چه‌ند ساڵێک
له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا جه‌نگیان کرد، تا له کۆتاییدا ده‌سه‌ڵاتی هێزی نازی
هتله‌ری شکستی خوارد،ستالین توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت،
فه‌رمانڕه‌وای رووسیایی کۆمه‌نیستی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی له دنیادا
بوون به هێزی یه‌که‌م له ناوچه‌که‌دا، ئه‌توانین بڵێن له هه‌موو دنیادا،
وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر به‌رده‌وام بوو تا سه‌رده‌می (خرۆشوف) و
روخاندنی دیواری (به‌رلین)، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وورده وورده ئه‌ستێره‌ی
کشاو تا به ته‌واوه‌تی خۆری کۆمه‌نیستی له‌گه‌ڵ خۆی ئاوا کرد.
له‌دوای ئه‌م قوتبهنه هێزی سێیه‌م ده‌رکه‌وت که ئه‌م هێزه
به‌ته‌واوه‌تی بوو به هێزی یه‌که‌م له‌سه‌ر زه‌وه‌ی که بریته له
ئه‌مریکا، له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا له‌دوای درووست بوونیه‌وه زوو
ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌وئاسمان ههڵکاشاو رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بوو
به‌رده‌وام ئێستایش هێزی یه‌که‌م له‌سه‌ر زه‌ویدا، که هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی
ته‌تار مه‌غۆل ده‌رکه‌وت، که هه‌ردووکیان زۆر به خێرایی په‌ره‌یان سه‌ند
و بڵاو بوونه‌وه ئێستا ده‌گرینه‌وه بۆ سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می
هیجری بزانین ته‌تار چی کرد به مرۆڤایه‌تی..
ته‌تارو مه‌غۆل کێن؟
ته‌تار له ساڵی (٦٠٣) به ته‌واوه‌تی ده‌رکه‌وت هیزی خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر
هه‌موو دنیادا، له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها له ووڵاتی مه‌نگۆلیا ئێستا
ده‌رکه‌وتن که ده‌که‌وێته باکوری چین، ئه‌م ده‌وڵه‌ته پێشتر هه‌بوون
وه‌ك گروپ هۆز ده‌رکه‌وتبوون، تا سه‌رکرده‌یه‌ك ده‌ستورێکی بۆ نوسین
به‌ناوی(تیمۆجین)ناسراوبه(جه‌نگیزخان)،ده‌ستوره‌که‌ی.....
ناوی (یاسق،یاسك، یاسه) که‌م سێ ناوه‌ی هه‌یه، به‌ڵام کورد زیاتر یاسق
به‌کارده‌هێنێت، جه‌نگیز خان پیاوێکی سه‌ربازی و خوێن ڕێژ جا‌و نه‌ترس
بوو، وهتوانایهکی زۆر به‌هێزی هه‌بوو له کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکیدا، وورده
وورده ده‌ستی کرد به گه‌وره‌کردنی فه‌رمانڕه‌واکه‌ی، وه سنوری ووڵاتی
مه‌نگۆلیا له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆریاوه ده‌ستی پێ ده‌کرد تا سنوری ووڵاتی
خه‌واریزم له ڕۆژ ئاوا وه له باکوری سیبریاوه ده‌ستی پێ کرد تا ڕووباری
چین له باشور..
وه خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته زۆر لاواز بوون له‌سه‌ره‌تاوه، به‌ڵام توانرا
هه‌موو گه‌ل هۆزه‌کانی تورك له مه‌نگۆلیا کۆبکرێته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌تار تا
توانایه‌کی مرۆیی زۆر گه‌وره‌ی تێدا دروست بوو،ئه‌م ده‌ووڵه‌ته خه‌ڵکیان
به‌زۆر ده‌گرت ده‌یانکرده کۆیله پاشان مندهڵهکانیان ده‌کرده سه‌رباز،
یان ووڵاتیان پێ ئاوه‌دان ده‌کردوه،هه‌ر هۆزێکی تر له‌گه‌ڵ ده‌ستوری
جه‌نگیزخان نه‌بوایه ئه‌وا جینۆساید ده‌کران هه‌موویان به منداڵ و ژن
پیاو پیریان ده‌کوژران.
با باسێکی کورتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکای ئێستا بکه‌ین که چۆن دروست بوو؟
له دوای گه‌شتێکی دوور‌و درێژ {کریستۆڤه‌ر کۆڵۆمبوس} له ساڵی (١٤٢٩)ز
که ویستی بڕوات به‌ره‌و هندستان له ئیسپانیاوه به‌ڵام له دوای ماوه‌کی
زۆر که به ئاراسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا ده‌ریایی بڕی بوو تا خۆی له ووڵاتی
ئه‌مریکادا بینیه‌وه له دوای گه‌ڕانی به ناو ووڵاته‌که دا بۆی ده‌ر
که‌وت که ئه‌مه قاڕه‌یه‌کی تازه‌یه، زۆر پێشوازی لێ کرا له لایه‌ن
هنده سوره‌کانه‌وه که ئه‌م ووته‌یه له ساڵی (١٦٠٧)ز له لایه‌ن
مێژوو نوسی به ناو بانگی فه‌ره‌نسی که ناوی (جۆن سمث) که به فه‌رمانی
پاشایی فه‌ره‌نسا ناردی بۆ ناوچه‌که، تا لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکات که
پاشای ئه‌وکاته‌ی فه‌ره‌نسا ناوی (جیمس)ی یه‌که‌م بوو، له‌گه‌ڵ سێ به‌له‌می
گه‌وره ڕه‌وانه‌ی کردن، به‌ڵام زیاتر مه‌به‌ستم کۆڵۆمبوسه که
گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسپانیا هه‌واڵی دایه مه‌لیکی ئیسپانیا ئه‌و کات ئیسپان
وفه‌ره‌نسا سه‌رقاڵ بوون به‌شه‌ڕی قودسه‌وه بۆیه زۆر باری ئابووری هه‌ر
دوو ووڵات به‌ره‌و ڕوخاوی ده‌ڕۆشت، بڕیاریان دا که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
ئه‌مریکا تا ئاڵتون به ده‌ست بێهنن، به‌ڵام له خاکی ئه‌مریکادا لێیان
ده‌بێت به شه‌ڕ له گه‌ڵ هنده‌کاندا برایه‌کی کۆڵۆمبوس ده‌کوژرێت، ئیتر
شه‌ڕ گه‌رم ده‌بێت له نێوانی تاقمی کۆڵمبوس و هنده‌کان تا ده‌گڕێنه‌وه
بۆ ئیسپانیا
پاشان به ناوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکان بکه‌ن به مه‌سیحی خاچ و
ووێنه‌ی به ناو عیسا کوڕی مه‌ریه‌م هه‌ڵده‌گرن ده‌ڕۆن بۆ بهمسیحی کردنی
خه‌ڵکی ئه‌و قاڕه‌یه، که ده‌گه‌نه ئه‌مریکا بۆ یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ
گه‌ل و هۆزیکی هنده سوره‌کان ده‌که‌ونه گفتوگۆ که ناویان (بویلبوس)ه
که زانای به ناو بانگی ئه‌ڵمانی (کلودلیفی شتراوس)که پرۆفیسۆره له
بواری {ئه‌نتۆلۆژیا} واتا زانسته مرۆیه‌کان، ده‌ڵێت :به‌م شێوه‌یه که
وه‌ك خۆی وه‌رمگێڕاوه که له ئینسایکلۆ پیدیا نه‌رویج وه‌رم گرتوه،
ده‌ڵێت: کاتێك ڕۆشتن خه‌ڵکی سور له شه‌یتان دور بخنه‌وه که‌چی خۆیان
بوون به‌شه‌یتانی سپی پێست، واتا شه‌رێکی گه‌وره ڕویدا پاشان خه‌ڵکه‌که
هه‌مووی له ناو بران ئه‌وه‌ی ئافره‌ت بوو به زۆر هانیان بۆ ئه‌وروپا و
منداڵه‌کانیان له بازاڕه‌کانی ئه‌وروپادا فرۆشت له هه‌موو لایه‌که وه
له ئه‌وروپا بۆ له ناوبردنی هنده سوره‌کان ده‌ڕۆشتن به تایبه‌ت له
ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا وپۆڵهند و ئینگلته‌را زۆربه‌ی وڵاتانی
ئه‌وروپا تا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌یدا بکه‌ن پیاوه‌کانیان ده‌کوشتن و
ژنه‌کانیان ئه‌گه‌ر جوان بونایه ئه‌وا وه‌ك کۆیله بۆ خۆشیه‌کانی خۆیان
به‌کاریان ده‌هێنا، پاشان منداڵه‌کانیان ده‌فرۆشت که گه‌وره ده‌بوون
کاریان پێ ده‌کردن تا مردن...
له ساڵی (١٦٤٩)ز به فه‌رمی که‌نیسه بڕیاری دا، له دژی هنده سوره‌کان
که ناو نرا به(هارتهقه) ده‌بێت بکوژرێن و له ناو بچن ناو نران به
شه‌یتانی سور هارتهقه واتا ئه‌و که‌سانه‌ن که دژی که‌نیسه
ده‌وستنه‌وه.
به‌ڵام له ساڵی (١٦٥٥)ز دوو ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحی کردیانه شه‌ڕ بۆ
ماوه‌یه‌کی کاتی کوشتنی کۆمه‌ڵ کوژی هنده‌کان ڕاگیرا، له ئه‌وروپا به
هه‌مان شێوه شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد له نێوانی پڕۆتستانت و کاثۆلیکهکاندا
له خاکی ئه‌مریکادا زۆربه‌ی پڕۆتستانته‌کانی تێچون ڕایان کرد، له ده‌ستی
زوڵمی کاثۆلیکه‌کان تا به ته‌وای خه‌ڵکانی پڕۆتستانت له ئه‌مریکادا
جێگیر بوون که زۆریان وابه‌سته بوون به ئاینه‌کانه‌وه!
دروست بوونی ئه‌و ژیاره گه‌وره‌یه که ئێستا ئه‌مریکا خۆی پێوه با
ئه‌داو ناوی ناوه ژیاری دیموکراسی به له ناوبردنی ملیونه‌ها هندی سور
که به ئێسقان وخۆێنی ئه‌وان ئه‌م ژیاره‌یان دروست کرد، له ساڵی (١٧٧٩)ز
به ته‌واوه‌تی ئه‌مریکا دامه‌زرا که ته‌مه‌نی نزیکه‌ی (٣٥٠)ساڵێك ده‌بێت،
به‌خوێنی ئه‌و هه‌موو هنده سوره دروست کرا که هه‌موویان له ناو بردن،
یان به زنجیر ده‌یانبه‌ستنه‌وه کڕین و فرۆشتیان پێوه ده کردن له
کاتێك دا که هنده‌کان پێش (١٢٠٠)ساڵ له‌وناوچه‌نه جێگیر بوون،
دانیشتوانه‌که‌ی له خاکی ئه‌مریکادا ده‌گیشته (٥٠) ملیۆن که‌س، یان مێژوو
نوسان ده‌ڵێن خۆی ئه‌دا له نزیکه‌ی (٨٠)ملیۆن که‌س، ئێستا له ناو خاکی
ئه‌مریکادا که ڕێژه‌ی ئه‌م گه‌ل وهۆزه ناگاته (٢)ملیۆن که‌س، خاکێك به‌و
شێوه بونیاد نرا بێت ژیاری تێدا دروست کرابێت ده‌بێت چاوه‌ڕێ چی بین
لێی، که ئێستا وا نیشان ده‌دات که هنده سوره‌کان هیچیان نه‌زانیوه
ئه‌مان هاتوون فێری دیموکراسیان کردوون له ناوچه‌که‌دا به
دیموکراسیه‌که‌یان ئه‌و گه‌ل هۆزه‌یان له ناو برد .!
وه هیچ ئاسته‌م نیه به‌لای ئه‌مریکاوه که ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له‌ناوبات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو ملیۆن خه‌ڵک دیموکراسی بن !!
ئه‌وانه‌ی که هاتوون کوردستان و عێراق ئازاد بکه‌ن باو باپیرانیان ئه‌و که‌سانه بوون !!
له‌وانیه که‌سانێك بپرسن خۆ ئه‌و زه‌مه‌نه به سه‌ر چوو گرنگ دوای ئه‌وه‌یه؟
زۆر باشه من ده‌ڵێم باشیکردنهوهیهك له‌دوای ئه‌و قۆناغه بکه‌ین که هنده سوره‌کان جینۆساید کران ؟!
که مێژوو نوسان به زه‌مه‌نی کۆیله و به‌نده له ئه‌مریکادا ناوزه‌دی
ده‌که‌ن که‌سێکی وه‌ك {کارلهاینتس دشنر} که مێژوو نوسێکه ئه‌م قۆناغه‌مان
بۆ ده‌ست نیشان ده‌کات له کتێبی
(Karlheinz Deschner Der Moloch Eine kristsche Geschichte der USA)
ده‌ڵێت له دوای له ناو بردنی هنده سوره‌کان قۆناغی به‌ندایه‌تی له ئه‌فریقا ده‌ستی پێ‌کرد ......!!
له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئاغا‌و ده‌سه‌ڵات دارانه ده‌ستیان گرت به سه‌ر
ئه‌مریکادا پێویستیان به وه بوو که خه‌ڵکانێك ژیاریان بۆ دروست بکات
شه‌قامه‌کانیان بۆ پاك بکاته‌وه له ماڵه‌کانیاندا خزمه‌تکاریان هه‌بێت تا
خزمه‌تی خانمه‌کانیان و منداڵه‌کانیان بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕوویان
کرده خاكی ئاڵتونی ئه‌فریقا به زنجیر‌و به‌ستنه‌وه‌یان ئه‌فریقیان
ده‌گواسته‌وه بۆ ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها له شه‌ودا قه‌فه‌سی گه‌وره‌یان
ئاماده ده‌کرد وه ماڵ و خێمه‌کانیان ده‌سوتاندن تا ڕاکه‌نه ده‌ره‌وه
پاشان به خنجهرو باروت بندوقیه ده‌یان گرتن و ڕایان ده‌گواستنه‌وه بۆ
ئه‌مریکا که له (٧٠٪) خه‌ڵکه‌که ده‌مردن تا ده‌گه‌یشتنه جێگای
مه‌به‌ست، به زنجیر ده‌یان به‌ستنه‌وه له جێگایه‌ك تا ده‌گه‌یشتنه خاکی
هیوا که ئه‌مریکا بوو، جاری وا هه‌بوو به چه‌ند مانگێك ده‌گه‌یشتن
ده‌بوو ببهسرانایهتهوه تا ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی بمردایه ده‌یان ووت
ئه‌وا بێ هێزه‌و به‌که‌ڵکی ژیان نایه‌ت بۆیه مردوه ...!!
له‌و زه‌مه‌نی که ڕاوی ئه‌فریقیه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌وان له‌و کاته‌وه
ئیرهابین و خوێنی گه‌لانی تر ده‌مژن بۆ پێگه‌یشتنی خۆیان ئه‌گه‌ر ئه‌مه
مێژووی زێرینایان بێت ئه‌ی خاك به‌سه‌ر کورد کوردستان که ئه‌مڕۆ به هاو
په‌یمانی ده‌زانن.!!
به‌م ئاماره‌ی که له به‌ر ده‌ستدایه ده‌ڵێت زیانی گیانی ئه‌فرقیه‌کان گه‌یشته زیاد له (٢٠) ملیۆن که‌س !!
به‌مه ده‌مارگیرو ناڕه‌حه‌تی خسته نێوان ڕه‌ش پێست وسپی پێست که بۆ
دامه‌زراندنی ووڵاتی دیموکراسی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له ناو چوون،
ڕه‌شه‌کان هه‌ڵسان به کشتوکاڵ و به‌خێوکردنی مه‌ڕوماڵات و وێسگه‌ی
شمهندهفهرو باڵه‌خانه‌ی به‌رزو تا ژیاری ئه‌مریکایان دامه‌زراند،
ئه‌مریکا بوو به ئه‌مریکایی دیموکراسی.!!
خه‌ڵکانێك له وانه‌یه بپرسن ئه‌ی بۆ باسی سه‌ده‌ی بیسته‌م ناکه‌یت که ئه‌مریکا چۆن دیموکراسی بڵاو کرده‌وه؟
بۆ ووه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێم :- خه‌ڵکانێك وا هه‌ست ده‌که‌ن که
ده‌مارگیری به گوێره‌ی قۆناغه‌کانی مێژوو کۆتایی دێت، ئه‌مه له ڕاستیدا
وانیه ؟
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوو ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌بینین!!
چۆن؟
ئه‌مریکا یه‌که‌م ده‌وڵه‌ته که چه‌کی ناوه‌کی و کۆمه‌ڵ کوژی به‌کار هێنا،
بێجگه له‌و ووڵاتێکی تر پێش ئه‌و به‌کاری نه‌هێناوه، هه‌ر ئه‌مریکا بوو
له‌ساڵی (١٩۴٥)دا دوو ناپاڵی به‌کارهێنا به‌رانبه‌ر به دوو شاری سڤیل که
(هێرۆشیما وناکازاکی) بوو، له ماوه‌ی یه‌ك خوله‌کدا هه‌شتا هه‌زار که‌س
له منداڵ و پیرو جوان تیاچون ، به سه‌ده‌ها هه‌زار خه‌ڵکی که‌م ئه‌ندامی
تێدا دروست بوو، که به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی له دایك ده‌بێت له‌و دوو شاره‌دا
له منداڵ که کاریگه‌ری تیشکی ناوه‌کی هه‌ر له سه‌ره یان توشی وه‌رهه‌م
ده‌بێت یان ناژی ده‌ست به جێ ده‌مرێ!!
من به‌لامه‌وه سه‌یره که فرمێسکی تمساحاوی ده‌ڕژێت بۆ گۆرێکی به کۆمه‌ڵ
که(٣٠-۴٠) که‌سی تێدایه ئه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی هێرۆشیماو
ناکازاکین؟!!
پاشان که له شه‌ڕی هێرۆشیماو ناکازاکی ده‌رچوو ڕووی کرده شه‌ڕێکی تر
له ساڵی (١٩٥١) له‌گه‌ڵ کۆریادا که زیاد له سێ ملیۆن کۆری به ده‌ستی
ئه‌مریکایه‌کان تیاچون و کوژران، ئه‌ی ووڵاتی دیموکراسی ئاشتی ئازادی
برده ئه‌و ووڵاتانه تا دڵم پێ خۆش بێت بۆ کوردستان و عێراق و
ئه‌فغانستان.!!
پاشان له‌وێ له دوای ئه‌و هه‌موو کوشتاره ڕوی کرده ڤێتنام له ساڵی
(١٩۴۶)تا ساڵی (١٩٧٣) نزیکه‌ی چوار ملیۆن خه‌ڵکی کوشت له ماڵی خۆیان له
خاکی خۆیان، ئایا بۆ دامه‌زراندنی دیموکراسی بوو مافه‌کانی مرۆڤ بوو؟!
وه شه‌ڕی ڤێتنام به گه‌وره‌ترین شه‌ڕی کۆمه‌ڵ کوژی داده‌نرێت له جیهاندا!
پاشان ڕووی کرده ووڵاتی موسڵمانان مێژوویه‌کی ڕه‌شی بۆ خۆی تۆمار کرد که
به‌یارمه‌تی سه‌هیۆنیه‌کان له ساڵی (١٩۴٨) تا ساڵی (١٩۶٧) گه‌وره‌ترین
قه‌ساب خانه‌ی ساز دا بۆ موسڵمانان له(بحربقر و قانا) زۆری تر له
دێهاته‌کانی فه‌ڵه‌ستینی خۆشه‌ویستدا پاشان هه‌ر له ئۆکتۆبه‌ری ساڵی
(١٩٧٣)دا شه‌رێکی سازدا به هه‌زاران موسڵمان تیاچون، له شه‌ڕی
(ڕه‌مه‌زان) دا ، له دوای ئه‌وه له ساڵی(١٩٨٢)دا ناپاڵیکی ئنقودی
به‌کار هێنا که نێودهڵهتییهن قه‌ده‌غه‌کرا بوو به‌رانبه‌ر به لوبنان،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر موسڵمان بێت هێچ کێشه‌یه‌ك دروست ناکات!!
له هه‌مووی سه‌یر تر ئه‌وه بوو که ئه‌مریکا هات بۆ لێدانی عێراق بۆ له
ناو بردنی چه‌كی کۆمه‌ڵ کوژی که‌چی خۆی چه‌كی (یۆرانیۆمی) به‌کار هێنا که
ئه‌و چه‌که له هه‌مووجیهان قه‌ده‌غه کرابوو، ئێستا کاریگه‌ری هه‌یه
له سه‌ر ناوچه‌که ته‌نانه‌ت مامۆستایه‌کی زانکۆی سلێمانی لێکۆڵینه‌وه‌ی
کردبوو له‌سه‌ر ئه‌و تێشکه که خۆی شاره‌زایی هه‌یه له(فیزیای
نه‌وه‌وی)دا ئیتر من هیچ گۆمانێكم نه‌ما له‌وه‌ی که ڕاسته، ئیترنازانم
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه چۆن خۆیان به هاوپه‌یمانی هێزێکی وا به‌ربه‌ری
ده‌زانن به ڕاستی سه‌یره‌و شه‌رمه ؟!!
وه به نهێنی چه‌كی کۆ کۆژی دا به(میلۆسۆڤیچ)له خاکی کۆسڤۆ به
کاریهێنا، له دینادا ئه‌م جۆره چه‌که قه‌ده‌غه کرابوو به هه‌زاران
خه‌ڵکی موسڵمانی ئه‌لبانی نه‌ژاد کوژران، ڕۆژنامه‌کانی ئه‌مریکا خۆیان
دانیان به‌وه‌دا ناوه تا یه‌ك ملیار ساڵی تر کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر
زه‌وی!!
جارێ با وێران کردنی ئه‌فغانستان بوه‌ستێت که به ملیۆن خه‌ڵکی ئه‌فغانی
له‌ژێر داگیرکه‌رێکی وه‌ك ئه‌مریکا ده‌ناڵێنن....با شه‌ڕی فه‌لوجه بوستێت و
کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوان له عێراق که هۆکاره‌که‌ی داگیرکه‌ری ئه‌مریکایه
.!
بگه‌رێنه‌وه بۆ باسی مێژووی ته‌تار..
له ڕووی سه‌ربازیه‌وه ته‌تار زۆر به خێری به‌رفروان ده‌بوو، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت بوون که تایبه‌ت بوون به خۆیان ...
یه‌که‌م : زۆر به زووی بڵاو ده‌بوونه‌وه ..
دووه‌م: هێزێکی پارسه‌نگ بوو له رووی سه‌ربازیه‌وه، هه‌موو جۆره
چه‌کێکی سه‌رده‌م ئاماده‌کرد، پڕ چه‌ک کردنی سه‌رباز و سه‌ربازگه‌کانی
له‌گه‌ڵ پلانی زۆر به هێز سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی زۆر ناوازه..
سێیه‌م: زۆری خه‌ڵکی ته‌تار و مه‌غۆل واتا سه‌روه‌تی مرۆیی..
چواره‌م: سوپایه‌کی بێ دڵ خوێنرێژ، ئارزوویان به تێکدان بووه، له
مێژوویاندا که باس ده‌کرێت ده‌ڵین چونه فڵانه جێگا‌و شار هه‌موویان
تێک‌داو خه‌ڵکه‌که‌شیان هه‌مووی کوشت ، هیچ جیاوازیان له نێوانی منداڵ و
گه‌وره‌و پیرو ژن و جوان نه‌ده‌کرد ، ئاره‌زویان بوو دنیا تێکبده‌ن خه‌ڵکی
بکوژن.. میژوو نوسی به‌ناو بانگ (موفق عبد اللطيف في خبر التتار: وكأن
قصدهم إفناء النوع، وإبادة العالم، لا قصد الملك والمال)
شه‌شه‌م :هه‌موو که‌سێک و بۆچونێك لای ئه‌وان وه‌رنه‌ده‌گیرا ته‌نها خۆیان
قبوول بوو، سیاسه‌تی یه‌ك قوتبیان پیاده ده‌کرد که‌س له من به‌هێزتر نیه
دانوستان له‌گه‌ڵ که‌س ناکه‌م، کێ دوام ده‌که‌وێت به دواکه‌وتوو
قوبوڵمه، ئه‌وه‌ی که هه‌موو لایه‌کی سه‌رسام کردوه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی
ئه‌ویان ده‌کرد..ئێمه بۆیه ده‌چینه ناو ووڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی
یه‌کسانی خۆشنودی و دین بڵاو بکه‌ینه‌وه زوڵم خراپه‌کاری نه‌هیڵین!..
حه‌وته‌م: هیچ پهیماننهمیهکیان نه‌ده‌برده سه‌ر هه‌ر په‌یماننامه‌یه‌ک و
(مهواسیقێك)له نیواندا هه‌بووایه هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌ده‌کراو خه‌ڵکێکی
دروزن خاوه‌ن په‌یمان نه‌بوون
هه‌شته‌م: سوپایه‌کی داوێن پیس هه‌رچی داوێنی ئافره‌تان بوو به‌زاندیان
ته‌نانه‌ت ئافره‌ته‌کانی ته‌تار له‌گه‌ل پیاوه موسڵمانه‌کان به زۆر ڕایان
ده‌بوارد له کۆتایدا به ئازاره ده‌یان کوشتن، پیاوانی ته‌تار له‌به‌ردم
باوک‌دا له‌گه‌ڵ کهچهکیدا ڕیان ده‌بوارد له‌به‌ر چاوی مێرده‌که‌یدا
له‌گه‌ڵ ئافره‌تان رایان ده‌بوارد، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ منداڵانی موسڵمان
داوێن پیسیان ده‌کرد، پاشان هه‌موویان ده‌کوشتن به ئاشکرا له‌بازاره‌کاندا
ئه‌و کاره‌نه‌یان ئه‌نجام ئه‌دا، بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه
ده‌توانیت بگریته‌وه سه‌ر هه‌ردوو کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی ئیبنو ئه‌سیر
جزیری (کامل في التاریخ) و (البدایة والنهایة) ئیبن که‌سیر که به درێژی
باسی ڕه‌وشی ئه‌و ده‌مه ده‌که‌ن که ئه‌وه‌ی من باسم کردوه ته‌نها
مشتیکه له خرواریك.
وه له ووڵاتی خۆشیان له ناو مه‌نگۆلیا حاڵ باریان هه‌روه‌ك سوپاکه‌یان
چۆن بوو له ناخوشدا به هه‌مان شیوه بوون هیچ به‌هایه‌کی ڕه‌وشتی ده‌ست
نه‌ده‌که‌وت له ووڵاتی مه‌نگولیا، که نێر بازی مندڵابازی داوێن پیسی
سیمای ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو، به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام چینایه‌تی له‌و
ووڵاته‌دا زۆر په‌ره‌ی سه‌ندبوو ئه‌وه‌ی له گه‌ل و هۆزی ته‌تار یاخود
مه‌غۆل نه‌بووایه هیچ ئه‌رزشێکیان بۆ دانهئهنان ئه‌وانیان وه‌ك کۆیله
سه‌یر ده‌کرد ، ئه‌م دوو هۆزه بریتبوون له تورك ، چونکه جنگیزخان له
هۆزی ته‌تار بوو زیاتر گرنگی به ته‌تار ئه‌درا.
با بێنه‌وه بۆ باسی ووڵاتی ئه‌مریکا بزانین ئه‌وان سوپاکه‌یان چۆنه باری کۆمه‌ڵایه‌تیان چۆنه؟
وه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی دهرونناسینمان هه‌بێت بۆ سه‌ربازی ئه‌م
ووڵاته تا باش بیان ناسێنین که ئه‌مه‌نه کێن دیاره مه‌به‌ستم
ئه‌مریکایه ؟
یان بپرسین بۆ له‌زه‌ت وه‌رده‌گرن له ئازرو ئه‌شکه‌نجه، کاتێ ئازاری
زیندانیانی ئهبووغربیان دا به‌وشێوه ناشرینه‌ی که بینیمان له‌سه‌ر
بنه‌مایی سێکسیی وه له گۆنتانامو سه‌ربازه‌کان له به‌رچاوی دیله‌کاندا
کاری سێکسی ده‌که‌ن وه‌ك ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی نیوزی باسی کرد، به‌ڵام
به‌رپه‌رچ داریه‌وه له لایان وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مریکاوه، که پیاو
له‌گه‌ڵ پیاوه‌کان ده‌م ده‌خه‌نه ناو ده‌می یه‌ک دی که به ووێنه‌وه
بڵاو کرایه‌وه پاشان ڕۆژنامه‌که داخرا ئێستا به ناوێکی تر کار ده‌کات
؟!!
ئه‌گه‌ر مێژوویه‌ك به‌و ڕه‌شی ناشرینه هاتبێت به‌لامه‌وه سه‌یر نیه کاری زۆر له‌وه خراپتر ڕوبدات!!
بۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسێکی ڕه‌وشتی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌م له ڕووی پهروردهیهوه ....
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی ئازاردانی زیندانیان له
گۆنتانامۆ و له ئه‌بووغرێب و زیندنهکانی ڕۆکی کۆن زۆربه‌ی زیندهنهکانی
تریان له سه‌ر بنمایی سێکسیه !!
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر سه‌یری کۆمه‌ڵگایی ئه‌مریکی بکه‌ین ئه‌نجامێکی
سهرسوڕێنهرمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت له زمانی خۆیان وئاماره‌کانی خۆیان!!
له شارێکی وه‌ك لۆس ئه‌نجلوس و شیکاگۆ وسانفرانسیسکۆ و نیۆرك له (٨٠٪)
منداڵان که ته‌مه‌نیان له خواری هه‌ژده ساڵه هه‌موو به کاری سێکسیی
سه‌رقاڵن، که داوێن پێسی ده‌که‌ن خه‌ریکی زینان واتا ئه‌و ئه که‌سانه‌ی
که له(٨٠٪)ی منداڵان پێك دێنن له‌و ووڵاته‌دا.!!
وه له شار‌و لادێکاندا به که‌متر سه‌رژمێری کراوه، که ئاماژه بۆ
(٣٣٪)ده‌که‌ن ڕێژه‌که له جێگا بچوکه‌کاندا که‌متر ده‌بێته‌وه.
که‌واته شه‌ریف ترین جێگاکانیان لادێکانیانه که له (٣٣٪)یه
له سه‌رتا سه‌ری ئه‌مریکادا سه‌ر ژمێری کراوه که منداڵه‌کان
ته‌مه‌نیان له خواروی هه‌ژده‌ساڵه له (٥٥٪) خه‌ریکی زینان واته کاری سێکسی ناشه‌رعی!!
وه ئه‌م ڕێژه‌یه له ناو زانکۆ که باسی ده‌کات له (٩٠٪)له ڕووگه‌ی هه‌موو ئه‌مریکا دا.
له هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره تر له ساڵی(١٩٩٨)تا ساڵی (٢٠٠٧) هه‌موو
ساڵێك یه‌ك ملیۆن و بیست و پێنج هه‌زار که‌س منداڵی له ناو بردوه به
ڕێگای ئه‌وه‌ی که نازانن باوکیان کێیه!!
به‌ڵگه له‌سه‌ر ئامار‌و ژماره‌کان( US today )
زۆربه‌ی خێزانه‌کانی ئه‌مریکا، نازانن باوكیان کێیه واتا خێزانن و باوك
له ماڵدا نیه واتا هێمای باوك نابینرێت که له (٢۴٪) خه‌ڵکی ئه‌مریکا،
واتا چواریه‌کی سه‌ربازانی ئه‌مریكی بێ باوكن ، له (٦٠٪) خه‌ڵکی ئه‌مریکا
ناپاکی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان ده‌که‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه ژنان ناپاكی
له‌گه‌ڵ پیاوانیان ده‌که‌ن ، له (٢٦٪) دانشتوانی توشی نه‌خۆشی بوون له
ڕێگایی کاری سێکسی یه‌وه، به هۆکاری کاری سێکسی ناشرعیهوه ، له
ساڵی(١٩٩٣)تا (٢٠٠٣) له‌ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا هه‌موو ساڵێك به‌کۆ گشتی
(٣٨٠)هه‌زار ڕوداوی ده‌ست درێژی ده‌کرێته سه‌ر دانیشتوانی ئه‌مه‌ریکا له
لایه‌ن خه‌ڵکی خۆیه‌وه، بێجگه له‌وه‌ی که زینا ده‌کرێت به ڕه‌زامه‌ندی
هه‌ردوولا ئه‌مه له و سه‌رچاوه وه‌رم گرتوه که ئاماژه‌م
پێکردوه،کراوه به‌زمانی عه‌ره‌بی دکتۆر راغب سه‌رجانی له زانکۆ قاهره
به سمینار باسی کردوه، به‌ڵام با بزانین ئه‌مریکا خۆی به فه‌رمی له
ده‌زگاکانی خۆیه‌وه چی ده‌ڵێت ؟
ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکی ده‌ڵێت
ئه‌م ڕاپۆرته له ساڵی (١٩٩۴)ده‌رچوو، به‌ڵام له ساڵی (١٩٩٢) به
دواچونیان له سه‌رکردوه ته‌نها له (١٠)ولایه‌تی ئه‌مریکادا،شایانی
باسه ڕاپۆرتێك بوو ئه‌مرکییه‌کان خۆیان زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون پێی که
ده‌ڵێت: له ڕاپۆرته‌که‌دا نزیکه‌ی چواریه‌کی ئه‌مریکا که ده‌ست
درێژیان ده‌کرێته سه‌ر منداڵانی دوانزه ساڵن،ئاگادار بن ته‌نها باسی ده
ولایه‌ت ده‌که‌ین وه له هه‌موو ناهه‌موار تر له (٢٠٪) ئه‌و منداڵانه‌ی
که ده‌ست درێژیان ده‌کرێته سه‌ر له لایه‌ن باوکیانه‌وه‌یه!!
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ئه‌م ڕاپۆرته ڕاپۆرتێکی فه‌رمیه هه‌ندێ جار له
به‌ر ڕای گشتیی کاره‌کان وه‌ك خۆی نیشان نادرێت، له (٥۴٪) به‌هۆی
نزیکه‌کانیانه‌وه ده‌ست درێژی ده‌کرێته سه‌ریان ،له (٢٢٪) له ڕێگایی
ناسینه‌وه، له (٢٪) له ڕێگایی نا ئاشاناییوه ده‌ست درێژی ده‌کرێته
سه‌ریان خۆیان ئه‌م ووڵاته هه‌موو گیانیان کێشه‌یه له ناوخۆی خۆیان!!
خۆێنه‌ری ئازیز وه‌ره‌ن با پبرسین له هزری خۆمان؟
ئه‌گه‌ر سه‌ربازێك له ناو خاک و نیشتیمانی خۆی له ناو که‌س وکارو
خۆشه‌ویستانی خۆی ئه‌مه کار‌و فه‌رمانی بێت، ئاوا ههڵسو که‌وت بکات پێت
وایه له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ی که موسڵمانه و خاكی عێراقی داگیر کردوه..
ده‌بێت داخۆ چۆن ڕه‌فتار بکات ئازاری زیندانیان و نه‌وه‌کانی بدات؟!!
ئاره‌زوه شازه‌کانی سێکسی(الشذوذ الجنسي)
پزیشکه ده‌رونیه‌کان له ئه‌مریکادا ئه‌و ئاره‌زوه شازه سێکسیانه له
سه‌ره‌تادا به نه‌خۆشیه‌کی ده‌روونی ده‌زانی وه‌ك ڕابواردنی پیاو
له‌گه‌ڵ پیاو، ماره‌کردنیان له یه‌کتری، ماره کاردنی ئافره‌ت له
ئافره‌ت، مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا، به‌ڵام له‌م دوایه‌نه‌دا له ئه‌نجامی
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو کاره‌ساتانه‌دا، ئێستا له کۆمه‌ڵگایی
ئه‌مه‌ریکی بووه به‌کارێکی ئاسایی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ کلتوردا وا تێکه‌ڵ
ده‌بێت، سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕابوردوو(بیڵ کلینتۆن) بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆی
به هێز بکات له هه‌ڵبژردنه‌کاندا، تا خه‌ڵکی زیاتر ده‌نگی بۆ بده‌ن به
ئاشکرا ڕایگه‌یاند که له ناو سه‌ربازانی ئه‌مریکی دا ڕێگای زیاتر
ده‌کاته‌وه بۆ ئاره‌زوه شازه سێکسیه‌کان ، ئه‌م ووتاره‌ی سه‌رۆکی
ئه‌مریکایی وا لێکرد که سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به ده‌ست بهێنێت.!!
خۆێنه‌ری زێده ئازیز...
ئه‌م کاره سێکسیه شازانه وای لێهاتوه له ئه‌مریکادا بۆته کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریکا، ته‌نانه‌ت له ناو سه‌ربازان دا ڕه‌گی داکوتاوه،
بۆته کارێکی حه‌تمی، بۆیه سه‌رۆکی ووڵات باسی له‌سه‌ر ده‌کات، پێگه‌ی خۆی
پێ به‌هیز ده‌کات...
له هه‌موو ئاماره‌کانی جیهاندا هاتووه که ئه‌مریکا یه‌که‌م ده‌وڵه‌ته
که له‌ناو سه‌ربازه‌کانیا و له ناو زیندانهکانیا که کاری شازی سێکسی
ده‌کرێت ، هه‌ندێك له کڵێساکانی ئه‌مریکا به ئاشکرا پیاو له پیاو ماره
ده‌که‌ن وه کاره‌که فه‌رمیه!! له ولایه‌تێکی وه‌ك (ماساشوتس) که
له‌ده‌ستوره‌که‌یدا هاتووه ده‌ڵێت پیاو له پیاو ماره ده‌کرێت واتا کاری
یاسایی بۆ کراوه به فه‌رمی ناساندویانه هه‌موو پێداویستی ماره‌کردنه‌که
ئاماده کراوه له ده‌ستوردا وه‌ك جیابونه‌وه واتا (طه‌ڵاق) وه ئه‌قدی
زه‌واج واتا بڕوانامه‌که‌ی و وه میراث..هتد.
وه ئه‌و ئامارانه ده‌ری ده‌خه‌ن که دانشتوانی ئه‌مریکا به نێر‌و مێ وه
که توشی جۆره‌کانی ئاره‌زوی سێکسی بوون خۆی ئه‌دا له په‌نجا ملیۆن که‌س
حه‌ڤده ملیۆنی له ناو هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکادایه!!
قوربانیانی نه‌خۆشی ئایدز له ئه‌مریکا له ساڵی (٢٠٠٢) ده‌گاته (٨٨٦)
هه‌زار که‌س که ده‌ناڵێنن به ده‌ست نه‌خۆشی ئایدزه‌وه ، نیو ملیۆن
خه‌ڵک مردون به‌و نه‌خۆشیه ...وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌دا تا
ئێستا له ئه‌مریکادا کاری سێکسی شاز کارێکی ڕێگه پێدراوه دانیان به
ئاشکرا پیادا ناوه.!!
جیاوازیه‌کی ئه‌و تۆ نیه له نێوان ئه‌ورپا و ئه‌مریکادا وه سه‌ربازانی
ئینگلیز به هه‌مان کار‌و فه‌رمانیان هه‌یه جیاوازی له‌نێوانیدا زۆر که‌مه
ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپادا هه‌موو ساڵێك کۆنگره‌ی بۆ ده‌به‌سترێت له
ئه‌مستردامی هوڵندی که زیاد له یه‌ك ملیۆن که‌س له هه‌موو جیهان
کۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه، له هه‌موو ووڵاته‌کانی تردا وه‌ك
ئه‌ڵمانیا،نرویج، دانیمارك، سوید، نه‌مسا، به‌لجیکا، فه‌رنسا، ده‌یان
ووڵاتی تر که خۆپیشاندان ده‌کرێت پیرۆزی ده‌ده‌ن به کاره‌که‌یان، ئه‌م خۆ
پیشاندانه هه‌میشه له هاوین ساڵدا ده‌کرێت.!!
ته‌نانه‌ت ئه‌م خه‌ڵکه‌ی که ئاره‌زوی جۆره له‌زه‌ته‌کانی سێکسیه.. به‌ڵکو به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه..
هه‌ندێك که‌ره‌سه به‌کار دێنن که چه‌نده‌ها بازاڕ‌و دوکانیان هه‌یه به
ئاشکرا خه‌ڵکی ڕووی تێده‌که‌ن به تایبه‌ت له ئه‌مریکا و ئه‌روپا به‌گشتی
که له دووکانه‌کاندا زنجیر و حه‌بل و کورسی تایبه‌ت وقامچی و ده‌یان
که‌ره‌سه‌ی تر که بهکاردهێهنرێن بۆ ئه‌و کاره سێکسیانه، ئه‌م
کارانه‌ی که باسمان کرد هه‌موو له‌ناو سه‌ربازانی ئه‌مریکیدا
ده‌بینرێت.!!
ئه‌مه ئاکاری ڕه‌وشت به‌رزی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکایه و که چۆن توشی
نه‌هامه‌تی سه‌ر لێشێواوی بوون، گرده پیاوانی ئێمه تازه به تازه
ده‌یانه‌وێت ببنه هاوپه‌یمانی خه‌ڵکێکی که‌م ڕه‌وشت ئایا پێتان وایه
هێزێکی گه‌وره به‌و شێوه‌یه دامه‌زرابێت خێر بداته‌وه، بۆ دوژمنه‌کانیان
که ئێمه‌ی موسڵمانین ئه‌م پرسیاره بۆ هاوپه‌یمانه‌کانیانه؟!!
جیاوازیه‌کانی نێوان ڕه‌ش پێست و سپی پێست له‌گه‌ڵ ئاسیایهکاندا له ووڵاتی ئه‌مریکایی دیموکراسی....!!
ده‌ست پێکردنی ده‌مارگیری له ناو سوپا‌و سه‌ربازانی ئه‌مریکی چۆن ده‌ستی
پێکردوه له کۆمه‌ڵگای ئه‌و ووڵاته‌دا چۆن سه‌ری هه‌ڵداوه هه‌روا
کاریگه‌ری له سه‌ر سوپایی ئه‌مریکا کردوه، له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مریکادا جیاوازێكی زۆر هه‌یه له نێوان سپی و ڕه‌ش پێست دا که له
سه‌ره‌تا دا ئاماژه‌مان بۆ کرد له ده‌ستپێکی هێنانی ئه‌فریقیه‌کان ناونرا
به سه‌رده‌می کۆیله وه‌ك مێژوو نوسه‌کان باسی لێوه ده‌که‌ن، زۆربه‌ی
باخچه وشوێنه گشتیه‌کان وه‌یان له زۆربه‌ی چێشتخانه‌و ڕێستورانته‌کاندا
نوسرا بوو هاتنه ژووره‌وه‌ی ڕه‌ش پێست و سه‌گ قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ڵه‌به‌ت له
سه‌ده‌ی پێشوودا ئه‌مه زیاتر باو بوو!!
هه‌رچه‌نده له ده‌ستوری ئه‌مریکادا هیچ جیاوازیه‌ك له نێوانی ڕه‌ش وسپی
پێست و جیاوازی ئاینی و ڕه‌گه‌زی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و جیاوازیه
له‌م سه‌رده‌مه‌داو له‌م سه‌ده‌ی بیست ویهکهمهدا به‌ئاشکرا ده‌بینرێت
که گه‌ڕه‌کی سپی پێسته‌کان زۆر جیاواز تره له ڕه‌شه‌کان و زانکۆی سپی
پێسته‌کان زۆر پێشکه‌وتو تره له زانکۆی ڕه‌شه‌کان،
ئه‌م جیاوازیه به ئاشکرا له ناو کۆمه‌ڵگایی ئه‌مریکادا ده‌بینرێت
،ئه‌مه بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که زیاتر ده‌مارگیری له نێوانیاندا زیاد
ببێت.
زۆربه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی که ده‌کرێت ڕه‌ش پێسته‌کانن، زیندانه‌کانی ئه‌مریکا
زۆربه‌ی ڕه‌ش پێستن وه هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌یه وای کردوه که ڕه‌ش
پێسته‌کان زیاتر بیر له کرمیناڵیتی بکه‌نه‌وه، زیندانه‌کان به‌وان پڕ
بکه‌ن که سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی داد ده‌ڵێت له (٨٠٪) ڕه‌ش پێسته‌کان
خه‌ریکی کاری خراپه‌ن له کڕین وفرۆشتنی ماده سڕکه‌ره‌کان و نانه‌وه‌ی
ئاژاوه له ئه‌مریکادا، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌مارگیری سپی
پێست بۆ ڕه‌شه‌کان.!!
ئه‌گه‌ر بیر له‌م کاره‌ی ناو کۆمه‌ڵگایی ئه‌مریکی بکه‌ینه‌وه، له‌کاتێكدا
که سپی پێست ده‌مارگیر بێت به‌رانبه‌ر به‌دانیشتوانی ووڵاته‌که‌ی خۆی ئایا
چاوه‌ڕوانی چی لێده‌که‌یت بۆ ووڵاتێك که داگیر کرابێت له میدیاکانی
خۆیه‌وه به هه‌زاران ناو ناتۆره به موسڵمان ده‌نێت و جارێك ناوی ده‌نێت
ئیرهاب و جارێك تیرۆریزم و جارێكی تر به خه‌ڵکێکی گێره شێوێن و یان له‌م
دوایه‌ندا ناویان ناوین به ئیسلامی نازی !! له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێك بڵێن
ئه‌م زاره‌وانه به‌س له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامیه‌کان به‌کار دێت !! نه‌خێر..
خۆ پارتی کرێکارانی کوردستان عه‌لمانین وچهپن له هه‌مان کاتا به ده‌یان
ناو ناتۆره له‌وانیش ده‌نێن که فڕیان به سه‌ر ئیسلامه‌وه نیه یان
ووڵاتێکی وه‌ك کوبا ده‌یان نمونه‌ی تر که بۆ باسی تر ئاماده کراون ته‌نها
وه‌ك نمونه باسیان ده‌که‌م لێره‌دا...
له کاتێکدا که سپی پێستی ئه‌مریکی به ده‌مارگیری و ڕه‌ش پێستیش داخی دڵی
خۆی ده‌ڕێژێت، ده‌یه‌وێت گرێ ده‌رونیه‌کانی بکاته‌وه، هه‌موو ئه‌م باره
ده‌رونیانه به سه‌ر خه‌ڵکی ووڵاتانی داگیرکراوی وه‌ك عێراق و
ئه‌فغانستان ده‌که‌نه‌وه، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی موسڵمان ده‌ده‌ن
سه‌رکرده‌کانی ئێمه ته‌نانه‌ت توانایی ئه‌وه‌یان نیه که به‌رگریمان
لێبکه‌ن، نه‌کو ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ق بێت نازانێت ڕۆژێك دێت نه ئه‌مریکی
ده‌مێنێت نه سوپای هامان و فیرعه‌ون ده‌مێنن خۆی ده‌مێنێته‌وه له ناو
کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیدا پاشان داوای به‌زه‌ی ده‌کات له خه‌ڵکی ووڵاتی خۆی، بۆ
تۆ ئێستا به‌زه‌یت به‌ووڵاتی خۆتا نایه‌ته‌وه له کاتێكدا ده‌سه‌ڵاتێکی
تا ڕاده‌یه‌ك باشت هه‌یه؟
ده‌مه‌وێت بڵێم که ئه‌مریکا به ده‌ردی هیچ که‌س ناخوات، ته‌نانه‌ت به
ده‌ردی خۆیان ناخۆن چۆن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستیت، سه‌یره که
گورگ بکرێته شوانی مه‌ڕ!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سپی پێست ده‌مارگیره ڕه‌ش پێست ڕقی له هه‌موو شتێك
ده‌بێت توشی هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌کی ده‌رونی بووه، به‌ڵام ئه‌مریکا
ڕووکارێکی باش ده‌دا به کۆمه‌ڵگاکه خۆی له ڕووی میدایاو ڕۆژنامه‌وانی،
ئاساییه که وه‌زیری ده‌روه‌ی ووڵات ڕه‌ش پێست بێت ئه‌مه ته‌نها
ڕووکه‌شه یان له هۆلیودا ڕه‌ش پێستیك سپی پێستێك حه‌زی لێده‌کات یان
پێچه‌وانه‌که‌ی که ئه‌مه له راستیدا ته‌نها ڕووکه‌شه بۆ سه‌رلێشێواندنی
ڕای گشتیه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئاسمان و ڕێسمانیان نێوانه ئه‌م دوو
ڕه‌گه‌زه.ئه‌مه دامه‌زارندنی دیموکراسی نمونه‌یه له جیهاندا !!
له لایه‌کی تره‌وه باس له‌وه ده‌کرێت که چینی و خه‌ڵکانی ئاسیا به‌گشتی
زۆر به که‌م سه‌یر ده‌کرێن بازاڕ‌و کوچه وکوڵانهکانیان زۆر جیاوازه هیچ
خزمه‌ت گوزاریهکیان بۆ ناکرێت ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌مریکایه‌کاندا به
مشکی زه‌رد ناویان دێنن!!
په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌رژه‌وه‌ندی نا دروست ..
ئه‌م باسه لایه‌نێکی زۆر گرنگه له ژیانی سوپای ئه‌مریکاو گه‌له‌که‌ی
به‌گشتی، پێش ئه‌وه‌ی باسێکی لایه‌نه‌که و ئه‌م ته‌وره‌یه بکه‌م،
ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که هه‌موو ئه‌م ژیانه له‌سه‌ر به‌رژه‌وندی
داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام به‌رژه‌وندی تا به‌رژه‌وندی جیاوازه ،بۆنموونه
به‌رژه‌وه‌ندی دروستمان هه‌یه که کاریگه‌ری نه‌بێت له سه‌ر خه‌ڵکانی تر
چونکه من خۆم بڕوام به به‌رژه‌وه‌ندی دروست هه‌یه که کاریگه‌ری
لهسهرتاکه که‌س و کۆمه‌ڵگا دانه‌نێت، چونکه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت ژیان
دروست نابێت ته‌نانه‌ت ژن ومێردایه‌تی له سه‌ر بنه‌مایی به‌رژه‌وندی
داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌رژه‌وندی دروسته. به‌رژه‌وندی نادروست
ئه‌وه‌یه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکی تاکه که‌س و کۆمه‌ڵگا هه‌بێت،
وه‌ك ئه‌وه‌ی که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی به‌فیڕۆ
بده‌یت، یان تۆ خاوه‌نی شتێك نیت له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆت زه‌وتی
بکه‌یت ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ تێگه‌یشتن له چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندی.!
ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا بکه‌یت له سه‌ر بنه‌مایه‌کی
نا دروست داده‌مه‌زرێت، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا که ده‌ست پێده‌کات
له‌گه‌ڵ یه‌هودایه به‌رژه‌وه‌ندی یه‌که‌مه له ڕاستیدا ئه‌م دوو بیر‌و
بۆچونه جیاوازن به‌یه‌ك له ڕووی ئایدیا و دینه‌وه، به‌ڵام چونکه
ئه‌مریکی و سه‌ربازه‌کانی په‌روه‌رده‌یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندی نا دروستن بۆیه
له سه‌ر بنه‌مایی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان داده‌مه‌زرێت، لای هه‌مووان
ئاشکرایه که ئه‌مریکا زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی مه‌سیحین وه ئیسرائیل
یه‌هودیه وه مه‌سیحه‌کان پێیان وایه که یه‌هودیه‌کان حه‌زره‌تی
مه‌سیحیان کوشتوه له‌خاچیان داوه که ئه‌مه خۆی له ڕاستیه‌وه
دووره...(وما قتلوه ، وما صلبوه ، ولكن شُبِّهَ له‌م ) نه کوژراوه نه
له خاچ دراوه به‌ڵکو شێوه‌ی گۆڕاوه به‌رز کراوه‌ته‌وه بۆ لای
په‌روه‌ردگاری، که له ڕاستیدا ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته زۆر ڕقیان له‌یه‌که
وه به‌ڵکو به درێژی مێژوو تا ئێستایش دژایه‌تی یه‌کتری ده‌که‌ن، چونکه
ئێستا به‌رژه‌وه‌ندیان به‌یه‌که‌وه‌یه ئه‌وه‌تا به ئاره‌زوی خۆیان له
موسڵمانان ده‌کوژن، واتێمه‌گه‌ن که تا سه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێت که
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما به بڕوای من وازی لێدێنیت ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیان
له‌وپه‌ڕی تندوتۆڵیدا بێت، بۆنمونه کاتێك که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بوو
له‌گه‌ڵ ڕوسیای شوعیدا هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌بوو بۆ یارمه‌تی ئه‌فغانستان زۆر
به باشی یارمه‌تی ده‌دان، ته‌نانه‌ت له هۆلیود فیلمان له‌سه‌ر
ده‌رده‌کردن تا وای لێهاتبوو کڵاوێکی ئه‌فغانی له ئه‌مریکادا ده‌چوه سه‌د
دۆلار، به‌ڵام کاتێك به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما لای هه‌مووان ئاشکرایه چۆن
داگیری کرد هه‌ر ئه‌و گروپه مجاهیده بوون که ناوی ده‌بردن به
موجاهیدانی ئه‌فغان ،به‌ڵام ئێستا ئیرهابین!!
له‌کاتێك دا که به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ سه‌دام دا بوو سه‌دام پیاوێکی
ئازا‌و به سه‌رۆکی ئۆمه‌ی عه‌ره‌بی بانگیان ده‌کرد کاتێك که کیمیایی ڕشت
به هه‌ڵه‌بجه‌داو ئه‌نفالی کرد ئه‌مریکا ده‌ست خۆشی لێکرد، ته‌نانه‌ت له
ڕۆژنامه‌یه‌کی دا باسی نه‌کرد ته‌نانه‌ت که کۆمه‌ڵێك له کورده‌کانی
دانیشتوی ئه‌مریکا ویستیان خۆ پیشاندان بکه‌ن سه‌فاره‌تی عێراق که‌و ده‌مه
ئاگاداری ده‌زگایی فیدراڵی کرده‌وه که نه‌هێڵن ئه‌وه بوو کرا به‌ڵام
نه‌یان هێشت هیچ میدیایه‌ك بیبینێت!! به‌ڵام که کاریان پێ نه‌ما سه‌دام
بوو به ڕژێمی کۆنه په‌رست گۆڕی به کۆمه‌ڵیان زیندو کردوه پاشان ئه‌و
موشه‌کانه‌ی که پێ فرۆشرابوو خۆ له ئاسمانه‌وه نه‌هاتبوو ،به‌ڵکو له
ڕۆژ ئاوا کڕابوو، به‌ڵام کاتێك به‌رژه‌وه‌ندی له‌ئارادایه هێلیکۆپته‌ر پێ
ده‌فرۆشن له‌گه‌ڵ موشه‌ك ئه‌و کات سه‌دام پیاوێکی ئازا‌و قاره‌مان بوو ئه‌ی
ئه‌و کات بۆ هاو په‌یمانی کوردیان نه‌ده‌کرد ئه‌م پرسیاره بۆ به‌رپرسانی
ئێمه؟!!
ئه‌مریکا له کاتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی دا ناوی زۆر جوان ده‌به‌خشێت
به هاوپه‌یمانانی وه‌ك سه‌عاده‌تی وه‌زیر فه‌خامه‌تی ڕه‌ئیس یان سید
سه‌فیر له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره عیباره‌تێکی جوان باق وبریق، که کاری پێت
نه‌ما چاوه‌ڕێی ئه‌وه به پێت بڵێت تیرۆریزم و ده‌یان ناوی ناشرینی تر!!
که‌واته بزانه که ئه‌مریکا له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کار ده‌کات وه‌ك
خویان ده‌ڵێن یه‌که‌م ئه‌مریکا پاشان ئه‌مریکا کۆتایی هه‌ر ئه‌مریکا نازانم
چاوه‌ڕوانی چین له ئه‌مریکا ؟!!
چۆن بیسه‌لمێنین که ئه‌مریکایه‌کان وا ده‌که‌ن ؟
له ڕاپۆرتێکی وه‌زاره‌تی سه‌ربازی ئه‌مریکی به فه‌رمی هاتووه که ده‌ڵێت
به ئاشکرا بێ هیچ پێچ و په‌نایه‌ك ده‌ڵێت ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی
عێراقی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاو ترسێن بن، هه‌ر به گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه
بۆ سه‌ربازانی ئه‌مریکی له‌لایان جنڕاڵێکی سه‌ربازی که‌ناوی (مهیجوره)
ئه‌وه به ئاشکرا ده‌ڵێت که ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌ن،
بۆ چاو ترسێنی خه‌ڵکی تر، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه وه‌ك ڕۆژنامه نوسێکی ئه‌مریکی
خۆی ده‌ڵێت که به‌ناوی سیخوریهوه منیان نارد بۆ عێراق هه‌واڵه‌که‌یان
به فه‌رمی دا به من که ناوی( أنطونيو تَجوبا) خۆی ڕاپۆرتێکی نوسیه‌وه
ده‌ڵێت : کۆمه‌ڵێك له زیندانیه‌کانیان هێنا جلی و به‌رگی ئافره‌تیان له
به‌ر کردن پاشان ده‌ستیان کرد به لێدانیان و جل‌و به‌رگیان له به‌ردا
دڕاندان، به ڕه‌سمی فتۆ گرافی گیراوه، پاشان به ڤیدیۆ گیراوه که له
فیلمێکی ئه‌مریکیدا به‌شێکی دانراوه که من خۆم ئێستا فیلمه‌که‌م لایه
له بازاڕیشدا بڵاوه وه له ئینته‌رنێت له به‌شی یوتوب دابه‌زێنراوه
ئه‌مه ناوی فیلمه‌که‌یه.......
Valley of the wolves Iraq,,,,,,,,war without Rules
ئه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌که‌وت وه‌ك سه‌رچاوه پێویستی بوو ده‌تونێت په‌یوه‌ندیم پێوه بکات تا بۆی ده‌سته به‌ر بکه‌م !!
وه‌ڵای که ده‌یبینیت دڵت ژان ده‌کات بۆ ئه‌و موسڵمانانه، چ جایی ئه‌وه‌ی که موسڵمان خۆی دڵی پڕ له نوری ئیمانه
وه له پاشاندا خێزانی که‌سێکیان دێنن که ناوی(م..س..دلێمیه) خێزانی
مامۆستایه له قوتابخانه‌یه‌کی ناوچه‌که ناوی (س..آ..) که به چوار
سه‌ربازی ئه‌مریکی له به‌رچاوی مێرده‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا ڕاده‌بوێرن تا
که‌سێکیان له کاتی سێکسدا ده‌ست ده‌خاته بینی و ده‌یخنکێنێت وپاشان
سهربازیکیان به مردووی هه‌ر له به‌رچاوی مێرده‌که‌ی له‌گه‌ڵ
لاشه‌که‌یدا ڕاده‌بوێرێت پاشان شه‌هوه‌تی خۆی ئه‌دا له ده‌موچاوی مێردی
ژنه‌که که بهسراوتهوه، له کۆتایدا به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڕۆن وه‌ك
(آنطونیو)ده‌ڵێت :- ویستم هه‌واڵی میردی ئافره‌ته مردوه‌که بزانم له
دوای دوو ڕۆژ له به‌ندیخانه گیانی ده‌رچوو بوو!!
ئهنطۆنیو ده‌ڵێت:- زانیان که من زۆر به‌وه ناره‌حه‌ت بووم گه‌ڕامه‌وه،
به‌ڵام (سی.ئای.ئه‌ی) هاته سه‌رم له‌گه‌ڵ خودی شه‌خسی (میجور) که
ئاگاداریان کردمه‌وه باسی ئه‌و کاره‌ساته نه‌که‌م منیش ڕام کرد و دامه
ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌ره‌نسی بۆیان باڵا‌و کردمه‌وه، وه بۆ زانیاری زیاتر
ئهنطۆنیو خۆی یه‌هودیه له ده‌زگایی مۆسادی ئیسرائیلی کار ده‌کات پاشان
شیکاریه‌ك ده‌ده‌م له‌سه‌ری که چۆن به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێن .بۆ ئه‌م کاره‌ی
کرد له به‌ر خاتری موسڵمانان نه‌بوو، به‌ڵکو دوای ده‌رده‌که‌وێت که
کارێکی سیاسی له پشته‌وه‌بوو له‌لایان مۆساده بۆیه به شوێنی‌دا
ده‌گه‌رێن له لایه‌ن ..
C I A
خۆێنه‌ری ئازیز به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت کۆمه‌ڵگایه‌ك خۆی پڕبێت له کاری سێکسی شاز و هه‌موو ئینحرافاتێك چاوه‌ڕوانی چی لێده‌که‌یت؟
هه‌موومان به چاوی خۆمان بینیمان چون ئازاری زیندانیانی ئهوبوغرێبیان دا
زۆر له سه‌ر ئه‌میان ناڕۆم هه‌موولایه‌ك که‌م تا زۆر ئه‌وه‌مان بینی
به‌ڵام با بپرسین کێ ئاشکرای کرد ئه‌و کاره له سه‌ر ده‌ستی کێ ئاشکرا
بوو؟
بۆ له‌و کاته‌دا ئاشکرا کرا هه‌ڵبه‌ت من وه‌ك نوسه‌ره‌کانی تر زۆر به شان
وباڵیدا نایه‌م ئه‌وه‌ی که لای من مه‌به‌سته ته‌نها شیکاریه، ده‌مه‌وێت
ئه‌وه بگه‌ینم به میلله‌ته‌که‌م هاو په‌یمانی ئه‌مریکا وه‌ك ئه‌وه وایه
که دوای كڵاوی با...بردوو که‌وتبێتی، به به‌ڵگه‌وه بۆ ئه‌و گه‌له ڕه‌ش
وڕوته ئاشکرای بکه‌م وه‌ك کارێکی دواڕۆژی وه له هه‌مان کاتدا وه‌ك
کارێکی نه‌ته‌وایه‌تی!!
با بپرسین بۆ له‌و کات وزهمهنهدا ئه‌و وێنانه بڵاو کرانه‌وه؟
نهێنی له وهدا چی بوو که له‌و کات و ساته دا باڵا‌و کرایه‌وه؟
هۆکار چی بوو که ئه‌و کاره ناڕه‌وشتیه که به‌و شێوه‌یه بڵاو
کرایه‌وه به به‌رچاوی هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکاوه، ئه‌رگه‌چی پێیان
خۆش بوو یان ناخۆش بووبێت که به‌و شێوه سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریکا
ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌ی ئه‌و زیندانانه‌یان دا زۆر دوور بوو له
ئاکاری مرۆڤایه‌تی؟!!
من ده‌ڵێم له دوو خاڵ به ده‌ر نیه ..
یه‌که‌م :- پێم وایه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی وویستی په‌یامی ئه‌وه بدات به
خه‌ڵکی عێراق و ئومه‌تی ئیسلامی که ئیتر ئێوه لاوازن توانای هه‌موو
کارێکمان هه‌یه به‌سه‌رتاندا، سه‌رشۆر و زه‌لیلتان ده‌که‌ین، تا نه‌توانن
له ئاستماندا ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه ، له هه‌مان کاتدا به‌رز
کردنه‌وه‌ی ڕۆحی مه‌عنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکی بوو تا په‌یام بدات
به‌وان بڵێت هه‌موو شتێك کۆنترۆله ،خۆمان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تیمان
هه‌یه، ئه‌مه له کاتێکدایه که شۆڕشێکی وه‌ك شاری فه‌لوجه سه‌ری
هه‌ڵدا ،حه‌وسه‌د شۆڕش گێری موسڵمان کوژران وه زۆرێك له سه‌ربازانی
ئه‌مریکی کوژراو بێجگه له‌و هه‌موو زه‌ره‌ره مادیانه‌ی که ئه‌مریکا
کردی، ئه‌مه خاڵی یه‌که‌مه له سایکۆلۆژی ئه‌مریکی و ئه‌م
خوێندنه‌وه‌یه‌م بۆی هه‌یه !!
وه له‌هه‌مان کاتدا په‌یامێکه بۆ ووڵاتانی دراوسێ بۆ داهاتوو که ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستی ئه‌مریکا بکه‌ن ئه‌وه ئاکامه‌که‌یه‌تی !!
دووهه‌م:- وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌مه‌یان ڕاست تر بێت وه‌ك کاری سیاسی سروشتی
ئه‌و خه‌ڵکی که به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن دژی موسڵمانان، چونکه ئه‌مه‌ی
که بڵاو کراوه من وا هه‌ست ده‌که‌م ئیداره‌ی بۆش زۆر بێ ئاگا بوون له
بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه چونکه (ڕامستفێڵد) سه‌ر شۆر کرد وازی هێنا
دوای ئه‌وه کاره‌ساته وه سه‌رنجێک بده‌ین که به چه‌ند مانگێك
ڕامستفێڵد ووتی نامانه‌وێت ده‌ووڵه‌تێک بۆ جۆله‌که دابمه‌زرێنین، پاشان
ببێته دوژمنی مه‌سیحیه‌کان که ڕامستفێڵد خۆی له پارێزگاره توند
ڕه‌وه‌کانه، دوابه‌دوای ئه‌م ووته‌یی جوله‌که له ئه‌مریکاو ئیسرائیل
زۆر دڵگران بوون، ڕه‌خنه گیرا له بۆش و ئیداره‌که‌ی وه له هه‌موو
سه‌رنج ڕاکێشتر ئه‌وه بوو ئه‌و وێنانه له که‌ناڵێکی (سی.بی.ئس)ئه‌مریکی
بڵاوو کراوه که سه‌د له سه‌د یه‌هودیه ، له ڕۆژنامه‌ی (واشنطن پۆست)
بڵاوو کرایه‌وه ئه‌ویش سه‌د له سه‌د هه‌ر یه‌هودیه ، له به‌ریتانیا
له ڕۆژنامه‌ی (دیهلی میرور) که ئه‌مه‌یش کۆنترۆڵی ته‌واوی له ده‌ست
یه‌هودیه‌کانه ، هه‌ر له‌و کات و ساته بوو که ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا
بڵاوی کردوه له ڕێگایی ئه‌نطۆنیۆ له فه‌ره‌نسادا که پێشتر له
سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد که هه‌موو یه‌هودی بوون.....!!
وه ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت که له (٥٠٪) ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مریکاو
به‌ریتانیا یه‌هودین،دوو که‌ناڵی گه‌وره‌ی دنیا (رويتر – أسوشيتد برس) که
سه‌د له سه‌د یه‌هودین .
بۆ یه‌هود ئه‌م کاره‌ی کرد له‌و کات و ساته‌دا ؟
ئامانج یان چی بوو له‌و کاره؟
هۆکاری یه‌که‌م ئه‌وه بوو که کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا بوو بۆ
ئه‌وه‌ی پارێزگاره توندڕه‌وه‌کان سهرشۆرکهن که دار‌و ده‌سته‌ی بۆشن
پاشان کار ئاسانی بۆ دیمکراسیهکان بکه‌ن ، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه بوو
یه‌هود ویستی سه‌رنجی ڕای گشتی جیهان به‌لای عێراق ڕابکێشێت پاشان
فه‌ڵه‌ستین له یاد بکرێت، تا به‌و وێنانه جیهانی ئیسلامی سه‌رقاڵ بکات،
وه ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر کاری چه‌په‌ڵی کرد، خۆی گه‌یانده مه‌به‌سته‌کانی،
بێگومان ئه‌وه‌ی یه‌هود ده‌یکات زۆرله داگیرکردنی ئه‌فغان گه‌وره تره و
هه‌رگیزاو هه‌رگیز له عێراق ناکرێت !!
چونکه به وێنانه ویستی ئه‌مریکا ڕسوا بکات تا کاره بۆگه‌نه‌کانی خۆی
له یاد بکرێت وه‌ك تیرۆر کردنی شێخ ئه‌حمه‌د یاسین و ده‌یان موسڵمانی تر
که تیرۆری کردن وه گه‌وره‌تر نیه له‌وه‌ی که کردی به‌رانبه‌ر به
ره‌فح و غه‌زه و ضفهی غه‌ربی، ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌بوو غرێب!!
وه‌له هه‌مان کاتدا (تۆنی بلێر) ڕه‌خنه‌ی گرت له ئیسرائیل که گوایه زۆر
زیاد له خۆی پێی ڕاکێشاوه ، به دوای ئه‌و وتانه‌ی (بلێر) به چه‌ند
ڕۆژێك له که‌ناڵی (بی.بی.سی) که سه‌د له سه‌د یههویه کێشه‌ی به‌صره‌ی
سوپای به‌ریتانیا خسته ڕوو هه‌ر ئه‌وه بوو دا‌و به‌دوای ئه‌وه تۆنی بلێر
چوو بۆ ئیسرائیل به ئاشکرا داوای لێبوردنی کرد، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و
کاره ناڕهوشتیانهی سوپایی به‌ریتانیا نه‌خه‌نه ڕوو!!
که‌واته ئه‌و وێنانه ته‌نها یه‌هود سودی لێوه‌رگرت ، به‌ڵام ئێمه که
سه‌یری وێنه‌کانمان کرد هیچمان پێنه‌کرا وه‌ك موسڵمان تا بتوانین به‌لای
که‌مه‌وه ئه‌مریکایی پێ ڕسوا بکه‌ین، تا ئه‌و هاوکێشه قیزه‌ونه‌ی
ئه‌مریکا و یه‌هود شی بکه‌ینه‌وه، که‌چی ده‌سه‌ڵات دارانی ئێمه به
داخه‌وه تازه به‌تازه خه‌ریکی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو ئیسرائیلن
ته‌نانه‌ت له بیریان چو سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ك
( ئۆجئالان)به ده‌ستی سه‌رانی ئیسرائیل درا به ده‌ستی تورکیا!!
له ڕاستیدا من ئه‌م په‌یامه‌م بۆ خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رکرده‌کانمانه به تایبه‌تی .
ئه‌م مێژوه خۆی دووباره کردوه،هه‌ردوو ووڵات هاوشێوه‌ی یه‌ك سه‌ریان هاڵداوه ..
بگرینه‌وه بۆ لای مێژوو بزانین چی ترمان بۆ باس ده‌کات
له‌و ده‌مه‌دا که موسڵمانان لاواز بوون خاچ په‌رستان هه‌روا به ئاسانی
وازیان نه‌هێنا له موسلمانان بۆیه به هه‌لیان زانی که جه‌نگیز خان
هانبده‌ن بۆ شهر کردن له‌گه‌ڵ موسڵمانان، هه‌موو کات له مێژوویشادا
ئه‌وام بۆ ده‌رکه‌وتووه که دوژمانانی یه‌كن له دژی موسڵمانان هه‌میشه
یه‌ك ده‌گرن، ئه‌وه‌تا له‌سه‌رده‌می فارس و ڕۆمدا به درێژی مێژوو شه‌ریان
کرد له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا، به‌ڵام که رووبه‌رووی موسڵمان بوونه‌وه یه‌کیان
گرت، مه‌سحیه‌کان و یه‌هودیه‌کان به درێژای مێژوو ناکۆک بوو ئه‌وه تا
وه‌ك له باسی ئه‌مریکادا ئاماژه‌م بۆ کردوه هه‌میشه یه‌ك ده‌گرن، یاخود
ئه‌مریکاو روسیا ئه‌وانیش هه‌میشه ناکۆکیان بووه، که دژی موسڵمانان
ده‌بن هه‌ردووکیان یه‌ك ده‌گرن، بۆ ئه‌م مه‌بسته به درێژایی دووانزه
هه‌زار کیلۆمه‌تر خه‌ڵکیان نارد بۆلای تیمۆجین (جنگیز خان) هانیان دا بۆ
روخاندنی خه‌لافه‌تی عه‌باسی و داگیر کردنی ووڵاتی موسڵمانان ،ئاماده‌ی
خۆیان بۆ ده‌ربڕی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك کا هاوکاری بکه‌ن، هه‌ردوولا دژی
موسڵمانان بجه‌نگن!
به هه‌رحاڵ بیریان له‌وه کردوه ته‌تار که ده‌ست بکه‌ن به داگیر
کردنی ووڵاتی موسڵمانان تا ده‌گه‌نه خه‌لافه‌تی عه‌باسی بۆ داگیر کردنی
به‌غداد..
جنگیزخان بیرکردوه که سه‌ره‌تا بۆ گرتنی به‌غداد، پێویسته بچێته ناو ووڵاتی ئه‌فغانستان و ئۆزباکستان..
ئه‌مریکا پێش گرتنی عێراق هه‌مان کاری کرد له‌سه‌ره‌تادا بنکه‌ی سه‌ربازی له ئۆزباکستان دانا‌و پاشان چوو ئه‌فغانی داگیر کرد!
بۆیه جه‌نگیزخان ئه‌و کاره‌ی کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێوانی چین بۆ عێراق
ڕێگایه‌کی دوور‌و درێژه پێویسته بۆ ئه‌و سوپایه‌ی که ده‌یخاته ڕێ بۆ
عێراق هه‌موو کهلوپهلو پێداویستیه‌کیان پێبگه‌یه‌نێت، لای هه‌مووان
ئاشکرایه، که ئه‌و ناوچانه زۆر سهروهتمهندهو خێر‌و به‌ره‌که‌تی
کشتوکاڵی سه‌روه‌تی ئاژه‌ڵی تێدایه، تکتیکێك بوو که جه‌نگیز خان کردی
سه‌ره‌تا باسی گرتنی عێراقی نه‌کرد، چونکه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
ستراتیژی خۆی ئاشکرا بکردایه هه‌موو موسڵمانان له ڕوویدا ده‌وستانه‌وه،
بۆیه سه‌ره‌تا بیری له‌وه کردوه که جێگاکان به‌دوای یه‌کدا داگیر بکات
له ڕۆژ هه‌ڵاتی خاکی موسڵمانان ده‌ست پێ‌بکات که ده‌ووڵه‌تی خه‌وارزمی
ده‌کرد، ئه‌و ده‌ووڵه‌ته زۆر گرنگ بوو که‌زۆربه‌ی ووڵاتانی ئیسلامی
ئێستایی له‌به‌ر ده‌ستا بوو فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد وه‌ك
ئه‌فغانستان،ئوزباکستان،طاجیکستان،پاکستان،تورکمانستان،کازخستان،قیرهغسستان،به‌شێکی ووڵاتی ئێران.
جه‌نگیزخان له‌گه‌ڵ ده‌ووڵه‌تی خهواریزمیدا په‌یماننامه‌یه‌کیان مۆر
کردبوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئهودهووڵهته که ناوی(محمدی کوڕی خه‌واریزم
شا)بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، که سه‌روه‌ری ووڵاتی یه‌کتر بپارێزن درواسێتی
یه‌کتری بپارێزن. سنوری یه‌کتری نه‌به‌زێنن،لای هه‌مووان ئاشکرایه
جه‌نگیزخان هیچ بایه‌خێکی نه‌دا به‌و په‌یماننامه‌یه که له نێوانیاندا
هه‌بوو، بۆیه به‌دوای بههانیهك ده‌گڕا تاشهری پێ‌بکات دووای له‌به‌رچاو
ڕای گشتی خه‌تا له سه‌ر ملی خۆی لابات وه‌ك شه‌ڕه‌کانی ئه‌مڕو که
ده‌کرێت..
بۆیه بیری کردوه که کۆمه‌ڵێك له بازرگانه‌کانی مه‌نگۆلیای نارد بۆ
ناوچه‌کانی ده‌ووڵه‌تی خه‌واریزمی بۆ کڕینی شتوومه‌ك، پاشان هه‌ر خۆی چه‌ند
که‌سێکی دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ده‌زگایی ئاسایشی ئه‌و ده‌مه‌ی
ده‌ووڵه‌تی خه‌واریزمی بکاته‌وه، که ئه‌مانه دزو جاسوسن، تا له
کۆتیاییدا زۆر به‌یان له بازرگانه‌کان له سێداره دران و زیندان کران،
ئه‌مه بووه هۆکاری ههڵوهسانی شهر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، جه‌نگیزخان داوای
بکوژانی ئه‌و بازرگانانه‌ی کرد که گوایه به بێ‌تاوان کوژراون ده‌بێت خۆی
جه‌نگیزخان دادگیان بکات ، ده‌ووڵه‌تی خهواریزمیش به‌وه ڕازی نه‌بوو
ووتی چون خه‌ڵکی موسڵمان ده‌درێت به دادگای بێباوه‌ڕان ئه‌وه سه‌روه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام پێشڵ ده‌کات رازی نه‌بوون به‌و داوایه‌ی جه‌نگیز خان،
شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد..
ئه‌مریکاش وه‌ك جه‌نگیز خان به‌دوای به‌هانه ده‌گڕا تا کو
یانزه‌ی-سێپته‌مبه‌ر ڕوویدا تا هاته ووڵاتی ئه‌فغانستان، ئه‌وه بوو
پروپاگه‌نده‌ی تیرۆری عاله‌می ده‌ستی پێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی بره‌وبدات
به‌شه‌ڕه‌که‌ی، داوای کرد له تاڵیبان که ئوسامه بن لادن ته‌سلیم به
ئه‌مریکا بکات تالیبان به‌مه ڕازی نه‌بوو ووتی چون موسڵمان ده‌درێته
دادگای بێباوه‌ڕان خۆم دادگام هه‌یه، ئه‌وه بوو جه‌نگی ئه‌فغانستان
ده‌ستی پێ‌کرد..
هێرشی ته‌تار بۆ ناوچه‌ی موسڵمانان..
جه‌نگیزخان به سوپایه‌کی زۆره هات به‌ره‌و خاکی خه‌واریزمی، محمدخواریزم
شا سوپای کۆکردوه به‌ره‌و ڕوویه‌ك بوونه‌وه له جێگایه‌ك که له‌سه‌روی
ڕووباری (جه‌یحون) بوو که ئێستا ناسراوه به‌ڕووباری (سه‌رداری) که
ده‌که‌وێته ووڵاتی کازاخستانی ئێستا،که جه‌نگه‌که چوار رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك
به‌رده‌وام بوو، زۆر له هه‌ردوولایان کوژرا،له موسڵمانان ته‌نها
لهوجێگهیدا بیست هه‌زار که‌س شه‌هید بوون، زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه له
ته‌تار کوژران،جه‌نگه‌که به هۆکاری سوپایی بێ شوماری ته‌تاری ناچار محمد
خه‌واریزم شا گه‌ڕاوه دواوه،بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ناو ووڵاته‌که‌ی خۆی قایم
بکات بچیته ناو قه‌ڵاو دیوار شاره‌کان به هێز بکات، ئه‌م جه‌نگه له
ساڵی(٦١٦)هیجری ڕوویدا..
له پاشان محمد خواریزم شا زیاتر سه‌ر قاڵ بوو به کۆکردنه‌وه‌ی سوپا له
چوارده‌ری ووڵاته‌که‌یدا، له پێشودا ئاماژه‌مان بۆ کرد که ده‌ووڵه‌تی
خه‌واریزمی له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی عه‌باسی کێشه‌ی هه‌بوو،نه‌یده‌توانی داوی
سوپا لێبکات، له‌هه‌مان کاتدا کێشه‌و به‌ربه‌ره‌کانی هه‌بوو له‌گه‌ڵ
ووڵاتی غوریهکان له هندستان ، هه‌میشه له‌گه‌ڵ سهلاجیقهکانیش شه‌ری
بوو، که‌واته به‌ته‌واوه‌تی دابڕابوو له عاله‌می ئیسلامی،که‌س یارمه‌تی
نه‌ئه‌دا، بۆیه ناچار ده‌بوو خۆی به‌رنگاری ئه‌و جهنگهبێتهوه،
تاڵیبان و کێشه‌ی شه‌رکردنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا..
تاڵیبانیش ڕاسته خه‌ڵکێکی دیندارو ئیماره‌تێکی ئیسلامیان دامه‌زراند بوو،
ئه‌وانیش وه‌ك ده‌ووڵه‌تی خه‌واریزمی به ته‌واوه‌تی دابڕابوون له هه‌موو
دنیا، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ عاله‌می ئیسلامی‌دا، بۆ نمونه هیچ په‌یوه‌ندی به
ئیرانه‌وه نه‌مابوو وه‌ك دبلۆماسیه‌ت، وه‌ك ووڵاتێکی منحریف له ئیسلام
مه‌مه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کرد، هیچ په‌یوه‌ندی به پاکستانه‌وه
نه‌مابوو، به‌ڵکو پاکستانی به دووژمنی سه‌رسه‌ختی خۆی ده‌زانی، له‌گه‌ڵ
ووڵاتی هندستان وچین دا له‌سه‌ر تاقاندنهوهی ئه‌و په‌یکه‌ره (بوزا)به
ته‌واوه‌تی نێوانیان تێکچوو بوو، بۆیه تاڵیبانیش له ههموولاکان دابڕابوو
هیچ په‌یوه‌ندی دبلوماسی په‌یوه‌ندی ده‌رکی نه‌ما بوو،بۆیه ده‌بوو ئه‌ویش
به ته‌نها ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکا بێته‌وه به‌و ته‌کنلۆجیا عسکریه
به‌هێزه‌ی ئه‌مریکا!
به بۆچونی من نه سه‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا به هۆکاری هێزی بوو نه
سه‌رکه‌وتنی ته‌تاریش به هۆکاری زۆری سوپاکه‌ی و باشی چه‌کی سۆپاکه‌ی
بوو، به‌ڵکو به هۆکاری پارچه پارچه‌ی موسڵمانان بوون که هه‌ردووکیان
له دوو قۆناغه‌ی مێژوویدا سه‌رکه‌وتن خوای گه‌وره‌یش ده‌فه‌رمووێت..(ولا
تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم واصبرو، إن الله مع الصابرين).
وه ده‌بینین له هه‌ردوو مێژوهکهدا که هودنهیهك رووئه‌دات له نێوانی
ته‌تارو ئه‌مریکادا موسڵمان چون ده‌که‌ونه گیانی یه‌کتری.. یه‌کتر له
ناو ده‌به‌ن، هه‌ریه‌کیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی نزیك بکاته‌وه چون ده‌بنه پیاو
وکاسهلێسی ته‌تار و ئه‌مریکا، ههرکهیش ئه‌مه سیفاتی بیت گومانی تێدا
نیه که‌سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت، به‌هه‌ر حاڵ ، به‌رده‌وام ده‌بین به
پشتیوانی خوای گه‌وره له باسه‌که‌مان..
جه‌نگیزخان نه‌عله‌تی خوای لێبێت چی کرد؟
که زانی سوپایی خواریزمی کشاوه‌ته دواوه، خێرا هه‌موو خاکی ئۆزباکستانی
به‌زاند چوه ناو شاری (بوخارا) که شاری زانای پایه به‌رز ئیمامی
بوخاریه،هه‌ر له‌ساڵی (٦١٦)هیجری که چووه ناو شاری بوخاره
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مانێکی درۆزنانه‌ی دا به خه‌ڵکی ئه‌و شاره، چه‌کی پێ
دانان، هه‌موو شاره‌که‌ی وێران کرد پاشان زۆربه‌ی پیاوه‌کانی کوشت
ئافرهتاکانی وه‌ك جاریه برد بۆ خۆی له به‌ر چاوی هاوسه‌رو باوکه‌کانیان
به ئاشکرا له‌گه‌ڵیان ڕایان ده‌بوارد، ئیبن که‌سیر ئه‌م به سهرهاتهمان
بۆ ده‌گێڕێته‌وه منیش ده‌قی قسه‌کانی ئیبو که‌سیر تان بۆ ده‌گوێزمه‌وه
وه‌ك خۆی(فقتلوا من أهلها خلقاً لا يعلمهم إلا الله عز وجل، وأسروا الذرية
والنساء، وفعلوا مع النساء الفواحش في حضرة أهليهن!!.. فمن المسلمين من
قاتل دون حريمه حتى قتل، ومنهم من أسر فعذب بأنواع العذاب، ثم أشعلت التتار
النار في دور بخارى ومدارسها ومساجدها، فاحترقت المدينة حتى صارت خاوية
على عروشها!!
انتهى كلام ابن كثير.. ولا حول لا قوة إلا بالله..)..
هه‌موو خه‌ڵکی شاره‌که به موجاهیده‌کانه‌وه که ئاڵای جیهادیان به‌رز
کردبووه شه‌هید کران ، ئه‌وشاره به ته‌واوه‌تی خاپور کرا، هه‌رچی پیاو
چاکان بوو هه‌مووی تیاچوون..
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت که زهینبی کچی
جه‌حش پرسیاری لێکرد ئایا پێاو چاکان له ناو ده‌بات خوای گه‌وره
سه‌روه‌رمان (صلی لله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌گه‌ر خراپه کاری و پیسی
زۆر بێت به‌ڵێ خوای گه‌وره ئه‌وانیش له ناو ده‌بات..
(روى البخارى ومسلم عن أم المؤمنين زينب بنت جحش رضي الله عنها أنها سألت
رسول الله صلى الله عليه وسلم : يا رسول الله، أنهلك وفينا الصالحون؟ قال:
نعم، إذا كثر الخبث)
وه گومانی تێدا نیه که پیسی زۆر بووه له ووڵاتی موسڵمانان خوای
گه‌وره ره‌حمان پێ بکات له ناومان نه‌بات به‌و ده‌رده، ئه‌گه‌ر سه‌رنج
بده‌ین چه‌ندێك له ئومه‌تی ئیسلامی چه‌کی جیهادیان هه‌ڵگرتوه ئاڵای
جیهادیان به به‌رزی ڕاگرتوه؟
یاخود ڕوژانه موسڵمانان چه‌نده له ناو خۆیاندا خه‌ریکی کاری خراپه‌کاری پاشقول لهیهكگرتنن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی سه‌ر بکه‌وێت؟
ئه‌ی چه‌ند له موسڵمانان به قورئان سونه‌ت کار ناکه‌ن فه‌رمانی خوا
پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (صلی لله علیه وسلم) خستۆته لاوه به به‌رنامه‌ی
سه‌رده‌م کار ده‌که‌ن؟
ئه‌مانه هه‌مووی پیسی موسڵمانه ، که‌پیسی زۆر بوو، گومانی تێدانیه له ناوچون ده‌ست پێ ده‌کات.
به‌و شێوه له ساڵی (٦١٦)هیجری شاری بوخاره له ناوچوو
وه ساڵی(٢٠٠٠)زاینی‌دا گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریکی له بوخارا کرایه‌وه واتا ئوزباکستانی ئێستا!
پێ ده‌خینه ناو ساڵی (٦١٧)هیجری(وإنا لله، وإنا إليه را‌جعون)
که ئه‌م ساڵه به نه‌هامه‌تی ترین ساڵی ناو موسڵمانان داده‌نرێت، واتا
له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی لله علیه وسلم) تا
ساڵی(٦١٧)هیجری!
ته‌تار له‌و ساڵه‌دا ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌و ئاسمان کشاو توانی زۆربه‌ی
ووڵاتانی ئیسلامی داگیر بکات، کاری وا بکات که مێشك به خه‌یاڵیدا
نه‌هاتووه ئه‌ونده کوشتاری کرد له موسڵمانان وایان ده‌زانی قیامه‌ت
نزیکه چاوه‌ڕوانی ئیمامی مه‌هدیان ده‌کرد..
له‌و شارانه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکه‌ی کوشت شاره‌که‌یش له ناو برد وه‌ك
بوخارای به‌سه‌ردا هێنان بریتی بوون له(سه‌مه‌رقه‌ند، ئۆرجنده،
مازنده‌ران، ڕه‌ی ، قه‌زوین، به‌ڵخ، نیسابور، طهڵقان) وه زۆری تر له
شاره‌کانی تری ده‌وڵه‌تی خه‌واریزم، بۆ نمونه له شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ك
(مه‌ڕو) که زیاد له حه‌وسه‌د هه‌زار(٧٠٠٠٠٠) ئافره‌ت و پیاوی موسڵمانی
تێدا کوشت!
به داخه‌وه یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار له‌و سه‌ده‌مه‌دا له ده‌سه‌ڵاتدارانی
موسڵمان سوپایان ئاماده نه‌کرد بۆ ئه‌و کاره‌ی که ڕوویدا هه‌موو پاره‌چه
زه‌ویکی بچوکیان بۆ خۆیان دانابوو که ده‌سه‌ڵاتی خۆیان تێدا
فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد، ئاڵایه‌کیان به‌رز کردبووه ناویان نابوو
ده‌ووڵه‌ت،یاخود ئیماره‌ت، نه‌یانده‌زانی وا شه‌ڕ نزیك بۆته‌وه له خۆشیان
ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر بوخاراو ، سه‌مه‌رقه‌ند ، ئۆرجندهدا هاتووه به‌سه‌ر
ئه‌وانیش دێت به‌م نزیکانه..
با بێینه‌وه بۆ ساڵی (٢٠٠١) کاتیك که ئه‌مریکا ووڵاتی ئه‌فغانی داگیر کرد
له ماوه‌ی ساڵێکدا له خه‌ڵکی موسڵمانی ئه‌فغانستان ملیۆنێك و سێسه‌دو
حه‌فتاو پێنج ههزریان لێ کوژرا(١٣٧٥٠٠٠) به ناوی ئازادی دیمکراسی مافی
مرۆڤ وه ئه‌م ئاماره مافی مرۆڤ ئاشکرای کردوه!
بێجگه له کاول کردنی شاره‌کانی وه‌ك (گه‌زنه، کابول، باکوری کندوز،
ناوچه‌کانی قه‌ندهار..هتد) کام له ده‌وڵه‌تی موسڵمان هاواری کرد وا
مه‌که‌ن له‌و ووڵاته مهنکوبه هه‌ژاره کام له کاربه‌ده‌ستانی موسڵمانان
هه‌ڵیاندایه له‌سه‌ر خه‌ڵکی بی دیفاعی ئه‌فغانستان ، کام سوپا که‌وته ڕێ
بۆ یارمه‌تی ئه‌فغان؟
هه‌موو له کاربه‌ده‌ستانی ووڵاتانی ئیسلام بۆ مانه‌وه‌ی کورسی خۆیان
هیچیان ده‌نگیان نه‌کرد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان هاوپه‌یمان بوون له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکادا!
جه‌نگیز خان سودی له باکوری ئه‌فغانستان وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری
سوپاکه‌ی تا به‌یه‌که‌وه هاوپه‌یمان بوون بۆ گرتنی شاری کابولی ئه‌و
سه‌رده‌مه له‌ساڵی (٦١٧)هیجری
له ساڵی (٢٠٠١) به هه‌مان شێوه ئه‌مریکا سودی وه‌رگرت له خه‌ڵکی باکوری
ئه‌فغانستان بۆ گرتنی شاری کابوول، چونکه ئه‌و شاره چوارده‌وری به شاخ
ڕازاوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ری باش نه‌بێت دوژمن زۆر ئاسته‌مه بتوانێت
بچێته‌ناوی، ئه‌مریکا هه‌مان سیاسه‌تی جه‌نگیزخانی دووباره کردوه، بۆیه
خه‌ڵکی ده‌ڵێت مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه..
وه سه‌رکرده‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی خهوریزم خۆی ماڵ منداڵ هه‌ڵهاتن شار به‌شار
تا له دوورگه‌ی قه‌زووین گیانی ده‌رچوو که خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت
موڵکه بوو، که‌چی له دوورگه‌یه‌کدا به ته‌نها گیانی ده‌رچوو که‌س نه‌بوو
بیشارێته‌وه، خۆ ده‌یتوانی له‌خاکی جیهادا به سه‌ر به‌رزی بمێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر بکوژرێت هه‌ر سه‌ر به‌رزیه ، خۆ مردن ده‌بێته میوانی جسته‌ی
هه‌موومان که‌س ناتوانێت له مردن ڕابکات.(أينما تكونوا يدرككم الموت، ولو
كنتم في بروج مشيدة..)
پاشان با بپرسین ئه‌ی ئومه‌تی موسڵمان له کوێن؟
ئه‌ی ئه‌و هه‌موو گه‌ل موسڵمانه چوته کوێ؟
هه‌ست ناکه‌ن که ئه‌وه زۆر سه‌ر شۆریه بۆ گه‌لی موسڵمان؟
که ئه‌مانه ڕوویدا له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵکی توشی(وههن) بوون ترسنۆك
هه‌موو ده‌یان ووت بابه کێ ئه‌توانێت ڕووبه‌روی ته‌تار بێته‌وه!
هه‌موو شاره‌کان چاوه‌ڕانی مردنیان ده‌کرد یه‌ك شار ڕوبه‌ڕووی دوژمن نه‌ده‌وه‌ستاوه تا ته‌تار داگیری ده‌کردن..
له دنیایی ئێستاماندا هه‌ر هه‌مان قسیه دووباره ده‌بێته‌وه ده‌ڵێن کێ
ئه‌توانێت ئهمریکایهك به‌و گه‌وره‌ییه بڕوخێنێت، یاخود ڕووبه‌ڕوی
بوستێته‌وه، ئهمهریکایهك که هه‌موو دنیا چاوه‌ڕانی ده‌ستی ئه‌وه، کێ
ئه‌توانێت به‌رهه‌ڵستی بکات، هه‌ر هه‌مان ووته‌ی سه‌ده‌کانی حه‌وته‌می
هیجریه دووباره ده‌بێته‌وه که به‌رانبه‌ر ته‌تار ده‌یانکرد،
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی که فه‌رموده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم)
ئاماژه پێ بکه‌م که باس له حاڵ و گوزه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئێستامان
ده‌کات..
(روى أبو داود عن ثوبان رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه
وسلم: يوشك الأمم أن تداعي عليكم كما تداعي الأكلة إلى قصعتها، فقال قائل:
ومن قلة نحن يومئذ؟ قال: بل أنتم يومئذ كثير، ولكنكم غثاء كغثاء السيل،
ولينزعن الله من صدور عدوكم المهابة منكم، وليقذفن الله في قلوبكم الوهن،
فقال قائل: يا رسول الله، وما الوهن؟ قال: حب الدنيا وكراهية الموت)
تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆکی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوا (صلى الله عليه وسلم )که
هه‌روه‌ك (عون المبعود) داهاتوه له شه‌رحی (سنن ابی داود) واتا
هه‌رکه‌سێك هه‌ڵده‌سێت له به‌شی ئه‌م ئومه ئیسلامیه ده‌خوات کاتێك که
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌م ووشه‌یه‌ی درکاند هه‌وه‌ڵه‌کانی
ترسان ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه له
که‌میمانه ئه‌و زه‌مه‌نه دێت موسڵمانان ئه‌وه‌نده که‌من، پێغه‌مبه‌ری
خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی نه‌خێر به‌ڵکو ئێوه زۆرن(هه‌روه‌ك ئێستا
که ملیاردێك و سێ سه‌د ملیۆنن)، به‌ڵام هیچ ئه‌رزشێکتان نییه وه‌کو
که‌فی سه‌ر ده‌ریا وان بۆیه هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێت به ئاره‌زوی خۆی له‌م
ئومه‌تی ئیسلامیه ده‌خوات، خۆ ئه‌گه‌ر بایه‌ك بێت به‌ره‌و باشورتان
ده‌بات وه بایه‌کی باکوری به‌ره‌و باکور ڕیگاتان پێ ده‌بڕێت وه هه‌روه‌ها
به‌رده‌وام ده‌فه‌رموێت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه( صلى الله عليه وسلم)
که ئه‌و سه‌رده‌مه هاته پێشه‌وه ئێوه هیچ هێزیكو توانایه‌کتان
نامێنێ، گه‌وره‌یتان له دڵی دوژمنانتاندا داده‌ماڵرێت واتا به ترسنۆکی
ته‌ماش ده‌کرێن. هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم )پرسیان
ترسنۆکی مه‌به‌ستت چییه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا( صلى الله عليه وسلم )؟
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )فه‌رمووی واتا هیچ که‌رامه‌تێك و
هیچ شه‌خسیه‌تێکتان نییه له‌لای دوژمنانتان زۆر به‌لاوازی و سه‌رشۆڕی
سه‌یر ده‌کرێن، واتا لاوازی له دڵ و ده‌رونتاندا دروست ده‌بێ ئه‌ی
موسڵمانان، پاشان ده‌ست نیشانی نه‌خۆشیه‌که‌مان به‌ته‌واوه‌تی بۆ ده‌کات و
ده‌فه‌رموێت هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌یه که ئێوه دنیاتان زۆر خۆش ده‌وێت و
زۆر ڕقیشتان له مردن ده‌بێته‌وه (له مردن ده‌ترسن).
جا خوێنه‌ری ئازیز هه‌رکاتێك دنیا شوێنی خۆی گرت له ناو دڵماندا وه
ترسیشمان له مردن بوو له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، دڵنیا بن له‌وه‌ی که
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به گشتی گاڵته‌مان پێ ده‌که‌ن وه یاری به هه‌ست و
سۆزمان ده‌که‌ن..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سونه‌تێکی خوای گه‌وره‌یه هه‌رکاتێك مرۆڤ له مردن ترسا
له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، ئه‌وه خوای گه‌وره که‌سایه‌تی موسڵمانان
ناپارێزێت وه بێ هه‌یبه‌تیان ده‌کات له‌دڵی دوژمنانیاندا.
نمونه‌یه‌کی به‌رچاو تر،که کاتێك که موسڵمانان له جه‌نگی ئوحودا
سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر بێباوه‌ڕه‌کاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دنیایان له‌دڵدا
نه‌بوو وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت( وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللهُ وَعْدَهُ
إِذْ تَحُسُّونَهُمْ بِإِذْنِهِ )آل عمران (152)
واتا: (خوا به‌ڵێنی به ئێوه داوه به‌جێی هێناوه له کاتێکدا که به‌فه‌رمانی خوا کارتان ده‌کرد )
که‌له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌که‌دا موسڵمانان له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره
جه‌نگان، به‌ڵام که زانیان بێباوه‌ڕه‌کان دۆڕان و به‌ره‌و دنیای خۆیان
ڕۆشتن.سه‌رۆکی (الرماة) عبدالله ی کوڕی جوبه‌یر (خوا لێی ڕازی بێت) دڵی
جوڵا بۆ ده‌سکه‌وت و غه‌نیمه‌ت هاواری کرد ده‌سکه‌وت، ده‌سکه‌وت ئیتر جێگای
خۆیان جێهێشت و له پێناوی دنیادا که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌ی شت و مه‌ك بۆیه
خوای گه‌وره دوای ده‌ست نیشانی نه‌خۆشیه‌که‌یان بۆ ده‌کات ( مِنْكُمْ مَنْ
يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الآَخِرَةَ)آل عمران (152)
واتا: (هه‌تانه به‌دوای دنیادا وێڵه وه هه‌شتانه به‌دوای ئاخیره‌تدا وێڵه)
ئه‌وه بوو له‌جه‌نگه‌که‌دا دۆڕان، خوای گه‌وره به موصیبه‌ت ناوزه‌دی کردوه بۆیان.
به‌م شێوه هه‌موو ڕۆژ ههڵاتو ڕۆژ ئاوای باکور که‌وته ده‌ست جه‌نگیزخان، داگیریکرد بۆ خۆی موسڵمانان ئه‌و هه‌موویان لێکوژرا..
به هه‌مان شێوه له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی توانیان ئه‌فغان داگیر بکه‌ن
سه‌ر له نوێ شۆرش دژی ته‌تار له باشوری ئه‌و ووڵاته ده‌ستی پێکردوه له
غهزنهوه له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سێك که‌ناوی جه‌لاله‌دینی کوری محمه‌دی
خوریزمی شا بوو که باوکیههڵهاتبوو!
له سه‌رده‌می نوێ‌دا شورش ده‌ستی پێکردوه له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لا عومه‌ری تاڵیبان!
کاتێك ته‌تار زانیان له باشوری ئه‌فغان جه‌لاله‌دینی کوری محمد خه‌واریزم
شا خه‌ڵکی کۆده‌کاته‌وه بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دووژمن،
جه‌نگیزخان سوپایه‌کی گه‌وه‌ره‌ی ئاماده کرد بۆ ئه‌وه‌ی باشوری
ئه‌فغانستان له‌و کۆمه‌ڵه موسڵمانه پاك بکاته‌وه، جه‌لاله‌دین
سوپایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی ئاماده کرد، خه‌ڵکی له‌ده‌ور کۆبووه چونکه باوکی
له ناوچوو بوو ئێستا ئه‌وه سه‌رۆکی ده‌وه‌ڵه‌تی خهواریزمیه، ئه‌و
ده‌مه پیاوێکی موسڵمان که له ووڵاتی خۆیدا ده‌رکرابوو ده‌یویست
گۆڕانکاری بکات ، به‌ناوی(سیفه‌دین بۆغراق) که بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی
دروست کردبوو، به خۆی سی هه‌زار(٣٠٠٠٠) موسڵمان خۆیان دایه پاڵ سوپاکه‌ی
جه‌لاله‌دین خۆیان بۆ جهیاد ئاماده‌کرد، له ڕاستیدا سیفه‌دین بۆغراق
پیاوێکی ئازا‌و دیندارو خاوه‌نی بیری سه‌ربازی و که‌سێك چاو نهترسو
ئه‌ژده‌ر بوو، هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا زیاد له شه‌ست هه‌زار (٦٠٠٠٠)
موسڵمانی ههڵهاتوهی خه‌واریزمی چونه ژێر سایه‌ی جه‌لاله‌دین به هۆکاره
سوپایی جه‌لاله‌دین زۆر به‌هێز بوو، جه‌لاله‌دین سوپاکه‌ی به ڕێخست بۆ
نزیك شاری (غه‌زنه) له‌وێ سه‌ربازگه‌ی دانا دژی سوپای ته‌تار که ئه‌و
ناوچه به (بلقه) ناسرواه که ناوچه‌یه‌کی شاخاوی و زۆر سه‌خته..
سوپایی ته‌تار گه‌یشتنه ناوچه‌که شهر ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌و سی هه‌زار
(٣٠٠٠٠) موسڵمانه‌ی که له‌گه‌ڵ سه‌یفه‌دین بوغراق بوون بریتی بوون له
موسڵمانانی تورك و عه‌ره‌ب و کورد..هتد که هه‌موو بۆ خاتری جیهاد
هاتبوونه ده‌روه جه‌لاله‌دین به و سوپایه‌ی سه‌یفه‌دین بۆغراق شه‌ڕی
ده‌کرد له پێشه‌وه خۆی سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی جه‌نگه‌که‌بوو، چونکه
سوپایه‌کی زۆر چاو نه‌ترس بوو، ده‌یان زانی ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه‌دا
به‌رانبه‌ر به ته‌تار شکست بهێنن ئه‌و سه‌روه‌ت سامان سه‌رو ماڵیان
ده‌ڕوات ،بۆیه موسڵمانان له‌به‌رده‌م هێزی ته‌تار خۆیان ڕاگرت!..
شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو تا سێ ڕۆژ..
به‌ڵێ سه‌رکه‌وتنی خوای گه‌وره هات موسڵمانان توانیان سه‌رکه‌وتنێك زۆر
باشیان به‌ده‌ست هێناو هه‌موو سوپای ته‌تار رایان کردوه بۆ لای جه‌نگیز
خان بۆ شاری طالقان له باکوری ئه‌فغانستان موسڵمانانیش ده‌ستکه‌وتی
باشیان هه‌بوو زۆریان له ته‌تار کوشتبوو..
به‌م پێیه باری ده‌رونی موسڵمانان زۆر به‌رز بووه، دیسانه‌وه خۆیان
ئاماده کردوه بۆ جه‌نگێکی تر به‌رانبه‌ر ته‌تار، دیسانه‌وه چونه‌وه
ناوشاری غه‌زنه به‌سه‌رکه‌وتووی، جه‌لاله‌دین هه‌موو هۆکاره‌کانی
سه‌رکه‌وتنی گرته به‌ر سوپاکه‌ی خۆی قایم کرد له نزیك شاری کابوول،
جه‌لاله‌دین و ئه‌و سوپایه که له باوکیه‌وه بۆ مابووه له‌گه‌ڵ سوپا
به‌هێزه‌که‌ی سه‌یفه‌دین بوغراق بڕیاریاندا که هه‌وڵ بنێرن بۆ طالقان که
جه‌نگیز خان له‌وێ نیشته جێ بوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ته‌تار بیر له‌وه
ناکاته‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ سوپای موسڵمانان بکات، به‌ڵێ هه‌وڵ دراوه به
جه‌نگیز خان بۆ یه‌كه‌م جار به بارێکی ده‌رونی خراپه‌وه سوپایه‌کی بێ
شوماری کۆکردوه به سه‌رۆکایه‌تی کوڕه‌که‌ی جه‌نگیزخان ناردی بۆ
ناوچه‌کانی کابول، هه‌ردوو سوپا له ناو شاری کابول به یه‌ک گه‌یشتن..
پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ کرد که شاری کابول به شاخ چوارده‌وری گیراوه له‌و
شاخه به‌هێزانه که پاڵ پشتی شاری کابولی ئیسلامیه له باکوری به‌ناوی
چیایی(هندکۆشی سه‌خت) ناسراوه له ڕۆژئاوای هه‌مان شار چیایه‌کی زۆر باڵا
به‌رزی تری تێدایه به‌ناوی(باروبا میزۆس)وه له باشوری چیایه‌کی به‌رزی
تری لێیه به‌ناوی چیای(سلێمان)..
دیسانه‌وه جه‌نگ ده‌ستی پێکردوه له نێوانی ته‌تار و موسڵماناندا
ئه‌مجاره‌یش موسڵمانان توانیان سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست بێنن
له‌سه‌رکه‌وتنی غه‌زنه گه‌وره‌تر، به هه‌زاره‌ها له ته‌تار بکوژن، زیاد
له ده‌یان هه‌زار دیلی موسڵمان له ده‌ست ته‌تار ئازاد بکه‌ن، موسڵمان
توانیان ده‌سکه‌وت غه‌نیمه‌تی باش به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام سبحان الله له
جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته نیعمه‌تێك بۆ موسڵمانان ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه بوو
هۆکاری شه‌ڕ له نێوانی موسڵمانان و پارچه پاڕچهیان تێکه‌وت..
به هۆکاری به‌ش کردنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه کێشه که‌وته نێوان سوپای
(سه‌یفه‌دین بوغراق) و( مه‌لیک خان )که خاوه‌نی ئیماره‌تی(هه‌ڕا)بوو
ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که موسڵمانان له یه‌ك جیا بوونه‌وه، به‌ڵکو
شمشێریشیان له یه‌کتر ڕاکێشا پارچه‌پارچه‌ی کهوتهنێوانیان، سه‌یفه‌دین
بوغراق وازی له جه‌نگ هێناو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به جێهشت هه‌رچه‌نده
جه‌لاله‌دین ده‌یویست کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام سه‌یفه‌دین بۆغراق
هه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ڕۆشتنی کرد هه‌رچه‌نده برایه‌کی سه‌یفه‌دین به
ده‌ستی ته‌تار کوژرابوو..
سه‌رکه‌وتن به یه‌ك جار‌و دووجار نابێت موسڵمانان سه‌ربه‌ست بکات
سه‌رکه‌وتن ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره له خۆت ڕازی بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له
هه‌موو کاتێکی ناهه‌مواریدا به ده‌م ته‌وه بێت..
وه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رمووێت(روى البخارى ومسلم عن عمرو بن
عوف رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: فو الله ما الفقر
أخشى عليكم، ولكني أخشى أن تبسط عليكم الدنيا كما بسطت على من كان قبلكم،
فتنافسوها كما تنافسوها، وتهلككم كما أهلكتهم..)
بگرێنه‌وه بۆ شۆرشه‌که‌ی مه‌لا عومه‌ر..
گۆمانی تێدا نیه که بزوتنه‌وه‌ی تاڵیابن بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئیسلامی بوو ، وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ئیسلامی ده‌رنه‌که‌وتبوو، بۆیه
له‌دوای داگیر کردنی ئه‌مریکا له ئه‌فغانستان دیسانه‌وه موسڵمانانی
تاڵیبان خۆیان ڕێكخسته‌وه که‌وتنه‌وه شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ سوپای
هاوپه‌یمانان و گورزی کاریگه‌ریان لێ وه‌شاندن ، ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو
زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌فغانستان به‌ده‌ست تاڵیبان بوو، به‌شه‌وان تاڵیابان
له ناوچه‌کاندا فه‌رمانڕه‌وایان ده‌کرد، چه‌ندها چالاکیان ئه‌نجامدا له‌و
چالاکه گه‌وره‌نه‌ی که ئه‌نجامدرا شکاندنی زیندانی گه‌وه‌ره‌ی ناو
کابول بوو که به هه‌زران زیندانی تاڵیبانی تێدا بوو ئازاد بوون
زیندانه‌که‌یان شکاند، پاشان ئه‌و هه‌موو چالاکیه که کردیان توانیان
ده‌ستیان بگاته پاکستان ته‌نانه‌ت خۆیان له چیاکانی تۆرابۆرا قایم
ده‌کرد، هۆکاری سه‌رکه‌وتنی تاڵیبانیش ده‌گرێته‌وه بۆ پیاوێکی به‌توانای
وه‌ك (ئوسمه بن لادن) که پیاوێکی ئازا‌و چاو نه‌ترس دینداره که زۆربه‌ی
خه‌ڵکی عه‌ره‌ب و تورك ناوچه‌کانی تر له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌ودان که
ناسراوه به ڕێکخستنه‌کانی (قاعیده) ، به‌رده‌وام ئه‌مانه ده‌جه‌نگن
له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ئه‌مریکا به ناچاری خۆی دانی به شکستی خۆیداناوه
له‌وێ له چه‌ند جێگایه‌كدا، له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه که ساڵانه
هێزی سه‌ربازی خۆی له ئه‌فغانستان زیاد ده‌کات، به‌ڵام هه‌ر ناتوانێت
کۆنترۆڵی ئه‌ووڵاته بکات له ڕێگای سیخور‌و مه‌سینه ههڵگرهکانیهوه،
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه له ئه‌فغانستان کوژراوانی هاوپه‌یمان خۆی
ئه‌دات له نزیکه‌ی هه‌زارو چوارسه‌د سه‌رباز! وه له به‌یانامه‌یه‌کی
موخابه‌راتی ئیتاڵیا هاتوه که ئیتاڵیا پاره‌ی داوه‌ته تاڵیابان بۆ
ئه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌کانی ئه‌وان بپارێزرێت وه‌ك په‌یماننامه‌یه‌ك که نه
ئیتاڵیا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئهواندابکات نه تاڵیبانیش شه‌ریان له‌گه‌ڵ بکات،
به هۆکاری ئه‌و په‌یماننامه‌یه ده‌بێت ئیتاڵیا پاره بداته تاڵیبان
وه‌ك جزیه بۆ پاراستنی گیانی ئیتاڵیه‌کان، که ئه‌مه خۆی ئه‌وپه‌ڕی
سه‌رکه‌وتنه بۆ تاڵیبان،چه‌ندین چالاکی سه‌ربازی که تاڵیبان ئه‌نجامیان
داوه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی قاعیده که ئه‌مریکا خۆشی به شکست دانی
پێداناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌م ماوه‌دا ده‌یبینین، هێزه‌کانی هاو
په‌یمان ده‌یانه‌وێت له ڕێگای تایفه گه‌ری و به‌خشینی پاره پارچه
پارچه‌ی بخه‌نه ناو ریزه‌کانی تاڵیبان، (کارزایی) به ئاشکرا ده‌ڵی داوا
له براکانمان ده‌که‌ین بگرێنه‌وه ناو ده‌سه‌ڵات !..
هه‌ر هه‌مان مێژووی جه‌لاله‌دین و سه‌یفه‌دین بۆغراق و مهلک خانه
دووباره ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستمان له‌گه‌ڵ مه‌لا
عومه‌ر، ئوسهمه بن لادن ، حه‌مید کارزای، سوپای هاوپه‌یمانان!..
پێغه‌مه‌به‌ر سه‌روه‌رمان(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت..
(روى مسلم عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله
عليه وسلم:إن الدنيا حلوة خضرة، وإن الله مستخلفكم فيها، فينظر كيف تعملون،
فاتقوا الدنيا واتقوا النساء)
بگه‌رێنه‌وه بۆ بهسهکهمان بۆسه‌رده‌می جهلالهدهین، پاش به جێ
هێشتنی سه‌یفه‌دین بۆغراق که به خۆی سی هه‌زار که‌سه‌وه سوپاکه‌ی
به‌جێهێشت ئه‌مه له ڕاستیدا خۆی بۆ خۆی شکستیکی مادی مه‌عنه‌وی بوو بۆ
سوپای موسڵمانان ..
که کاتێك جه‌نگیز خان به مه‌ی زانی ئینجا خۆی سوپایه‌کی به هێزی کۆ
کردوه به سه‌ر په‌رشتی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌وه کێهیه که دووجار
سوپای ته‌تاری شکست پێهێناوه، ده‌بوو موسڵمانایش هه‌ستیان به‌وه بکردایه
که دنیا‌و ژیان به گشتی تاقی کردنه‌وه‌یه،
جێنشینی فه‌رمانی خوای گه‌وره، ده‌بێت کۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت هه‌یه له
مرۆڤه‌کاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت ئینجا سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت،
بۆیه موسڵمانان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی سه‌رکه‌وتن..
موسڵمانان زانیان جه‌نگیزخان خۆی سه‌رپه‌رشتی سوپای ته‌تار ده‌کات ترس وبیمیان لێ‌نیشت زۆربه‌یان هه‌ڵاتن!
زۆریان باری ده‌رونیان به‌ره‌و خراپی ده‌رۆشت ، که جه‌لاله‌دین سه‌یری
سوپاکه‌ی کرد به‌ره‌و لاوزی ده‌ڕوات ناچار ئه‌ویش خۆی هه‌ڵهات به‌روه
ڕووباری (سند) که جیاکه‌ره‌وه‌ی سنور هندستان و پاکستانه، هه‌رچه‌نده
په‌یوه‌ندی نه‌بوو له‌گه‌ڵ سوڵتهنهکانی هندستان، به‌ڵام پێ باشتر بوو له
ڕوبهروبوهنهوهی له‌گه‌ڵ جه‌نگیز خان!..
هه‌موو سوپاکه‌ی له‌سه‌ر ڕووباری سند ڕاوه‌ستاند جه‌لاله‌دین، چونکه
که‌شتی ئه‌ونده زۆر نه‌بوون تا هه‌موو سوپاکه بپه‌ڕێنێته‌وه، جه‌نگیز
خان‌یش به‌دوای سوپا ههڵهاتوهکهی جه‌لاله‌دینه‌وه بوو، کاتێك که
جه‌نگیز خان گیشته ناوچه‌کانی ڕووباری سند له‌و کاته هه‌ندێك له که‌شتی
له رووباره‌که‌دا بوون خێرا جه‌لاله‌دین کوڕی محمدی خهوارزیمی شاه خۆی و
دارده‌سته‌کانی و پاره‌و سه‌روه‌ت سامانه‌که‌ی هه‌ندێك له سوپای تایبه‌تی
خۆی پاڕاندهوه ،هه‌موو سوپاکه‌ی جه‌لاله‌دین له‌سه‌ر ڕووباری سند
مانه‌وه، ته‌تار گه‌یشته سه‌ریان بوو به شه‌ڕێکی زۆر خه‌ست که مێژوو
نوسان ده‌ڵێن هیچ جه‌نگێکی ته‌تار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و جه‌نگه سامانک
نه‌بوه، وه‌ك کوردی خۆمان ده‌ڵێت شه‌ڕه‌کانی تر زه‌ڵاته بووه له چاو
ئه‌م شه‌ڕه‌دا، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا مه‌لیك خان له‌وێدا کوژرا که پێشتر
له‌گه‌ڵ سه‌یفه‌دین بوغراق شه‌ڕی بوو له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وت سامان ئه‌وه خۆشی
له‌و جێگایه‌دا ژیانی سپارد، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له نێوانی که‌سێك که
بۆ سه‌رکه‌وتنی دینی خوا جه‌نگ بکات که‌سێکیش بۆ سه‌روه‌ت سامان!..
به‌ڵێ زۆربه‌ی سوپاکه‌ی جه‌لاله‌دین له ناوچوون خۆشی ڕای‌کرد بۆ هندستان ،
هه‌ندێکی تر له سوپاکه‌ی ڕایانکرد و بڵاو بوونه‌وه به‌ناو خاکی
خهواریزمیدا، به‌ڵام ئه‌و شاره‌ی که توشی کاره‌ساتی گه‌وره بووه بریتی
بوو له شاری غه‌زنه، که ئیبن وکهسیر ده‌ڵێت هه‌رچی پیاوی بوو بێ
جیاوازی کوشتیان! پاشان هه‌رچی ئافره‌تی تێدا بوو بردیان وه‌ك کهنزهك بێ
جیاوازی،وه شاره‌که‌یان ڕوخاند هه‌موویان خاپور کرد که پێشتر پایته‌ختی
جه‌لاله‌دین بوو ئه‌و شاره بوو که پێش چه‌ند ڕۆژێك دوو جار سه‌رکه‌وت
به‌سه‌ر ته‌تاردا!...( وسبي كل الحريم بلا استثناء، وأحرق كل الديار بلا
استثناء.. وتركها ـ كما يقول ابن الأثير ـ خاوية على عروشها، كأن لم تغن
بالأمس)
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه که باسی بکه‌م لێره‌دا ئه‌وه‌یه که جه‌نگیز خان
هه‌موو مندهڵهکانی جه‌لاله‌دینی محمه‌دی خه‌واریزمی شای گرت هه‌موویانی
سه‌ر بڕی جه‌لاله‌دینیش وه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌وه گه‌له تاڵی چوو به دڵیا
هه‌موو منداڵ ژن کهسو کاری کوژرا!..
پێغهمبهرئازیز (صلی لله علیه وسلم)ده‌فه‌رمووێت..
(روى البيهقي بسند صحيح رواته ثقات إلا أنه من مراسيل أبي قلابة رحمه الله
أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: كن كما شئت، كما تدين تدان..)
وه به‌م شێوه ته‌تار توانی زۆر به‌ی ووڵاتی موسڵمانان داگیر بکات ئه‌و
جێگایه‌نی که داگیری کرد بریتی بوون له (کازاخستان ، ئۆزباکستان ،
تاجیکستان، ئێران ، ئازربیجان،ترکمانستان، ئه‌رمه‌نیا،جۆرجیا) که‌واته
زۆری نه‌ماوه بۆ عێراق وه ئه‌م هه‌موو ڕووداوه‌نه‌ی که ڕووی دا هه‌موو
له ماوه‌ی ساڵێکدا بوو واتا ساڵی (٦١٧)هیجری..
ته‌نانه‌ت ئیبن و ئه‌سیری جزیری له‌م باسه‌دا کۆمنتێکی داوه ده‌ڵێت له‌و
ماوه کورته‌دا که جێگایی بڕوای که‌س نه‌وبوو ته‌تار ئه‌و هه‌موو جێگایه
داگیر بکات له چینه‌وه بگاته ئه‌رمه‌نیاو له هه‌مه‌دانه‌وه به‌ره‌و
عێراق بێت...
(ابن الأثير يقول: وقد جرى لهؤلاء التتر ما لم يسمع بمثله من قديم الزمان
وحديثه، فهذه طائفة تخرج من حدود الصين، لا تنقضي عليهم سنة حتى يصل بعضهم
إلى بلاد أرمينية، ويجاورون العراق من ناحية همذان، وتالله لا أشك أن من
يجئ بعدنا إذا بعد العهد ويرى هذه الحادثة مسطورة فإنه سينكرها ويستبعدها،
والحق بيده..)
هه‌روه‌ك ئێستا خه‌ڵکی ده‌ڵێن کات ساڵ هه‌ر له خۆیه‌وه ده‌ڕوات ئه‌و سه‌رده‌مه‌یش هه‌ر هه‌مان ووته دووباره ده‌کراوه..
به‌رده‌وام ئه‌م ڕه‌وشه مایه‌وه ته‌تار له به‌شی باشوری ڕۆژ ئاوای
ئێران نیشته جێ بوون بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ته‌تار وازی له داگیر کردن هێنا
واتا تاساڵی (٦٢٢) هیجری، له‌و ناوچانه‌ی که داگیری کردبوو پیاوانی خۆ
تێدا دامه‌زراند، ناوچه‌کانی خوهریزمی هه‌موو چوو ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌تار و
به‌شێك له ووڵاتی ئێران که به خه‌لافه‌تی عه‌باسی یه‌وه نوسابوو، له‌و
ناوچانه‌دا نیشتهجێابوون بێ ئه‌وه‌ی موسڵمانان بیر له‌وه بکه‌نه‌وه
که ڕووبه‌رویان بوستنه‌وه ، به‌ڵکو موسڵمانان هه‌ر له نێوانی خۆیاندا
جهنگو کێشه‌یان بوو له‌گه‌ڵ یه‌کتر شه‌ریان ده‌کرد ته‌تاریش سه‌یری ده‌کرد
زۆر جار ئاگری بۆ خۆش ده‌کردن..
وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن بیستپێنج ساڵ زۆر جار فه‌رمانده‌ی
ناوچه‌یه‌کی ده‌کر، زۆرێك له کاربه‌ده‌ستی موسڵمانان ده‌بوو گوێ بۆ بگرن
یان به ده‌یان جار ئافره‌تێکی ته‌تاری به چه‌ند پیاوێکی موسڵمانی ده‌وت
بۆستن لێره‌دا تا ده‌چم شمشێره‌که‌م دێنم هه‌مووتان ده‌کوژم وه‌ك ئیبن
که‌سیر ده‌گێڕێته‌وه یه‌ك له جێگایی خۆی نه‌ده‌جوڵا، تا ده‌گه‌ڕاوه
ده‌یکوشتن!..
ئێستاش هه‌ر وایه ئه‌و هه‌موو ئافرته ته‌مه‌ن منداڵه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده
عه‌لمانیه‌کان ناو ووڵاته موسڵمانه‌کان کۆده‌بنه‌وه هه‌مووی ئه‌مریکا
دایان ده‌مه‌زرێنێت بۆ بچوك کردنه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی وه‌ڵاتانی ئیسلامی
به‌ده‌یان ناو له‌به‌ر ده‌ستدایه که شاهیدی ئه‌م باسه‌ن ڕۆژانه له
که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌رده‌که‌ون، هه‌ر له وزیر و سه‌فیر
ده‌رجه‌داری سه‌ربازی، ئافره‌ت که ده‌گه‌نه ووڵاتانی موسڵمانان بۆ
دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ئێمه..
ته‌تار به هه‌مانشێوه ئه‌و سیاسه‌تی که ئێستا ئه‌مریکا پیاده‌ی
ده‌کات ئه‌ویش پیاده‌ی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان بچوك بکاته‌وه..
بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی جه‌نگیزخان له ناوچه‌کانی ئێران کشایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هێز بکات چوه ناوچه‌کانی لای ڕووباری جه‌یحون و
رووباری سه‌یحون که دوو ڕووباری گه‌وه‌ری ووڵاتی خهواریزمین..
له سه‌ر شانۆی سیاسی ئه‌و ده‌مه سه‌ر له نوێ جه‌لاله‌دینی خهوریزمی
هاتوه ناو کایه‌ی ڕووداوه‌کان که بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بوو ڕایکردبوو بۆ
هندستان..
که ته‌تار گه‌ڕاوه دواوه له ناوچه‌کانی ئێران، بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی
درایه ده‌ست (غیاسه‌دین کوری محمه‌دی خواریزمی شا) له‌گه‌ڵ (سه‌عده‌دینی
کوڕی دکل)، بۆ ماوه‌یه‌ك فه‌رمانڕه‌وایان کرد ، پاشان ئه‌وانیش بوو
به‌شه‌ڕیان ووڵاتی ئێرانیان دابه‌ش کرد به سه‌ر دوو به‌ش دا که زۆر به‌ی
جێگاکان ڕۆژ هه‌ڵاتی ئێرانی ئێستای ده‌کرد واتا کوردستان،وه زۆری به‌شی
کوردستانی ڕۆژ هه‌ڵات درایه ده‌ست غیاسه‌دین کوڕی محمه‌دی خه‌واریزمی شا..
له دوای شوڕشی ئێران واتا ئینقلابی خومینی کوردستان که‌وته‌وه ده‌ست
هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی دیموکرات و کۆمه‌ڵه ئه‌وانیش له نێوانی خۆیاندا
دابه‌شیان کرد ، تا خومه‌ینی خۆی کۆکردوه ناوچه‌کانی له‌ده‌ست
وه‌رگرتنه‌وه..!
کاتێك که جه‌لاله‌دین هه‌روه‌ك خومه‌ینی له مه‌نفای خۆی هاته‌وه ئه له
فه‌رنسا و ئه‌میش له هندستان، بۆ زانیاری خوێنه‌ران (خومه‌ینی خه‌ڵکی
هندستانه له‌گه‌ڵ باوکی هاتوون بۆ دێ خومه‌ین له‌وێ بوون پاشان ئه‌و
پیاوه‌ی لێ ده‌رچوه)!
به هه‌ر حاڵ جه‌لاله‌دین گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌کانی خه‌واریزم ڕێکه‌وت
له‌گه‌ڵ سه‌عده‌دین دکل بۆ لێدانی براکه‌ی خۆی که غیاسه‌دین کوڕی محمه‌دی
خهوریزمی بوو، له‌دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ جه‌لاله‌دین کۆبووه
ئینجا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌تار کردوه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن!..
کاتێك موسڵمانان خوێن له برینیان ده‌چۆڕا که‌س نه‌بوو برینی ئه‌و ئومه‌ته
چارهسار بکات ئه‌م زیاتر برینه‌که‌ی قوڵ تر کرد که‌وته شهر له‌گه‌ڵ
براکه‌ی خۆی، پاشان کردی به‌شه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی عه‌باسی بۆ ماوه‌ی
چه‌ند مانگێك گه‌مارۆی شاری به‌سره‌یی دا ، به‌ڵام هیچی بۆنه‌کرا دوای
گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی شاری به‌غداد بگرێت، وه له‌هه‌مان کاتدا له
ناوچه‌کانی هه‌ولێر موسڵ و شاره‌زوو ڕاپه‌ڕینێك ده‌ستی پێ کرد دژی
خه‌لافه‌تی عه‌باسی، توانرا زۆرێك له و ناوچانه له ژێر ده‌ستی
عه‌باسیه‌کان وه‌ربگرێته‌وه دوو که‌سیاتی کورد ئه‌و ناوچهنایهن
به‌ده‌سته‌وه بوو یه‌ککیان به ناوی (ناسر یوسف) و له‌گه‌ڵ(ئه‌شره‌ف
ئه‌یوب) که ناوچه‌کانی هه‌ولێرو هه‌ندێك له ناوچه‌کانی بادینانی
به‌ده‌سته‌وه بوو له‌گه‌ڵ کوردستانی ڕۆژئاوا واتا سوریا ئێستا، (بدره‌دین
لؤؤء) ناوچه‌کانی جه‌زیره‌ی و موسڵ و تا ده‌گاته‌وه شکاک و سنه به‌ده‌ست
ئه‌وه بوو واتا کوردستانیان کردبوو به دوو به‌شه‌وه، هه‌ردووکیان
هه‌مشیه شه‌ریان بوو له سه‌ر فروانکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌ویان..
له‌م سه‌رده‌می ئێمه‌یش دا له دوای ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستان دژی
حوکمه‌تی به‌عس پارته‌سیاسیه‌کانی خۆشمان هاتنه‌وه، ده‌ستیان کرد به
فه‌رمانڕه‌وای دوای یه‌کێتی پارتی کوردستانیان کرد به‌دوو به‌شه‌وه وه‌ك
ناسر یوسف و بهردهدین لؤلؤء، کرایه دوو ئیداره هه‌میشه شه‌ریان بوو
له‌گه‌ڵ یه‌کتری تا زۆرێك له کوڕی موسڵمانان له‌و نێوه‌نده‌دا تێاچوون..
هه‌رچۆن شیعه‌کان به ده‌ستی ئێران له باشوری عێراق که‌وتنه ڕاپه‌ڕێن دژی حوکمه‌تی به‌عس..
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به فیتی ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی ئیسماعیلی هانی جه‌لاله‌دینی
خهوریزمیان دا له‌گه‌ڵ شیعه‌کان که دژی خه‌لافه‌تی عه‌باسی شهر بکه‌ن!
هه‌ر هه‌مان ڕووداوه که له سه‌ره‌تایی ساڵه‌کانی (٩٠)وه ڕوویانداوه..
ڕووداوه‌کانی ناو مێژوو..
سبحان الله
خه‌لیفه‌ی عه‌باسی نه‌یتوانی ڕووبه‌روووی سوپایی جه‌لاله‌دین بێته‌وه دوای کرد له ته‌تار که یارمه‌تی بۆ بنێرێت!!
که هه‌موو داوا‌و شه‌ڕی ته‌تار بۆ شاری به‌غداد بوو..
ئاخر چی ده‌وێت خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ؟ بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ێ کورسیه‌که‌ت زیاد
بێت ته‌تار دێنی بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمان بکوژێت، ببیته به‌نده‌ی جه‌لاله‌دین
باشتره یان به‌نده‌ی ته‌تار.. به‌هه‌ر حاڵ
ئه‌مه دیفاع ناکه‌م له جه‌لاله‌دین، جه‌لاله‌دین و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان
که‌ناوی(ناصر لی دین لله) بوو هه‌ردووکیانم وه‌ك سه‌دام جه‌ماعه‌ی حیزبی
دهعواوه دێته به‌رچاو یان ئایاد عه‌لاوه‌ی..به‌هه‌ر حاڵ به‌س ده‌مه‌وێت
ڕه‌وشه‌که شی بکه‌مه‌وه، ده‌ست نیشانی نه‌خۆشه‌کانی موسڵمانان بکه‌م
له‌و سه‌رده‌مه‌و له زه‌مه‌نی ئه‌مڕۆماندا..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که داوای یارمه‌تی له ته‌تار کرد ته‌تاره‌کان خۆیان
سه‌رقاڵ بوون به پلان و کاری خۆیان هیچ وه‌ڵامێکی خه‌لیفه‌ی
عهباسیهکانیان نه‌داوه، جه‌لاله‌دین توانی ناوچه‌کانی نزیك به‌غداد
بخاته ژێر رکێفی خۆی، که‌واته له ساڵی (٦٢٨)هیجری جه‌لاله‌دین توانی
ناوچه‌کانی به‌غدادو کوردستان زۆربه‌ی ووڵاتانی فارس بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆی، زۆری له‌کورده‌کان کوشت ته‌نانه‌ت سه‌روه‌ت سامانی به هه‌ده‌ر
ده‌بردن زیاد له (١٠٠٠) کوردی له ناوچه‌کانی جزیره و شاره‌زور شاربژێر
ده‌شتی خۆشناوه‌تی کوشت.. وه‌ك سه‌لابی ده‌گرێته‌وه له هه‌واڵی ته‌تاردا
ده‌ڵێت جه‌لاله‌دین له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری وولاتی کورد له
یه‌ك رۆژدا زیاد له (٥٠٠٠)که‌س کوژران
گومانی تێدا نیه له‌سه‌رده‌می حیزبی به‌عسدا به یه‌ك رۆژ له هه‌ڵبجه
(٥٠٠٠) که‌س کیمیاباران کران، ئه‌گه‌ر جوان دیقه‌تی ناوچه‌که بده‌یت که
سه‌لابی باسی ده‌کات هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات! لای هه‌مووان
ئاشکرایه که سه‌دام به سه‌دان خه‌ڵکی کوردی به‌رو نوگرهسهلمانو بیبانی
عه‌رعه‌ر برد ناوی لێنان ئه‌نفال که خۆی ئه‌دا (١٧٠٠٠٠) که‌س، وه توانی
زۆرێك له ولاتی ئازربیجان بخاته ژێر رکێفی خۆی تا ده‌ریایی قه‌زووین ،
وه‌ك مێژوو نوسان باس ده‌که‌ن شێوه‌ی شه‌ڕی جه‌لاله‌دین به هه‌مان شێوه‌ی
شه‌ری ته‌تار بوو ته‌جروبه‌ی ئه‌وانی دووباره کردوه هه‌رچی جێگایه‌ك
ده‌چووه ناوی کاول خاپوری ده‌کرد له کاتێك ئه‌م بانگه‌شه‌ی ئیسلامی
بوونی خۆشی ده‌کرد، هه‌ر وایه گه‌لی دۆراو چاو له گه‌لانی سه‌رکه‌وتو
ده‌که‌ن..!
له کۆتایی ساڵی (٦٢٢)هیجری خه‌لیفه‌ی فاسدی گه‌نده‌ڵی عه‌باسی مرد که
سیرهیهکی خراپ ناشرینی له مێژوودا تۆمار کردوه، که زۆر خراپه کار
بووه له‌گه‌ل ژێرده‌سته‌کانیدا ، هه‌ر خه‌ریکی پاره‌و ئافره‌ت دانیشتنی
شه‌وان بووه، بێجگه له‌و تاوانه ڕه‌شه که تۆماری کرد بۆ خۆی دوای کرد
له ته‌تار بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕ
پهیمانببهستێت بۆ لێدانی موسڵمان..
پاشان له ساڵی (٦٢٤)هیجری جه‌نگیزخان مرد ئه‌و پیاوه‌ی که خوێن‌ڕێژ ترین
پیاوی سه‌رده‌می خۆی بوو نهعهلهتی خوای لێبێت، که سنوری ووڵاته‌که‌ی
له ڕۆژ هه‌لاتی کۆریا ده‌ستی پێ ده‌کرد تا رۆژ ئاوای ئێران، به مردنی
جه‌نگیز خان زیاتر ڕه‌وشه‌که هێوه‌ر تر بووه، وه ته‌تار پارێزگاری له
موڵکی خۆی کرد که تا ئێران بوو، وه به‌رده‌وام جه‌لاله‌دین توانی
فه‌رمانڕه‌وای ناوندی ئێران به‌شێکی کوردستان بکات،موسڵمانان به‌رده‌وام
سه‌رقاڵ بوون به شه‌ڕی ناخۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی خاکی داگیر کراوی موسڵمانان له ده‌ست ته‌تار وه‌ربگرنه‌وه،
هه‌موو ناوچه‌کانی موسڵمانان ڕۆژ به ڕۆژ به رهو فیتنه و باری ڕه‌وشی
خراپ ده‌چوو، به‌ردوام جه‌نگ له نێوانی سه‌رکرده‌ی ئیسلامیه‌کاندا هه‌بوو
له میسر‌و شام هه‌روه‌ها له نێوان نه‌وه‌کانی سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر موڵک‌و
ئیماره‌ت ، زۆر جار برا له‌گه‌ڵ برا شه‌ڕی ده‌کرد بۆ ده‌سه‌ڵات..
گومان له‌ودا نیه هه‌ر کۆمه‌ڵێکی موسڵمانان به‌وشێوه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن
خوای گه‌وره سه‌ریان ناخات به‌ڵکو هه‌رچی طاغوتی سه‌ر زه‌ویه
به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌کات تا به خۆیاندا ده‌چنه‌وه، خوای گه‌وره
خه‌ڵکانێك سه‌ر ده‌خات که خوای گه‌وره سه‌ربخه‌ن، واتا به‌رنامه‌ی خوای
گه‌وره پیاده بکه‌ن، ئه‌وه سه‌رخستنی خوای گه‌وره‌یه، وه‌ك خۆی
ده‌فه‌رمووێت خوای پاك بێ گه‌رد (ولينصرن الله من ينصره، إن الله لقوي
عزيز)..
گۆمان له‌وه‌دا نیه که ئێستا ووڵاتی موسڵمانان و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی به
هه‌مان ڕه‌وشدا ده‌ڕۆن بۆیه موسڵمانان بریندار‌و خه‌واڵوو نه‌خۆشن،
پێویستیان به به‌خۆدا چوونه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی عیزه‌تیان
بۆ بگه‌ڕێته‌وه..
له دوای مردنی جه‌نگیزخان ، که‌سێك ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له
ناوچه‌که‌دا به ناوی (شۆڕماگان) که ئه‌ویش به‌هامان شیوه‌ی باوکی خوێن‌ڕێژ
بوو، له‌ساڵی (٦٢٨)هیجری ده‌سه‌ڵاتی ته‌تاری گرته ده‌ست ، به هاتنه
سه‌ر ده‌سه‌ڵات دوای جه‌لاله‌دین که‌وت بۆ ئه‌وه‌ی بکوژێت هێزو سوپای بۆ
کۆکردوه، له جهنگیكدا توانی به‌سه‌ر جهلالهدیندا سه‌ر بکه‌وێت و
جه‌لاله‌دین ڕای‌کرد ده‌ستی کرد به خۆشردنهوه، به‌رده‌وام ته‌تار
به‌شوێنیه‌وه بوون ئه‌چوونه هه‌ر جێگایه‌ك خه‌ڵکه‌کیان ده‌کوشت و
شاره‌کانیان وێران ده‌کرد تا جه‌لاله‌دین چووه کوردستان له‌وێ بۆ
ماوه‌یه‌ك خۆی شاردوه به ته‌نهایی ،له ماڵی جوتیارێکی کوردا خۆی
حه‌شاردا جوتیاره کورده‌که پێ ووت تۆ کێت؟ ووتی من جه‌لاله‌دینی
خهواریزمیم، ئه‌و جوتیاره کورده دوو براو ژنه‌که‌ی به‌ده‌ستی سوپای
جه‌لاله‌دین کوژرابوون، بۆیه هیچ نه‌درکاند و تاماوه‌یه‌ك له ماڵه‌که‌یدا
بوو ئه‌مانی دایه پاشان وه‌ك مێژوو نوسان ده‌گێرنه‌وه به ته‌شوێکه‌ی
ده‌ستی یاخود به داسه‌که‌ی سه‌ری بڕی، بردی بۆ ئه‌میره‌کانی کوردی ئه‌و
سه‌رده‌مه، به، شیوه‌یه کۆتای هات به ژیانی جه‌لاله‌دینی کوڕی محمدی
خه‌واریزمی شاه..
ئه‌وه‌ی به‌دوای ژیانی خۆیدا بگه‌ڕێت ته‌نها مه‌به‌ستی خۆی بێت
دهرئهنجامهکی وه‌ك جه‌لاله‌دین ده‌بێت چونکه به‌س بۆخۆی ژیا گوێ نه‌دا
به ژێرده‌سته‌کانی تا خوای گه‌وره به‌و ده‌ربه‌ده‌ری گیانی ده‌رکرد به
ته‌نها بوو له وولاتی خۆیدا جوتیارێك کوشتی، گومانی تێدانیه ده‌رئه‌نجامی
ئه‌م ڕوداوانه ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتداران په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی نین
دوورن له به‌رنامه‌ی خوای گه‌وه‌ره بۆیه سه‌دامیش له ووڵاتی خۆیدا
به‌ده‌ستی جوتیارێكی ناوچه‌که ئاگاداری ده‌زگاکانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کرا!!
شورماگان له‌وناوچه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ فه‌رمانڕه‌وای کرد له ساڵی
(٦٢٩)هیجری تا ساڵی (٦٣٤) هیجری به هیچ شێوه‌یه‌ك شوڕشێك دژی ته‌تار ڕووی
نه‌دا!، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا سوپای موسڵمانان له ئازربایجان و عێراق و
کوردستان و ئێران ده ئه‌وه‌نده‌ی هێزی ته‌تار بوو، به‌ڵام چونکه ترس و
دنیا له دڵیان‌دا ڕووابوو که‌س نهدوێرا جوڵانه‌وه بکات، هه‌ر وه‌ك ئێستای
موسڵمانان که ده‌ی بینین، ئه‌و ده‌مه عه‌ره‌ب ده‌یوت خۆ خه‌ڵکی عه‌ره‌ب
هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتووه ، زۆری خه‌ڵکی ناوچه‌که عه‌جه‌م بوون واتا
عه‌ره‌ب نه‌بوون ، به‌ڵام هه‌ستیان نه ده‌جوڵا بۆ ئه‌وه‌ی که بڵێن ئێمه
هه‌موو موسڵماناین برای یه‌کترین، ئه‌و ده‌مه جیاوازی ده‌کرا له نێوانی
خه‌واریزمی و کورد‌و فارس و عه‌ره‌ب تورك، هه‌روه‌ك ئێستا که چۆن
ئومه‌ته‌که وافێرکراوه بڵێت گرنگ ئه‌ویه کورده‌که قه‌ومی خۆم کێشه‌ی
نه‌بێت! به‌ڵام له‌بیریان چوو که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت(إنما المؤمنون
اخوة..) ، به‌ڕاستی ئه‌مه‌یش ئه‌و په‌ڕی دۆڕانه که برایه‌کی موسڵمانی
عه‌ره‌بی هه‌ستی بۆ کوردێك نه‌بێت یاخود تورکێك بۆ فارسێك، ده‌بێت موسڵمان
هه‌ست به‌وه بکات ئه‌وه‌ی که پیوه‌ندی نێوانمانه په‌یوه‌ندی گه‌ل و
هۆز عه‌شیره‌ت نیه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی ئیمان و ئیسلامه، ئه‌و
په‌یوه‌ندیه که خوای گه‌وره کردوین به براو خوشکی یه‌کتری له‌سه‌ر
بنه‌مای بیروباوه‌ڕی دینه‌که‌مان..
له ساڵی(٦٣٤)هیجری ته‌تار ده‌ستی کرد به هێرش بۆ باکوری ده‌ریایی
قه‌زووین به سه‌رکردایه‌تی (باتۆی کوڕی جاجی) سوپای زۆری کۆکردوه چوو
به‌ره‌و ئه‌وناوچانه، له ساڵی (٦٣٥)هیجری توانیان بچنه ناو خاکی ڕووسیا،
زۆربه‌ی ناوچه‌کانیان خسته ژێر رکێفی خۆیان، له‌ماوه‌ی دووساڵدا واتا
(٦٣٥-٦٣٦)هیجری توانیان بچنه ناو هه‌موو شاره گه‌وره‌کانی ڕووسیا وه‌ك
(ڕێدان)دوای ئه‌وه به‌چه‌ند ڕۆژیك توانیان بچنه ناو شاری (کولومۆن) ئینجا
شاری گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی ڕوسیا (فلادیمێر) له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا
خه‌ڵکه‌کیان کوشت کاولیان کرد، به‌ره‌و شاری به‌ناوبانگی ڕوسیا که‌وتنه ڕێ
که (مۆسکۆ)بوو زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌کیان سه‌ربڕی شاره‌که‌یان خاپور کرد، پاشان
ئه‌م شارهنهیان وێران کرد هه‌موو خه‌ڵکه‌کیان کوشت که برتین له ...
(سۆزال، یۆرییف، جالیش، بریسلاف) وه‌ك له مێژوودا هاتوه، به‌مه هه‌موو
خاکی ڕوسیا که‌وته ژێر رکێفی ته‌تار، خاکی ڕوسیا ملیۆنێك کیلۆمه‌تر چوار
گۆشه‌یه!..
له ساڵی (٦٣٨)هیجریدا باتۆی کوڕی جاجی سوپای خسته ڕێ به‌ره‌و ووڵآتی
ئۆکرانیه توانی پایته‌ختی ئۆکرانیه بگرێت که ناوی (کییف)بوو هه‌موو
سه‌روه‌ت سامانی ئه‌و ووڵاتی برد به هه‌زره‌ها خه‌ڵکیان کوشت له‌و
ووڵاته‌دا..
له ساڵی (٦٣٩)هیجری به سه‌رکردایه‌تی که‌سێك به‌ناوی (بایده‌ر)له باکوری
رۆژئاوای ئۆکرانیه‌وه که‌وته ڕێ به‌روه پۆڵه‌ندا بۆئه‌وه‌ی ئه‌و
ووڵاته داگیر بکات،زۆرێك له شاری ئه‌وڵاته‌یان وێران خاپور کرد،
مه‌لیکی پۆڵه‌ندا دوای یارمه‌تی له مه‌لیکی ئه‌ڵمان کرد که ده‌که‌وێته
ڕۆژ ئاوای ئه‌و ووڵاته مه‌لیکی ئه‌ڵمانیا ئه‌و کات که فه‌رمانڕه‌وای
ده‌کرد ناوی(هنری دوق سيليزيا) بوو له‌گه‌ڵ مه‌لیکی پۆڵه‌ندا هێزیان
کۆکردوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌تار نه‌هێڵن ئه‌و ووڵاته داگیر بکات، به‌ڵام
ته‌تار توانیان ئه‌و ووڵاته داگیر بکات هه‌موو سوپایی ئه‌ڵمان و پۆڵه‌ندیان
شکست پێهێنا توانیا سه‌ربکه‌ون، پۆڵه‌ندا که‌وته ژێر فه‌رمانڕه‌وای
ته‌تار..
هه‌ر له ساڵی(٦٣٩)هیجری باتۆ له‌گه‌ڵ بایده‌ر ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه
سوپاکه‌یان کرد به دوو به‌شه‌وه بایده‌ر له ڕۆژئاواوه ڕۆشت بۆ ووڵاتی
مه‌جه‌ر توانی له شه‌ڕێکی گه‌وره‌دا مه‌جه‌ر بخاته ژێر ڕکێفی خۆی،
جه‌نگێکی گه‌وره ڕوویدا و سه‌رکه‌وتن، له باشوریش باتۆ کوری جاجی توانی
یارمه‌تی بدات، توانیان سلۆفکیاش بخه‌نه سه‌ر موڵکی خۆیان ، به‌مه موڵکی
ته‌تار تا سلۆفکیا سنوری هه‌بوو!..
سوپای ته‌تار توانیان له کرواتیاوه به‌رو ده‌ریایی (دریاتی )بڕۆن بپڕنه
ئه‌وبه‌ر که سنوری ئیتاڵیا و کروتیا جیا ده‌کاته‌وه، ئه‌توانیین بڵێن
ته‌تار نیوه‌ی ئه‌ورپای خسته ژێر رکێفی خۆی قه‌ڵه‌مڕه‌وی زیادی کرد که
بێ‌شومار بوو!..
ئه‌گه‌ر له‌ساڵی (٦٣٩)هیجری خاقانی ته‌تار که جێنشینی جه‌نگیز خان بوو
کوڕی بوو نه‌مردایه ئه‌وا سوپای ته‌تار به‌ره‌و ئه‌ڵمانیاو فهرنساو
ئیتاڵیا‌و نه‌مسا ده‌چون، ئه‌وه‌ی که له‌جێی جه‌نگیز خان بوو ناوی(
ئۆکیتایی) بوو به گه‌وره‌ی ته‌تار ده‌وترا خاقان (باتۆ ) هێرشی ڕاوه‌ستان
بۆ ئه‌وه‌ی بگرێته‌وه بۆ پایته‌ختی مه‌نگۆلیا ته‌تار که ناوی (قۆراقۆرم)
بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژێرێت بۆ خاقانی..
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان بهلاتهنهوه سه‌یر نه‌بێت که
ته‌تار ئه‌و هه‌موو ووڵاته‌ی داگیر کرد به هه‌مان شێوه ئه‌مریکا له
ته‌تار که‌م تری نه‌کردوه بۆ نمونه ئه‌مریکا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ زۆر به‌ی
ووڵاتان کردوه داگیری کردوه له‌وانه فێتنام، کۆریا، بۆتان، یابان، کوبا،
عێراق، سۆماڵ، کینیا،ئه‌فغانستان..هتد بیجگه له‌وه‌ی که زۆربه‌ی
ووڵاتانی دنیا له ژێر ڕکێفی ئه‌ودا فه‌رمانڕه‌وای ده‌که‌ن نمونه‌ی وه‌ك
(سعود،ئیمارات،یاخود وولاتانی خلیج بێجگه ئێران، زۆرێك له ووڵاتانی
ئه‌فریقیا، ووڵاتانی ئه‌ورپای ڕۆژهه‌لات، ئه‌مریکایی باشور..هتد) که‌واته
بۆمان ده‌رکه‌وت هێزی ته‌تار و هێزی ئه‌مریکا وه‌ك دروا وان هه‌ر یه‌ك
روون، چۆن ئه‌و هێزی خۆی به دنیا بڵاو کردبوه وه به هه‌مان شێوه ئوستول
بنکه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا به ده‌ریاو زه‌ویدا ئێستا بڵاوه،
له‌باسه‌کانی پێشودا ئاماژه‌مان پێداوه!..
ئێستا شیکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌که‌ین له‌سه‌ر ڕه‌وشی ساڵی(٦٣٩) هیجری و ئه‌م
ساڵانه‌ی که خۆمان تیدا ژینمان کردوه واتا سه‌ده‌ی بیست و بیست ویه‌ك..
یه‌که‌م :ته‌تار سنوری له رۆژهه‌لاتی کۆریا وه ده‌سی پێده‌کرد تا رۆژ
ئاوای پۆڵه‌ندا، له باکوری سیبریاوه تا باشوری ڕووباری چین، ئه‌و سنوره
گه‌وه‌ره‌ی بۆ خۆی ده‌سته به‌ر کردبوو، که هێزی یه‌که‌م بوو له هه‌موو
جیهاندا بی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌وڵه‌تێك کێ برکێ له‌گه‌ڵ بکات..
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا نزیکه‌ی قارهیهكی بۆ خۆی ده‌سته به‌ر کردوه بیجگه
له‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو بنکه سه‌ربازی ئوستوله گه‌ورانه‌ی بڵاو کردۆته‌وه
به هه‌موو جیهاندا، ئێستا هێزی یه‌که‌می جیهانه هیچ هێزیك ناتوانێت کێ
برکێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا بکات له ڕووی تهکنلۆجیایی سه‌ربازی و
مه‌ده‌نی..هتد..
دووه‌م: له دوای مردنی ئۆکیتایی کوڕه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست که
که ناوی (کیۆک)بوو بڕیاڕیدا که زیاتر هێزو سوپای ته‌تار به هێز تر بکات
له هه‌موو ناوچه‌کاندا تا ده‌سه‌ڵاتی ته‌تار بسه‌پێنێت..
له‌دوای رۆشتنی جۆرج بۆشی باوك کوڕه‌که‌ی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات که ناوی
جۆرج دبلیو بۆش بوو ئه‌ویش میزانیه‌کی باشی دانا بۆ شه‌ڕی تیرۆر و خۆی
ئاماده کرد بۆ گرتنی ئه‌فغانستان و عێراق وه کردیشی..
سێیه‌م: ته‌تار توانی زۆربه‌ی ووڵاتانی موسڵمانان و هه‌رێمه‌کان ووڵاتانی
ئیسلامی بۆخۆی داگیر بکات،بیکاته موڵکی خۆی وه نه‌هڵێت هیچ جۆره
به‌رنگار بونه‌وه‌یه‌ك دژی خۆی تێیدا روووبدات،نه‌هێڵێت هیچ شۆڕشێك
ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه..
ئه‌مریکایش توانی زۆر به‌ی ووڵاتانی ئیسلامی بخاته ژێر رکێفی خۆی
سه‌رکرده‌کانی ووڵاته ئیسلامیه‌کان به‌بێ ئه‌مریکا په‌نجه نه‌که‌ن به
ئاودا، هه‌ر هه‌مان مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه!..
چواره‌م: ئه‌وه‌ی که ته‌تار نه‌یتوانی بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌و
ماویه‌دا وه‌ك عێراق و میسر‌و ناوه‌ڕاستی ووڵاتانی ئیسلامی به گشتی
هه‌میشه سه‌رقاڵ بوون به کێشه‌ی ناوخۆیی خۆیان..
ئه‌و ووڵاتانه‌ی که دوورن تا ڕهدهیهك له ژێر سایه‌ی ئه‌مریکادا کار
ناکه‌ن به هه‌مان شێوه له‌م سه‌رده‌می ئێستماندا ئه‌وانیش سه‌ر قاڵن به
کێشه‌ی ناوخۆی خۆیان بۆ نمونه سودان، لیبیا ، تورکیا،..هتد
پێنجه‌م: له سه‌رده‌می ته‌تار چه‌نده موسڵمانان ئازاریان چه‌شت به‌ده‌ست
ته‌تار به هه‌مان شێوه خاچ په‌رستانیش زۆر زیاتر له کاره‌ساتی
موسڵمانانیان به‌سه‌ر هات ته‌نانه‌ت چونه‌ناو ماڵی کاثۆلیهکه توند
ڕه‌وکانی سه‌ده‌می خۆی له رۆما..
له هه‌مان کاتدا چه‌نده ئه‌مریکا ئازاری موسڵمانای دا به هه‌مان شێوه
ئازاری ووڵاتانی وه‌ك کۆمه‌نیست وسوسیالیستهکانی دا، وه‌ك کوبا، ووڵاتانی
روسیای یه‌کگرتووی کۆن ، کۆریا، یابان..هتد..
شه‌شه‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌و هه‌موو ووڵاتانه‌ی ئه‌وروپای خاچ
په‌رستانی داگیر کرد، ئه‌ورپا زانیان که ئه‌مه جه‌نگێکی بیروباوه‌ڕی
نیه، بۆیه به‌شه‌ڕێکی کاتیان زانی هه‌ستان به‌وه‌ی که ده‌ست له‌گه‌ڵ
ته‌تار تێکه‌ڵ بکه‌ن بۆ لێدانی موسڵمانان به‌تایبه‌ت(ئینگلته‌را، ئه‌ڵمنیا،
ئیتاڵیا، فه‌رنسا)، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی که به‌سه‌ریان هات
له کوشتنی منداڵ‌و ئافره‌ت و پیاوانیان، به‌ڵام هه‌ر ئاماده بوون ده‌ست
بخانه ناو ده‌ستی ته‌تار بۆ لێدانی ئومه‌تی ئیسلامی..
به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ووڵاتانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا
ناکۆکن به‌ڵام بۆلێدانی موسڵمانان جه‌نگی تژه تیرۆر به‌ره‌یه‌کیان پێک
هێناوه ناویان ناوه هاو په‌یمانان! که برتین له‌و وولاتانه‌ی که
کێشه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا هه‌یه، به‌ڵام ئاماده‌ن ده‌ست له ده‌ستی
ئه‌مریکا بنێن بۆ ئه‌وه‌ی له ووڵاتی موسڵمان بده‌ن..
حه‌وته‌م: ئه‌ورپا هه‌وڵی دا که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی ته‌تار فێری دینداری مه‌سیحی بکات دینی خۆیانیان پێ بگه‌یه‌نن..
له جه‌نگی تازه‌ی ئه‌مڕۆ که ده‌کرێت به رانبه‌ر به موسڵمانان ئه‌و
که‌سانه‌ی که ده‌بنه سه‌رکرده زۆر به‌یان یان جوله‌که‌ن یان مه‌سیحیه
پارزگارهکانن، واتا هه‌موویان دیندارن..
هه‌شته‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کاره‌ستانه‌ی که به‌سه‌ریان هاتبوو
ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرت له هێرش کردنه سه‌ر ووڵاتی موسڵمانان له میسر‌و شام
هه‌میشه هێرشیان ده‌برده سه‌ریان، که ئه‌و ده‌مه نزیك کۆتایی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یوبیه‌کان بوو له میسر شام..
ئێستایش ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له کاتی قتو قریان له ئه‌ورپادا
ووڵاتانی موسڵمان جێگه‌یان کردنه‌وه، که‌چی به‌رده‌وام له غه‌زه‌و
ناوچه‌کانی تر وه‌ك زفهو لوبنان هه‌ر خه‌ریکی هێرش کردنه سه‌ر موسڵمانان،
له موسڵمانان ده‌کوژن به فیتی ئه‌مریکا که‌به ئاشکرا پشتگیریان لێ
ده‌کات..
نۆیه‌م: له ساڵی(٦٤٠)هیجریدا خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له به‌غداد کۆچی دوای
کرد که ناوی (مستنسیر بل لله) بوو کوڕهرکهی هاته جێگایی ناوی
(موسته‌عسیم بل لله)،که‌ته‌مه‌نی سی و سێ ساڵ بوو که‌سێکی قورئان خوێن
ڕه‌وشت به‌رز بوو حه‌زی به چاکه بوو خه‌رکی کاری باش بوو ئاودانی خسته
ووڵات، به‌ڵام هیچی له سیاسه‌ت نه‌ده‌زانی، ئه‌وانی ده‌رو پشتی کار‌و باری
ووڵاتایان گرته ده‌ست له بچکه مه‌سیحی و ڕافیزه‌کان که خه‌لافه‌ت
له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانه ده‌روخێت و شاری به‌غداد وێران ده‌کرێت
له جیهانی ئیسلامی‌دا گۆمانی تێدا نیه خه‌ڵکی باش هه‌یه به‌ڵام هه‌موو
دوروپشتیان به خه‌ڵکی خراپ گیراوه یان ئه‌وتا ناتوانن کار بکه‌ن یان زوو
کهدهێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌یان کوژن یان زوو ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌که‌ن،
نمونه‌ی زۆر باش هه‌یه له‌به‌ر ده‌ستدا که زۆر له بزوتنه‌و خهبتگێڕان
کۆشش مه‌ندان هاتونه‌ته پێش، وه‌ك ئیخوانه‌کان، سه‌لفیه‌کان، که
هه‌ندێکیان وه‌ك کۆمه‌ڵ ده‌رکه‌وتن هه‌ندێکیشان وه‌ك ره‌مز هه‌روه‌ها..
ده‌یه‌م: ئێستا له نێوانی ته‌تار و خه‌لافه‌تی عه‌باسی له عێراق ته‌نها
سنورێکی زۆر باریك ماوه له نێوانیاندا، له باشوری ئه‌و ووڵاته
ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی ئیسماعلی هه‌یه که زۆر پیس خه‌ته‌ر بوون هه‌میشه
ده‌ستیان له‌گه‌ڵ دوژمنانی موسڵمان تێکه‌ڵ ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی
ئیسلامی بڕوخێنن، چه‌ند جار له‌گه‌ڵ ته‌تار په‌یمانیان مۆر کرد بۆ لێدانی
خه‌لافه‌تی عه‌باسی ، چه‌ند جاری تریش له‌گه‌ڵ خاچ په‌رستان هه‌ر بۆ
لێدانی خه‌لافه‌تی عه‌باسی، گومانی تێدا نیه ته‌تار نایه‌وێت له خۆی
به‌هێزتر هه‌بێت له دنیادا، بۆیه هه‌ر بیر له ناوبردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
ده‌کردوه که شیعه بوون..
ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی ئێستا ئیسناعه‌شه‌ری ئێران که ده‌وڵه‌تێکی پیسی
شیعه‌یه، هه‌میشه ده‌ستی تێکه‌ڵ بووه بۆ لێدانی ئه‌هلی سونه جامعه
له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، گومانیشی تێدا نیه که له‌گه‌ڵ جوله‌که‌ش هه‌ر ده‌ستی
تێکه‌ڵه بۆ لێدانی موسڵمانان ئه‌واتا له فه‌ڵه‌ستین و له لوبنان ده‌ستی
تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ جوله‌که‌دا له ڕێگای وه‌لید جومبۆڵاده، که هه‌موویان
شیعه‌ی فاتیمین واتا دورزین که ئه‌ندامن له که‌نیسه‌تی ئیسرائیلی،
به‌ڵام ئه‌مریکا هه‌روه‌ك پیشه‌ی ته‌تار نایه‌وێت هێزێك ده‌ربکه‌وێت که کێ
بڕکێی له‌گه‌ڵ بکات بۆیه ئێستا ئێرانی هه‌ڵپێچاوه ده‌یوێت لاوازی بکات،
به‌س هه‌رگیز نایه‌وێت بیروخێنێت..
پوخته‌ی ووته کیوکی کوڕی ئۆکیتای خان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، سنوری
ووڵاتی ته‌تار زۆر به‌رفروان بوو بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ته‌تار
نه‌یده‌توانی به‌وشێوه ئیداره‌ی هه‌موو ناوچه‌کانی بکات، ئه‌وده‌مه که‌س
له موسڵمانان بیریان له‌وه نه‌کردوه که ڕاپه‌ڕن به ڕووی ته‌تار دا ،
یه‌ك سه‌رکرده‌ی موسڵمان نه‌جوڵا بۆ شۆرش کردن دژی ته‌تار که ئه‌و هه‌موو
خاکه‌ی موسڵمانایان داگیر کرد بوو (ولا حول ولا قوة إلا بالله)..!
له‌دوای ئه‌وه‌ی که کیوك ده‌سه‌ڵاتی ته‌وای له‌به‌ر ده‌ستا بوو بڕیاری دا
که هێرش بۆ سه‌ر ووڵاتن بوه‌ستینێت تا بتوانێت ئیداره‌ی ئه جێگایه‌نه
بکات که له ژێر فه‌رمانڕه‌وایدا بوو، زیاتر نه‌ڕوات به‌ڵکو موڵکی خۆی
بپارێزێت، ئه‌توانین بڵین ئه‌و سه‌رده‌مه جیهان ئارامیه‌کی ته‌واوی به
خۆیه‌وه بینی، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نا ههمواریهی که به‌سه‌ر ووڵاتاندا
هات که ته‌تار زۆر به‌ی زۆریانی جینۆساید کرد..
له ساڵی (٦٤٦)هیجری کیوك کوری ئۆکیتای خان مرد، له‌دوای خۆی سێ کوڕی
به‌جێهێشت که هیچیان بۆ ده‌سه‌ڵات نه ده‌شیان هه‌موویان منداڵ بوون،
ناچار خێزانی کیوك ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست خۆی فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد ناوی
(ئهوغول قمیش) بوو، زۆربه‌ی سه‌رکرده سه‌ربازیه‌کانی ته‌تار به‌و کاره
ڕازی نه‌بوون، ده‌یانوت نابێت ووڵاتێکی وا گه‌وره بکه‌وێته ده‌ست
ئافره‌تێك که ئه سنوره به‌ر بڵاوه‌ی هه‌یه پێویستی به که‌سێكه که بێ
دڵ بێت ڕه‌ق بێت، به‌ڵام (ئهوغول قمیش) له ساڵی (٦٤٦-٦٤٩)هیجری
فه‌رمانڕه‌وای کرد، پاشان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ته‌تاری که ئه‌و ناوه‌ی
هه‌بوو هه‌ر له‌ساڵی(٦٤٩)هیجری هه‌ڵسان به لابردنی ئه‌و ئافره‌ته
خاقانێکی نوێیان دانا به‌ناوی (منکۆ خان)بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گه‌وره‌ی ووڵاتی
ته‌تار..
وه ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌مان بڕیاری دا له‌گه‌ڵ پاێرزگاره نوێکان له
ئه‌مریکادا بۆ ئێستا نابێت ئافره‌تێك ووڵاتی ئه‌مریکا بگرێته ده‌ست که
(هێلری کلینتۆن) خۆی کاندید کرد بۆ ئه‌و پۆسته تا دوای (باراك ئۆباما)
ئه‌و پۆسته‌ی گرته ده‌ست، هه‌رچه‌نده له ڕاستیدا وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن
له‌ناو حیزبی دیموکراتیه‌کانی ئه‌مریکا (هێلری کلینتۆن) ده‌نگی زۆر تر
هه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ناوه ئه‌مریکا ئه‌و
هه‌ڵنه‌بژێرا وه‌ك ڕاپۆرتێکی موخبراتی ئه‌مریکی سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ی
درکاندوه..
هه‌ڵبژاردنی منکۆ خان بۆ سه‌رۆکی ته‌تار، به ته‌واوه‌تی نه‌خشه‌ی هه‌موو،
جیهانی گۆڕی، وه‌ك جه‌نگیزخان بیر له‌وه ده‌کردوه که چۆن قه‌ڵه‌مڕه‌وی
زیاد بکات، بیری له‌وه کردوه که چون خه‌لافه‌تی عه‌باسی بڕوخێنێت،
به‌ته‌واوه‌تی خۆی بکات به ووڵاتی موسڵماناندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
که‌سێکی هه‌ڵبژارد که برای خۆی بوو بۆ ئه‌وه‌ی یارمهمهتی بدات ناوی
(هۆلاکۆ) بوو که که‌سێکی خوێنرێژ بوو زۆر رقی له موسڵمانان بوو، هیچ
به‌هایه‌کی مرڤایه‌تی له لاشه‌ی ئه‌م که‌سه‌دا نه‌بوو ئاره‌زووی خوێنڕشتن
بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته کرایه سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌کانی
فارس، به‌هه‌مان شێوه خۆی ئاماده کرد بۆ گرتنی شاری به‌غداد ڕوخاندنی
خه‌لافه‌تی عه‌باسی، له ڕاستیدا (هۆلاکۆ) بۆ ئه‌م کاره گه‌وره‌ترین
توانای کۆ کردوه توانی باشترین ڕێگا بگرێته‌به‌ر بۆ گرتنی ئه‌و ووڵاته،
که مێژوو نوسان زۆر به سه‌رسامیه‌وه باسی ده‌که‌ن، ووڵامدانه‌وه‌ی له
لایه‌ن موسڵمانانه‌وه زۆر لاواز بوو، وه هۆلاکۆ به ته‌واوه‌تی خۆی
ئاماده‌کرد بۆ ئه‌و جه‌نگه هێزی باشی کۆکردوه، گومانی تێدانیه ئه‌گه‌ر
ئه‌وه کاردانه‌وه‌ی موسڵمانان به‌وشێوه بێت له‌به‌رانبه‌ر منکۆخان ده‌بێت
هه‌ر ئه‌و سه‌ربکه‌وێت، وه هه‌رکه‌س هۆکاری سه‌رکه‌وتن بگرێته به‌ر خوای
گه‌وره سه‌ری ده‌خات ئه‌گه‌ر چی کافر‌و بێ دین بێت چونکه ئه‌وه سونه‌تی
خوای گه‌وره‌یه سونه‌تی خوای گه‌وره‌یش گۆڕاناری به‌سه‌ردا نایه‌ت وه‌ك
خوای موته‌عال ده‌فه‌رموێت(فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللهِ تَبْدِيلًا
وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللهِ تَحْوِيلًا) وه هه‌رکه‌سیش خۆی بۆ ڕوبه‌ڕوو
بوونه‌وه ئاماده‌نه‌کات ئه‌گه‌ر چی موسڵمانیش بێت ئه‌وا شکست
چاوه‌ڕوانیه‌تی خوای گه‌وره‌یش ده‌فه‌رموێت: (من كان يريد الحياة الدنيا
وزينتها نوف إليهم أعمالهم فيها، وهم فيها لا يبخسون)..
کۆکردنه‌وه‌ی هێز بۆ گرتنی شاری به‌غداد..
هۆلاکۆ چی کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد بگرێت؟
ئایا جۆرج بۆش چیکرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد بگرێت؟
هه‌ر له باسهکدا هه‌ردوولایان به‌راورد ده‌که‌ین..
له ساڵی (٦٤٩)هیجری ده‌ستی کرد به خۆ ئاماده کردن بۆ ئه‌وکاره زۆر به
جدی، له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆ ئاماده‌کردنه ئارامی و سه‌برێکی زۆری له‌گه‌ڵدا
گرت،بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به باشی بتوانێت بچێته‌ناو خاکی عه‌باسیه‌کان
وبه‌غداد، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌ربازه زۆره‌ی که هه‌یبوو، به‌ڵام
ئارامی گرت جه‌نگی ده‌ست پێنه‌کرد دژی خه‌لافه‌تی عه‌باسی، به‌ڵکو
ئارامیه‌که‌ی پێنج ساڵی خیاند، واتا له ساڵی (٦٤٩)هیجری خۆی کۆکردوه به
هێزو توانایه‌کی زۆره‌وه تا ساڵی(٦٥٤)هیجری،زۆر به باشی به چالاکی و به
هێزێکی گه‌وره‌وه خۆی ئاماده کرد..
گومانی تێدا نیه که ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ عێراق که که‌وته جه‌نگ بۆ
ماوه‌یه‌کی زۆر درێژخایاند تاکو به ته‌واوه‌تی رژێمی عێراقی ڕوخاند واتا
له‌ساڵی (١٩٩١)زاینی ده‌ستی پێ‌کرد عێراقی لاواز کرد تا ساڵی (٢٠٠٤)زاینی ،
پێشتر ئاماژه‌مان کرد به‌وه‌ی که خه‌لافه‌تی عه‌باسی لاواز بوو بوو له
باکوری ووڵات واتا کوردستان ڕاپه‌ڕین ڕوویدا بوو له‌سه‌ر ده‌ستی دوو که‌س
یه‌کێکیان به‌ناوی ناسر یوسف ئه‌وی تریان به‌ناوی به‌دره‌دین لؤلؤء
که‌ناوچه‌کانی هه‌ولێرو شاره‌زور موسڵیان دابه‌ش کردبوو له نێوانی خۆیاندا
شه‌ڕیان بوو، وه له‌سه‌رده‌می نوێماندا هه‌ر هه‌مان ڕووداو رویداوه
له‌گه‌ڵ پارتی دیمکرات به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بهرازنی ، یه‌کێتی
نیشتمانی به سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وانیش شه‌ریان له‌گه‌ڵ یه‌ك
به‌رپا کرد ناوچه‌کانیان دابه‌ش کرد، له‌سه‌رده‌می عه‌باسیه‌کان باسمان
کرد که شیعه‌کان له جنوب عێراق دژی خه‌لافه‌ت- ئه‌وانیش ڕاپه‌ڕینیان
ئه‌نجامدا،به یارمه‌تی ده‌وڵه‌تێکی شیعه‌ی ئیسامعیلی له ئێران،
له‌هه‌مان کاتدا له‌دوای ئه‌وه‌ی که عێراق له کوێت گه‌ڕاوه هاوکات
له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی کوردستاندا له جنوبی عێراق له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا
شیعه‌کان ڕاپه‌رینیان ئه‌نجامدا به‌یارمه‌تی کۆماری ئێرانی شیعه، هه‌ر
هه‌مان ڕووداو خۆی دووباره کردوه..
بابزانین هۆلاکۆ چۆن خۆی ئاماده‌کرد، شانۆی جه‌نگی چۆن ده‌سته‌به‌ر کرد،
پاره‌و سه‌روه‌تی بۆ ئه‌و جه‌نگه چۆن ته‌رخان کرد واتا چۆن بودجه‌ی بۆ
به‌ده‌ست هێنا، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌که به‌رده‌وام بێت، پاشان به‌روردی
بکه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا که ناونرا بوو به جه‌نگی (خلیج) که‌نداو؟
یه‌که‌م: هۆلاکۆ ده‌ستی کرد به چاککردنی هه‌موو ڕێگا نزیکه‌کانی چین بۆ
عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سوپاکه‌ی به ئاسانی پیدا تێپه‌ڕێت، چونکه سوپای ته‌تار
زۆر بوو..
ئه‌مریکا له خلیج هه‌موو ئوستولهکانی خۆی جێگیر کرد به ناوی پارێزگاری
لێیان تا به ته‌وای بۆ عێراق جێ پێی قایم کرد، تا بتوانێت یارمه‌تی
ته‌واو له ڕێگای ده‌ریاوه بۆ سه‌ربازه‌کانی بگوازێته‌وه..
دووه‌م:هۆلاکۆ هه‌موو ئه‌وپرده ڕوخاوانهی چاك کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
سوپاکه‌ی به‌سه‌ریدا بڕوات ، دوو‌و پردی نوێ دروست کرد له‌سه‌ر رووباری
سه‌یحون و جه‌یحون، زۆر به‌ی سوپاکه‌ی به‌کار هێنا له‌ماوه‌ی دوو ساڵ بۆ
دروست کردنی ئه‌و پردانه..
ئه‌مریکا سه‌ربازه‌کانی خۆی باش ڕاهێنا له ڕه‌وشی بیبانی بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ
به‌س هاتو چۆی به سه‌ربازه‌کانی ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاو هه‌وای
ناوچه‌که‌دا ڕابهێن..
سێیه‌م: هۆلاکۆ ده‌ستی کرد به دروست کردنی عه‌ره‌بانه‌ی گه‌وره بۆ
گۆستنه‌وه‌ی ده‌بابه‌و مهنجهنیقهکانی بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی
زوو بگاته عێراق..
ئه‌مریکا به هه‌مان شێوه ئوستول که‌شتی گه‌وره‌و فرۆکه‌ی تایبه‌تی دروست
کرد بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات، چهكو ته‌قه‌مه‌نی بگهیهێنێته سوپاکه‌ی
له که‌نداو..
چواه‌م: هۆلاکۆ هه‌موو توله ڕێگاکانی گرت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ته‌و ڕێگر نیته
ڕیان تاکو له جه‌نگه‌که درنگیان بخات سه‌ربازی له ناوچه‌کاندا وه‌ك
پاسه‌وان دانا..
ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ تورکیا و سعود‌و کوێت و ئوردن..هتد ڕێکه‌وت که سنوره‌کانی لای خۆیانی بۆ بپارێزن..
پینجه‌م: هۆلاکۆ ده‌ستی کرد به ناشتنی گهنمو جۆ گژو گیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
سوپا گه‌وره‌یه که له چینه‌وه به‌رێ ده‌که‌وێت زیاتر چه‌ك هه‌ڵبگرن
نه‌ك خواردن ، وه خواردنی ئاژه‌ڵ و ئه‌سپه‌کانیان له ڕێگاد هه‌بێت بۆ
ئه‌وه‌ی توشی هیچ بارێکی ئابوری برسێتی نه‌بنه‌وه هه‌موو ڕێگاکانی کرد به
کژو گیا‌و گه‌نم جۆ..
ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سعود کوێت ڕێکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی بداتێ بۆ
ئه‌وه‌ی سوپاکه‌ی توشی هیج گه‌مارۆیه‌کی ئابووری له ڕووی گاز و
به‌نزینه‌وه نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ لێدانی عێراق ئه‌فغانستان په‌یمانی
له‌گه‌ڵدا به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی لێنه‌بڕێت له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا
بیداتێ ، چونکه له ئه‌مریکاوه زوو سوته‌مه‌نی نه‌ده‌گیشته سوپاکه
ناچار له سعوود و وولاتانی که‌نداوی وه‌رگرت!..
ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی که باسمان کرد ئه‌توانین بڵێن ته‌نها له ڕووی ئابوری
یه‌وه بوو، به‌ڵام ئێستا باسی چه‌ندخاڵێکی تر ده‌که‌ین له ڕووی
په‌یوه‌ندی دبلۆماسی و سیاسییه‌وه..
لای هه‌مووان ئاشکرایه ئه‌مریکاش به‌م دوایانه چوه‌وه به‌سیاسه‌تی خۆیدا
له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانیدا گفتوگۆ ڕای سیاسیان ده‌گۆڕیه‌وه..
ته‌تار ده‌ستی کرد به په‌یوه‌ندی سیاسی به‌ستن هه‌ندیك له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی که نزیك بوون له خۆیانه‌وه ، ئه‌میش بۆ یه‌که‌م جار روویدا
له سیاسه‌تی تهتاریدا پێشتر هیچ بایه‌خێکی بۆ خه‌ڵکانی تر دانه‌ئه‌نا وا
ئێستا به ته‌واوه‌تی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی خۆی گۆڕیوه، خه‌ریکی به‌ستنی
چه‌ند په‌یماننامه‌و کاری تری دبلۆماسیه، له‌و کاره‌نه‌ی که ئه‌نجامیدا
بریتی بوون..
یه‌که‌م : له‌سه‌ره‌تاوه منکۆخان پێشوازی وه‌فدێکی خاچ په‌رستانی کرد که
له فه‌رنساوه هاتبوون له‌لایه‌ن (لیوسی- نۆ) له ساڵی (٦٥١)هیجریدا،
هه‌رچه‌نده ئه‌م وه‌فده‌ی که هاتبوون بۆ لای منکۆ خان بێ ئاکام بوو، به
هۆکاری ئه‌وه‌ی که منکۆخان زۆر به ڕاشکاوانه پێ ووتن، من گه‌وره‌و
سه‌رکرده‌و ئێوه‌ش دواکه‌وتی من، وه‌ك رۆژئاوا عیبره‌تی سیاسی قسه‌ی باق
برقی به‌کار نه‌هێنا، سیاسه‌تی یه‌ک جه‌مسه‌ری پیاده‌کرد که‌س له خۆم
زیاتر نیه له دونیادا، ئه‌وه‌ی پێ ڕازیه با شوێنم بکه‌وێت ئه‌ویش
ناڕازیه دوژمنه وله به‌ره‌ی نهیارنمان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ین، که
ئه‌میش سیاسه‌تێکی زۆر ساده‌یه که پیاده ده‌کرێت، ئه‌مه سه‌ره‌تای
وه‌فده‌که بوون که هاتنه لای منکۆ خان ، به‌م شێوه‌ی هێچ ڕێکه‌وتن و
په‌یمان نامه‌یه‌ك ئیمزا نه‌کرا، بێ گومان مه‌لیکی فه‌رنسا لیوس ئه‌و
ووتانه‌ی منکۆخانی ڕه‌د کردوه به هیچ شێوه‌یه‌ك قوبۆڵی نه‌بوو..
ئه‌مریکا بۆ لێدانی عێراق هیچ لایه‌ك ڕازی نه‌بوو ته‌نا به قسه‌ی جۆرج
ده‌بلیو بۆش کاره‌که ئه‌نجام درا که سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌و ووڵاته
بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وکات فه‌رنسا به‌تایبه‌ت و ئه‌ورپا به‌گشتی زۆر دژی
لێدانی عێراق بوون،زۆر به‌ی ووڵاتانی تریش..
دووه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌لیکه‌کانی رۆژئاوای ئه‌ورپا دوای ته‌تار ناکه‌ون،
ئه‌وه مه‌لیکی تر هه‌یه‌که به شوێنکه‌وتووی ته‌تار خۆی داده‌نێت وه‌ك
مه‌لیکی ئه‌رمینیا که‌ناوی (ههیسوم)بوو، به سیاسه‌تێکی زۆر حه‌کیمانه‌وه
واقی داده‌نا، هاوپه‌یمانی به‌ست له‌گه‌ڵ منکۆخان له‌سه‌ر بنه‌مای
دواکه‌وتن، ئه‌و ده‌وڵه‌ته چی ووت ئه‌رمینیا بڵێت باشه، وه ئه‌رمینیا
دووجار داگیر کرا بوو له‌سه‌ر ده‌ستی ته‌تار جارێك له سه‌رده‌می جه‌نگیز
خان جارێکی تریشیان له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆکیتایی، ده‌یزانی دراوسێکانی تر
ووڵاتانی ئیسلامین باشتره که له‌گه‌ڵ ته‌تار هاوپهیمانبێت،
دووژمنایهتێکی زۆر قوڵیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ موسڵمانان بۆیه هه‌ر ته‌تاری پێ
باشتربوو، مه‌لیکی ئه‌رمه‌نیا ئاواتی بوو که خه‌لافه‌تی ئیسلامی
عه‌باسیه‌کان به ته‌واوه‌تی له ناوبچن، بۆیه زۆر به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌و
کاره‌ی کرد گومانی تێدا نیه که سود به موڵکی ههیسوم ده‌گه‌یه‌نێت..
ئه‌مه وای کرد که پاڵ به هیسومهوه بنێت خۆی بچێت بۆ لای منکۆخان بۆ
ووڵاتی مه‌نگۆلیا بۆ قۆراقۆرم، ئینجا منکۆخان هه‌ستی کرد که پێویسته ڕێگا
سیاسیه‌کان بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌دا بکات،
ده‌ستی کرد به ووشه‌ی جوان به‌کار هێنان بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌ی به فه‌رمی
پێشوازی له مه‌لیکی ئه‌رمینیا ههسوم کرد ئاهه‌نگێکی گه‌وه‌ره‌ی بۆ
ئه‌نجامدا، ئینجا ئه‌ویش وه‌ك دواکهوتیهك خۆی نیشانی منکۆخان دا
منکۆخانێش وه‌ك مه‌لیك پێشوازی لێکردو ناوی مه‌لیکی پێ به‌خشی، به‌ڵام ئه‌و
مه‌لیکه‌ی که ته‌تار ده‌یه‌وێت، هه‌ندێك په‌یمانی پێدا و له‌گه‌ڵ دیاری
گران به‌ها، له‌و دیاریانهیش که منکۆخان به‌خشی به ههیسوم بریتی بوون
له...
یه‌که‌م :هه‌موو مومته‌له‌کاتی شه‌خسی هیسوم وه‌ك مه‌لیك، پارێزراوه.
دووه‌م: هه‌موو کڵێساکانی ئهرمنیایی له زه‌ریبه وباج ئازاد کرد پاره‌که‌ی داوه به ههیسوم.
سێیه‌م: یارمه‌تی دانی ئه‌رمینیا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ی که سلاجیقهکان ئازادیان کرد بوو.
چواره‌م: له‌مه‌ولا مه‌لیکی ئه‌رمینیا یه‌کێك ده‌بێت له گه‌وره ڕاوێژکارانی منکۆخان حاخانی ته‌تار بۆ کاروباری ڕۆژ هه‌ڵاتی ئاسیا.
بۆ ته‌تار ئه‌م هه‌موو کاره‌ی کرد بۆ مه‌لیکی ئه‌رمینیا ههیسوم، له کاتێك
دا هێزی ته‌تار له‌و په‌ڕی توانا‌و ده‌سه‌ڵات دا بوو، هێزی ئه‌رمینیا له
چاو ته‌تار به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌روارد ناکرێت ، چونکه ئه‌وه‌نده بچوك
بوون له چاو ده‌ووڵه‌تی ته‌تار، گومانی تێدا نیه ده‌بێت کارێکی زۆر
گه‌وره‌ی به ئه‌رمینیا بێت بۆ ئه‌م جه‌نگه‌ی که ده‌ستی پێکردوه له‌گه‌ڵ
موسڵمانان، که به بۆچونی من ده‌گرێته‌وه بۆ چه‌ند خاڵێك..
خاڵی یه‌که‌م : گومانی تێدا نیه که ته‌تار سود له ئه‌زمونی ئه‌رمه‌ن
وه‌رده‌گرێت بۆ شه‌ڕی موسڵمانان، چونکه بهدرژایی مێژوو ئه‌رمه‌ن شه‌ڕی
له‌گه‌ڵ موسڵمانان کردوه، زانیاری راست و دروست ئه‌دا به ته‌تار بۆ
جه‌نگی له‌گه‌ڵ موسڵمانان!
خاڵی دووه‌م: ته‌تار خاکێکی زۆری له‌به‌ر ده‌ستا بوو ده‌بوو خه‌ڵێکی دڵسۆز
ئیداره‌ی شار‌و ووڵاته‌کانیان بۆ ببه‌ن به رێگاوه، له ئه‌رمه‌نیا
دڵسوز تر نه‌بوو بۆ ته‌تار، چونکه دوژمنی سه‌رسه‌ختی موسڵمانان بوو،
به‌مه‌یش توانی هه‌ندێك ئیداره‌ی شار‌و ووڵاته‌کان له‌سه‌ر خۆی لابه‌رێت، تا
تووڕه‌ی خه‌ڵکیش که‌م بکاته‌وه!
سێیه‌م: منکۆخان ده‌یزانی که له‌ناوچه‌کانی عێراق و میسر‌و شام که خاچ
په‌رستان له‌وناوچانه ده‌ژین له‌مه‌ولا مه‌لیکی ئه‌رمینیا ده‌نرێت بۆ
ئه‌وه‌ی گفتوکۆیان له‌گه‌ڵ بکات ، چونکه باش ده‌یزانی که ته‌تار زۆری له
خاچ پهرساتن کوشتوه سه‌ر بڕیوه ڕقێکی زۆریان له ته‌تار بوو، به هۆی
ئه‌م مه‌لیکه‌وه ده‌توانێت خۆیان لێنزیك بکاته‌وه، پێشتر ئاماژه‌مان
پێ‌کرد که گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ مه‌لیکی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ههیسوم ده‌بێته‌وه هۆکاری بهیهكگهیاندنیان،
به‌مه‌یش به‌رژه‌وه‌ندی که‌وته نێوان خاچ په‌رستان و ته‌تار..!
چواره‌م: هۆکارێکی تری ئه‌م په‌یماننامه‌یه له‌گه‌ڵ ههیسوم ده‌بێته
لاواز کردنی باری ده‌رونی موسڵمانان، چونکه ووشه‌ی هاوپه‌یمانان کاریگه‌ری
له‌سه‌ر باری ده‌رونی موسڵمانان گران بوو ترس بیمی ده‌خسته نێو
دڵیانه‌وه..
پێنجه‌م: وه ئه‌گه‌ر جێگایه‌ك زۆر سامناك بوایه بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ
موسڵمانان ته‌تار سوپایی خۆی پێش نه‌ده‌خست سوپای ئه‌رمینیای پێش ده‌خست،
به‌م هۆکاره‌ش تونرا زیاتر پارێزگاری له سوپای ته‌تار بکرێت له جیاتی
ئه‌وه‌ی ته‌تار له پێشه‌وه بن ،وائێستا سوپای ئه‌رمینیا له پێشه‌وه
ده‌ڕۆن.
ئه‌گه‌ر جوان سه‌یری ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی ته‌تارو ئه‌رمینیا بکه‌ین، به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ته‌تار هیچی نه دۆڕاند هیچ زه‌ره‌رێکی نه‌کرد ، لای هه‌مووان
ئاشکرایه، ئه‌و ووڵاته بچوکانه‌ی که ئه‌وه‌ندی شارێکی کوردستان نابێت،
هه‌موو ناوی زلیان له خۆیان ناوه بۆنه‌ته مه‌لیك ، زۆر جار راوێژکاری
ووڵاتێکی زل هێزی ئه‌مریکایه، بۆ نمونه مه‌لیکی به‌حرێن ڕاوژکاری بۆش بوو
بۆ کاروباری که‌نداو، یاخود مه‌لیکی قته‌ر ڕوێژکاری ئه‌مریکا بوو بۆ
بازرگانی نه‌وچه‌ی رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست!
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ووڵاته بچوکانه، زل هێزکی وه‌ك ئه‌مریکا دیانکاته
هاوپه‌یمان خۆی، له چاو ئه‌مریکادا به فه‌وجێك سه‌رباز ئاماژه‌یان بۆ
ناکرێت که‌چی ناویان لێ ده‌نێت هاوپه‌یمان ، بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر
موسڵمانان دروست بکات ڕای گشتی پێ هه‌ڵبخڵه‌تێنێت!
یان هه‌ندێك له‌قب و عیباره‌تی جوانیان ئه‌داتێ وه‌ك ئه‌وه‌ی پیان ده‌ڵێت
مه‌لیکی هاوڕێم یاخود ووڵاتی هاوڕێ خۆشه‌ویست دڵسوز، یاخود فه‌خامه‌تی
سه‌روك سه‌عاده‌تی وه‌زیر یاخود سه‌فیر..هتد ، که له راستیشادا وه‌ك
منکۆخان ئاماژه‌یان بۆ ده‌کات، وه‌هیچ له‌م لهقابهنه
نه خه‌ڵکی تێر ده‌کات و نه نه‌هامه‌تی له‌سه‌ر گه‌لانی ژێر ده‌سته که‌م ده‌کاته‌وه..
کاتێك ئه‌مریکا دوای پشتگیری کرد له ئه‌وروپا بۆشه‌ڕی عێراق که‌س ووڵامی
نه‌داوه ته‌نها پاپایی فتیکان نه‌بێت که پیرۆزی دا به شه‌ڕه‌که‌ی جۆرج
بۆش!
هیسوم زۆر دڵ خۆش بوو بهوپهیوهندیهی که به‌ستی له‌گه‌ڵ منکۆخان ،خۆی
زۆر به زیره‌ك به سیاسی دانا، گه‌ڕاوه بۆ ناو خه‌ڵکه‌ی خۆی به
سه‌ربه‌رزیه‌وه باسی ده‌ستکه‌وته‌کانی کرد بۆ خه‌ڵکی ووڵاته‌کی، ووتی من
شه‌ڕم دوور خستۆته‌وه له ووڵاته‌که‌ی خۆمان!
وه ئێستایش، زۆرێك له سه‌رۆکی ووڵاته‌کان پێشبرکێیانه بۆ بوون به هاوڕێ
له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا، بێجگه له‌وه‌ی که که‌سایتیه‌کان به ئینجازی
ده‌زانن بۆ خۆ نزیك کردنه‌وه له ئه‌مریکا فهخورن به‌وه‌ی که
هاوپه‌یمانیان هه‌یه، که‌چی خه‌ڵکی ووڵاتی خۆیان به‌ده‌ستی ئه‌وان
ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه سه‌روه‌ت سامانیان به هه‌ده‌ر ده‌برێت بۆ ئه‌مریکا،
دوای هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لای خه‌ڵک و گه‌له‌کیان باسی ئه‌مریکاو
دۆستایه‌تی خۆیان ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا!
وه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر جوان له مێژوه‌که ووردبینه‌وه هه‌ر ئه‌و زمهنهیه خۆی دووباره ده‌کاته‌وه..
سێیه‌م: منکۆخان زۆر حه‌زی ده‌کرد که هاوپه‌یمانی بۆ خۆی زیاد بکات
له‌گه‌ڵ خاچ په‌رسته‌کانی شام، بۆ ئه‌وه‌ی که له خه‌لافه‌تی عه‌باسی
بروخێنن هاوکاری ته‌تار بن، له‌و ده‌وڵه‌ت ئیماره‌تانه‌ی له‌و ناوچانه
بوون بریتی بوون له (ئه‌نتاکیا، عکا، صیدا، طرابلس)به ئاشکرا ووتی
ئه‌گه‌ر من له خه‌لافه‌تی عهباسیم دا موسڵمانان وویستیان له شامه‌وه
هێرش بێهێنن ئێوه ببنه به‌ربه‌ست له‌و ناوچانه‌دا، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م
کاره‌م بۆ بکه‌ن ئه‌وا من قودس پێشکه‌ش ده‌که‌م به‌ئێوه، ئایا قودس
ته‌تار خاوه‌نیه‌تی که به ئاره‌زووی خۆی بیبه‌خشێت، (له‌م جۆره
ڕووداوانه زۆر له مێژووه دووباره بوونه‌ته‌وه)!
ئه‌وه‌ی که هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه بریتی بوو له ههیسوم
مه‌لیکی ئه‌رمینیا وه‌ك سه‌فیرێکی ته‌تار کاری ده‌کرد بۆ به‌رژه‌وندیه‌کانی
ته‌تار!
هه‌موو مه‌لیکه‌کانی شام ئه‌و دوایانه‌ی تهتاریان ڕه‌د کردوه ته‌نها
مه‌لیکی ئه‌نتاکیا نه‌بێت که ناوی (بووهمهند) بووه هاوپه‌یمانی ته‌تار،
چونکه ئه‌وانی تر باش ده‌یانزانی که ته‌تار هیچ په‌یمانێکی نیه، هه‌ر
کات بیه‌وێت ده‌یان فرۆشێت بێ پاره و به خۆڕای بۆ به‌رژه‌وندی خۆی ده‌یان
به‌خشێت، وه‌باش تێگه‌یشتبوون ئه‌وان له له‌ناو دڵی جیهانی ئیسلامی‌دان،
چه‌نده ترسیان له ته‌تار هه‌بوو دووئه‌وه‌نده له موسڵمانان،
هه‌رچه‌نده به ته‌واوه‌تی ره‌فزی ئه‌وه‌یان نه‌کرد که له‌گه‌ڵ ته‌تار
نین ، به‌ڵکو به پێکه‌نینه‌وه وه‌ك وه‌ڵامی چاوه‌ڕانی وه‌ڵامی تهتاریان
داوه ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وت ئه‌و ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی ، ئه‌گه‌ر
شکستیان هێنا ئه‌وه باموسڵمان له خۆمان توڕهنهکهین، به‌مه خۆیان
بهسیاسیهکی سه‌رکه‌وت له‌قه‌ڵه‌مدا!
له‌کاتی هێرشی هێنانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق به هه‌مان شێوه ئه‌م
په‌یمان به‌ستنه له‌گه‌ڵ ووڵاتێکی وه‌ك لوبنان ئه‌نجامدرا هه‌روه‌ها
له‌گه‌ڵ چه‌ند ووڵاتێکی ناوچه‌که بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری ئه‌مریکا بکه‌ن،
هه‌ندێکیان رازی بوون، به‌ڵام هه‌ندێکی تریان نه‌یان وێرا، له‌به‌ر چه‌ند
جار ئه‌مریکا هێرشی هێنابووه سه‌ر ڕژێمی به‌غداد، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك خۆی
مابووه بۆ یه ئه‌مریکا زۆر متمانه‌ی نه‌ما بوو له ناوچه‌که‌دا له
ده‌وڵه‌تێکی وه‌ك عێراقیش ده‌ترسان که سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسێته‌وه، ئه‌و بوو
ئیسرائیل وای په‌ی ده‌برد ئه‌گه‌ر عێراق له ناو بچێت ئه‌وا قودس به
ئاسانی ده‌با بۆ خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا بوونه هاوپه‌یمان، چونکه
ئیسرائیل باش له جه‌نگی جاده‌و شه‌قام شهرزابوو بۆیه هه‌رچی ئه‌فسه‌ره
ده‌ره‌جه‌داره‌کانی ناو سوپای ئه‌مریکا بریتی بوون له ئه‌فسه‌ری
ئیسرائیلی، لای هه‌مووان ئاشکرایه که قودس به دیاری له ئه‌مریکاوه
دراوته ئیسرائیل هه‌روه‌ك منکۆخان چون به ئاره‌زوی خۆی ده‌به‌خشی،
ئه‌مریکا هه‌مان شێوه‌ی ته‌تاری دووباره کردوه..
چواره‌م: منکۆ خان هه‌وڵیدا که زیاتر له‌گه‌ڵ کهسایتهیهکانی ناو خاچ
په‌رسته‌کان په‌یماننامه ببه‌ستێت چونکه سودی لێ وه‌ر ده‌گرێت بۆ کاری
موخابه‌راتی، به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ل چه‌ند
که‌سێکی ناوچه‌که توانی ئه‌و په‌یوه‌ندیه دروست بکات له ڕێگای
ههیسومهوه، زۆرێك لهوخاچپهرستانه له ناو ووڵاتانی ئیسلامی‌دا ده‌ژیان
وه‌ك خه‌لافه‌تی عێراق ، شام ، له هه‌موویان زیاتر ئه‌وه‌ی که هات به
ده‌م ئه‌و بانگه‌شه‌وه بهتریاکی به‌غداد وه‌ڵامی داوه ناوی (مکیکا)
بووکه سه‌رۆکی که‌نیسه‌کانی به‌غداد بوو، سه‌رۆکی
قهسویسهکانی ئه‌و ووڵاته بوو، که زانیاری بده‌ن به ته‌تار، هۆکارێکی
سه‌ره‌کی بوون و ئاسانکاریه‌کی باشیان کرد بۆ چوونه ناو به‌غداد بۆ
ته‌تاره‌کان، له‌هه‌موویان زیاتر که چالاک بوو مهکیکا بوو که بووه
پێشڕه‌وه‌ی سوپای ته‌تار بۆ ناو به‌غداد..
لای هه‌مووان ئاشکرایه که ئه‌مریکا وویستی عێراق داگیر بکات، ئه‌وه‌ی که
یارمه‌تی دا به‌تریکی به‌غداد بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند قسیسێك هاوکاری سوپایی
ئه‌مریکا بوون، هه‌ر هه‌مان مێژوو بوو خۆی دووباره کردوه..
پێنجه‌م: منکۆخان توانی له‌گه‌ڵ مه‌لیکی کرژ له جۆرجیا‌و روسیا ببێته
هاوپه‌یمان بۆ لێدانی خه‌لافه‌تی عه‌باسی، ووڵاتی کرژ یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی
که دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی موسڵمانان بوو، ئێستا له‌گه‌ڵ ته‌تار ده‌ستی
تێكه‌ڵ کرد بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان شکست پێ بێنن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ته‌تار
ئه‌و هه‌موو وێرانکاریه‌ی کرد بوو له ووڵاتی کرژ، به هه‌زاره‌های لێ سه‌ر
بڕیبوون، به‌ڵام واز له موسڵمانان ناهێنن هه‌تا واز له دینه‌که‌یان
نه‌هێنن وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت(ولايزالون يقاتلونكم حتى يردوكم عن
دينكم إن استطاعوا..) به‌م په‌یمان نامه‌یه مه‌مله‌که‌تی کرژ هاته ناو
جه‌نگی موسڵمانان، واتا سوپایی هاوپه‌یمانان پێك هات بۆ لێدانی خه‌لافه‌تی
عه‌باسی..
له سه‌رده‌می نێوێدا ئه‌مریکا توانی دڵی ڕووسیا فلادیمێر بۆتین ڕازی بکات
بۆلێدانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کێشه‌یه‌ی که هه‌یان بوو
به‌یه‌که‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ لێدانی موسڵمانان داگیر کردنی خاکی
موسڵمانان بێت، ئه‌وا ده‌بنه‌وه براو هاوپه‌یمان، که‌واته ئه‌وامان بۆ
ده‌رکه‌وت که ته‌نها مرۆڤه‌کان و ناوی ساڵه‌کان گۆڕاون، ده‌نا هه‌ر هه‌مان
مێژووه خۆی ده‌ه‌باره ده‌کاته‌وه، وه‌به‌م جۆره رێکاوتنانه ده‌وترێت
سیاسه‌ت!...
شه‌شه‌م: ئه‌وی پێشتر که باسمان کرد په‌یمان به‌ستن بوو له‌گه‌ڵ به‌ری
خاچ په‌رستان ، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی که باسی ده‌که‌ین په‌یمان به‌ستنه
له‌گه‌ڵ موسڵمان بۆلێدانی ووڵاتی موسڵمانان..
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد له سه‌روه‌ی عێراق دوو ئیداره هه‌بوو که
ناسر یوسف و به‌دره‌دین لؤلؤء ناوچه‌کانی کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه بوو،
ناسر یوسف کوڕه‌زای سه‌لاحه‌دین بوو، به‌دره‌دین لؤلؤء یه‌کێك بوو له
ئاتابایهکان، خێرا خۆیان گه‌یانده لای هۆلاکۆ برای منکۆ خان ئاماده‌ی
خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان جه‌نگ بکه‌ن دژی خه‌لافه‌تی
عه‌باسی ته‌نانه‌ت ناسر یوسف کوڕه‌که‌ی خۆی نارد له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌زار
سه‌ربازێك بۆ لێدانی عێراق پشتگیری ته‌وایان بۆ ووڵاتی ته‌تار ده‌ربڕی،
له‌وانه‌ی ئێستا بهلمانهوه سه‌یر بێت که باسی ئه‌م مێژوه ده‌که‌ین
ده‌ڵێن چون موسڵمان له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕان ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌که‌ن بۆ لێدانی
ووڵاتێکی موسڵمانای تر!
هه‌روه‌ها له تورکیا مه‌لیکێك به ناوی (که‌ی کاوسی دووه‌م) په‌یمانی
به‌ست بۆلێدانی خه‌لافه‌تی عه‌باسی، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا که‌سێك به‌ناوی
(کامیل ئه‌یوب) که له تورکیای ئێستا له ناوچه‌کانی( میا فه‌رقین)و
(ماردین ) فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد ئه‌و ناڕازی بوو به‌وه‌ی که ته‌تار بێته
ناوچه‌که که ئه‌ویش یه‌کێك بوو له کورده به شهرفهکانی ئه ده‌مه
کوره‌زای سه‌ڵاحه‌دین بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناڕازی بوو به هاتنی ته‌تار
که‌یکاوس به‌دره‌دین لؤلؤء هێرشیان کرده سه‌ری گرتیان دایان به ته‌تار و
دوایش ته‌تار وه‌ك دیاریه‌ك دای به که‌یکاوس، ئه‌ویش له ژێر ئازار‌و
ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌هید کرد ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن گۆشتی لاشه‌ی یان لێ ده‌کردوه
ده‌رخواردی کامیل ئه‌یوبیان ئه‌دا تا شه‌هید بوو، هه‌رچه‌نده ڕووداوی زۆر
تر هه‌یه له‌و نێوه‌نده‌دا، به‌ڵام من به‌وه‌نده کۆتایی پێ دێنم، چونکه
ده‌ترسم به خراپ به‌سه‌رما بشکێته‌وه، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌رێك
ئه‌وه خیانه‌ت بوو کردیان له خه‌ڵکی خۆیان ئومه‌تی ئیسلامی!..
لای ئێوه‌ی خوێنه‌ر شاره‌وه نیه که کاتێك ئه‌مریکا هاته ناوچه‌که
یه‌کێتی پارتی به هه‌مان شێوه‌ی ناسر یوسف به‌دره‌دین لؤلؤء هاوکاری
ئه‌مریکایان کرد، به‌ڵکو سوپایان ئاماده‌کرد بۆ لێدانی حوکمه‌تی به‌عسی
به‌غداد،که‌سیش گومانی له دڕنده‌ی سه‌دام نه‌بوو، به‌ڵام خۆ ئه‌وان
ده‌یانتوانی مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌مریکا دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی که یارمه‌تی
ئه‌ده‌ن هیچ نه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك، یاخود بۆ ئه‌وه‌ی که فیدراڵی
بچه‌سپێنن به سه‌ر حوکمه‌تی مه‌رکه‌زی ئه‌گه‌ر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات،
به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچایان نه‌کرد بۆیه ئێستایش هه‌ر کێشه‌ی که‌رکوك به
هه‌ڵوسراوی ماوه‌ته‌وه، کێشه‌ی فیدراڵی له سه‌رده‌می عه‌لاویه‌وه تا
سه‌رده‌می مالیکی که هیچیان داننانێن به فیدراڵ کوردی‌دا، نه‌ك هه‌ر
ئه‌ویش به‌ڵکو دژیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن زۆر جار ڕاسته‌خۆ هه‌ندێ
جاریش ناراسته‌خۆ، ته‌سلیم کردنی عه‌بدوڵا ئوجئالان، به تورکیا هه‌ر
هه‌مان، کامیل ئه‌یوبیم بیر ده‌خاته‌وه به که‌یکاوسی تورکی، که
ئوجئالان، ته‌سلیم به عيسکهرتاریهکی وه‌ك تورکیا کراوه، وه من پێم
وایه ئه‌وه‌ی که سه‌رانی کوردیش کردیان به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی خۆیان به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك خیانه‌ت بوو! ..
حه‌وته‌م: هۆلاکۆ توانی خۆی بگه‌ینێته که‌سایه‌تێکی زۆر به ده‌سه‌ڵات
له ناو خه‌لافه‌تی عه‌باسیه‌کان که له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات دا بوو
که‌سایه‌تی دووهه‌م بوو له ناو خه‌لافه‌ته‌دا، به‌ناوی (مؤیهدی دینی کوڕی
ئهڵقهمی) که پیاوێکی ڕافیزه‌ی شیعه‌ی پیس بوو که خه‌لافه‌تی ئیمامی
ئهبوبکرو ئیمامی عه‌مه‌ری لا ره‌فز بوو، زۆر ناحه‌ز بوو به‌رانبه‌ر به
ئه‌هلی سونه‌و حه‌زی به سه‌رکه‌وتنیان نه‌ده‌کرد، ئه‌وه‌ی که جێگایی
سه‌رنجی منه ئه‌و هیه که چون ئه‌لقه‌می گیشتۆته ئه‌و پۆسته!
به‌هه‌ر حاڵ، گۆمانیشی تێدا نیه که خه‌لیفه‌ی ئه‌و ده‌مه ئه‌قڵی به
دنیا نه‌ده‌شکا و خاوه‌نی بڕیاری خۆی نه‌بوو، ئه‌لقه‌می سودی له‌و بێ
بڕیاریه‌ی سیاسه‌ت نه‌زانینه‌ی موسته‌عسیم بل لله وه‌رگرت بووه به
به‌طانه‌ی سو بۆ خه‌لیفه، ده‌ڵێن موسته‌عسیم بل لله پیاوێکی زۆر
تووره بوو وه زووش به قسه ههڵدهخڵهتا، له هه‌موو سه‌یرو سه‌مه‌ره
تر ئه‌وه بوو که ئه‌لقه‌می بۆ ماوه‌ی چوارده ساڵ له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری
مایه‌وه واتا له ساڵی (٦٤٢) تا (٦٥٦)هیجری تا کاتێکیش که به‌غداد گیرا
هه‌ر خه‌لیفه هه‌ستی به خیانه‌ت و خراپی و سامناکی ئه‌م پیاوه نه‌کرد!
هۆلاکۆ په‌یوه‌ندی کرد، به ئه‌لقه‌می که ووزیری خه‌لافه‌تی عه‌باسی، که
بیری گه‌نده‌ڵی له ووڵاتدا بڵاو بکاته‌وه، ئاسان کاری بکات بۆ سوپایی
ته‌تار بۆ چونه ناو به‌غداد، وه بتوانێت سه‌ر له موسته‌عسیم بل لله
بشێوێنێت به ئه‌فکاری فاسد و قسه‌ی هیچ و پوچ تا سه‌ر له خه‌لیفه
تێكبدات، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا هۆلاکۆ په‌یمانی دابوو به ئه‌لقه‌می
له دامه‌زراندنی ده‌وه‌ڵه‌تی تازه ئیداره‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌ی به‌رێت،
مؤیدین ئه‌لقه‌می به ته‌واوه‌تی کاره‌کانی بۆ ته‌تار ئه‌نجامدا زۆر به
زیاده‌وه کاره‌کانی بۆ ئه‌نجامدا، ئه‌لقه‌می کاریگه‌ری زۆری هه‌بوو
له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی خه‌لیفه، که سوپای پی که‌م کردوه ، سوپای کرده
جوتیار بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماته خه‌یار بچێنن، که له مێژودا ئه‌و بڕیاره زۆر
ناوازه‌یه سوپا خه‌ریکی کشتوکاڵ بیت له کاتی جه‌نگدا، بڕیاره‌که
ئه‌لقه‌می پێدا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن سوپاکه‌یان سوپایه‌کی ئاشتی خوازه، بۆ
ئه‌وه‌ی ته‌تار بیر له‌وه نه‌کاته‌وه که‌بێته سه‌ر به‌غداد ئه‌وه‌تا
ئه‌مان نییه‌تیان باشه به ته‌مای شه‌ڕ نینن، ئه‌م هه‌موو بڕیاره فاسده
بڕیاری ئهلهقهمی بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌تار..
لای هه‌مووان ئاشکرایه چۆن ئه‌لقه‌می یارمه‌تی ته‌تاری دا بۆ ڕوخاندنی
خه‌لافه‌ت، به هه‌مان شێوه شیعه‌کان له جنوب یارمه‌تی ئه‌مریکایاندا بۆ
روخاندنی سه‌دام له‌سه‌ر و هه‌موویان عه‌بدلعزیز حه‌کیم براکانی و حیزبی
ده‌عوه‌و هتد..
ده‌ستیان تێکه‌ڵ بوو بۆ هاتنی ئه‌مریکا بۆ ووڵاتی موسڵمانان، له‌وانه‌یه
له‌به‌ر ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌دام داروده‌سته‌که‌ی زۆڵمی سه‌دام بۆ ئه‌م
سه‌رده‌می ئاسایی بێت، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌وه خیانه‌ته،
نه‌وه‌کانی داهاتوو ئاوا به‌م شێوه له مێژوودا ڕسواتان ده‌که‌ن،
سه‌روه‌ری ڕه‌ش بۆ خۆتان تۆمار ده‌که‌ن..
بابگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای هۆلاکۆ منکۆخانی برای..
ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌رنج به‌ده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که چه‌نده
هه‌وڵیان داوه هێزیان به گه‌ڕ خستوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عه‌باسی
بروخێنن، خۆیان باش هیلاك کردوه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جوهدێکی زۆر
گه‌وره‌یان به‌کار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خۆ ئاماده کردنه
ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ڕوخاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی..
خه‌ڵکانێکی موسڵمانان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها سه‌یری ڕه‌وشه‌که‌یان
ده‌کرد بی ئه‌وه‌ی که بجوڵێن، وا هه‌ست بکه‌ن که ئه‌رکی سه‌ر شانی
ئه‌وانیشه بجه‌نگن له پێناوی خوای گه‌وره‌دا..
له‌م زه‌مه‌نه‌ی ئێستایشماندا به هه‌مان شێوه‌یه هه‌موو هه‌ر سه‌یر
که‌رن چاوه‌ڕوان بزانن چی ڕوو ئه‌دا به‌ڕاستی ئه‌میش شه‌رمه بۆ موسڵمانان
که به‌وشێوه بیر بکه‌نه‌وه(ولا حول ولا قوة إلا بالله)..
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی باسمان کرد، کۆکردنه‌وه‌ی هێزی ئابوری مادی بوو پاشان دووه‌م ووتمان په‌یوه‌ندی سیاسی دبلۆماسیه..
سێیه‌م: بریتیه له‌و جه‌نگه ده‌رونیه‌ی که کردیان له‌گه‌ڵ موسڵمانان،
ته‌تار جه‌نگێکی ده‌رونی زۆر سامناکی کرد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ناوچه‌که،
ئه‌مریکاش جه‌نگی ده‌رونی ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌موو ووڵاتانی موسڵمانان..
له‌سه‌رده‌می تهتاروه ده‌ست پێ ده‌که‌ین بۆ باسی جه‌نگی ده‌رونیه‌که‌ی بزانین چیان کرد؟
یه‌که‌م: هۆلاکۆ هه‌ستا به‌چه‌ند هێرشێکی زۆر سامناك بۆ سه‌ر خه‌ڵکی
ناوچه‌که زۆربه‌یانی ده‌کوشت و سه‌ری ده‌بڕین ده‌گه‌ڕاوه سه‌ربازگه‌کانی
خۆیان، که هاوشێوه‌ی وه‌ك سه‌رده‌می جه‌نگیزخان و ئۆکیتایی بوون..
ئه‌مریکاش له‌سه‌ره‌تا هێرشی زۆر گه‌وه‌ری کرده سه‌ر ناوچه‌کانی
فرۆکه‌خانه‌ی به‌غداد و فه‌لوجه، ته‌نانه‌ت چه‌کی قه‌ده‌غه کراوی تێدا
به‌کار هێنا..
دووه‌م: له‌و جه‌نگه ده‌رونیانه‌ی که له‌گه‌ڵ موسڵمانان ئه‌نجامیدا بڵاو
کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی خۆی بوو له ناوچه‌کانی موسڵمانان، که باسی تهتاریان
ده‌کرد زۆر به ئه‌ندێشه‌ی به خیاڵ به خورافات، وه ده‌زگایی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌و سه‌ردمه له ڕێگایی شاعره‌کان ئهدهیبهکان و مێژوو نوسه‌کان بوو،
وایان کرد بوو له خه‌ڵکی که که‌س نه‌یده‌وێرا به‌رانبه‌ر به تاته‌ر
بجه‌نگێت، گومانی تێدا نیه که ئه‌مه جۆره ڕاگه‌یاندنه کاریگه‌ری خۆی
هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵکی گشتی و عه‌وام، له‌و سوپایه ترسیان لێنیشتبوو،
هه‌رچه‌نده ئه‌مه زۆر جار کاریگه‌یشی هه‌یه له‌سه‌ر سوپا‌و سهربازگاکانی
موسڵمانان و ته‌نانه‌ت سه‌رکرده‌کانیش، به‌م شێوه ترس‌و بیمیان خستبووه
ناودڵی موسڵمانان..
به هه‌مان شێوه له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه ده‌بینرێت، وه به
فلیم و هۆلیۆدیان هه‌میشه وا نیشانی خه‌ڵکی ئه‌دان که سه‌ربازی ئه‌مریکی
بریندار ده‌بێت، به‌ڵام هیچی لێ نایه‌ت هه‌میشه ئه‌وان سه‌رکه‌وتوون ،
له‌ڕێگایی ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیانه‌وه ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داوه
به‌تایبه‌ت به هۆکاری ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌وه گۆڤاره‌کان وێب
سایته‌کانیان..
سێیه‌م:ئه‌و نامه‌نه‌ی که ئهنێرا بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، که له شێوه‌ی
هه‌ره‌شه ئامێزدا، ئه‌وانیش بۆ خه‌ڵکه‌کیان بڵاو ده‌کردوه ئه‌میش خۆی بۆ
خۆی کاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکی به گشتی..
له سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ووڵاته ئیسلامیه‌کان
بکرێت خێرا له ڕێگایی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه بۆ
خه‌ڵکی به گشتی..
چواره‌م: ته‌تار بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باری ده‌رونی موسڵمانان تێك بده‌ن به
ناو خه‌ڵکیدا بڵاویان ده‌کردوه که هاوپه‌یمانیان به‌ستوه له‌گه‌ڵ
مه‌مله‌که‌تی ئه‌رمه‌نیا و مه‌مله‌که‌تی کرژ و یارمه‌تی خاچ په‌رستان له
ئه‌وروپاوه بۆ ده‌ووڵه‌تی ته‌تار باس ده‌کرا،موسڵمانان وا هه‌ستیان ده‌کرد
که جه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ر زه‌ویدا ده‌که‌ن ، له کاتێکدا له‌بیریان
چووبوه موسڵمانان که چه‌نده سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه
چه‌ندین خاکیان له تاریکیه‌وه به‌ره‌و ڕووناکی بردووه، هه‌موو ئه‌مانه
له‌بیر کرابووه به‌داخه‌وه، زۆر سه‌رسام بووبوون به هێزی دووژمن..
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستایشماندا خه‌ڵکی واهه‌ست ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێت
به‌رانبه‌ر به ئه‌مریکا بوه‌ستنه‌وه واتا به‌رانبه‌ر به‌جیهان
وه‌ستاونه‌ته‌وه، موسڵمانان زۆر سه‌رسام بووه به هێزی دووژمنی و
ده‌سته‌وسان له به‌رده‌میدا دانیشتون، واده‌زانێت هه‌ڵسانه‌وه ئاسته‌مه
له‌به‌رده‌میاندا، ئه‌و خوایه که فارس و ڕۆمی له ناو برد، هه‌ندێك له
خه‌ڵکی ئێستا وا په‌ی ده‌بن که ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌مریکادا ناڕوات،
له‌وانه‌ی خه‌ڵکانێك بپرسن ئه‌ی خوای گه‌وره بۆ ئه‌مریکا له ناو نابات؟
لهووهڵامدا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ت کرد که له‌به‌رانبه‌ر
فارس ڕۆمادا، ئه‌وا گومانتان نه‌بێت که سه‌رکه‌وتن نه‌ك به‌سه‌ر
ئه‌مریکادا به‌ڵکو سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موودنیادا زۆر ئاسان ده‌بێت!..
پێنجه‌م: خاڵێکی تر که زۆر کاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر دڵ ده‌رونی
موسڵمانان ئه‌وه بوو که ته‌تار هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی موسڵمان و
ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی به‌ست بوو، ئه‌مه‌یش وای کردبوو خه‌ڵکی سه‌ر لێ
تێكچوو بوو ، نه‌یان ده‌زانی چی بکه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵبسن بۆ جیهاد ئه‌ی بۆ
ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ته‌تار دایه؟..
له ڕاستیدا ئه‌مه ئینجازی زۆر باش بوو که ته‌تار به‌ده‌ستی هێنا بۆ
ئه‌وه‌ی که موسڵمانان سارد بکه‌نه‌وه له‌سه‌ر خه‌بات کۆشش و شۆرش گێڕی،
ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که سوپایی ته‌تار ترسی خسته دڵی موسڵمانان و
به ئاره‌زووی خۆی جێگاکانی داگیر ده‌کرد که‌سیش له به‌رانبه‌ریدا
ڕانهدهوهستاوه..
له سه‌رده‌می نوێشدا ئه‌مریکا هه‌مان سیاسه‌تی ته‌تاری دووباره کردوه
زۆربه‌ی کار به‌ده‌ستانی ووڵاتانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا
هاوپه‌یمانن..
هێزی و سه‌ربازه‌کانی خه‌لافه‌تی عه‌باسی توانای ئه‌و ده‌ووڵه‌ته..
له دوای ئه‌وه‌ی که موئه‌یه‌دی کوڕی ئه‌لقه‌می هه‌ڵسه به‌و بیره
گه‌نده‌ڵیه‌ی که له لایان ته‌تاره‌وه فۆرمه‌له کرابوو، به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك موسته‌عسیم بل لله له وووتهی ئهلهقهمی ده‌رنه‌ده‌چوو،
هه‌موو سوپایی خانه نشین کرد، خه‌لیفه‌ی ئاگادار کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی
ته‌تار وه‌ك شه‌ڕ که‌ر سه‌یرمان نه‌کات با سوپا به‌کار بێنی بۆ کاری ئاودان
کردنه‌وه‌ی ووڵات، مێژوو نوسان بۆمان باس ده‌که‌ن که ئه‌وه ده‌مه
سوپایی خه‌لافه‌تی عه‌باسی ئیسلامی خۆی ئه‌دا له سه‌د هه‌زار سه‌ربازی
سوار چاك بێجگه له پیاده ڕه‌و، که ئه‌مه ته‌نها له سه‌رده‌می باوکی
موسته‌عسیم بل لله که ناوی موسته‌نسیر بل لله بوو، به‌ڵام له
ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا واتا له ساڵی (٦٤٠)هیجری تاکو ساڵی(٦٥٤) هیجری
سوپای خه‌لافه‌تی عه‌باسی ئیسلامی نه‌ده‌چووه ده‌هه‌زار سه‌رباز!..
به‌هۆکاری ووزیری شیعه‌ی ئه‌و ده‌مه هه‌ژار ترین بی پاره ترین خه‌ڵک له‌و
سه‌رده‌مه‌دا سوپایی عه‌باسی بوو، که فێری ڕه‌شوه وه‌رگرتن و سه‌رانه
سه‌ندن بوون له خه‌ڵکی سڤیل..
وه به هیچ شیوه‌یه‌ك مه‌شقیان نه‌ده‌کرد له سه‌ربازگه‌کانیان به‌ڵکو زۆر
به‌ی سه‌ربازگه‌کانیان کرابوو به ته‌ویله‌ی ووڵاغ، هه‌موو مانایی کۆشش
خه‌بات وجیهاد له ناو مێشکیان سڕبووه ، هیچ پالانیکی سه‌ربازی و هونه‌ری
سه‌ربازی و ئیداره له ناو سه‌ربازه‌کانی سوپای عه‌باسی به‌یه‌خی نه‌بوو،
به‌ڵکو شه‌وانه ئه‌فسه‌ره دهجهدارهکان سه‌رقاڵ بوون به ئافره‌ت مه‌ی
خواردن کاری ناشه‌رعی!..
ئه‌مه سوێند به خوای دلوڤان گه‌وره‌ترین خیانه‌ت بوو که کرا!
وه‌دیسان سوێند به خوای په‌روردگار، گه‌وره‌ترین تاوان بوو که ئه‌نجام
دارا له لایه‌نی شیعه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌رۆکایه‌تی
موئهیهدهدینی ئه‌لقه‌می...
وه ئیبن که‌سیر کۆمنتێكی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌و له‌سه‌ر خه‌لیفه‌و
وزیرهکهی که به گه‌وره‌ترین خیانه‌ت باسی ده‌کات ئه‌مه
ده‌قه‌که‌یه‌تی که دکتۆر ڕاغب سه‌رجانی ئاماژه‌ی بۆ کردوه له باسی
داگیرکه‌رانی ته‌تاردا...
(ابن كثير ـ رحمه الله ـ باللوم الكامل على مؤيد الدين العلقمي في نصائحه
للخليفة المستعصم بالله، ولكني ألقى باللوم الأكبر على الخليفة ذاته، الذي
قبل بهذا الهوان، ورضى بهذا الذل، وغاب عن ذهنه أن من أهم واجباته كحاكم أن
يضمن لشعبه الأمن والأمان، وأن يدافع عن أرضه ضد أي غزو أو احتلال، وأن
يبذل قصارى جه‌ده لتقوية جيشه، وتسليح جنده، وأن يربي الشعب بكامله ـ لا
الجيش فقط ـ على حب الجهاد والموت في سبيل الله..)
وه هیچکارێکی ئه‌نجام نه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان ئه‌وه‌ی که
وزیرهکهی پێ ووت کردی، به‌مه هیچ پاساوێکی نیه لای من که پاساوی له
مێژوودا لێ وه‌ربگرم به‌ڵکو گه‌وره‌ترین سه‌ر شۆری بوو هێنایی به‌سه‌ر خۆی
گهلهکهیددا، چونکه نه‌یتوانی بڕیاری ڕاسته‌قینه بدات..
له ساڵی (٦٥٤)هیجری هۆلاکۆ زانی که کاتی ئه‌وه‌یه سوپاکه‌ی بخاته ڕێ بۆ
گرتنی به‌غداد، سه‌د هه‌زار سوپایی ته‌تاری که‌وتنه ڕێ بۆ گرتنی ماڵی
خه‌لافه‌ت له به‌غدا له سێ قۆڵه‌وه له کوردستان، له ئه‌ورپاوه دوای
ڕوونی ده‌که‌مه‌وه چون، پاشان له جنوب له ڕێگایی ده‌وڵه‌تی ئیسماعیلهو
چه‌ند ئیماره‌تێکی بچوکی شیعه‌کانی ئه‌و ناوچه که به قه‌رامیته‌کان
ناسراو بوون، سوپاکه‌ی به‌وپه‌ری هێزو خواردن چه‌که‌وه که‌وتنه ڕێ وه
مخابه‌راتی تهتارت هه‌موو زانیاریه‌کیان ئه‌دا به هۆلاکۆ هه‌مووی زانیاری
ڕاست بێ ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت ئاگایی له خۆی بێت..
خۆی رێکخستی سوپایی ته‌تار به‌م شێوه بوو..
یه‌که‌م : به‌تالیۆنێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ته‌تاری له ئه‌ورپاوه که‌وته
ڕێ، واتا(باتۆی کوڕی جاجی)ناردی بۆ یارمه‌تی سوپایی ته‌تار له ناوچه‌کانی
کوردستان،به سه‌رکردایه‌تی سێ برای خۆی، ئه‌م سوپایه بریتی بوون له‌و
سوپایه‌ی که ئه‌وروپایان داگیر کردبوو واتا هه‌موو مه‌شق پێکراو بوون،
به‌ڵام له رووسیاوه هاتنه ناوچه‌که..
دووه‌م: ئه‌و سوپایه‌ی که له‌ناوچه‌ی ئێران ئازربایجان نیشته جی بوو،
بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك که له‌وێدا بوون به‌رده‌وام له جه‌نگدا بوون ئه‌وه
سوپایی سه‌ره‌کی ته‌تار بوو، کردی به دوو به‌شه‌وه به‌شێکیان له
ناوه‌راستی عێراقه‌وه، به‌شێکی تر له باشوری عێراقه‌وه، بۆ هێرش بردن بۆ
به‌غداد!...
سێیه‌م: هۆلاکۆ ناردی به شوێن به‌تالیۆنێکی زۆر شهرهزا له جه‌نگ که
له ناوچه‌کانی ئهندۆڵوه هاتن به سه‌رکردایه‌تی (بیجۆ) که یه‌کێك بوو
له سه‌رکرده به‌تواناکانی ته‌تار، به هه‌مان شێوه له باکوری عێراقه
بێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و ناوچانه بۆ هۆلاکۆ کۆنترۆڵ بکات،ئه‌وه
ناوچه‌نه به ته‌واوه‌تی پاك کرابووه‌نه‌وه بۆ ته‌تار که بریتی بوون له
ناوچه‌کانی موسڵ و حه‌له‌ب حمص، که که‌س به‌رنگاری سوپای ته‌تار
نه‌بووه،
چواره‌م: هۆلاکو ناردی به شوێن هاورێکه‌ی که مه‌لیکی ئه‌رمینیا بوو واتا
(ههیسوم) ئه‌ویش به سوپایه‌کی زۆره‌وه هاته ناوچه‌که به
سه‌رکردایه‌تی خۆی..
پێنجه‌م: هۆلاکۆ داوای هه‌زار تیر هاوێژی ئاگر هه‌ڵده‌ری کرد که له چینه‌وه بێن بۆ عێراق..
شه‌شه‌م: هۆلاکۆ داوی کرد له مه‌مله‌که‌تی کرژ که سوپایه‌کی بۆ ئاماده بکات ئه‌وانیش ده‌ست به‌جێ ئاماده‌یان کرد..
حه‌وته‌م: به‌سه‌ر سوپایی سهرکیهوه هۆلاکۆ که‌سێکی دانا به ناوی (كتبغا
نوين)ه یه‌کێك بوو له سه‌رکرده باشه‌کانی سوپای هۆلاکۆ وه یه‌کێك
بووله خاچ په‌رسته‌کان، به‌م شێوه‌یه توانی به (كتبغا
نوين)سه‌رکردایه‌تی ئه‌و سوپایه بکات که خاچ په‌رستن..
هه‌شته‌م: هۆلاکو ناردی به شوێن مه‌لیکی ئه‌نتاکیا که سوپایه‌کی بۆ
ئاماده بکات، ئه‌ویش ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕی، به‌ڵام سوپاکه‌ی فریا
نه‌که‌وت، به‌ڵام بۆ گرتنی دیمه‌شق ئه‌وکات سوپایی نارد..
نۆیه‌م: کوڕانی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی به‌داخه‌وه له دیمه‌شق تا هه‌ولێر
سوپایان بۆ هۆلاکو ئاماده‌کرد، بهسهرکردیهتی کوڕێکی ناسر یوسف که ناوی
عه‌زیزی بوو سه‌رپه‌رشتی بهتلیۆنییهکی ده‌کرد!..
ده‌یه‌م:گه‌وه‌ر پیاوی کورد،به‌دره‌دین لؤلؤء سوپایه‌کی زۆر ره‌زیلی
ئاماده‌کرد بۆ هۆلاکۆ، ڕاسته سوپاکه که‌م بوو، به‌ڵام واتای زۆری
هه‌ڵده‌گرت، ئه‌و سه‌رده‌مه، واتا که‌ی ئه‌وه‌یه که سوپای موسڵمان
به‌شداره له‌گه‌ڵ ته‌تار بۆ گرتنی خه‌لافه‌ت!..
هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا، هه‌موو ئه‌م سوپایهنه کران به سێ
به‌شه‌وه سوپایی سه‌ره‌کی هۆلاکۆ خۆی سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد ، سوپایی
دوهههم كتبغا نوين سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد که له بنه‌ڕه‌تدا خاچ په‌رست
بوو، سوپایی سێیه‌م بیجۆ سه‌رپه‌رستی ده‌کرد که له هۆلاکۆ خوێن رێژ تر
بوو، بۆ زانیاری زیاتر خێزانی هۆلاکۆ ناوی (سوره‌یا خاتون) بوو که کچی
قسیسێکی خاچ په‌رست بوو باوکی به‌ده‌ستی موسڵمان کوژرابوو زۆر رقی له
موسڵمان بوو، وه‌ك ده‌ڵێن هۆلاکۆ زۆر گوێڕایه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ی بووه!..
به‌م شێوه گه‌وتره‌ترین هێز کۆکراوه بۆ لێدانی خه‌لافه‌تی عه‌باسی،
گومانی تێدا نیه هه‌ر گرۆیه‌ك هۆکاری سه‌رکه‌وتن بگرێته به‌ر ئه‌گه‌ر چی
تهتارێکی بێ باوه‌ڕی خوێن ڕێژ بیت ئه‌وا خوای گه‌وره سه‌ریان ده‌خات،
به‌ڵام موسڵمانان هه‌ر ده‌سته‌و سان بوون بۆیه هیچیان بۆ
نه‌کرا،به‌هه‌رحاڵ باله‌گه‌ڵ رووداوه‌کان بڕۆین...
هۆلاکۆ له‌سه‌ره‌تاوه زۆر گۆمانی هه‌بوو له سوپای کورده‌کان نه‌یده‌ویست
چاوه‌ڕی هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌ك بکات، بۆیه هه‌میشه چاوی له‌سه‌ر سوپایی
موسڵمانان بوو که کورده‌کان بوون له‌گه‌ڵ تورکه‌کان،هۆلاکۆ ئه‌نجومه‌نی
جه‌نگی دروست کرد له شاری هه‌مه‌دانی ئێران که ئه‌وده‌مه (٤٥٠)کم له
به‌غداده‌وه دوور بووه که باکوری رۆژ هه‌ڵاتی به‌غداد ده‌کات هۆلاکۆ
له‌وێوه بریاری شه‌ری ده‌رکرد..
ئه‌وه‌ی که جێگایی تێرامانه سوپایی ته‌تار زۆر به هێمنی ده‌رۆشت بۆ
ئه‌وه‌ی موخابه‌راتی عه‌باسی ئه‌گه‌ر هه‌بوو نه‌توانن ده‌ست نیشانی ژماره‌ی
سه‌ربازه‌کان بکه‌ن، پاشان له ههموولاکانهوه ده‌رگیان بۆ کرایه‌وه بێ
ئه‌وه‌ی که‌س ڕوبه‌رویان بوستێته‌وه، ئه‌و هه‌موو سه‌رکرده ئیسلامیه
وه‌ك (ئه‌لب ئه‌رسلان،که‌یکاوس، ناسر یوسف، به‌دره‌دین لؤلؤء)یارمه‌تی
تهتاریان دا میژوو نوسان ده‌ڵێن ته‌مه‌نی به‌دره‌دین لؤلؤء(١٠٠)ساڵ بوو
که ئه‌وه کاره‌ی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ ته‌تار دوای دوو‌و مانگ له‌و ڕووداوه
گیانی ده‌رچوو مرد دواکارم له خوای گه‌وره ئاقیبه‌تمان خێر بکات(فنسأل
الله حسن الخاتمة)..
ئه‌م مێژووه‌ی که بۆ ئێوه‌م باس کرد هه‌ر هه‌مان مێژووی ئه‌مریکا نیه
که له‌ناوچه‌که‌دا دووباره‌ی کردۆته‌وه وه‌ك ته‌تار، مه‌گه‌ر هه‌ر
ناوه‌کان سهڵهکان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتوه، له‌وانه له ڕووی دیگرافی
جوگرفیا وه ناوچه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌ر هاتبێت، به‌ڵام سویند به‌خوا زۆر
به‌ی ڕووداوه‌کان وه‌ك یه‌كن!
جارێ هه‌ر به‌ده‌وام ده‌بین بزانین ڕه‌وشی به‌غداد چونه؟
ئه‌و ده‌مه شاری به‌غداد به هێز ترین شار بوو ، گه‌وره‌ترین شاری دونیا
بوو، له ڕووی دیواره‌وه به هێز ترین دیواری هه‌بوو، پایته‌ختی
خه‌لافه‌تی ئیسلامی بوو زیاد له پێنسه‌د ساڵ، بۆ دروستکردنی ئه‌و شاره
پاره‌یه‌کی زۆر هێزێکی زۆر به‌کار هاتوه له مێژوودا زۆر به ناوبانگه
ئه‌و شاره، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆشاری شافعی ئه‌بوو حه‌نیفه‌و ئیمان
ئه‌حمه‌د، زۆر به‌داخه‌وه، به‌ڵام قه‌ڵاو قوله‌کان دیواره‌کان به‌که‌ڵکی
چی دێن ئه‌گه‌ر پیاوی تێدا نه‌بێت، ئه‌و سه‌رده‌مه‌یش پیاو زۆر گران بوو
بووه هه‌روا به ئاسانی ده‌ست نه‌ده‌که‌وت ،ئه‌توانم بڵێم پیاو نه‌ما
بوو..
ئه‌و ده‌مه سی حهوتهمین(٣٧) خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌کان له سه‌ر
فه‌رمانڕه‌وای بوو که کۆتا فه‌رمانڕه‌وای عه‌باسیه‌کان ده‌بێت ناوی
(المستعصم بالله) بوو که له به‌نی عه‌باس بوون،له شاری به‌غداد..
ناوی زل دێی وێران نه ناوه‌که لایه‌قی بوو نه خه‌لافه‌ته‌که‌ش، به‌داخه‌وه..
هه‌روه‌ك سه‌رکرده‌کانی ئێستا به‌ڕاستی لایهقیان نیه که ئه‌وان کار
به‌ده‌ستی موسڵمانانن، هه‌موو جارێك دایه گه‌وره‌م ده‌یووت: (له جێ
شابازان کۆر کۆره وازان) یادی به‌خێر بێت رۆحی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد
بێت ئامین.
ئه‌م باسه له مێژوودا هاتوه له باسی ئه‌م پیاوه‌دا که خه‌لیفه‌ی
موسڵمان بووه وه‌ك خۆی بۆتان ده‌گوێزمه‌وه که له مێژوودا وه‌ك ژیانی
که‌سایه‌تی به پیاوێکی باش باسی کراوه.. چۆن دکتۆر ڕاغب سه‌رجانی
نوسیویه‌تی ئاوا بۆتان ده‌گوێزمه‌وه..
(عندما تقرأ عن صفات الخليفة الذاتية في كتب السير مثل تاريخ الخلفاء
للسيوطي، أو البداية والنهاية لابن كثير أو غيرها من الكتب تجد أمراً
عجباً.. تجد أنهم يضعون رجلاً فاضلاً في حياته الشخصية وفي معاملاته مع
الناس.. يقول ابن كثير مثلاً: كان حسن السيرة جيد السريرة، صحيح العقيدة،
مقتدياً بأبيه المستنصر بالله في العدل وكثرة الصدقات، وإكرام العلما‌ء
والعباد، وكان سنياً على مذهب السلف
ولا أدري في الحقيقة ماذا يقصد بأنه كان على مذهب السلف؟ ألم يكن في مذهب
السلف جهاد؟ ألم يكن في مذهب السلف إعداد للقتال؟ ألم يكن في مذهب السلف
دراسة لأحوال الأرض ولموازين القوى؟ ألم يكن في مذهب السلف حمية ونخوة
لدماء المسلمين التي سالت على مقربة من العراق في فارس وأذربيجان؟ ألم يكن
في مذهب السلف وحدة وألفة وترابط؟..)
به هه‌ر حاڵ..
ده‌بێت خه‌ڵکی سه‌رکرده به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که کاری موسڵمانای به‌ده‌سته
ده‌بێت شایاوی جێگای فه‌رمانڕه‌واییه‌کی بێت ده‌نا موسڵمانان به‌م ده‌رده
ده‌بات که بردیان له هه‌ردوو سهردهمکهدا ئێستایش و ئه‌وسا..
ڕاسته خه‌لیفه پیاوێکی باش بووه، به‌ڵام له سیاسه‌ت هیچی نه‌زانیوه..
سه‌رکرده ده‌بێت ئیداری بێت خۆی له هه‌موو ئه‌زمه‌یه‌ك ڕزگار بکات ..
توانای سه‌رکردایه‌تی هه‌بێت، بڕیار ده‌ربێت..
سه‌رکرده ده‌بێت توانای گۆڕینی هه‌بێت فه‌رمان بکات به چاکه ڕێگری بکات
له خراپه پۆزه‌تیف نێگه‌تیڤ جیا بکاته‌وه له کاتی خۆیدا..
سه‌رکرده ده‌بێت ئازا‌و چاو نه‌ترس بێت له کاتی خۆیدا بڕیار بدا بێ دووودڵی..
سه‌رکرده‌ی لێهاتوه ئه‌وه‌یه که توانای کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌بێت،
بتوانێت ریزه‌کان ڕێک بخات، هه‌موو ئاڵاکان بکات به‌یه‌ك ئاڵا..
سه‌رکرده‌ی ووریا ده‌بێت خه‌ڵکی شیاو له جێگایی شیوادا دابنێت ماستاوچی ده‌م لوسه‌کان په‌راوێز بکات..
سه‌رکرده ده‌بێت توانای به‌رنگار بووهنهی گه‌نده‌ڵی و ڕه‌شوه و هه‌موو
کاریکی خراپه‌کاری بێته‌وه، بتوانێت خه‌ڵکی باش له خۆی نزیك بکاته‌وه
نه‌ك به‌طانه‌ی خراپ..
به‌ڵام خه‌لیفه موسڵمانان ئه‌مانه‌ی هیچی تێدا نه‌بوو، ده‌سه‌ڵاتیش
فه‌رمانڕه‌ویی موسڵمانه ئومه‌تێکه به‌کاملی هه‌روا شتێکی خۆشی نیه،
ده‌بێت پیاو به‌ڕێوه‌ی به‌ریت به‌مانای ووشهپیاو بێت..
به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌لیفه له ناخی خۆیدا تۆقیوه سوپایه‌کی لاوزو بێ
هێزی هه‌بوو که هیچیان پێنه‌ده‌کرا، وا ته‌تار له نزیك شاری به‌غداد،به
هه‌زاران سوار ده‌ورو گه‌مارۆی به‌غدادیان داوه..
ئه‌ی کوا سه‌ربازانی ئیسلام ؟
کوا سه‌ربازگه‌کانی ئیسلام جێگای مه‌شقیان؟
بۆ هه‌ڵناسیت ئه‌و خه‌ڵکه کۆ بکیته‌وه باسی جیهادیان بۆ بکه‌یت؟
کوان لاوه‌کانی ئه‌م ئیسلامه؟
ئه‌ی کوا ئه‌و هه‌موو گه‌له موسڵمانه که سێ ملیۆن خه‌ڵک به‌س له‌ناو شاری به‌غداد ده‌ژین؟
شانزه ساڵ خه‌لیفه حوکمی کردوه گومانی تێدا نیه خه‌ڵکه‌که‌شی وه‌ك خۆی
په‌روه‌رده کردوه، هه‌موو خه‌ڵکێک ترسنۆك ره‌زیل بێ ئه‌وه‌ی بجوڵێن بۆ
خه‌بات جیهاد..
که‌س نازانێت چی به‌سه‌ر هات ( کنتم خير أمة أخرجت للناس)..
ئه‌ی ئه‌و هه‌موو چه‌که که به پاره‌ی موسڵمانان کڕا کوا؟
ده‌ڵێن هه‌مووی کۆن بووه ، به‌که‌ڵکی جه‌نگ نایه‌ن، چه‌که نوێکانیش سوپا
ناتوانێت مه‌شقی له‌سه‌ر بکات، چونکه سوپاکه کۆنه وچهکهک نوێ!.
ڕوهشی ناو به‌غداد و ده‌روپشتی له‌و سهردهمداو خه‌ڵکی چۆن بیریان ده‌کردوه؟
گومان له‌وه‌دا نیه ئه‌گه‌ر گه‌لێك له‌سه‌ر خوشهیهکانی ژیان په‌روه‌ده
کرا ئه‌وا زۆر ئاسته بجوڵێن بۆ شوڕش خه‌بات، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شاری
به‌غداد به تایبه‌ت له ناو ده‌ووڵه‌تی عه‌باسی و ئیسلامیه‌کان به گشتی
خه‌ڵکی هه‌موو ئاواتی ئه‌وه بوو چۆن بتوانێت ببێته خاوه‌نی ووڵاغ و
ئه‌سپی باش جه‌ڵه‌بی زۆر، کڕینی زه‌وی زاری کشتوکاڵی، خه‌ڵکی سه‌ر قاڵ بوون
به به‌ده‌ست هێنانی دهوهڵهمهندی هه‌موو ژیان له‌و سه‌رده‌مدا به‌س
پاره بوو، وه‌ك ئیبن که‌سیر ده‌ڵێت، له‌درێژای ئه‌وه ده‌مه‌ی که
ته‌تار بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی وهساتان له جه‌نگ خه‌ڵکی هه‌موو ئاواتیان
ئه‌وه بوو که چۆن سه‌روه‌ت سامان به‌ده‌ست بێنن، وه سیله‌ی ره‌حم و
خزمایه‌تی زۆر که‌م بووبوه‌وه، زاناکان له‌خه‌ڵکی دوور کهتبوونهوه
،دیندارییه‌کی عهشوای هه‌بوو به‌ڵام به گوێره‌ی پێویست دینداری نه‌ده‌کرا
له ناو ووڵاتی ئه‌نده‌لوس به‌غداد ووڵاتانی تری ئیسلامی ئافره‌تان به
سفوری ده‌هاتنه ده‌روه زۆر ساده بوو بوو ته‌نانه‌ت کچانی خه‌لیفه‌کان
به سفوری به بازاره‌کاندا ره‌ت ده‌بوون، له هه‌مان کاتدا له زۆر جێگایی
ووڵاتی ئیسلامی مه‌ی و مه‌یخانه‌کان ئاشکرا بوون..!
وه به‌غدادیش له‌م باره‌وه دوور نه‌بوو، وه‌ك ( ئه‌یبه‌ك) که
سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌ژده‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه بوو له به‌غداد که به‌ده‌ستی
هۆلاکۆ شه‌هید کرا، ده‌ڵێت گه‌لێك ئه‌وه بیر بکاته‌وه زۆر ئاسته‌مه
سه‌رکه‌وتنی!
له کاتێکدا که ناو شاری به‌غداد سێ ملیۆن خه‌لکی تێدا ده‌ژیا که‌سیان
نه‌هاتنه جوۆش بۆ جیهاد که پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)
ده‌فه‌رمووێت..( ذروة سنام الإسلام وهي فريضة الجهاد).. به‌ڵام به چی
ده‌چێت با هه‌ر مزگه‌وته‌کان بانگ بده‌ن خه‌ڵکی خۆی بکات به ناو
مزگه‌وته‌کان قورئان خوێندن زۆر بێت ، به‌ڵام که کار به ئیسلام نه‌کات
هه‌مووی ئه‌رزشی نامێنێت ، به‌و شێوه ئه‌مریکا ته‌تار به ئاره‌زووی خۆیان
داگیرمان ده‌که‌ن...
ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که ئێستا باسمان کرد کتو مت ده‌ڵێت ئه‌م چه‌ند رۆژه‌یه که
خۆمانی تێدا ده‌ژی ده‌ڵێت واقعی کوردستانه ، عێراقه ، سوریایه..هتد
ئاخر چی جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه، ئێستایش خه‌ڵکی هه‌ر
خه‌رکی جه‌م کردنی پاره‌و، دروست کردنی باڵه‌خانه‌ی به‌رز وزه‌وه‌ی کرین و
سه‌یاره‌ی جوانن بۆ خوشیه‌کانی ژیان هه‌موو کارێك ئه‌نجام ئه‌درێت ، زۆر
به ده‌گمه‌ن گوێ به حه‌ڵال و حه‌رام ئه‌درێت، کێ بیر به‌لای جیهاد و کوشش
و خه‌بات ماوه بۆ دینی خوای گه‌وه‌ره ، ئه‌وه‌نده خوشی ژیان سه‌ری لێ
تێکداون، خه‌ڵکی ئێستا بۆ نان خواردن چه‌نده‌ها کیلۆمه‌تر ده‌بڕن به‌س که
ناوی چێشتخانه‌یه‌کی باش ده‌بیستن، به‌ڵام چه‌ندها خه‌ڵک هه‌یه که به
هه‌نگاو مزگه‌وت له ماڵه‌که‌یه‌وه دووره ناچێته مزگه‌وته‌که، به‌ڵکو
هه‌ر نوێژ ناکات زۆر جار بۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ده‌نگی بڵندگۆی
مزگه‌ته‌کان ئیزعاجی ده‌کات!
بێجگه له‌و هه‌موو ئافره‌ته سۆزانیه وه‌ك شه‌بکه وگروپ کار ده‌که‌ن له
ووڵاتدا مه‌ی و تریاك و هێرۆین کۆردۆین ..هتد به‌ر بڵاوه له ووڵاتی
موسڵمانان.. که به‌دڵنیایه‌وه له ئه‌وروپا ئه‌و خراپهکهریه نابینرێت
به‌وشێوه‌ی که ئێستا هه‌یه له‌ووڵاتی ئێمه‌دا!
له‌و سه‌رده‌میشدا هه‌روا بوو ئه‌و هه‌موو منداڵ وژنه له ئۆزبکستان
تاجکستان و ئه‌فغانستان کوژران ، کێ جوڵا له موسڵمانان ، ئێستایش ئه‌و
هه‌موو منداڵه له فه‌ڵه‌ستین و عێراق‌و ئه‌فغان کوژرا کێ له موسڵمانان
هه‌ستیان جوڵا بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشێك به‌رپا بکه‌ن..
راسته موسڵمانان زۆرن ئێستا زۆرێك له مزگه‌وته‌کانی ئاودانه، ئه‌و
سه‌رده‌میش مزگه‌وته‌کان هه‌ر ئاوه‌دان بووخه‌ڵکی قورئان خوێن بوون ئێستایش
خه‌ڵکی قورئان خوێن مزگه‌وته‌کان قه‌ره‌باڵغن، دینداریه‌کی عهشوای
هه‌یه، به‌ڵام ناتوانرێت ضهبت بکرێت، هه‌روه‌ك تقوسی دینی دین
وه‌رگیراوه نه‌ك وه‌ك مهنهجی ژیان..
چۆن مستهعسیم و منتهسیر یارمه‌تی تهتاریان ده‌دات دژی جه‌لاله‌دین
خه‌واریزمی دوای خۆیان داگیر کران دڵنیا بن ئه‌وانه‌ی که ئێستا یارمه‌تی
ئه‌مریکا ده‌ده‌ن له ناوچه‌که‌دا خۆیان ڕۆژێك دێت وه‌ك ئه‌و دوانه
له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دایان ده‌ماڵن..
(فلابد أن يكون الجزاء من جنس العمل.. كما تدين تدان)!
رۆژێك دێت ئه‌و گه‌له‌ی که نه‌جوڵا بۆ گه‌له موسڵمانه براکه‌ی خۆشی وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دێت..
( كما تدين تدان) له ده‌رگای هه‌ر که‌س بده‌یت له ده‌رگات ده‌درێته‌وه!وه هه‌ر
کارێك ئه‌نجام بده‌یت دوای پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه بۆ خۆت..
ده‌ڵێن هه‌ر گه‌لێك دۆڕاو دوای بۆ هه‌ڵسانه‌وه هه‌وڵی نه‌دا ئینحرافی کرد
ئه‌وه به که‌ڵکی ژیان نامێنێت ، ده‌بێت هه‌ر له ناوبچێت..
کوا فه‌رمان به‌چاکه‌و ڕێگری له خراپه؟
کوا پیاوانی ئازا‌و سه‌رکرده یان زانایان ئاینی؟
له ناو ئه‌م گه‌لی ئێمه‌دا پێاوێكی پیاوانه‌ی تێدا نیه ؟
(أليس منكم رجل رشيد؟)
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه وه‌زعی شاری به‌غداد بوو له‌رۆژی (١٢) محه‌ڕه‌م له
ساڵی (٦٥٦) هیجری له هه‌موو لاکانه‌وه هۆلاکۆ گه‌مارۆی خسته سه‌ر شاری
به‌غداد ده‌وروپشتی له سێ جێگاوه بهسهرکرداتهتی خۆی تهتبوغهو
بجیۆ،له رۆژ هه‌ڵات و باشور باکوریه‌وه..
که خه‌لیفه به‌مه‌یزانی ئینجا هه‌ڵسا به کۆبونه‌وه‌یه‌کی زۆر به
په‌له له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاره‌کانی و له سه‌رو هه‌موویانه‌وه له‌گه‌ڵ
وه‌زیره خاینه‌که‌ی کوڕی ئه‌لقه‌می، پی ووتن چی بکه‌ین چۆن خۆمان ده‌رباز
بکه‌ین ڕێگا چاره چیه پێم بڵێن ..یان چۆن ڕاکه‌ین؟(؟ ونادوا ولات حين
مناص)..
له‌ناو کۆبونه‌وه‌که‌دا موئه‌یدی کوڕی ئه‌لقه‌می شیعی ووتی با بکه‌وینه
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌تار ، ئاسایه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ته‌نه‌زولیان بۆ بکه‌ین،
ئه‌مه کارێکی زۆر ساده‌یه، که پیاوێکی خاینی وه‌ك ئهلهقهمی داوی
بکات، چونکه ئاگاداری کردنه‌وه که ئه‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن
به‌رنگاری ته‌تار ببنه‌وه، ئه‌مه بۆچونی ئه‌لقه‌می بوو له
کۆبونه‌وه‌که‌دا..
وه له کۆبونه‌وه‌که‌دا بۆچونێکی تر هاته پێش که دووپیاوی کارا ئازا‌و
چاونه‌ترس دوای جیهادیان کرد له‌ناو ئه‌م ئومه‌ته‌دا خه‌ڵکی باش هه‌رماوه،
به‌ڵام به‌داخه‌وه کات درنگه فریای ئه‌وه ناکه‌ون که هێز کۆبکه‌نه‌وه
، به‌ڵام ئه‌و دوو سه‌رکرده ئهژدره بریتی بوون له (موجاهیدهدین
ئه‌یبه‌ك)و (سلمان شای یهحضانی) داوای جیهادیان کرد!
به‌ڵام کاته‌که به‌شی کۆکردنه‌وه‌ی هێز ناکات ده‌بوو زوو ئه‌و ووته‌یان
بدرکاندایه، زۆر دهمیکهیه خه‌ڵکی گوێیان له‌و وشه‌یه نه‌بووه
خه‌ڵکی شه‌رمی ده‌کرد که باسی جیهادی بکردایه ، هه‌روه‌ك ئێستا خه‌ڵکی
به شه‌رمه‌وه باسی جیهاد ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت زانایانی ئاینی!..
ئێستا خه‌لیفه له به‌رده‌م دوو ڕیاندایه موحتاره، چی بکات؟
ئاره‌زووی داوای ووته‌کانی موئهیدهی ئه‌لقه‌می ده‌کرد که شهر نه‌که‌ن ،
پاشان دڵیشی داوای لێ ده‌کرد که جیهاد بکه‌ن له دژی ته‌تار ، چونکه
ته‌تاری باش ده‌ناسی ده‌یزانی که هێچ ئه‌رزشێك بۆ موسڵمانان دانانێنن..
سوپاس بۆ خوا ، خه‌لیفه بڕیاری دا که جیهاد بکات، به‌ڵام به دوو
دڵی..به‌ڵام جیهاد به‌م شیوه خه‌سڵه‌تانه به‌رهه‌م نایه‌ت سیفاتی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه!..
خوێنه‌ری ئازیز ..
موجاهید به سوتفه نایه‌ت،جیهاد برێارێکی عهشوای نیه..!
جیهاد په‌روه‌رده‌ی ده‌وێت، جیهاد خۆ ئاماده کردنی ده‌وێت، رێگایه‌کی
دورودرێژه جیهاد، ڕێکایه‌کی دووری ئیمانیه جیهاد، که‌سێك نه‌توانێت نوێژی
به‌یانیانی بکات هه‌رگیز ناتوانێت جهیاد بکات!..
جیهاد به‌رزترین لوتکه‌ی ئه‌م ئیسلامه‌یه، له هه‌موو لوته‌کان به‌رز تره
بۆیه کێ گه‌یشته ئه‌و لوتکه‌یه ئه‌وا پله‌ی موجاهیدی پێ ده‌به‌خشرێت ،
ئهوپلهیه به قسه‌و دواکردن نیه به‌ڵكو به کرداره ده‌بێت کرداری بۆ
بکه‌یت..( الجهاد ارتقاء إلى أعلى.. إلى أعلى.. إلى أعلى.. إلى أن تصل إلى
ذروة سنام الإسلام)!..
به‌ڵێ بۆ یه‌که‌م جار خه‌لیفه له هه‌موو ژیاندا بڕیارداسوپا کۆ بکرێته‌وه بۆ جیهاد..
سوپایه‌کی شلوشێوای عه‌باسی کۆکردوه به سه‌رکردایه‌تی موجاهیدین
ئه‌یبه‌ك ره‌حه‌مه‌تی خوای لێبێت، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ری سوپای
بێشوماری هۆلاکۆ بووه‌ستێته‌وه، که ئه‌یبه‌ك چوه ده‌روه‌ی شاری به‌غداد
له رۆژ ئاواوه هه‌واڵیان دایه که سوپایه‌کی بێشوماری ته‌تاری به
سه‌رۆکایه‌تی بیجۆ له رۆژ هه‌ڵاتی ئه‌ورپاوه به‌روه عێراق دێت واتا له
تورکیاوه، ئه‌یبه‌ك که به‌مه‌ی زانی ووتی ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م سوپایه
بگاته جێ ئه‌وا شاری به‌غداد به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ ئه‌درێت ده‌رگاکانی
زوو واڵا ده‌کرێت بۆ دوژمن بۆیه ناچار سوپاکه‌ی ڕووکرده سوپاکه‌ی بیجۆ،
سوپاکه‌ی له نێوانی دیجله‌و فورات دانا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوی سوپاکه‌ی
بیجۆ بێته‌وه، هه‌ردووکیان به یه‌ك گه‌یشتن له ناوچه‌کانی (ئه‌نبار)،
ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند جار موسڵمانان سه‌رکه‌وتنیان تێدا به‌ده‌ست هێنا بوو،
گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده‌ی میغوار خالیدی کوڕی
وه‌لید(رضي الله عنه) بوو نزیکه‌ی شه‌ش سه‌د ساڵ پێش ئه‌و ڕووداوه،
به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر به‌داخه‌وه موسڵمانان تیدا له ناوچوون، بیجۆ توانی
وورده وورده سوپاکه‌ی وه‌ك ته‌کتیك بهگهڕێنهته دواوه تا موسڵمانانی
هێنایه ناوجه‌نگه‌که دوای له ناوچه‌یه‌کدا جێگیری کردن به هۆکاری
ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌دا خه‌ڵکی په‌یدا کردبوو که شاره‌زابوون له
ناوچه‌که به‌نداوێکی به‌سه‌ردا کردنه‌وه زۆربه‌ی سوپاکه له ناوچوو،
زۆریشیان به‌ده‌ستی ته‌تاره‌کان شه‌هید بوون، به‌مه له‌ویدا سوپایی
عه‌باسی شکستی هێناو زۆر که‌م له سوپاکه ده‌رچوو له‌گه‌ڵ ئه‌یبه‌ك
گه‌رانه‌وه ناوشاری به‌غداد، لێره‌وه زۆربه‌ی سوپای عه‌باسی له‌و
جه‌نگه‌دا له ناوچوون، ئه‌م جه‌نگه له حه‌ڤده‌ی موحه‌رم بوو که
هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی هۆلاکۆ بگاته ته‌نیشت دیواره‌کانی به‌غداد، بیجۆ
نه‌وه‌ستا به په‌له خۆی گه‌یانده شاری به‌غداد گه‌مارۆی خسته سه‌ر
شاره‌که، به‌م شێوه به‌غداد زۆر به ئاسانی که‌وته به‌ر ده‌ستی
دوژمنه‌کانی له به‌شی رۆژ ئاواوه هۆلاکۆش له به‌شی رۆژ هه‌ڵاته‌وه
گه‌مارۆی شاره‌که‌یدا، ئیتر ڕه‌وشه‌که زۆر به‌ره‌و خراپی ده‌رۆشت..
خه‌لیفه هه‌رگیز بڕوای نه‌بوو که‌وا زوو بینه ناوچه‌که‌و ئاوا به ئاسانی
شاری به‌غداد گه‌مارۆ بدرێت، بۆیه نه‌یده‌توانی بیر بکاته‌وه هه‌ر
ده‌هات و ده‌چوو، له‌و کاته‌دا موئه‌یدی ئه‌لقه‌می هات بۆلای پێ ووت :
با له‌گه‌ڵ ته‌تار دابنیشین بۆ گفتوگۆ!..
خه‌لیفه باش هه‌ستی به‌وه کردبوو که هێزێکی لاوازی وه‌ك عه‌باسی ،داوای
دانیشتن له‌گه‌ڵ هێزێکی گه‌وره به‌هێزی وه‌ك ته‌تار بکات، ئه‌مه به
هه‌موو پێوه‌رێك شکسته‌و دۆڕانه‌و ته‌سلیم بوونه!!
له هه‌موو دۆڕاندنێك دا سوپای سه‌رکه‌وتوو مه‌رجی خۆی داده‌نێت به‌سه‌ر سوپای دۆڕاودابێ ئه‌وه‌ی ته‌عدیلی به‌سه‌ردا بێت!
خه‌لیفه به‌مه ڕازی بوو دووکه‌سی نارد بۆ لای ته‌تار و هۆلاکۆ بو دانیشتن و دانوستان..
ئه‌و دوو که‌سه کێ بوون ناردی ؟
یه‌که‌م : وه‌ك ئیبن که‌سیر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که ناردی وه‌زیره‌که‌ی بوو
ئه‌لقه‌می شیعی، که زۆر ئاره‌زووی بوو خه‌لافه‌تی سونی عه‌باسی بڕوخێت..
(لقد أرسل مؤيد الدين العلقمي الشيعي والذي يُكنّ كل الحقد والغل على الخلافة العباسية)
دووه‌م: مهکیکی بهتریاکی نه‌سرانی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌لقه‌می!
(وأرسل معه...... ماكيك.. البطريرك النصراني في بغداد)
به‌م شێوه وه‌ك دکتۆر راغب سه‌رجانی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی که‌ناردی بۆ دانوستان
که نوێنه‌ری عه‌باسیه‌کان بوو یه‌کێکیان شیعه و ئه‌وی تریان نه‌سرانی،
که له‌ڕاستیدا جێگایی تێڕمانه!..( وهكذا فالوفد الممثل للخلافة الإسلامية
العباسية في المفاوضات مع التتار لا يضم إلا رجلين : أحدهما شيعي والآخر
نصراني)
مه‌رج و په‌یمان نامه‌کان..
کاتێك ئه‌و دوو که‌سه ڕۆشتن بو دانوستان له‌گه‌ڵ هۆلاکۆ ، که
دانوستانه‌که زۆر نهێنی بوو، گومانی تێدا نیه هه‌ردووکیان کاربه‌ده‌ستی
هۆلاکۆ بوون، هه‌ردووکیشیان ئاره‌زوو مه‌ند بوون به ڕووخانی خه‌لافه‌تی
ئیسلامی، په‌یمانی زۆری دا به هه‌ردووکیان که به‌غدادیان گرت، ئه‌وانیش
به پێکه‌نینه‌وه پۆسته‌کانیان وه‌رگرت له هۆلاکۆ، هه‌موو زانیاریه‌کی
دروستی ناوشاری به‌غدادیان دا به هۆلاکۆ!..
که هه‌ردوو نێراوه‌که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خه‌لیفه، هه‌ڵگری په‌یامێکی
زۆر سامناك بوون، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که رۆحی جیهاد کۆشش له ناو
خه‌ڵکی به‌غداد دروست بووه ده‌بێت خه‌لیفه ئه‌وه حه‌ماسه
بکوژێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که به ئاشتی بژین له ناو خۆیاندا!
له هه‌مان کاتدا ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه که بزوێنه‌ری خه‌ڵکه‌که‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بکه‌ن بۆ ئیسلام واتا (موجاهیدهدین ئه‌یبه‌ك)و (سلێمان
شاه)ده‌بێت ههردوووکیانم ته‌سلیم به‌که‌یت به کوشتن یان به زیندووی،
چونکه ئه‌وان سه‌رۆکی بزوته‌نه‌وه‌ی ئیسلامی بوون ئه‌و ده‌مه له
ناوشاری به‌غداد دا خه‌ڵکیان هان ده‌دا بۆ جیهاد..
لێره‌دا له ناو مێژوو نوسان دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆیه وه‌ك خۆی ههردووکیانتان بۆ تۆمار ده‌که‌م..
کۆمه‌ڵێك ده‌ڵێن هه‌ردووکیانی ته‌سلیم کرد به هۆلاکۆ له به‌رچاوی خۆ‌یا هه‌ردوکیانی سه‌ربڕی..
میژوو نوسانی تر پێیان وایه که هه‌ردووکیان هه‌ڵهات چوون بۆ ناوچه‌کانی حیجاز..
به هه‌ر حاڵ، هه‌میشه هه‌ر وابووه له هه‌ر جێگایه‌ك دا خه‌ڵکانێك ده‌ر
بکه‌ون بۆ دین هه‌وڵ بده‌ن خه‌ڵکی له‌سه‌ر دین په‌روه‌رده بکه‌نه‌وه
هانیان بده‌ن بۆ جیهاد ، ئه‌وا ئه‌و که‌سانه یه‌که‌م که‌سن که دوا
ده‌کرێن، یان به ده‌یان ناو ناتۆره‌ی بۆ ده‌دۆزنه‌وه پیان ده‌ڵێن دژی
ئاشتی یاخود تیرۆریست هه‌روه‌ها..
به‌رده‌وام مهکیکاو ئه‌لقه‌می شیعی له و نێوه‌نده‌دا هه‌ر خه‌رکی هاتوو
چۆ بوون بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌که بگاته ئه‌نجام، گومانی تێدا نیه بۆیه
خه‌لیفه ئه‌و دوانه‌ی ده‌نارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای ته‌واوی به‌وان
بوو!..
به‌ڵێ ئه‌نجام ده‌رچوو، که ئه‌لقه‌می توانی دانوستانه‌که کۆتایی پێ
بهێنێت، که ئه‌مه به سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی بۆ ئه‌لقه‌می تۆمار کرا!
که هه‌ندیك مه‌رجی ئاسانیان دانا بۆ خه‌لیفه که پیاده‌ی بکات مه‌رجه‌کان بریتی بوون له ...
یه‌که‌م : ئێستا ڕه‌وشی جه‌نگه له نێوانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌که‌دا ئاشتیه‌کی هه‌تاهه‌تای ئیمزا بکه‌ن!
دووه‌م: ماره کردنی کچه‌که‌ی هۆلاکۆ له کوڕی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان
موسته‌عسیم بل لله، کچی ئه‌و که‌سه‌ی که ملیۆنه‌ها موسڵمانی سه‌ر
بڕیوه!..
سێیه‌م: وه موسته‌عسیم له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه!..
چواره‌م ئه‌مانی دا به هه‌موو شاری به‌غداد!..
به‌ڵام له بارانبهری ئه‌مانه‌دا ده‌بێت خه‌لیفه ئه‌م کارانه بۆ هۆلاکۆ بکات، که‌بریتیه له ..
یه‌که‌م: روخاندنی هه‌موو قه‌ڵاکانی عێراق !..
دووه‌م:پڕکردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌کان!..
سێیه‌م: ته‌سلیم کردنی هه‌موو چه‌که‌کان به ته‌تار!..
چواره‌م: به‌رێوه‌بردنی شاری به‌غداد له ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی ته‌تار دا بێت!..
ووڵامی ناردوه به نێراوه‌کانی خه‌لیفه که پێی بڵێن بۆیه ته‌تار
هاتووه به‌سه‌رکردایه‌تی هۆلاکۆ بۆ ئه‌وه‌ی داد په‌روه‌ری خێر و خۆشی بۆ
خه‌ڵکی به ده‌ست بهێنێت، به خه‌لیفه بڵین که ڕه‌وشه‌که ئارام بووه
سوپای ته‌تار ده‌ڕواته ده‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاته‌که بۆ خۆیان به‌جێ
ده‌هێڵێت..
هه‌ر هه‌مان قسه‌ی جورج بۆش بوو له داگیر کردنی عێراق پێشتریش له ئه‌فغانستاندا!..
که هاتوون دیموکراسی و مافی مرۆڤ بۆ رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنن پاشان
که دادپه‌روه‌ری ڕوویدا له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌وا ئه‌مریکا ده‌چێته
ده‌ره‌وه!...
خه‌لیفه هه‌ندێك هیوای بۆ گه‌ڕاوه، به‌ڵام هه‌ر محتارو دوو دڵ بوو له
کاری ته‌تار نه‌یده‌زانی بڕوا به ته‌تار بکات یان نا، که له‌کاتێکدا هیچ
وه‌فاو په‌یمان لای ته‌تار ده‌ست ناکه‌وێت، ڕاسته مه‌رجه‌کان زۆر قورسن،
به‌ڵام له کۆتایدا هه‌ر خه‌لیفه خۆی فه‌رمانڕه‌وای ده‌کات!..
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌دا ئه‌وا گومانی تێدا نیه که هه‌ر
ده‌مرێت، بۆیه به‌و باره‌وه مایه‌وه خۆ به‌س نیه ژیان ده‌کات ده‌ژی!..
ئه‌گه‌ر خۆی ته‌سلیم بکات به هۆلاکۆ به‌س نیه ژیان ده‌کات!..
به‌ڵێ ژیانی زه‌لیلیه ... به‌ڵام هه‌ر ده‌ژی ژیان ده‌کات..!
ڕاسته له ناره‌حه‌تیدا ده‌بێت ... به‌ڵام خۆ ژیانه هه‌ر ده‌ژی!..
ڕاسته هه‌موو شتێك ده‌فرۆشێت بۆ خاتری شتێك زۆر که‌م.. به‌ڵام له کۆتایدا هه‌ر ده‌ژی ژیان ده‌کات!..
ده‌ی ژیانێك وابێت ده‌ردی برایانی هه‌ولێر ده‌ڵێن سندانم لێ دا که‌ی ئه‌وه ژیانه مردن زۆر له‌وه شهرافتمهندتره!..
هه‌رچه‌نده خه‌لیفه دوودڵ بوو له ته‌تار ، به‌هامان شێوه گه‌لی موسڵمانی به‌غدادیش هه‌ر هه‌مان دوو دڵی هه‌بوو له ته‌تار..
بانگه‌وازی جهیاد له‌و شاره‌دا زۆر که‌م بوو هه‌موو پێنان خۆش بوو که
گه‌مارۆی ته‌تار کۆتایی پێ بێت ڕێکهوهتن ڕوو بدات سێ ملیۆن خه‌ڵک ،
نه‌توانن به‌رانبه‌ر به سه‌د هه‌زار ته‌تاری بوه‌ستنه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر
خۆشه‌ویستی دنیا نه‌بێت، چی ناوێکی بۆ ئه‌دۆزیته‌وه چۆن شیکاری ده‌که‌یت ؟
زۆر خراپه‌کاری له به‌غداد زۆر بووبوو، هه‌ر جێگایه‌ك خراپه‌ی زۆر بوو
گومانی تێدا نیه ده‌بێت له ناو بچێت،( وإذا كثر الخبث فالهلكة قريبة)..
خه‌لیفه دوای چه‌ند کاتێکی کرد بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه، به‌ڵام هۆلاکۆ
کاتی نیه ئه‌و هه‌موو سوپایه ڕۆژانه به ملیۆنه‌ها دینار سه‌رف ده‌که‌ن،
گه‌مارۆکه له مانگی موحه‌ره‌می ساڵی (٦٥٦) هیجری بوو که به‌رانبه‌ره
له‌گه‌ڵ مانگی دووی واتا یه‌نایه‌ری ساڵی (١٢٥٨)زاینی ، دنیا زۆر سارد بوو
زستانێکی زۆر سه‌رما بوو ئه‌و ده‌مه، له‌سه‌رویی هه‌موویه‌وه هۆلاکۆ زۆر
موشتاق بوو بۆ ئه‌وه‌ی شاری گه‌وه‌ری جیهان ببینێت که به‌غداد بوو، که
به شاری جههره ناسرا بوو..
به‌ڵی هۆلاکۆ هیچ کاتی نه‌دا به خه‌لیفه بۆ ئه‌وه‌ی چاو ترسێنی
خهلیفهوخهڵکی ناوشار بکات ده‌ستی کرد به بۆردومانی شاره‌که، که‌یه‌ک
جار بوو ئه‌و شاره شتی وا ترسناك به خۆیه ببینێت،زۆر به‌ی ناوشاری
سوتاند!..
بۆردومان له سه‌ره‌تای مانگی سه‌فه‌ری ساڵی (٦٥٦)هیجری به‌رده‌وام بوو تا
چوار ڕۆژ، ئیبن که‌سیر شتیکی زۆر سه‌ر سورێنهر باس ده‌کات، له کتیبی
البدایه والنهایه ده‌ڵێت؛
ئه‌و رۆژانه‌ی که بۆردومانی شار ده‌کرا ته‌تار له ههموولاکانهوه
تیربارانی شاریان ده‌کرد، ئافره‌تێك له جارهیهکانی خه‌لیفه به‌ر تیری
ته‌ته‌ری ده‌که‌وێت که سه‌مای بۆ ده‌کات ده‌یه‌وێت خه‌لیفه دڵخۆش کات
ده‌م به خه‌نده‌ی بکات، که بینی له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه تیر دێته
ژووره‌وه خه‌لیفه به‌مه زۆر ترسی لێ‌نیشت په‌سه‌وانی زیاتر بۆ
باڵه‌خانه‌ی خه‌لافه‌ت دانا، نامه‌یه به تیره‌که‌وه بوو له‌سه‌ری
نوسرا بوو، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت ئه‌وا قه‌زاو قه‌دری خۆی
ئارادهکات.. ئه‌وی که سه‌رنجی منی ڕاکێشاوه ئیبن که‌سیر ئه‌مه باس
ده‌کات که‌چی هیچ کۆمێنتێکی له‌سه‌ر نه‌ووتوه، که به‌ڕاستی کاره‌ساته
له‌کاتی ئاواد، ڕاسته حه‌ڵالی خۆیه‌تی، ئه‌وه کاریکی سوروشتیه که مرۆڤ
حه‌زی له ئافره‌ت بێت، به‌ڵام له‌کاتی وادا ئاسته‌مه خه‌ڵکی بیری به‌لای
ئه‌وه‌دا بڕوات مه‌گه‌ر که‌سێك زۆر لا موبالات بێت!.. خه‌لیفه خه‌ریکی
سه‌ما بێت له‌گه‌ڵ جاریهکانیدا..
ئه‌ی ئه‌قڵ له کوێیه.. ئه‌ی حیکمه‌ت چی به‌سه‌ر هاتت؟
ئه‌میش ده‌قی ووته‌که‌ی ئیبن که‌سیره..
(يقول ابن كثير: وأحاطت التتار بدار الخلافة يرشقونها بالنبال من كل جانب،
حتى أصيبت جارية كانت تلعب بين يدي الخليفة وتضحكه، وكانت من جملة حظاياه،
وكانت تسمى عرفة، جاءها سهم من بعض الشبابيك فقتلها وهي ترقص بين يدي
الخليفة فانزعج الخليفة، وفزع فزعاً شديداً، وأحضر السهم الذي أصابها بين
يديه، فإذا عليه مكتوب: إذا أراد الله إنفاذ قضائه وقدره، أذهب من ذوي
العقول عقولهم، فأمر الخليفة عند ذلك بزيادة الاحتراز، وكثرت الستائر على
دار الخلافة)..
دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ماو خۆشی ژیان وه‌ك نان و ئاو هه‌وای لێهاتبوو
بۆ مرۆڤه‌کان نه‌ده‌کرا بێ سه‌ما بژین، ته‌نانه‌ت له‌کاتی جهنگدایشدا،
هه‌ر وه‌ك ئێستا که خه‌ڵکی ده‌ڵێت من ناتوانم بێ موزیك کار بکه‌م یان
خه‌وم لێ ناکه‌وێت ئه‌گه‌ر گوێم له مۆسقای ئارام نه‌بێت، چون ده‌بێت
ڕاگه‌یاندن ئافره‌تی سافیره کاری تێدا نه‌کات..هتد هه‌زاران شتی تر..
ئه‌مه که‌م ئه‌قلی خه‌لیفه ده‌رده‌خات که بانگه‌شه‌ی جه‌نگی نه‌کرد
له‌گه‌ڵ ته‌تار به‌ڵکو ووتی با پاسه‌وانه‌کان زیاد بکرێت،که جه‌نگ وا
گیشته ناو ماڵی خه‌لافه‌ت..( ولا حول ولا قوة إلا بالله)..
ته‌تار به‌رده‌وام هه‌ر بۆردومانی شاری به‌غدادی ده‌کرد ئه‌و چوار ڕۆژه تا
دیواره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد هه‌مووی ڕوخاو،خه‌لیفه کهبهمهی زانی
ئه‌ویش به ته‌واوه‌تی ڕوخا،واتا له مانگی سه‌فه‌ری ساڵی (٦٥٦)هیجری ،
دیاسانه‌وه ووتی چی بکه‌ین ؟
رووی کرده هاوه‌ڵه خاینه‌که‌ی ئه‌لقه‌می شیعی ووتی چاره چیه؟
له‌ووڵامدا پێ ووت خۆت بچۆ بۆلای هۆلاکۆ بۆ دانوستان...
موسته‌عسم و هۆلاکۆ
خه‌لیفه خه‌ڵکی نارد بۆ لای هۆلاکۆ که ده‌یه‌وێت دانیشتنی له‌گه‌ڵدا
بکات، هۆلاکو ئاگاداری کردنه‌وه که خه‌لیفه هات ده‌بێت گه‌وره پیاوان
وه‌زیره‌کان و زانایانی ئاینی ئه‌و شاره ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌کان
به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا بسه‌پێنرێت!..
خه‌لیفه ئه‌م زه‌لیلیه‌ی قوبۆڵ کرد به زۆر گه‌وره پیاوانی ئه‌و شاره‌ی
کۆ کردوه هه‌موویانی ئاماده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆلای هۆلاکۆی خوێن‌ڕێژ ،
له کاتێکدا ئه‌م له قه‌سری خه‌لافه‌ت دا پێشوازی له‌خه‌ڵکی سه‌رکرده‌کانی
هه‌موو جیهان ده‌کرد ئه‌وه‌تا به‌چاوی فرمێسکاویه‌وه ده‌بێت ئه‌م بڕوات
بۆلای هۆلاکۆ بکوژی ملیۆنه‌ها موسڵمان، ئه‌و سه‌ر شۆریه بۆ خۆی گه‌وره
پیاوانی تۆمار بکات!..
خه‌لیفه وه‌فدێکی گه‌وره‌ی پێك هێنا که بریتی بوون له حه‌وسه‌د که‌س له
زانا‌و خاوه‌ن بیره‌کانی ئه‌و شاره‌و له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیشی،به‌ڵێ
وه‌فده‌که نزیك بوونه‌وه له خێمه‌ی هۆلاکۆ ، به ترسه‌وه دڵیان له‌سه‌ر
ده‌ستیان بوو، ته‌تاره‌کان وه‌فده‌که‌یان ڕاوه‌ستان که بۆیان نیه
هه‌موویان بچن بۆلای هۆلاکۆ، به‌ڵکو ته‌نها ڕێگه‌یان به چه‌ند که‌سێك دا
که بریتی بوون له له حه‌ڤده که‌سه له‌وانه ئه‌لقه‌می شیعی له ناو
حه‌ڤده که‌سه‌که‌دا بوو، ئه‌وانی تر جیا کرانه‌وه به ناوی پشکنین ،
خه‌لیفه چوه لای هۆلاکۆ ، ئه‌وانی تر برانه جێگایه‌ك دوور له خه‌لیفه
هه‌مویانیان سه‌ربڕی واتا له حه‌وسه‌د که‌س ته‌نها حهڤدهکهس ده‌رچوو،
که هه‌موویان وه‌فد بوون بۆ دانوستان چوو بوون نه‌ك جه‌نگ!..
ئینجا خه‌لیفه زانی که هه‌موو خه‌ڵکه‌ی له‌گه‌ڵیدا هاتبوون کوژراون ئنجا
گومانی نه‌ما له بێ وه‌فای بێ په‌یمانی ته‌تار ، ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵی
بوون هه‌مووی خاوه‌ن هزر و خاوه‌ن پاره و خه‌ڵکی ئیداری سه‌بازی ووڵات
بوون، خه‌لیفه هیچی پێ نه‌کرا ئینجا هۆلاکۆ به لوت به‌رزی ته‌که‌بوری
خۆیه ده‌ستی کرد به بڕیار ده‌رکردن...
یه‌که‌م: له‌سه‌ر خه‌لیفه‌ی پێویست کرد که به خه‌ڵکی به‌غداد بڵێن :
هه‌موو چهکهککانیان دابنێن، ئه‌مه کارێکی ئاسان بوو بۆ خه‌لیفه چونکه
خه‌ڵکی ئه‌و شاره هه‌ر چه‌کیان پێ نه‌بوو تا دایبنێن، توانای چه‌ك
هه‌ڵگرتنیان نه‌مابوو له تاو خۆشه‌کانی ژیان وترسنۆکیان..
کاتێك ئه‌مریکا هاته ناو عێراق، ئاگاداری ههموولاکانی کردوه که ده‌بێت چهکهککانیان بده‌نه‌وه به ئه‌مریکا!
دووه‌م: ده‌بێت خه‌لیفه موسته‌عسیم بل لله هه‌موو کهنزو سه‌روه‌ت
وسمانی عه‌باسیه‌کان پیشانی ته‌تار بدات، وه چی توحوفیات، ئه‌رشیفی
خه‌لافه‌ت هه‌یه بیداته ده‌ست هۆلاکۆ، هه‌رچی که‌ره‌سه گران به‌هاکانی
ناو قه‌سری خه‌لافه‌ت بدرێته ته‌تاره‌کان ئاوان جه‌ڵدی بکه‌ن
سه‌رپه‌رشتایری بن، پاره‌ی بیتو لمال بدریته ده‌ست هۆلاکۆ!..
کاتێك ئه‌مریکا هاته ناوچه‌که هه‌رچی ئاسه‌واری کونی عێراقی هه‌یه
هه‌موویان دزی بێجگه له نه‌وت سه‌روه‌ت سامان، ئه‌و هه‌موو قه‌سره‌ی که
تاڵان کرا، نه‌یانهێش ببێته مۆزه‌خانه بۆعێراق، پاشان له ئه‌مریکا ،
به‌چه‌نده‌ها پیشهنگایی ئاسه‌وه‌ری کرایه‌وه که هه‌موو په‌یوه‌ست بوون
به عێراقه‌وه ، هه‌روه‌ها له ئه‌ڵمانیا له به‌رلین هه‌رچی ئاسه‌واری
سۆمه‌ریه‌کان بوو له بابل هه‌مووی دزرا له برلین کراوه به مۆزه‌خانه،
ئه‌ڵمانیا پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، پاشان له به‌ریتانا فه‌رنسا که
ماوه‌ی ئه‌وه نیه باسی هه‌رچی دزراوه‌کانی عێراق هه‌یه بیکه‌م، ئه‌وه
داده‌نێن بۆ باسێکی تر، به‌ڵام هه‌ر هاوشێوه‌ی هۆلاکۆ ئه‌وانیش هه‌رچی
سه‌روه‌ت سامانی عێراقه دزیان !..
سێیه‌م: وه هه‌ردوو کوره‌که‌ی خه‌لیفه کوژران، به‌ده‌ستی هۆلاکۆ
یه‌کێکیان به ناوی ئه‌حمه‌د که ناسرا بوو به (ئه‌بو عه‌باس) کوڕه‌که‌ی
تری به‌ناوی عه‌بدورحمان که ناسراو بوو به(ئه‌بو فهضل) هه‌روه‌ها
برایایهکی خه‌لیفه کوژرا به‌ده‌ستی ته‌تار براکه‌ی خه‌لیفه ناوی موبارك
بوو ناسرا بوو (ئهبولماناقیب) ،پاشان سێ خوشکی خه‌لیفه به جاریه بران
بۆ هۆلاکۆ له‌وانه ناویان (فاتیمه، خدیجه، مه‌ریم) ..
له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی سه‌دام کوژران به‌ده‌ستی
ئه‌مریکیه‌کان له ناویان عوده‌ی و قوسه‌ی بوو وهبراکهی سه‌دام به
هه‌مان شێوه کوژرا که ناوی به‌رزان بوو هه‌موو خانه‌واده‌ی سه‌دام
ده‌رکران بۆ ئوردن و ووڵاتانی تر درواسێ!..
چواره‌م : موئیهدی کوڕی ئه‌لقه‌می شیعی ، هه‌ڵسا به ناوسینی ناوی ئه‌و
پیاوه بازرگانه‌نی له عێراقدا بونن له‌گه‌ڵ هه‌موو زانایان ئه‌هلی
سونه، بۆ هۆلاکۆ تا هه‌موویان بکوژێت، کۆلاکۆ دڵی ئه‌لقه‌می نه‌شکاند
هه‌رچی زانایانی سونه‌ی به‌غداد هه‌یه له‌گه‌ڵ ماڵ‌و مندهڵهکانیان وه‌ك
به‌رخ سه‌ریان بڕین هه‌موویان به کۆمه‌ڵ ده‌خرانه ناو گۆڕ، هه‌ندێك له
گه‌وره پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه که سه‌ربڕان به ده‌ستی ته‌تار و شیعه
بریتی بوون له مامۆستای پایه‌به‌رزی خه‌لافه‌تی ئیسلامی (الشيخ محيي الدين
يوسف ابن الشيخ أبي الفرج بن الجوزي) که زانای سه‌رده‌می خۆی زۆر به‌ناو
بانگ بووه، هه‌رسێ کوڕه‌که‌ی که بانگه‌واز چی ماموستا بوون به‌ناوی(عبد
الله وعبد الرحمن وعبد الكريم) هه‌روه‌ها وه‌ك زۆرێك له میژوو نوسان
ده‌ڵێن هه‌موو سه‌رکرده کانی سوپا سه‌ربڕان له‌وانه( موجاهدین ئه‌یبه‌ك و
سلمان شاه) هه‌روه‌ها شێخی ئه‌دیبان و قوتبی زه‌مان (صدر الدين علي بن
النيار)پاشان هه‌رچی خهطیبهکانی مزگه‌وته‌کانی به‌غداد بوون هه‌موویان
سه‌ربڕان و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکیان فێری قورئان ده‌کرد به هه‌مان شێوه!...
گومان له‌وه‌دا نیه که له‌م ساڵه‌نه‌ی دوایدا به ده‌ستی شیعه‌کان
زۆربه‌ی زاناکانی سونه کوژران له سێداره دران به ده‌ستی صه‌دریه‌کان
له گه‌ڕه‌کی ثورة له به‌غداد، زیندانی ئه‌بوو غرێب پر کرابوون له هه‌لی
سونه جه‌ماعه..
هه‌موو ئه‌مانه خه‌لیفه بینی به چاوی خۆی، هه‌ر ژیانی ده‌کرد پێ خۆش بوو
بژی، بینی هۆلاکۆ له گه‌ڵ کوڕی ئه‌لقه‌می شیعه چیان ده‌کرد به خه‌ڵکی،
ئینجا هه‌ستی کرد به په‌یوه‌ندی هه‌ردوولایان که چه‌نده نزیك له
یه‌که‌وه ، به‌ڵام سودی نه‌بوو درنگ پێزانی.
پاشان له‌دوای ئه‌وه که ئه‌و پۆله زانایه‌و ئه‌و باقه خه‌ڵکه کوژران ،
هۆلاکۆ بڕیاری ده‌کرد بۆ سوپای ته‌تار هه‌رچی ده‌که‌ن له شاری به‌غداد
ئازادن، واتا شاری به‌غداد به سه‌روه‌ت خه‌ڵک و موڵکیهوه ئێوه
خاوه‌نینی، ده‌ست کرا به سوتاندنی به‌غداد زینا کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئافره‌تێك ئه‌گه‌ر ده‌ست سوپا بکهوتنیا، وه دزینی ئاڵتون زیو سه‌روه‌ت
سامانی خه‌ڵکی ، که‌وتنه کوشتنی خه‌ڵکی به‌غداد ئه‌وی که ههمجیته
ئه‌وان کردیان...
که‌وتبوونه گیانی خه‌ڵکی له ناوشاری به‌غداد هه‌روه‌ك دڕنده ئه‌و خه‌ڵکه‌یان دهکوشتو ده‌یان چه‌وساندنه‌وه..
ئه‌م بار‌و گوزه‌رانی شاری به‌غداد بوو(اللهم لا حول ولا قوة إلا بك)
ئا له‌م ڕوش باره ناهه‌مواره‌دا چه‌ند له سوپای موسڵمان هاتنه ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات کۆشش و جیهاد بکه‌ن له‌و شاره‌دا؟
چه‌ند له زانایانی موسڵمان، خه‌ڵکیان فێری دیندارو کرد له‌وشاره‌دا؟
چه‌ند له قوتابیان ئه‌و شاره هاتنه ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خه‌ڵکه‌که بده‌ن؟
به‌ڵێ به‌غدا و کابول، فه‌ڵه‌ستین ، کوردستان، خه‌ڵکی تێدا نه‌ماوه بێجگه ئه‌م خوێن رێژوو داوین پیسانه نه‌بێت..
له کوێن پیاوانی ئه‌م ئیسلامه..
کوا خالیدی کوڕی وه‌لید ؟
ئه‌ی موسنهی کوڕی حارس؟
کوا قعقای کوری عمری ته‌میمی؟
کوا نعمانی کوڕی مقڕن؟
کوان کوڕانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی؟
کوان نه‌وه‌کانی به‌درخانی گه‌وره؟
پیاو نه‌ماوه له‌م وووڵات شارانه؟
کوا ئازایه‌تی پیاوه‌تی له دڵی موسڵمانان؟
کوا سه‌ربه‌رزی عیزه‌ت؟
کوان ئه‌وانه‌ی به دوای به‌هه‌شت ده‌گه‌رێن؟
کوان ئه‌وانه‌ی له پێناوی خوای گه‌وره کوشش وخه‌بات جیهاد ده‌که‌ن؟
ئه‌ی کوان ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری له شه‌ره‌ف ئابڕوی خێزان‌و ماڵ منداڵیان و سه‌روه‌ت سامانیان ده‌که‌ن!؟
کوان؟!!
که‌س نیه..
به‌غداد درگاکانی کراوه بێ به‌رنگاری هیچ ماقاوهمهتێك، بێ ئه‌وه‌ی پیاوی
تیابێت، شێوه‌و روخساری پیاوی لێبووه، به‌س به پیاو حساب ناکرێن!
شاری ئیمام ئه‌بوحه‌نیفه و شافعی ، ئیمام ئه‌حمه‌د خاپور کرا، خه‌ڵکه‌ی خوێنی به هه‌در ڕۆشت..
شاری ڕاشیدیهی، که ساڵێك حه‌جی ده‌کردو ساڵێك جیهاد وا وێران کرا..
شاری معتهسیم که‌شاری عاموریه‌ی فه‌تح کرد له ووڵاتی ڕۆم وا داگیر کرا..
ئه‌وه‌ی که ته‌تار کردی مێشك ئه‌قڵ بڕوای پێناکات به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه..
ته‌تار ده‌ستی کرد به شوێن که‌وتنی خهڵکو له‌سه‌ر جاده‌کانی به‌غداد، له
هه‌موو میدانهکاندا که‌وته‌نه موسڵمان کوشتن، له هه‌موو ماڵێکدا،
له‌مزگه‌وتێکدا له کتێبخنهکاندا ته‌تار ده‌ستی کرد به خه‌ڵک سه‌ربڕێن،
له‌گه‌ڵ ئه‌ویش که موسڵمانان ده‌رگایان له‌سه‌ر خۆیان داده‌خست ،به‌ڵام
بێ‌ئاکام بوو هه‌ر ده‌چونه ماڵه‌کانیان، سه‌ری موسڵمانانیان ده‌بڕی، به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك موسڵمانان له ده‌ست ته‌تار ڕایان ده‌کرد به‌ڵام ته‌تار
هه‌ر به شوێنیانه‌وه بوون تا وای لێهات خوێن جۆگه‌ی به‌ست بوو له
گه‌ره‌که کاندا!..
ته‌تار به‌س خه‌ڵکی به هێزو شه‌ڕکه‌ریان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که
پهکوته بویایه و پیر بوایه به‌هێزو لاواز بوایه جیاوازیان نه‌ده‌کرد
له نێوانیاندا ، ته‌نانه‌ت ژن و منداڵیان، ده‌کوشت وه‌ك راغب سه‌رجانی
له‌باسی ته‌تار ده‌ڵێت پیاوێکی ته‌تاری چڵ منداڵی شیره خۆره‌ی کۆکردوه
له پێشه‌وه دایکهکهیانی ده‌کوشت دوای مندهڵهکان، واتا له‌سه‌ر جاده‌ی
به‌غدا چل منداڵ دایکیان له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کدا ده‌کوشتن، هه‌ر وه‌ك
چۆن موسڵمانانی غه‌زه ئێستا به‌ده‌ست ته‌تاره یه‌هودیه‌کانه‌وه
ده‌ناڵێن!..
ئه‌وانه دڵیان وه‌ك به‌رد وایه.. به‌ڵکو خراپتریش
رۆژ به‌ڕۆژ له‌و شاره ژماره‌ی کوژرهوهکان به‌رز ده‌بوووه، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سامناك..
رۆژان رۆشت نه رۆژیك نه‌دووان نه ده رۆژ هه‌ر کوشتنی موسڵمانان
به‌رده‌وام بوو، ته‌تار وا خه‌ڵکی ده‌کوشت که ده‌ی ویست هه‌موو شار
جینۆساید بکه‌ن...
ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته بێ ئه‌وه‌ی که‌سێك بجوڵێت بۆ جیهاد بۆ به‌رگری،
خه‌ڵکی وا بیر ده‌کردوه که ته‌تار هه‌رگیز شکست ناهێنن، به‌ڵکو هه‌رگیز
بریندار نابن، ئه‌وان هه‌رگیز نامرن!..
هه‌روه‌ك ئێستا که خه‌ڵکی خۆی به دیندار ده‌زانێت، به‌ڵام ناجوڵێت بۆ دینی خوا..
باشه ئه‌گه‌ر ده‌زانی خوا هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر قه‌برو قیامه‌تت پێ ڕاسته؟
ئه‌گه‌ر نوێژ‌و رۆژ و بۆ خوا ده‌که‌یت؟
ئه‌مانه که هه‌موو ده‌زانیت باشه بۆ ناجوڵێت بۆ به‌رزی دینی خوای گه‌وره..
رۆژانه گوێمان له چه‌ند که‌س ده‌بێت که ده‌ڵێت ئێمه ناتوانین
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مریکاو تاغوته‌کانی تر بوستینه‌وه، رۆژانه چه‌ند جار
گوێمان له‌وه ده‌بێت که‌ده‌ڵێن بابه ئه‌مریکا له کوێ ئێمه له کوێ،
هه‌ر هه‌مان ڕه‌وشی ته‌تاره دووباره ده‌بێته‌وه، مێژووی خۆی دووباره
ده‌کاته چه‌نده کوژرا له عێراق به‌ده‌ستی داگیر که‌ران که له عێراق
کوژاراوانی له ملیۆن تێپه‌رێ!..
وه ئه‌مانه هه‌موو خه‌لیفه‌ی عه‌باسی به‌چاوی خۆی بینی، خۆشی ئه‌و هه‌موو ئازاره له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ی چه‌شت..
خه‌لیفه ئاخۆ ده‌بێت بار‌و گوزه‌رانی چۆن بووبێت؟
له کاتێکدا کوڕی خهلیفهیهو له نه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سوڵتان خه‌لیفه گه‌وره‌ی عه‌باسیه‌کان..
کوڕی کوژرا..
برای به دیل گیرا..
خوشکه‌کانی به جاریه بران..
هه‌موو وه‌زیره‌کانی کوژران ،بێجگه ئه‌لقه‌می..
هه‌موو زانایان و پیاو چاکان و بازرگانی شار سه‌ربڕان..
هه‌رچی پاره‌ی خۆی بوو لێی سه‌ندرا..
هه‌موو پاره‌ی خه‌ڵکیش له‌ووڵاته‌که‌یدا به هه‌ده‌ر برا..
به هه‌زاره‌ها له به‌ر چاویدا کوژراو سه‌ربڕاو ته‌عدای ناموسی لێ‌کرا..
به‌ڵکو هه‌رچی جوانی شار بوو سوتێنرا په‌یته‌خت له جوانی خۆی لاچوو له شاره‌وه بۆ به وێرانه..
ته‌تار وه‌ك کوله چون خاکی به پیت و به‌ره‌که‌ت سه‌وزای ووشك ده‌کات به هه‌مان شێوه ته‌تار ئه‌و کاره‌ی کرد..
خه‌لیفه ئه‌مانه‌ی هه‌موو به چاوی خۆی بینی..
بیخه‌ره پێش چاوی خۆت ده‌بێت چه‌نده ئازاری پێکهیشتبێت چه‌نده ناره‌حه‌ت بووبێت..
داخۆ چه‌ند جار ووتبێتی خۆزگه هه‌ر نه‌بوومایه..( يا ليتني مت قبل هذا وكنت نسياً منسي)
داخۆ چه‌ند جار ووتبێتی پاره‌و سه‌روه‌ت سامان چی پێگه‌یاندم که هه‌موو له‌ده‌ستم ده‌رچوو..( ما أغنى ماليه.. هلك عني سلطانيه)
له‌وانیه به ده‌یان جار هاواری کردبێت خوایه بمگه‌ڕێنه‌وه با کاری
باشه بکه‌م ، به‌ڵام کات کۆتایی پێهات سه‌رنه‌که‌وت له تاقی
کردنه‌وه‌که..
لهوانیهیه بڵێت خۆزگه سوپام ئاماده کردیه ، خه‌ڵکیم فێری جهیاد
بکردایه بانگه‌وازی جیهادیان لێبدایه، یاخود قیمه‌تی ئه‌م ئیسلامه‌م له
به‌رچاوی خه‌ڵکی به به‌رزی ڕابگرتایه هه‌موو سه‌روه‌ت سامانی خۆیان به
قوربانی ئه‌م دینه بکردایه، خۆزگه وازم له هه‌موو یاری جاریهك
بهێنایه بۆ ئیسلام کرام بکردایه،خۆزگه هه‌موو چوار ده‌ورم خه‌ڵکی باش
بوونایه خه‌ڵکی باشم له چوارده‌وری خۆم کۆبکردایه‌ته‌وه، خۆزگه له
قه‌درو شه‌وکه‌تی زانایانم به‌رز بکردایه‌ته‌وه، هه‌زاره‌ها خۆزگه‌ی
تر....
خۆزگه ... خۆزگه... خۆزگه..
گومانی تێدا نیه ژیان ناگرێته‌وه بۆ دواوه، بۆیه باسی مێژوو بۆ ئێوه
ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانن گرنگی مێژوو چه‌نده، مێژوو وه‌ك خۆی سه‌یری
بکه‌ن، نه‌ك وه‌ك چیرۆک به‌سه‌رهات که نه‌توانن بیکه‌نه مه‌شخه‌ڵی ڕێگا
بۆ ڕوونککردنهوهی ژیانمان..
پێغه‌مبه‌ر ئازیزمان ده‌فه‌رمووێت (صلی لله علیه وسلم..)( روى أبو داود
وأحمد عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم
قال :إذا تبايعتم بالعينة (نوع من الربا)، وأخذتم أذناب البقر (العمل في
رعي المواشي)، ورضيتم بالزرع (رضيتم بالاشتغال في الزراعة، والمقصود عملتم
في أعمال الدنيا أياً كانت في وقت الجهاد المتعين) وتركتم الجهاد، سلط الله
عليكم ذلاً، لا ينزعه حتى ترجعوا إلى دينكم)
گرنگه خه‌ڵکی وانه‌ی لێوه‌ربگرێت هه‌ر که‌س خۆی سه‌رقاڵ کرد به ماڵی
دونیاوه ڕیبای حه‌ڵاڵ کرد ئه‌وا دووژمانی به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بن، ئه‌مه
پێویسته هه‌موو که‌س بیزانێت به ده‌سه‌ڵات دار‌و داد وه‌ر بێ
دادیشه‌وه...
گومان له‌ودا نیه که هه‌موو حه‌قێك ده‌بێت هێزێك بیپارێزێت..
له هه‌مان کاتدا ده‌بێت موسڵمان ئه‌وه بزانێت که حه‌ق داوا ناکرێت
به‌ڵکو وه‌ر ده‌گیرێت و ده‌سه‌نرێت، ده‌بێت له پێناویدا گران به‌هترین
سه‌روه‌تی له‌سه‌ر دابنێت، ئه‌ویش بریتیه له رۆح..
هه‌رکه‌س جیهاد وازلێبێنێت خوای گه‌وره زه‌لیلی ده‌کات..
ئێستای ئێمه‌ش زه‌لیلین کێ له‌سه‌ر ئه‌م ووته‌یه قسه‌ی هه‌یه با
بفه‌رموێت، ئێستای ئێمه له ساڵه‌کانی بیست سه‌ده‌ی پێش‌و ده‌چێت وه‌ك
جوله‌که‌کانمان لێ هاتووه هه‌ر که‌س هه‌ڵده‌ستێت شه‌قێکمان
تێهه‌ڵده‌دات!..
به‌داخه‌وه چونکه وازمان له کۆشش و خه‌بات هێناوه!..
کوشتنی خه‌لیفه..
خه‌لیفه له ماڵی خۆی ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی بینی هۆلاکۆ فه‌رمانی
ده‌رکرد که ده‌بێت خه‌لیفه بکوژرێت، که خه‌ڵکی به‌مه‌یان زانی زۆر
دڵگران بوون ، خه‌لیفه داوای کرد ئه‌گه‌ر بکوژن به شمشێر ئه‌وا موسڵمانان
دوای خوێنه‌که‌ی ده‌که‌ن، هۆلاکۆ نه‌عله‌تی خوای لێبێت، ووتی باشه به
شمشێر ناتکوژم به‌ڵکو ئه‌تخه‌مه ناوچاڵ ته‌نها سه‌رت به‌ده‌ره‌وه بێت به
به‌رد بکێشن به‌سه‌رتا تا ده‌مریت ، به‌ڵێ کردی، خه‌لیفه‌ی عه‌باسی
له‌وێدا کۆتایی به ژیانی هات، بووه کۆتا خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌کان..
کۆمه‌ڵێک ده‌ڵین خه‌لیفه‌ی به‌سه‌رو خوار هه‌ڵواسی بوو به‌وشێوه ده‌یان
کێشا به‌سه‌ریدا تاکو مرد، واتا به‌شه‌ق هه‌ڵیان ئه‌دا له‌سه‌ری وه‌ك تۆپ
،بۆیه ئه‌و کاره‌ی کرد تا موسڵمان بچوك بکاته‌وه هیچ قیمه‌تێك بۆ موسڵمان
دانه‌نرێت..(وإنا لله وإنا إليه را‌جعون)
ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌لیفه کوژرا رۆژی ده‌یه‌می داگیرکردنی بغداد بوو، واتا(14) سه‌فه‌ری ساڵی (656)هیجری بوو..
به‌ڵام به کوشتنی خه‌لیفه کاره‌ساته‌کان کۆتایی نه‌هات...
هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌دام له سێداره دارا به‌ڵام کاره‌سه‌ته‌کان هه‌ر کۆتای نه‌هات، به‌ده‌یان زاڵم‌و سته‌مکاری تر دروست بوونه‌وه..
چل رۆژ کوشتار خه‌ڵکی له‌شاری به‌غداد به‌رده‌وام بوو له‌و رۆژه‌وه‌ی که
به‌غداد گیرا تا جل رۆژ هه‌ر خه‌ڵکی ده‌کوژرا به به‌رده‌وام..
له‌شاری به‌غداد یه‌ك ملیۆن موسڵمان کوژرا له ماوه‌ی چل رۆژ له پیاو منداڵ‌و پیرو جوان !!..
له شاری به‌غداد ئه‌وه‌ی توشی کوشتار نه‌هات، بریتی بوون له‌خه‌ڵکه
نهسرانیهکهی ناو شاری به‌غداد یه‌ك که‌سیان لێنهکوژرا له‌و ڕه‌وه‌نده‌ی
مهسیحیهیی به‌غداد!..
وێرانکرنی کتێبخانه‌ی شاری به‌غداد...
له دوای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێك سه‌رقاڵ بون به تاوان و کوشتاری خه‌ڵکی
ناو به‌غداد، کۆمه‌ڵێکی تر له ته‌تار تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌مه
ئه‌و مانایه هه‌ڵ ده‌گرێت که بێجگه له وه‌ی ناحه‌ز بوون به موسڵمانان
به هه‌مان شێوه ناحه‌ز بوون به ژیار‌و شارستانیه‌تی موسڵمانان، گومانی
تێدا نیه که موسڵمانان سه‌روه‌ت سامانێکی زۆریان هه‌بوو له زانست و
زانیاره‌کانی سه‌رده‌م، هه‌روه‌ها زانستهکانی ڕه‌وشت و گشت
فه‌رهه‌نگه‌کانی ژیان، به ده‌یان هه‌زار له زانا به‌رهه‌م هاتووه له
هه‌موو بووهرهکانی زانست‌دا، له دین ژین‌دا.. وه ئه‌م هه‌موو
سه‌روه‌ریه‌ی بۆ خۆی تۆمار کرد بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا...
لای هه‌مووان ئاشکرایه که ته‌تار هیچ ژیارێکیان نه‌بوو، خاوه‌نی هێچ
شارستانیه‌تێك نه‌بوون ، خه‌ڵکێکی سه‌رسه‌رو خوێن ڕێژ بوون، خاوه‌نی بنچینه
بنه‌ڕه‌ت نه‌بوون، له باکوری چین سه‌ریان هه‌ڵدا له‌سه‌ر یاسایی دارستان
سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێنا، وه‌ك مێژوو نوسان ده‌ڵێن هیچ
ئاوادانیهکیان دروست نه‌کرد هه‌ر خه‌ریکی سوتاند و خراپه کاری بوون، کێ
بیستویه‌تی که ته‌تار خاوه‌نی داهێنان بوو بێت له خه‌ڵك کوشتن
به‌ولاوه!..
کۆمه‌ڵه‌ێك له ته‌تار ڕوویان کرده ناو په‌رتوكخانه‌ی به‌غداد، ئه‌و
سه‌رده‌مه ده‌ووڵه‌مه‌ندترین پرتوکخانه بوو له هه‌موو جیهاندا، هه‌موو
جۆره په‌رتۆکێکی تێدا کۆبووبوه، له زانسته شهرعێکان له هونه‌ر له
هۆنراوه،به هه‌مان شێوه له هه‌موو هونه‌ره‌کانی ژیان له‌وێ ده‌ست
ده‌که‌وت، هه‌ر له فیزیا مێژوو جوگرافیا،جه‌بر..هتد که کۆکراوه‌ی زانستی
(٦٠٠) ساڵی موسڵمانان بوو، گه‌وره‌ترین جۆره‌کانی زانستی له خۆی کۆ
کردبووه که هاوشێوه‌ی له دنیادا ته‌نها په‌رتوكخانه‌ی قورتوبه بوو له
ئه‌نده‌لوس، وه به‌داخێکی زۆره به هه‌مانشێوه له دوای بیست ساڵ
کتێبخانه‌ی قورتوبه سوتێنرا وه‌ك به‌غداد، هه‌رچی په‌رتۆك بوو سه‌رۆکی
قسیسهکانی نه‌سرانی له ئه‌نده‌لوس هه‌مووی سوتاند ناوی ئه‌و
قسیسه(کمبیس)بوو، ئه‌و هه‌موو ماندوییه چالاکیه که خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی
کرد ئه‌وان سوتاندیان، ته‌تار و نه‌سارا نه‌ك هه‌ر دژی ئیسلام بوون ،
به‌ڵکو دژی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی بوون.
ته‌تار چی کرد به پهرتوكخانهکه به‌غداد...؟
به ملیۆنه‌ها کتێبی ناو پهرتوکخانهکهیان ده‌رده‌هێناو ده‌یان خسته ناو
ئاوی دیجله، هه‌موو په‌رتوکی گرانبه‌ها، وه هه‌موویان په‌ڕه په‌ڕه
ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی باش بتوێته‌وه له ناو ئاوه‌که‌دا...!
خه‌ڵکانێك وا هه‌ستیان ده‌کرد ته‌تار هه‌موو په‌رتوکه‌کان ده‌به‌ن بۆ
ووڵاتی خۆیان یان بۆ پهیتهختهکهیان قۆراقۆرم، له ڕاسیتدا چونکه
ئه‌وان له سه‌رده‌می منداڵی ژیاریان بوون ، شهرستانیهتهکهیان زۆر نوێ
بوو ده‌بوو سود له هه‌موو زانسته وه‌ر بگرن ، به‌ڵام ته‌تار گه‌لێکی زۆر
هه‌مه‌جی بوون،ته‌نها به دوای خواردن خواردنه‌وه‌کاندا وێڵ بوون، وه‌ك
ئاژه‌ڵ ژیانیان ده‌کرد، ئاواتیان خراپ کردن وتێكدان بوو نه‌ك ئاواده‌ن
کردنه‌وه..
هه‌رچی توانا ماندوو بوونی ئه‌و پینسهد ساڵه‌ی موسڵمانان بوو خاریه ناو
ئاوی دیجله، هه‌موو ئاوه‌که له ڕه‌نگی کتیبکاندا ڕه‌ش بوو، ته‌نانه‌ت
ده‌گێڕنه‌وه که له جێگایه‌كه‌وه بۆ جێگایه‌ك به سه‌ر به‌رگی
کتێبه‌کاندا ده‌په‌ڕینه‌وه!!!..
گه‌وره‌ترین تاوان بوو به حه‌قی موسڵمانان، به‌ڵکو به هه‌موو مرۆڤایه‌تی..!
به هه‌مان شێوه له هه‌موو جێگاکانی تر دنیا ئه‌مه دووباره بۆ ته‌وه
له‌گه‌ڵ موسڵمانان له کاتی ڕوخاندنی ئه‌نده‌لوسدا به ملیۆنه‌ها په‌رتوک
سوتێنرا له مه‌یدانێکی شاری غهرناطهدا ، به‌ده‌ستی نهسرای ئیسپان
فه‌رنسا کرا.. هه‌ر هه‌که‌س ده‌یه‌وێت شاره‌زابێت با بگڕێته‌وه بۆ مێژووی
ئه‌نده‌لوس له نوسینی به‌نده‌یه هه‌ر له ده‌ریایی نووردا بڵاو
کراوته‌وه...
پاشان په‌رتوکخانه‌ی طرابلس و دیمه‌شق سێ ملیۆن په‌رتوکی تێدا سوتێنرا،هه‌ر به ده‌ستی نهسرای ناوچه‌که!..
به هه‌مان شێوه دیسانه‌وه له کتێبخانه فه‌له‌ستین ، له ئه‌سقه‌لان
،غزه، قودس که به سه‌دا هه‌زار پهروك له‌ویشدا سوتێنران به‌ده‌ستی
نهسراکان..
له سه‌رده‌می نوێ‌دا له سه‌ده‌کانی نۆزده‌دا که ووڵاتانی ڕۆژئاوا هاتنه
ناو ووڵاتانی موسڵمان داگیریان کرد، ئه‌مجاره سیاسه‌تی خۆیان گۆڕی،
هه‌رچی په‌رتووکی موسڵمانان بوو دزیان، بردیان بۆخۆیان، ته‌نانه‌ت ئه‌ونده
سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی له زانستهکانی سه‌رزه‌وه‌ی له زانکۆکانی ئه‌وروپا
هه‌یه ئه‌ونده لای موسڵمانان ده‌ست ناکه‌وێت..!
هه‌ر له‌م سه‌رده‌می نوێشمان دا که ئه‌مریکا نهوچهکهی داگیر کرد
سیاسه‌تێکی نوێ گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ووزه‌کانی ئێمه به‌گه‌ڕ بخات بۆ
خۆی، هه‌رهه‌مان دزی زانستی جاره‌نه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تر، هات
هه‌رچی ئاستی خه‌ڵکه‌که‌یه به‌رزی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاکه‌ی به
سه‌ر خه‌ڵیدا ساغ بکاته‌وه، ئه‌م جۆره داگیر کردنه له سه‌روه‌ت سامان
تازه ترین مۆدیل بوو، به‌هه‌مان شێوه که هاوپه‌یمان هاتنه شاری
به‌غداد ، که‌رکوك، شاره‌کانی تری عێراق..هه‌رچی ده‌ست نوسی کۆن بوو، دزیان
بردیان بۆ خۆیان،که پیانزانرا هه‌ندێکیان گه‌ڕاندیانه‌وه...
پاشان ته‌تار ڕویان کرده ناو شار هه‌رچی خانوو بینایه‌کی جوان بوو
هه‌موویان ڕوخاند ئه‌وه‌ی که بۆیان برا بردیان ئه‌ویشی که نه‌یان توانی
هه‌موویان سوتاند، له هه‌موو ماڵه‌کانی شار دووکه‌ڵ و خۆڵ غوبار به‌رز
ده‌بووه...
چل رۆژ ئه‌م ڕه‌وشه به‌رده‌وام بوو له شاری به‌غداد به ته‌واوه‌تی،
هه‌موو شه‌قامه‌کانی شار پڕ بوو له لاشه‌ی مرۆڤ، شۆسته‌کان هه‌مووی سور
بوو بوون به خوێن، له‌و شاره‌دا بێ ده‌نگێکی ته‌واو باڵی ڕاکێشا بوو به
سه‌ر شاردا، که‌س بۆی نه‌بوو هاتوچۆ بکات، ته‌نها ده‌نگی قاقای ته‌تار له
شه‌قامه‌کانیه‌وه ئه‌هات نه‌ڕه‌یان ده‌هات، ده‌نگی منداڵانێک لێره‌و له‌وێ
ده‌هات یان ئافره‌تانێك که هه‌موو شتێکیان له‌ده‌ست دابوو...!!!
له دوای چل رۆژ که شار بۆنی لێ ده‌هات نه خۆشی سیل و طاعون که‌وته نێو
خه‌ڵکی، هۆلاکۆ له ترسی ئه‌وه‌ی سوپاکه‌ی توش نه‌بێت فه‌رمانی ده‌کرد بۆ
ئه‌و ملیۆنه لاشه‌یه‌ی که کوژرا بوون، فهرمهنهکهی بریتی بوو له ...
یه‌که‌م : ده‌رچوونی سوپای ته‌تار له ناو شاری به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی تۆشی
ئه‌و نه‌خۆشیانه نه‌بن ، بکشێنه‌وه بۆ کوردستان سوپای ته‌تار له‌وێ
نیشته جێ ببێت..
به‌هه‌مان شێوه له دوای داگیر کردنی شاره‌کانی عێراق سوپای ئه‌مریکا
هێزه‌کانی خۆی کشاندهووه بۆ ده‌روه‌ی شار بۆ ناوچه‌کانی کوردستان،به‌گشتی
بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان!!..
دووه‌م: له دوای ئه‌و چل رۆژه فه‌رمانی ئه‌مانی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد
که هیچ که‌س ناکوژرێت به هه‌مه‌جی هه‌روا، به‌ڕاستی ئه‌مانی دانێ هه‌تا
موسڵمانان، له ژێر زه‌مینه‌کاندا و بیره‌کان و گۆڕه‌کان ده‌ربچن و
مردوه‌کانیان بشارنه‌وه، به هۆکاری ئه‌و کوشتاره‌ی موسڵمانان که ملیۆنێك
خه‌ڵک بوون هه‌موو ژینگه که تاکو دیمه‌شق گۆڕان خه‌ڵکی توشی نه‌خۆشیه
کوشنده‌کان بوون، نه‌خۆشی جیاوازی نێوان ته‌تار و موسڵمانان ناکات بۆیه
هۆلاکۆ ویستی کۆتایی به‌و هه‌موو لاشه‌یه بهێنێت که‌له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی
به‌غداد بوون، له ڕیگایی موسڵمانه‌کانه‌وه ، هه‌موو لاشه‌کان تێکچوو
بوون زۆر به ئاسته‌م خه‌ڵکی مردوه‌کانی خۆیانیان ده‌ناسیه‌وه..
هه‌ر که‌س ده‌گرا له لاشه‌یه‌ك یان باوکی بوو،یان دایکی ، یان منداڵه‌که‌ی یان خوشکی یاخود براکه‌ی ...!
به‌ڕاستی زۆربه‌ی موسڵمانان به نه‌خۆشی کوشنده‌کان مردن له‌دوای ئه‌و
کاره‌ساته‌ی که ڕوویدا.. ئیبن که‌سیر ئاماژه‌ی پێکردوه، به هۆکاری
شاردنه‌وه‌ی لاشه‌ی مردووه‌کان بوو ئه‌وه ڕوویدا...
(يقول ابن كثير رحمه الله: ومن نجا من الطعن لم ينج من الطاعون!!)
دیسانه‌وه کاره‌ساتێکی تر ڕوویکردوه به غداد که هه‌زره‌ها موسڵمانی کوشت، به‌هۆکاری نه‌خۆشی، (ولا حول ولا قوة إلا بالله.)
له سه‌رده‌مه‌ی نوێ سه‌ده‌ی بیست و بیستویه‌که‌دا به هۆکاری جه‌نگی
ئه‌مریکاو عێراق ، ژینگه‌ی ناوچکه و عێراق به تایبه‌تی خراپ بووه،
بێجگه له‌و هه‌موو چکه‌ی که له شاره‌کان به‌کار هات وه‌ك فسفۆر ،
ناپاڵمی هێشووی (عنقودی)هتد، که ئێستا له زۆر به‌ی عێراق منداڵه‌کان به
که‌م ئه‌ندامی له دایك ده‌بن، بێجگه له‌و هه‌موو وهرههمو سهرهطانهی
خه‌ڵکی تووشی بووه له‌عێراق، ئه‌مه هه‌ر به هۆکار هاتنی ئه‌مریکا بوو
بۆ ناوچه‌که..!
سێیه‌م: له‌دوای ئه‌وه‌ی که ته‌تار ده‌سه‌ڵاتی ته‌وای گرت به‌سه‌ر شاری
به‌غداد دا ههڵاسا ئه‌نجومه‌نێکی دروست کرد له ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیان
به ناوی (مجلس الحکم) به‌م شێوه فهرمانڕهویان ده‌کرد بۆ ماوه‌یه‌کی
کاتی ،ویستیان ده‌سه‌ڵاته‌که بگڕێنه‌وه بۆ خاڵکی ناوچه‌که ، ئه‌و بوو
موئه‌یه‌دی کوڕی ئه‌لقه‌می شیعی کرایه ده‌سه‌ڵات داری ئه‌و ووڵاته،
به‌ڵام له‌ژێر چاودێری ته‌تاردا، بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو ، پاشان له
لایه‌ن سه‌ربازانی ته‌تاری زۆر گاڵته به ئه‌لقه‌می ده‌کرا، ته‌نانه‌ت
بچوکترین سه‌رباز پاڵی پێوه ده‌نا له ناو قسهری فه‌رمانڕه‌وای ووڵات دا
ئه‌وه‌نده سوك بچوك کرابووه، ئه‌و کاسهکانهی که وایان لێ ده‌کرد هه‌موو
سه‌ربازی ساده بوو که‌س ناوی نه ده‌زانین، ته‌نانه‌ت هۆلاکۆ ناوی ئه‌و
سهربازهنهی نه‌ده‌زانی ئه‌وه‌نده دوور بوون له خودی هۆلاکۆوه...
مێژوو نوسان ده‌گێڕنه‌وه...
جارێك ئه‌لقه‌می شیعی به‌سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌گڕا له شاری
به‌غداد، له ناکاو سه‌ربازێکی ته‌ته‌ری دارێکی کێشا به ئه‌سپه‌که‌ی
ئه‌لقه‌می ، ئه‌و سه‌رداری وولاته‌ی خسته خواره‌وه،ئافره‌تێک چاوی لێوه
بوو پێ ووت: ئه‌وه نه‌وه‌کانی عه‌باسیش ئاوا ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ
ده‌کردی؟!!..
(وقد رأته امرأة مسلمة يركب على دابته، وأحد الجنود التتر ينتهره ليسرع
بدابته، ويضرب دابته بالعصا.. وضع مهين جداً لحاكم بغداد الجديد.. فقالت له
المرأة المسلمة: أهكذا كان بن‌و العباس يعاملونك؟!..)
دیاره ئه‌و ئافره‌ته زانیویه‌تی که ووزیری پێشوو خاینه خۆفرۆش بوو،
له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا له ناو ده‌ووڵه‌تی عه‌باسیه‌کان که‌سایه‌تی ناودار بوو
ده‌سه‌ڵاتی دووهه‌می هه‌بوو خه‌ڵکی گوێ بۆ ده‌گرت که‌چی ئێستا سه‌رشۆڕ و
زه‌لیله، گوێ له‌و ئافرته موسڵمانه بوو ئه‌و ووته‌ی پێ ووت، هاته‌وه
بۆ جێگایی خۆی له خه‌فه‌تان ده‌رگایی له‌سه‌ر خۆی داخست، زانی بوووه به
ده‌سه‌ڵات داری به‌غداد، به‌ڵام پاش وێرانکردنی شار و کوشتنی خه‌ڵکه‌که‌ی
،بۆیه تاچه‌ند ڕۆژ دیار نه‌ما هه‌ر له مه‌ڵه‌که‌ی خۆیدا له تاو بێ
شه‌رمی و سه‌رشۆڕی خۆی گیانی ده‌رچوو به هه‌لاکه‌ت ڕۆشت، هۆلاکۆ گه‌ڕاوه
بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی تر دابنێت له جێگایی ئه‌لقه‌می، که‌سی سوك
خۆ فرۆشی له‌و ئهلقهمیانه زیاتر ده‌ست نه‌که‌وت بۆیه ناچار کوڕه‌که‌ی
ئه‌لقه‌می خرایه‌وه جێگایی باوکی، ڕووداوێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر ڕوو ده‌دات
که له (شذارات)دا باس کراوه ده‌ڵێن که هۆلاکۆ دێته‌وه
به‌غداد..ئافره‌تێك مێرده‌که‌ی و مندهڵهکانی وخانوهکهی به ده‌ستی
ته‌تار کوژراو و ڕوخێنراوه نه‌عله‌کانی خۆی دائه‌که‌نێ بۆ هۆلاکۆی فڕێ
ئه‌دات هه‌رله‌وێدا ئه‌و ئافره‌ته ئه‌کوژرێت، واتا له ساڵی (٦٥٦) هیجری
دوو ڕۆژ دوای مردنی کوڕی ئه‌لقه‌می ئیتر هۆلاکۆ ناگه‌ڕێته‌وه به‌غداد
ده‌چێته ئێران داده‌نیشێت هه‌ر له‌وێوه فه‌رمان بۆ سوپاکه‌ی
ده‌رده‌کات..!!!
گومان له‌ودا نیه ئه‌وانه‌ی که له مجلیسی حوکمی ته‌تاری ئاماده بوون زۆرێك له کاربه‌ده‌ستانی موسڵمانان شیعه‌کان بوون ...
له‌دوای هاتنی ئه‌مریکا بۆ عێراق هه‌موو ده‌زانن که مجلیسی حوکم دروستکرا
له عێراق که بازنه‌یی بوو، دوای له کۆتایدا شێعه‌کان کرانه سه‌رۆك
وه‌زیران له‌وانه که هه‌ر له نه‌وه‌ی ئه‌لقه‌می بوو به‌دوای
یه‌کدا(عه‌لاوی ، جعفری، مالکی) هه‌رسێکیان شیعه بوون!!
پاشان که هه‌موو له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ماڵی خۆمانه‌وه بینیمان
که (جۆرج ده‌بلیو بۆش) هات بۆ عێراق وه‌ك چۆن ئافره‌ته‌که ناعلهکانی
کێشا به هۆلاکۆدا، به‌هه‌مان شێوه مێژووی ئه‌وه‌ی دووباره
کردوه(منتهزر زه‌یدی) هه‌ردوو تاکه پێڵاوه‌که‌ی کێشا به بۆش دا،به‌ڵام
ئه‌و خۆش به‌ختانه به‌ربوو له‌دوای چه‌ند مانگێك زیندان...!!!
با بگه‌رینه‌وه بۆلای ته‌تار..
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا که کوڕی موئهیهدهین کوری ئه‌لقه‌می شیعی کرایه
فرمانداری به‌غداد داوی چه‌ند مانگێك ئه‌ویش گیانی ده‌رچوو به هه‌لاکه‌ت
چوو واتا ساڵی(٦٥٦)هیجری...!!
بڕوا بکه‌ن هه‌ر که‌س به دوای مردن بگه‌ڕێ مردن خۆی لێ ده‌شارێته‌وه!!
هه‌ر که‌س ده‌ست به دنیاوه بگرێت مردن زوو رووی تێده‌کات له ناو ده‌چێت..
خه‌لیفه به‌دوای دنیا ده‌گه‌ڕا.. له‌ناو چوو
ووزیرهکهی به‌دوای دنیادا وێڵ بوو.. له‌ناوچوو
کوڕی وه‌زیره به‌دوای دنیا ویڵ بوو ... ئه‌ویش به هه‌لاکه‌ت چوو
خه‌ڵکی به‌غداد به‌دوای ژیاندا سه‌رقاڵ بوون ئه‌وانیش له ناو چوون
هه‌روه‌ك سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت...
(رواه الترمذي وقال صحيح عن عمرو بن عوف رضي الله عنه : فو الله ما الفقر
أخشى عليكم، ولكني أخشى أن تبسط الدنيا عليكم كما بسطت على من قبلكم،
فتنافسوها كما تنافسوها، فتهلككم كما أهلكتهم)..
هه‌واڵ گیشته هه‌موو دنیا که خه‌لافه‌ت ڕوخا به‌غداد گیرا..
له‌وانه‌یه له مێژوودا باسی به‌غداد کرابێت له جوانی گرنگی
ستراتیژیه‌تی ئه‌وه شاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به‌لای منه‌وه گرنگه که
خه‌لیفه کوژرا و خه‌لافه‌ت نه‌ما موسڵمانان بێ خه‌لیفه و خه‌لافه‌ت
مانه‌وه..!!!!
واتا کارهستهکه لێرده‌دایه که خالافهت ره‌مزی ده‌سه‌ڵاتی ئومتێکه
که روخا واتا ده‌سه‌ڵاتی ئومتێکه به ته‌واوه‌تی ڕوخاوه، بۆیه
کاره‌ساته‌که زۆر له‌وه گه‌وره‌تر که ئێستا به مێشکماندا خه‌یاڵی بۆ
ده‌که‌ین، هۆکار چیه ئێستایش موسڵمانان له‌مسه‌ری ده‌ریاوه تا ئه‌وسه‌ری
ئه‌نده‌نوسیا ناتوانن قسه‌یان بکه‌ن به‌یه‌ك ،هۆکاره‌که‌ی به بۆچوونی من
ئه‌وه‌یه که ره‌مزی خه‌لافه‌ت له ناو چووه به‌راستی ئه‌مه کاره‌ساته
گه‌وره‌که‌یه ، که موسڵمانانی زۆر مێشك فراوان نه‌بێت هه‌ستی پێنکات..!
به‌ڕاستی کاره‌ساته که خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له‌سه‌ر زه‌وه‌یی نابینرێت ،
خه‌لافه‌ت که‌س هه‌وڵی بۆ نادات، که ئه‌مه هه‌موو عوله‌مایانی سهلف
له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌ك ده‌نگن که تا دارئیسلام دروست نه‌که‌یت فه‌رزی
کیفیه،ده‌بێت موسڵمانان له کۆشش وخه‌باتدا بن بۆ هێنانه‌وه‌ی
خه‌لافه‌ت،هه‌ندێك هه‌ر پێیانوایه فه‌رزی عینه واتا پێویسته هه‌موو کار
بکه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت...
خوای گه‌وره بکات که خه‌لافه‌ت بگرێنته‌وه ئێمه بیبینین،له‌سه‌ر مهنهجی سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر بێت(صلی لله علیه وسلم)
(نسأل الله عز وجل أن يجمع المسلمين تحت خلافة واحدة على منهاج النبوة) امین
سه‌دام وئه‌مریکا
خه‌ڵکانێك وا هه‌ست نه‌که‌ن ئه‌م به‌رگریه له سه‌دام به‌ڵکو بهرورده له نێوانی خراپ و خراپتر...
هیچ که‌سیك نکوڵی له‌سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناوچووی عێراق ناکات، که
سه‌رده‌مێكی دیکتاتۆری و که‌ئابه بوو ، دڵی خه‌ڵکی خه‌مبارو ناڕه‌حه‌ت
بوو.گه‌لی عێراق به‌گشتی زۆرێك له قوربانی له ڕووی جه‌سته‌یی و سه‌روه‌ت و
سامان و ئازادیه‌وه درا، عێراق حوکمی ده‌کرد به ئاگرو ئاسن، ئه‌مه‌ش
هه‌موو خه‌ڵکی عێراقی گرتبوه‌وه به کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌وه. چه‌ند
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌موو دڵ خۆش بوون به‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
طاغوتهو ئه‌و سته‌مکاره له‌ناوچوو.
زۆرێك هه‌ستمان ده‌کرد به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر صدام له‌ناو بچێت ئیتر کۆتایی
تراژیدیهکانه ئه‌گه‌ر چی به‌ده‌ستی ئه‌مریکیه‌کی داگیرکه‌ریش بێ!.
زۆرێکیش له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران ئێستا لاوه‌کانیان ئاواته‌خوازن که
وه‌کو گه‌لی عێراقی ئه‌مه‌ریکا بێت و له ده‌ستی حوکمه زاڵمه‌کانیان
کۆتای‌یان بێت و ده‌سه‌ڵاتێك و سیسته‌مێکی دیموکراسی له سه‌ر بنه‌مای
هه‌ڵبژاردنێکی نه‌زیهانه دابمه‌زرێت، به‌وه کۆتای بێت به‌و حوکمه
زاڵمه‌ی که‌له وڵاته‌کانیاندایه.
زۆرجار له وڵاتانی ئێمه‌شدا مامۆستای ئاینی و پیاو چاکان و خه‌ڵکی به‌گشتی
ده‌ستیان بڵند ده‌کرد به‌وه‌ی ئیتر نه‌جاتمان بێت له‌ده‌ست ئه‌و حوکمه
دیکتاتۆریانه به‌تایبه‌تی له عێراقدا، ئاواتمان بوو که خۆمان قیادی
خۆمان هه‌ڵبژێرین و ڕابه‌رو پێشه‌نگی خۆمان هه‌بێت و چاومان له‌ده‌ستی که‌س
نه‌بێت، هه‌مووشمان هه‌ستمان ده‌کرد که سوپای ئه‌مه‌ریکی سوپایه‌کی
هاوڕێیه‌و هاتووه بۆ یارمه‌تی خه‌ڵکی له‌تاو زوڵم و زۆری صدام ئاواتمان
بوو که سوپای نه‌جاتده‌ری ئه‌مریکی بێت بۆلامان.
من به‌لامه‌وه سه‌یر نه‌بوو که خه‌ڵکی پێیان خۆش بوو که صدام حسین
له‌ناوبچێت خۆمان له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ژیاوین و ئه‌زانین که چه‌نده
سته‌مکارو خراپه‌کارو مرۆڤ کوژ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی سه‌رسام کردووه
ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی خراپه‌کاریه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نابینێت و که سه‌د
به‌رابه‌ره..به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی عێراق ئه‌نجامی داوه، نامه‌وێت
لێره‌دا باسی ئه‌وه بکه‌م که سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌مه چۆن بووه وهلهکوێوه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م چه‌ند ساڵای که ئه‌مه‌ریکا
عێراقی داگیرکرد ئه‌مه‌وێت شیکاریه‌ك بکه‌م له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌که.
خۆمان به‌چاوی خۆمان چیمان بینیووه وه چاودێرانیش چی‌یان بۆ باس کردووین
وه ئه‌م ئه‌زمونه‌ی که ئێستا هه‌یه بیکه‌ینه ئه‌زمونێك بۆ داهاتوومان
وه ئه‌نجامه‌که‌ی ئێستاشی بزانین، باش بزانین ئێستای گه‌لی عێراق
به‌کوردو عه‌ره‌ب و که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تریه‌وه له‌دوای چه‌ند ساڵ
هاتنی ئه‌مه‌ریکا له‌چ بوار‌و ڕه‌وش و ئاستێک‌دا ده‌ژین، له ده خاڵدا
شیکاریهکهتان بۆ ده‌که‌م هیوادارم خه‌ڵکانی هزرڤان سیاسیه‌کان لێی
ڕابمێنن، وه ئه‌گه‌ر کرا وه‌ڵامیك وه‌ده‌ست گه‌ل و میلله‌ت بکه‌وێت.
یه‌که‌م: ئه‌وه‌نده‌ی که له‌گه‌لی عێراقی کوژراوه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند
ساڵه‌دا که هیچ که‌س ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره به مێشکیدا نه‌هاتووه
بیروبۆچوونی به‌لایدا نه‌چووه، له‌دوای ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیمان کرد به
بنکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی گه‌ڕانی ئینگلیزی
(ORB)
که ژماره‌ی کوژراوانی عێراقی به‌گشتی له‌مانگی چواری..
(٢٠٠٣) تاکو مانگی هه‌شتی(٢٠٠٧) ملیۆنێك و سی و سێ هه‌زار که‌س کوژراوه،
ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت،
چونکه ڕۆژانه ده‌بینین که شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه که چه‌نده
کوژراو هه‌یه له عێراقدا هه‌ر ئه‌و بنکه‌ی لێکۆڵینه‌وه ئینگلیزیه
ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی که به فیشه‌کی ئه‌مه‌ریکی کوژراون (٤٠٪) مردووه‌کان پێك
دێنێت، هه‌روه‌ها (٨٪)ی مردووه‌کان له‌ڕێگای بۆردومانی فڕۆکه‌وانی
ئه‌مریکایه‌وه کوژراون، ئه‌م ژماره‌یه زۆر ترسناکه هه‌رگیزاو هه‌رگیز
له‌سه‌رده‌می صدام دا به‌درێژای ئه‌و ماوه زۆره‌ی که فه‌رمانڕه‌وا بوو
ئه‌وه‌نده خه‌ڵکی نه‌کوژرابوو هه‌موومان تاوانه‌کانی صدام مان
له‌به‌رچاودایه که‌له ڕۆژێکدا (٥٠٠٠) خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیاباران کرد،
به‌ڵام ههرگیزو هه‌رگیز ناگات به‌و ژماره گه‌وره‌یه‌ی که ملیۆنێکه
له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا که ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامی داوه؟
وه‌ڵام داوا ده‌کرێت له‌وانه‌ی که ئه‌مه‌ریکا به هاوپه‌یمان ده‌زانن.
دووه‌م: ڕێکخراوی (هیومان ڕایتس وتش) له ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵیت له عێراق
له‌ساڵی (٢٠٠٨)دا ژماره‌ی گیراوه‌کان له زیندانه‌کانی عێراقدا ئه‌وه‌ی که
سوپای داگیرکه‌ری ئه‌مه‌ریکی گرتوونی که سه‌ربه هێزی به‌رگری عێراقین
خۆی ئه‌دات له (٢٤٠٠٠)گیراو، ئه‌م ژماره‌یه ته‌نها گیراوانی
ساڵی(٢٠٠٨)تن.
کێشه‌که له‌وه‌دا نیه که ئه‌مانه به‌س گیراون، به‌ڵکو کێشه
له‌وه‌دایه که ده‌زانین چی کراوه به گیراوانی زیندانی ئه‌بو غرێب وه
چۆن ئابڕوو که‌رامه‌تی خه‌ڵکی موسوڵمانیان به‌زاندووه، ئه‌م ڕاپۆرته
هه‌موو ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپای هه‌ژاند که‌چی هه‌ر به‌بای خه‌یاڵی
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا نه‌هات که هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا.
سێیه‌م: ژماره‌ی ئاواره عێراقیه‌کان خۆی ئه‌دا له (٨،٤)ملیۆن ئاواره‌ی
عێراقی که ئه‌مه به‌هه‌مان شێوه ڕێکخراوی مافی مرۆڤ (هیومن ڕایتس وتش)
له ڕپۆرتێکی دیکه‌یدا ده‌ڵێ دوو ملیۆنی ئه‌و ئاوارانه له ده‌ره‌وه‌ی
سنوره‌کانی عێراقدان واته له وڵاتانی سوریا‌و ئوردون دان که‌ئه‌مه خومسی
دانیشتوانی عێراق ده‌کات، بێجگه له‌و هه‌موو کوژراوه ئه‌م هه‌موو
ئاواره‌یه ده‌بینین له عێراقدا که داهاتووی هه‌موویان داهاتوویه‌کی
ترسناکه له ئابوریه‌کی وێراندا ده‌ژین، زۆربه‌ی زۆری منداڵه‌کانیش
خێزانه‌کانی خۆیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها ئاماری یونسێف له‌باسی ئه‌و
کوشتاره دڕندانه‌ی که له عێراقدا کراوه هۆکاره‌که‌ی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
که چوار تا پێنج ملیۆن منداڵی هه‌تیوو هه‌بێت له ملیۆن و نیوێك بێوه‌ژن،
که هه‌رچه‌نده ئه‌م ژماره‌یه به‌ڕاستی نه‌هاتووه چونکه ئاماره‌کانی
تری عێراق ده‌ڵێت نزیکه‌ی سێ ملیۆن بێوه‌ژن هه‌یه له عێراقدا.
ئایا کێ به‌رپرسه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو بێوه‌ژن و ههتیوانهدا؟
چواره‌م: ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که ئێستا عێراق تێیدا ده‌ژی که ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی
سیاسی و سه‌ربازییه به مێژووی ته‌مه‌نی خۆی وڵاتی عێراق ئه‌و ڕه‌وشه
فهوزاویهی نه‌بینیوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه پێوه‌ر بکه‌ین له‌گه‌ڵ
فه‌له‌ستین دا ده‌بینین کاره‌ساتێکی گه‌وره له عێراقدایه چونکه
فه‌له‌ستین ڕاسته توشی گرفتی گه‌وره بۆته‌وه له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ری
صههیۆنیدا، به‌ڵام ئه‌و کوشت و کوشتاره‌ی که‌له عێراقدا هه‌یه ده
ئه‌وه‌نده‌ی خاکی فه‌له‌ستین زیاده ئه‌مه‌ش بچوکردنه‌وه‌ی کاره‌سات و
تراژیدیا‌کانی فه‌له‌ستین نیه، به‌ڵکو سه‌رنج راکێشانی خه‌ڵکیه بۆ
گه‌وره‌یی کێشه‌کانی ناو عێراق.
کێ به‌رپرسه له‌م ڕه‌وشه؟
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی سوپای عێراقی کۆن بکه‌ین ئه‌مه‌ش به‌و واتایه
نیه که خه‌ڵکی وا هه‌ست بکات من دمههوێت به‌هێزی و ده‌سه‌ڵاتی عێراق
بگهڕێمنهوهو خاکه‌که‌شی خۆم که کوردستانه له‌یادی بکه‌م، وێڕای
تێبینیم له‌سه‌ر وشه‌ی عێراق من خۆم سه‌د له‌سه‌د به کوردستانی ده‌زانم و
به‌ڵام ده‌مه‌وێت وه‌ك شیکاریه‌کی سیاسی ڕه‌وشه‌کان بۆ ئێوه بخه‌مه ڕوو،
سوپای عێراق له کۆندا گه‌وره‌ترین سوپا بووه له‌ناوچه‌که‌دا که به
شه‌شه‌م سوپای جیهان ناوزه‌ند ده‌کرا که به‌هێز ترین سوپا بوو له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌ساڵی (١٩٩٠)سه‌ربازانی عێراق گه‌یشته دوو
ملیۆن به‌مه‌ش بووه چواره‌م سوپای جیهان له ژماره‌دا، به‌ڵام له‌دوای
هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ ناوچه‌که عێراق بوو به وڵاتێك به‌بێ سوپا، به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك عێراق خاوه‌نی سوپا نیه ئه‌و سوپا که‌مه‌ی که ئێستا هه‌یه
ته‌نها بۆ پارێزگاری کردنی ئه‌مه‌ریکای داگیرکه‌ره، ئه‌وه‌ی که شیعه‌و
کورد به‌کاری ده‌هێنێت هیچی سوپا نیه به‌ڵکو به میلیشیا ئه‌توانین
ناوزه‌ندی بکه‌ین، ئه‌و هێزه هه‌زیله ته‌نها بۆ پاراستنی ده‌سکه‌ته‌کانی
ئه‌مه‌ریکایه هیچ توانایه‌کی سه‌ربازی نیه‌و له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریکا
له ناوچه‌که‌دا هه‌موو سه‌ربازانی وڵاتانی چوارده‌ور ئه‌گه‌ر ئێرانی بێ
ئه‌گه‌ر تورکی بێ ئه‌گه‌ر صههیۆنی بێ زۆر به‌ئاسانی عێراق داگیر ده‌که‌ن.
شه‌شه‌م: له‌باره‌ی زانسته‌وه عێراق بۆته وڵاتێکی دواکه‌وتووی
موته‌خه‌لیف به‌هه‌موو پێوه‌رێك، هه‌رچی ژێرخانی زانستی ئه‌و وڵاته بوو
له‌ناو برا، هه‌موو زانکۆ گه‌وره‌کان داخران به هه‌زاره‌ها قوتابخانه‌ی
تریش داخران که له کاتێکدا خه‌ڵکی به ڕۆشنبیری عێراقی سه‌رسام بوون،
که‌وا باوبوو له میصر کتێب ده‌رده‌چێت له لوبنان چاپ ده‌کرێت و له عێراق
ده‌خوێنرێته‌وه، هه‌موو خاوه‌ن عه‌قڵه‌کان و خه‌ڵکه به‌تواناکه‌ی عێراق
هیجره‌تیان کرد بۆ وڵاتانی تری جیهان، عێراق به یه‌کێك له‌و وڵاتانه
ده‌ژمێردرێت که زۆرینه‌ی زانا‌و دانشمهندهکانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن،
ئه‌و دوکتۆرانه‌ی که عێراقین و هیجره‌تیان کردووه بۆ به‌ریتانیا زیاد له
دوو هه‌زار دوکتۆرن، ئه‌گه‌ر به‌چاوی ئابوریانه‌وه سه‌یری دوکتۆرێك
بکه‌ین له عێراقدا که له‌ساڵی حه‌فتاکاندا چه‌ندی تێ ده‌چوو که ببێت به
دوکتۆرێك ئه‌و ده‌مه (۴٥)هه‌زار دۆلاری تێ ده‌چوو تا ببێته دوکتۆرێکی
پسپۆڕ له بوارێک‌دا، که‌واته بۆمان ده‌رکه‌وت به سه‌رده‌می حه‌فتاکان
(٢٠٠)ملیۆن دۆلارمان خه‌ساره‌تمه‌ند هێناوه بۆ ئه‌و دوکتۆرانه‌ی که ئێستا
له به‌ریتانیا ده‌ژین ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه به پاره‌ی سه‌رده‌م لێك
بدرێته‌وه که خۆی ئه‌دات له ترلیۆن دۆلار، بێجگه له‌و زه‌ره‌رمه‌ندیه
زانستیه‌ی که خه‌ڵکی عێراق کردویانه، له‌لایه‌کی تره‌وه چه‌نده
زه‌ره‌رمه‌ند بووین له ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستیه‌وه، ئه‌مه ته‌نها وه‌ك
دوکتۆر باسم کرد ئه‌گه‌ر چاوێك بکه‌ین له کۆچ کردنی زاناکانی تر وه‌کو
ئه‌ندازیارو فه‌له‌کیه‌کان و موحاسبهکان و خه‌ڵکانی تری خاوه‌ن تهخهصوص
تێ ده‌گه‌ین له‌وه‌ی که عێراق چه‌نده تووشی نه‌هامه‌تی و دواکه‌وتووی
بووه له ڕووی زانستیه‌وه که ئێستا داهاتی عێراق(٢٪)ی داهاتی خۆی
ته‌رخان ناکات بۆ زانست.
راپۆرتێکی دیکه‌ی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌کات که زۆربه‌ی
هونه‌رمه‌نده‌کانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که‌له وڵاتانی چوارده‌وردا
خزمه‌ت بکه‌ن.
کێ ده‌توانێت ئه‌م به‌رپرسیاریانه بگرێته ئه‌ستۆ له عێراقدا؟
حه‌وته‌م: ڕه‌وشی ئابوری عێراق ئه‌وه‌نده به ڕوونی دیاره که قسه کردن
له‌سه‌ری بڕوا ناکه‌م زۆر پێویست بێ له کاتێکدا عێراق یه‌کێك بوو له
ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دنیا له کاتێکدا که خه‌ڵکی داوا ده‌کرد
له جوتیاران و له کرێکاران و له هه‌موو بواره‌کانی تری کارکردن‌دا له
عێراقدا هه‌موویان که ده‌هاتنه عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند
بوون بوو، به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه‌یه بووه به یه‌کێك له وڵاته
هه‌ژاره‌کانی جیهان له‌کاتێکدا که دووه‌م ده‌وڵه‌ته له هه‌بوونی نه‌وتی
ژێر زه‌ویدا له جیهاندا، بێجگه له‌و هه‌موو سه‌روه‌ته کانزایی و
کشتوکاڵیهدا که له کاتێکدا نه‌وتی عێراق له ساڵی(٢٠٠١)دا بایی
(٥،١٥)ملیارد دۆلار بفرۆشێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که گه‌مارۆی ئه‌مریکی
له‌سه‌ر بوو.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه له‌ساڵی(٢٠٠١)وه چوو بۆ کوێ؟
له‌کاتێکدا ڕاپۆرتێکی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له ساڵی (٢٠٠٥)دا ده‌ڵیت هه‌ژاری
له عێراقدا (٦٠٪)ی تێپه‌ڕاندوه وه ئه‌و که‌سانه‌شی که بێ ئیشن و
به‌تاڵن زیاد له (٣٨٪)تن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌و (٣٨٪)دا (٢٢٪) خه‌ڵکی
خاوه‌نی ئیشن و ئیشه‌کانیان به‌رده‌وام نیه، وه (۶٠٪) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ئیشی ده‌ست ناکه‌وێت و بێ ئیشه.
کێ به‌رپرسه له‌و گه‌له؟
هه‌شته‌م: کاتێك که ئه‌مریکا هاته ناو خاکی عێراقه‌وه یارمه‌تیه‌کی زۆر
باشی دا به تایفه‌و هۆزگه‌رایی و مه‌زهه‌ب گه‌رایی له‌ناوچه‌که‌دا عێراقی
کرد به سێ پارچه‌وه کورد‌و سونی و شیعه که‌ئه‌مه بووه هۆکاری ئه‌و
جه‌نگه خوێناویه‌ی که له عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه له ژێر سایه‌و سێبه‌ری
ئه‌مه‌ریکای داگیرکه‌ردا، خه‌ڵکێکیش جێگای سه‌رنجیه‌تی ئه‌و هه‌موو
په‌یمان نامه ستراتیژیه‌ی که له‌نێوان شیعه‌کانی عێراقدا به‌ستویانه
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا له جێگای سه‌رنجی هه‌موو لایه‌که له‌کاتێکدا که
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی ئێرانی شیعه‌دا ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه خه‌یاڵیه
له‌یه‌کتری ده‌که‌ن و ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌همیه.
بینیمان که ئۆباما پیرۆزبایی له سه‌رۆکی ئێرانی کرد به‌بۆنه‌ی
نه‌ورۆزه‌وه که ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی جێگای تێڕامانه لای هه‌مووان ئاشکراه
شیعه نه‌خۆشی له سونی دێت و نه خۆشی له کوردیش دێت له‌کاتێکدا کورد
به نه‌وه‌ی جنۆکه سه‌یر ده‌کات، بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و فیتنه
هۆزگهراییهی له عێراقدا که بووه هۆکاری کوشتنی هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی بێ
تاوان له‌نه‌وه‌ی گه‌لی عێراق که ئێستا هه‌مووی به‌ده‌ستی ئه‌و
ناڕه‌حه‌تیه‌وه ده‌ناڵینن.
ئایا کێ به‌رپرسه له‌مه؟
نۆیه‌م: هه‌موو بیستمان له سه‌رکرده‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له دوای ئازاد
کردنی کوێت له‌ناوچه‌که‌دا ده‌چنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام دوای بوو به‌وه‌ی که
ده‌بێت عێراق ڕزگار بکه‌ن له‌ده‌ست صدام دوای ئازاد کردنی له‌دوای چه‌ند
مانگێك ده‌چێنه ده‌ره‌وه پاشان مانگ و ساڵ تێ په‌ڕێ و بوو به سێ ساڵ و
چوار ساڵ تا شه‌ش ساڵ به‌رده‌وام ئه‌مه‌ریکا له‌خاکی عێراقدایه، وه
ژماره‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکی له‌خاکی عێراقدا ده‌گاته نزیکه‌ی (١٤٦) هه‌زار
سه‌رباز بێجگه له‌و سه‌ربازانه‌ی دیکه‌ی له کوێت و قه‌ته‌ردا هه‌رچه‌نده
ئۆباما بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که هێزه‌کانی له عێراقدا ده‌کشێنێته‌وه
به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ له(٨،٤،٢٠٠٨) دا له‌دوای سێ مانگ گرتنه
ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا من بڕوام بۆ ئه‌وه ده‌چێت که
ته‌نها قسه بێت و قسه‌ش ناچێته ناو گیرفانه‌و، ئه‌و قسه‌یه به‌ڕاست
نازانم که به‌م نزیکانه‌و به په‌له له عێراق بکشێنه‌وه.
ده‌یه‌م: خاڵیکی ترکه جێگای تێڕامان و گه‌لی عێراق و حکومه‌تی عێراقه له
دوای شکستی سوپای عێراق له‌ناوچه‌که‌دا بووه هۆی شکستی پارسه‌نگی هێز
له‌ناوچه‌که‌دا ، ئێرانیش خۆی ڕاسته‌خۆ ده‌توانێت بێته ناو خاکی
عێراقه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا بینیمان که ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌فیری
به‌حره‌ین و ئیمارات کرد به‌وه‌ی که سوپای ئه‌مریکا چووه ده‌ره‌وه ئه‌م
ئه‌و ناوچانه به ناوچه‌ی خۆی ده‌زانێت وه حیزب الله‌ی لوبنانی
له‌ناوچه‌که‌دا ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌ستی باڵای هه‌یه له‌لایه‌کی تریشه‌وه سوریا
که شیعه‌یه‌کی عه‌له‌ویه بێشك و گومان پشتگیری له‌مان ده‌کات، ئه‌م
هه‌موو باسه‌ی که کردمان سه‌رده‌کێشێت بۆ داهاتویه‌کی زۆر ترسناك که بێ
شك و گومان ده‌بێت دیراسیهکی زۆر قوڵی بۆ بکرێت، ئه‌مه‌ش کۆتای کاره‌ساتی
داگیرکه‌ری ئه‌مه‌ریکایه بۆ عێراق.
فتلك عشرة کاملة!!
له کۆتایدا ئه‌م باسه و شیکاریه‌ی که کردمان بۆ ئه‌وه نیه که
موسڵمانان توشی ناره‌حه‌تی دڵه ڕهوکێ ببن، داگیرکه‌ر دروبێت یان نزیك
هه‌ر ده‌بێت بچنه ده‌ره‌وه له ووڵاتی موسڵمانان، بێ گومانم له وه‌ی که
چه‌نده موسڵمانان ئازار به دڵیان گه‌یشته‌وه به هه‌مان شێوه ئه‌مریکا
ئه‌و ئازهرهیان چه‌شتوه.
إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ وَتِلْكَ
الأيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللّهُ الَّذِينَ
آمَنُواْ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاء وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الظَّالِمِينَ
﴿140﴾
ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ك (له جه‌نگی ئوحود)دا توشی ئێوه
هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و
ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژه ده‌گێڕین به‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی
واقیعش دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات، وه هه‌ندێك
قوربانی و شه‌هیدیشیان لێ وه‌رگرێ، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.
پاشکۆی باس...
بگرێنه‌وه بۆ مێژوو به‌راوردێکی له‌گه‌ڵ ئێستادا...
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بیر‌و بۆچوونیکی هه‌بوو که خه‌ڵکی ده‌بێت چاوه‌ڕێ مه‌سیحی کوڕی مه‌ریم بکات، یاخود ئیمامی مه‌هدی..!
ئه‌مه له‌ڕاسیتدا باری ده‌رونیه که بۆ خه‌ڵکی دروست ده‌بێت!..
خوێنه‌ر وا تێنه‌گات که من بروام به‌وه نه‌بێت؟
نه‌خێر به‌ڵکو ئیمانم هه‌یه به‌وه‌ی که سیدنا مه‌سیحی کوڕی مه‌ریم
ده‌گرێته‌وه سه‌ر زه‌وه‌ی ئیمامی مه‌هدی یه‌کێکه له نیشانه‌کانی
قیامه‌ت، به‌ڵام من پێم وایه هه‌ر کات گه‌لانێك زۆر له شکستدا بوون ئه‌وا
هه‌میشه بیریان بۆ لای ئه‌وه ده‌چێت، بۆیه ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵکی
ده‌یوت ئه‌و قیامته، ئه‌مانه یهئجو و مه‌ئجوجن،هۆلاکۆیش ده‌جاله...
هیچ که‌س نازانێت قیامه‌ت که‌ییه ئه‌گه‌ر نیشانه‌یه‌کیشی ده‌رکه‌وت تۆ
ناتوانی پێوانه‌ی زه‌مه‌ن بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چه‌ند به‌دوای یه‌کدا
ڕوداوه‌کان روو ئه‌دا خوای گه‌ره‌و ده‌فه‌مووێت..
(يسألك الناس عن الساعة، قل إنما علمها عند الله، وما يدريك لعل الساعة تكون قريبًا)
خه‌ڵکی پرسیار له رۆژی دوای ده‌که‌ن، پێان بڵێ که زانیاری قیامه‌ت هاتن به‌س خوای موته‌عال ده‌زانێت له‌وانیه زۆر نزیك بێت...
به هه‌رحاڵ..
ئه‌م جۆره بیرانه که دروست ده‌بێت له هۆکاری مه‌ئیوس بوون بێزاری
ته‌مه‌ڵی موسڵمانان دێته به‌رهه‌م، ئه‌م جوره بانگه‌وازانه هه‌ر له
کاتی شکست و به‌ر دواوه چوندا ده‌کرێت، بۆیه خه‌ڵکی په‌نا ده‌بات بۆ
ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت به ئاسانترین ڕێگا!
هۆکارئهویه که خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌یان ووت که‌سمان ناتوانین هێز
کۆ بکه‌ینه‌وه بۆ رۆخاندنی هۆلاکۆ ده‌بێت هه‌ر چاوه‌ڕی مه‌هدی بین!!..
ئه‌وی که پێویسته بیڵێم...
ته‌مه‌ڵی .. یه‌ئس.. بێزاری.. خه‌واڵوی..گه‌ردنکه‌چی بۆ دوژمن..هه‌موو ئه‌م
پێوانانه بۆ موسڵمانان ناشێن واتا موسڵمانان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت
توشی ئه‌م خۆره خسڵه‌تانه ببن ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو توش بوو ئه‌وه
ئانجامهکهی بوو که باسمان کرد به درێژی له‌م باسه‌دا...
خوای گه‌وره باسی ئه‌م سیفات و پێوانهنهمان بۆ ده‌کات که ئیماندار شتی وای نیه ، به‌ڵکو ئه‌و سیفه‌تی کافر وبێ باوه‌ڕه‌کانه..
ده‌فه‌رمووێت..( إنه لا ييأس من روح الله إلا القوم الكافرون)..
ئه‌وانه‌ی که توشی ئهیئس ده‌بن له سه‌رکه‌وتن و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره ئه‌و گه‌لی کافرانن...
ئه‌وه باری به‌غداد بوو که باسمان کرد...
داخۆ ده‌بێت بار و ره‌وشی ووڵاتانی نه‌سرانی وخاچ په‌رستان چی بێت؟؟
ووڵاتانی نه‌سرا هه‌موو له خۆشی شادی دا بوون هه‌موو پیرۆزباییان ده‌نارد
بۆ هۆلاکۆی خوێنرێژ، به‌درێژای مێژووی هاتنی ئیسلام، هیچکه‌س له دووژمانی
ئه‌وا شکستیان به موسڵمانان نه‌هێناوه، بۆیه جێگایی خۆش حاڵی هه‌موو
لایه‌ك بوو له نهسراکان، ئاواتی ئه‌ون هاته دی که ڕووخاندنی خه‌لافه‌ت
بوو، ئینجا بیریان له‌وه کردوه که میسر‌و شام له‌ده‌ست موسڵمانان
وه‌ربگرنه‌وه، به‌ره‌و ئه‌و جێگاینه ملیان نا..!!
له هه‌موو لاکانی ده‌وڵه‌تی تهتاروه وه‌ك کرژو ئهرمنیاو هه‌موو
ئیماره‌ته‌کانی تری نه‌سارا به لێشاو سوپیان ده‌نارد بۆ هۆلاکۆ، له
هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه بوو که دیاری زۆر گرانبه‌های دا به مهکیکای
نهسرای به‌غداد هۆلاکۆ، ته‌نانه‌ت قه‌سری خه‌لافه‌ت دار به مهکیکاو
ماڵه‌کانی وه‌زیره‌کان له به‌غداد هه‌موو دار به قسیسهکان له ناوشاری
به‌غداد، کردیه راوێژکاری تایبه‌تی خۆی له هه‌موو کاره‌کانیدا ڕاوێژی به
مکیکا ده‌کرد!!..
نهسراکان بانگه‌شه‌ی ئه‌ویان ده‌کرد که گوایه ته‌تار سه‌ربازی خوان
هاتوون بۆ له ناو بردنی دووژمنانی مه‌سیح(عليه السلام)، بێگۆمان
مه‌به‌ستیان موسڵمانان بوو، به‌ڵام نهسراکان زۆر شیرین عه‌قل و کورت هزر
بوون ، له‌بیریان چووبووه که ته‌تار چه‌ندی له خۆیان کوشت ،یاخود
چه‌ندها له ناو ماڵی کاسۆلیکی له نه‌سارا کوشت!..
ئێستا هه‌مان پێوه‌ر به کاردێت له سه‌رده‌می نوێ‌دا نهسراکان له بیریان
چوو که یه‌هود چه‌ندی لێ کوشتن، یاخود پێچه‌وانه‌کی که نه‌سارا چه‌ندی
له یه‌هودی کوشت، به‌ڵام بۆ کوشتنی موسڵمانان ئه‌وان هه‌موویان یه‌کن و
به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن خواکانیان ده‌مج ده‌که‌ن!!!!~ گۆمانی تێدا نیه
میژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه هه‌موو زمانێك...
هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌نده‌لوس غه‌رناته گیرا هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی به‌غداد
بوو مێژوو وا خۆی دووباره ده‌کاته‌وه که خه‌ڵکی هه‌ر به مێشك و
خه‌یاڵیدا نایه‌ت...
به‌م شێوه به‌غداد گیرا ، ئه‌مه باسی گرتنی عێراق و ئه‌فغانستان بوو که
به کورتی له‌گه‌ڵ مێژوو به‌راوردێکمان کرد له‌گه‌ڵ واقعی ئه‌مڕۆماندا،
گومان له‌ودا نیه ئه‌مه ته‌نها ئه‌و باسه بوو به‌ڵام له‌دوای ئه‌مه
زۆره رووداوه‌کان،گومانتان نه‌بێت له‌وه‌ی که له‌دوای هه‌موو شه‌وێك رۆژ
هه‌ڵدێته‌وه، له‌دوای هه‌موو،تاریکیهك ئاسۆیه‌ك دێت،له دوای هه‌موو
ناخوشیهك حه‌تمه‌ن خوشیهك دێت، له‌دوای هه‌موو گریانێك پهێکهنینێك دێت
خوای گه‌وره دهفهروموێت(سيجعل الله بعد عسراً يسراً) (الطلاق: 7)..
به‌ڵێ سه‌رکه‌وتنێك زۆر نزیکه به‌م نزیکانه که هه‌موو ته‌تار له ناو
ده‌بات ،کێ له ناوی ده‌بات که‌سێك به‌ناوی (قطز) و ئه‌وانه‌ی که
له‌گه‌ڵیدا کۆچیان کردوه رهحهمتی خوای لێبێت ....
لێره‌دا پێش ئه‌وه‌ی باسی نوێ دامه‌زرێنم پێویستمان به وهستنێك و
شیکاریه‌ك هه‌یه،نه‌خۆشیه‌کانمان چیه ده‌بێت به ڕاستگۆی به
جورئه‌ته‌وه باسیان بکه‌ین گومان له‌وه‌دا نیه هه‌موو ده‌رمانێك یان
تاڵه یان ئێش و ئازاری هه‌یه به‌ڵام که به‌رده‌وام بوویت له‌سه‌ری له
نه‌خۆشیه‌که نه‌جاتت ده‌بێت،باسی هه‌موو نه‌خۆشیه‌کان ده‌که‌ین وه‌ك
پزیشك ده‌ست نیشانی دهرمانهکهیشی ده‌که‌ین، گومانی تێدا نیه چاره‌سه‌ر
قورس وتاڵه ،به‌ڵام هه‌ر ده‌یڵێن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێت!!...
پێویسته زۆر به ڕاستگۆیی له خۆمان بپرسین بۆ خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وه‌ی وا
به موسڵمانان ده‌که‌ن زۆر به بچوکی سه‌یریان ده‌که‌ن، ئێمه له ملیار
تێپه‌ڕمان کردوه؟.. شهرقو غه‌رب به ئار‌زووی خۆی یاریمان پێ ده‌کات، هیچ
ترس‌و بێمێکیان له موسڵمانان نه‌ماوه، بۆچی له ناو دڵماندا توشی
خۆشه‌ویستی دنیا و ترس له مردن بووین ؟
ئه‌م نه‌خۆشیانه پێویسته چاره‌سه‌ر بکرێت له دڵی موسڵمانان دا هۆکاره‌کانی ده‌ست نیشان بکرێت..
نه‌خۆشی یه‌که‌م: پێناسه‌ی ئیسلام له ناو موسڵمانان به گشتی ئاوا بووه،
واتا هه‌ست ده‌که‌یت پێناسه‌ی موسڵمانان بوونمان خه‌ریکه به ته‌واوه‌تی
وه‌ن ده‌بێت..
بنه‌مایه‌کی زۆر نه‌گۆڕمان هه‌یه ئه‌ویش هه‌ر که‌س خوای گه‌وره سه‌ربخات
خوای گه‌وره سه‌ری ده‌خات(إن تنصروا الله ينصركم)، به‌ڵام ئێمه خۆمان
سه‌ر ده‌خه‌ین بۆیه هیچمان دیار نیه، سه‌رخستنی خوای گه‌وره به
شریعهتهکهیهتی ،نه‌ك به نه‌ته‌وه‌یی و گهلو هۆز چێتی و
دیموکراسی..هتد
سه‌رکه‌وتن به ده‌ست نایه ته‌نها به ده‌رمانی قورئان سونه‌ت نه‌بێت،تا
خه‌ڵکانیك هاوار نه‌كن وا ئیسلاما..،به‌ڵام سه‌رکه‌وتن ڕوونادات که‌سێك
بڵێت وا ووڵاتا، یاخود وا ئیدۆلۆژیا...هیچی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت
!!..
نه‌خۆشی دووه‌م: پارچه پارچه‌ی ناو موسڵمانان...
ئه‌و هه‌موو مێژووه‌ی که گێڕامانه‌وه له ئه‌نجامی پارچه پارچه‌ی
ووڵاتی موسڵمانان بوو که ته‌تار توانی ووڵاته‌کانیان داگیر بکات، ئه‌و
هه‌موو کوشتاره‌یان لێ بکات، ئه‌م نه‌خۆشیه ئێستا موسڵمانانی گرتۆته‌وه،
هه‌موو سه‌رقاڵن به ناکۆکی نێوان خۆیان پاشقۆل گرتن له یه‌کتری،
کێشمه‌کێشمه‌ی زۆری ناو خۆیان ئاگایان له ده‌وروپشتیان نه‌ماوه که
چه‌نده له مڵاسدان بۆیان، هه‌تا ناکۆکی خیلاف هه‌بێت له نێوانیاندا
گۆمانی تێدا نیه که ده‌رده‌که‌یان کاریه، خوای گه‌وره ئاگاداری
کردونه‌ته‌وه له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ناکۆک بن ئه‌دۆڕێن و با ده‌تانبات،
هیچتان پێناکرێت، ئارام بگرن خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی که ئارام ده‌گرێت
له‌گه‌ڵیدایه...( ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم، واصبروا إن الله مع
الصابرين)
نه‌خۆشی سێیه‌م: خۆشه‌ویستی بۆ دنیا‌و چۆك دادان بۆی...
چه‌ند جار ئاماژه‌مان به‌وه کردوه که موسڵمانان ئه‌گه‌ر به دوای دنیادا
وێڵ بوون ئه‌وه نه دنیایان ده‌ست ده‌که‌وێت نه قیامه‌ت، له کۆتاییدا
تۆشی ناهامه‌تی ناسۆر ده‌بن، مێژوه‌که‌ی که له‌به‌ر ده‌ستماندایه به
باشی ئاماژه به‌وه ده‌کات، که‌واته سه‌رکه‌وتن نایه هه‌تا مردنمان خۆش
نه‌وێت له‌به‌ر خاتری خوا،پشت بکه‌ینه دنیا، به‌و مانایه‌ی دونیا وه‌سیله
بێت،نه‌ك ئامانج...ئامانچ ئیسلامهکهبێت..
به کورتی ده‌ڵێم چۆك دانه‌ده‌ین بۆ سه‌یاره‌و ماڵ و زه‌وه‌ی و پاره‌و
پۆست، یان خۆشیه‌کانی ژیان گێژمان نه‌کات دامان بنێت به‌لای ڤیدۆ
سه‌ته‌لایت و شتی بێ مانا، که له شییهمی مرۆڤی موسڵمانان ناچێت..
نه‌خۆشی چواره‌م: وازهێنان له جیهاد و کوشش وخه‌بات..
ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر بڵاوه له‌ناو ئێمه‌دا،به‌تایبه‌ت له ناو زانیانی
ئاینی ئه‌مڕۆدا که باسی جیهاد و خه‌باتی ئیسلامی ده‌که‌ن، به‌شه‌رمه‌وه
باسی ده‌که‌ن ، وا هه‌ست ده‌که‌ن که زۆره ئه‌گه‌ر باسی بکه‌ن، به
قیزه‌ون دێنه به‌چاوی ، یاخود به ئیرهاب و تیرۆرست باس ده‌کرێن، ئه‌وه‌ی
که ئێستا له‌ناو خه‌ڵکیدا باوه که ده‌ڵێن کوا جیهاد کۆشش باوی ماوه،
به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌م ڕه‌ونده نوێیه‌ی که له‌دایك بووه، به‌ڵام نازانن
که ئه‌وه چاره‌سه‌ره‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یه، ئه‌وان نه‌گلاون له مه‌یداندا
بۆیه نازاننن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که به‌شێك له ده‌رمانه‌که‌ی چه‌که
که ده‌بێت موسڵمانان خاوه‌نی هێزوو توانای خۆیان بن....
هه‌رکات موسڵمانان وازیان هێنا له جیهاد ئه‌وه دوژمانیان به‌سه‌ریاندا
زاڵ ده‌بن،که‌واته لوتکه‌ی به‌رزی ئه‌م ئیسلامه جیهاده، وازهێنان لێ
نه‌هامه‌تی ده‌رده سه‌ریه...
نه‌خۆشی پێنجه‌م: پشت گوێخستنی هێزو توانا و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ووزه‌یه‌ك بۆی...
ئه‌م نه‌خۆشیه گاریگه‌ی زۆره به‌سه‌ر موسڵمانان به گشتی دوژمنانی
هه‌میشه له کۆکردنه‌وه‌ی هێزو توانان بۆی، که‌چی موسڵمان هه‌ر به
خهیاڵیندا نایه‌ت هێزوو توانا‌و ووزه‌کان به‌گه‌ڕ بخه‌ن بۆ ئه‌م ئیسلامه،
ئه‌گه‌ر سه‌یری پێچه‌وانه‌که‌ی بکه‌ین دوژمنانی هه‌ر له ئه‌تۆمه‌وه
دروستی ده‌که‌ن تا پچوکترین چه‌ك بۆ به‌رنگاری موسڵمانان، هه‌ر له
مێژوهکهیشدا باسمان کرد ته‌تار بۆیه سه‌رکه‌وت به هۆکاری چه‌که
باشه‌که‌ی بوو، وه له‌م سه‌رده‌می ئێساتیشماندا دوژمنانی بۆیه سه‌ر
ده‌که‌ون هه‌ر به هۆکاری چه‌که باشه‌کانیانه‌وه ته‌کنه‌لۆژیایی سه‌ربازی
به‌هێز به‌کار دێنن، موسڵمانان ئهودهمهو ئێستایش هه‌ر خه‌ریکی گۆڕانی
سه‌ماو ههڵپهرکێن، زۆرێك له موسڵمانان ناوی یاریچیهکانیان له‌به‌ره،
به‌ڵام چه‌ند که‌س له ژیانی هاوه‌ڵان پیاو چه‌کانی ئه‌م ئومه‌ته
شارهزانن،ههوروهك چون خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ کردووین که وابه‌سته
بین به خۆیه‌وه ،هه‌روه‌ها توانی هێزی مادی پشت گوێ نه‌خه‌ین..
نه‌خۆشی شه‌شه‌م: وون بوونی پێشه‌نگ و پێشه‌وا له ناوموسڵماناندا..
پێشه‌واو پێشه‌نگ سه‌دان هه‌زار جار کاریگه‌ری زیاتره له نوسین و له
ووتاردان، چونکه پێشه‌نگ ڕاسته‌خۆ لاسی ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام ده‌پرسم
ئێستا کێ پێشه‌نگه بۆ موسڵمانان به گشتی...؟
هه‌ر که‌س له مه‌یداندا پیاده‌ی ئیسلامه‌که بکات چاکتره له له کتیبێك
که ده‌چیته سه‌ری دوای دای دهخیت له به‌ر چاو وون ده‌بێت، به‌ڵام
ئێستا پێشه‌نگه‌کانی ئێمه بووه به فه‌یله‌سوفه ڕۆژ ئاوایه‌کان، یاخود
سه‌رکرده عه‌لمانیه‌کان یان ئه‌دیبه دهمو چاو چرچه‌کانی
بێباوه‌ره‌کان،خوای گه‌وره‌یش پێمان ده‌فه‌رمووێت..( يا أيها الذين آمنوا
لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء، بعضهم أولياء بعض، ومن يتولهم منكم فإنه
منهم، إن الله لا يهدي القوم الظالمين) جا هه‌ر که‌س شوێن که‌وتووی ئه‌وان
بێت ئه‌و خوای گه‌وره له‌وان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات ،دڵنیا بن که خوای
گه‌وره ڕێنمویتان ناکات ئه‌گه‌ر ئه‌وان بکه‌نه پێشه‌نگی خۆتان، ئه‌و
هه‌موو پێشه‌نه‌گی ئێمه بۆ له بیر چونه‌ته‌وه؟..
به هه‌زاره‌ها پێشه‌نگمان هه‌یه که چاویان لێ بکه‌ین وه‌ك سه‌روه‌رمان
پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم)، یاخود هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانی و
شوێنکه‌توانی ،یان سه‌دانی وه‌ك سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ، ئیبن ته‌یمیه ،
به‌درخان میری بۆتان ،شێخ عوبێدوڵای نه‌هری، شێخ سه‌عیدی پیران، نه‌وره‌سی
..هتد
نه‌خۆشی حه‌وته‌م: خۆشهویتسیمان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ دینن..
ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر کاری له موسڵمانان کردوه ئه‌وه‌نده‌ی که بێ
باوه‌ڕانیان خۆش ده‌وێت و باسی ئه‌وان ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده گرنگی ناده‌ن به
خه‌ڵکی موسڵمانان ، له کاتێکدا موسڵمانان ده‌ستیان پر بووه له خێر
وچاکه بۆ مرۆڤایه‌تی، که‌چی وا خه‌ریکه له لایان موسڵمانانی ئێستاوه
له یاد ده‌کرێن، ئاواته‌خوازن لاسای بێباوه‌ڕان بکه‌نه‌وه له ڕفتارو
کرداریاندا، ئیبن خه‌لدون ده‌ڵێت: هه‌ر گه‌لێ لاسی گه‌لانی تری کردوه
ئه‌وا به هه‌موو پێوه‌رێك دۆڕاوه، هه‌مان ئایتی خوای گه‌وره که‌پێشتر
ئاماژه‌م پێ دا ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه که خۆشه‌ویستیان بۆ دووژمنی
موسڵمانان هه‌یه(يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء،
بعضهم أولياء بعض، ومن يتولهم منكم فإنه منهم، إن الله لا يهدي القوم
الظالمين) !..
نه‌خۆشی هه‌شته‌م: بێزاری ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتن و ته‌مه‌ڵی..
هه‌ر گه‌لێك خهوڵو بوو هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئاسته‌مه، موسڵمانان نابێت هه‌رگیز
بێزار بن چونکه ئه‌م ئومه‌تی موسڵمانه هه‌رگیز له ناو ناچێت. ئه‌گه‌ر
له‌ناوچوو ئه‌وا قیامه‌ته، که‌واته خوای گه‌وره ده‌نیا بۆ بێباوه‌ڕان
ڕاگیر ناکات، که مادام وایه ئیتر بۆ بێزار بین ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشین
توشی یه‌ئس بینن، خوای گه‌وره ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که بێزاری یه‌ئس
له موسڵمان ناوشێتهوه ، به‌ڵکو پیشه‌ی کافرانه..( إنه لا ييأس من روح
الله إلا القوم الكافرون)..
له دوای هه‌موو تاریکی هه‌ر ڕۆژ هه‌ڵدێت، له دوای هه‌موو ناخۆشیه‌ك شادی
پێکه‌نین ده‌ست پێ ده‌کات ، له‌دای شکست سه‌رکه‌وتن هه‌ر دێت، ئه‌مه له
مێژوودا جێگر بووه، زۆرێك له زاڵمانان فه‌رمانڕه‌وای سه‌رزه‌ویان کرد
هه‌مووی له ناو چوون، هه‌ر له ده‌وڵه‌تی فارس و ده‌وڵه‌تی ڕۆم ،
ده‌وڵه‌تی بێزه‌نتی و ده‌وڵه‌تی ته‌تار و ده‌وڵه‌تی نازی هتله‌ری و
ده‌وڵه‌تی شوره‌وی ڕوسیا..هتد هه‌موو له ناوچوون ، به‌ڵام ئیسلام هه‌ر
ماوه، هه‌ر ده‌مێنێت تا قیامه‌ت، گۆمان له‌ودا نیه که ئه‌مریکا هه‌ر له
ناو ده‌چێت موسڵمانان هه‌ر ده‌مێنن، به‌ڵام پێویستمان به زه‌مه‌نه،هه‌ر
وه‌ك ئه‌وه وایه من حه‌ز ده‌که‌م زوو کوڕه‌که‌م گه‌وره بێت، به‌ڵام خۆ
به ده‌ست من نیه هه‌ر ده‌بێت چاوه‌ڕێ زه‌مه‌ن بکه‌م تا گه‌وره ده‌بێت،
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بێت ئێستا حه‌ز ده‌که‌م به‌یه‌که‌وه بچین بۆ بازاڕ
یاخود ده‌ست بکه‌ین به ئاخافتنی سیاسی و فکری مێژووی، به‌ڵام به‌ده‌ست من
نیه هه‌ر ده‌بێت چاوه‌ڕێ زه‌مه‌ن بکه‌م...
نه‌خۆشی نۆیه‌م:ئه‌م ڕابوونه به ده‌ست که‌سانێکه‌وه‌ن که خاوه‌نی ئه‌و کاره نین..
گومانی تێدا نیه که خه‌ڵکی دڵسۆز زۆرن له کاری ئیسلامی‌دا به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت کاره‌که ئه‌نجام بده‌ن زۆربه‌یان ئه‌هلی ئه‌و
جێگایه نین به هۆکاری باره سیاسیه‌که‌وه یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ت
په‌تێن حیزبایه‌تی چونته ئه‌و جێگایه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی له شوێنی شیاو
دانه‌نرێت ئه‌وه سه‌رکه‌وتن زۆر ئاسته‌م ده‌بێت، موسڵمانان هه‌روا به
ئاسانی ناتوانن خۆیان بته‌کێنن، که‌واته بزانین کێ شیاوه بۆ کاری ئیسلامی
پێویسته وه بخرێته پێشه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی که جێگایی داگیر کردوه هیچی
پێناکرێت موسڵمانان بۆ داوه ده‌گرێنێته‌وه، دکتۆر ڕاغب سه‌رجانی ده‌ڵێت:
سه‌رکه‌وتن نایه‌ت تا کاری ئیسلامی ندرێتهوه ده‌ست خه‌ڵکی خۆی (ولا سبيل
للنصر إلا بتوسيد الأمر إلى أهله)...
نه‌خۆشی ده‌یه‌م: وونبوونی ڕاوێژ...
له ناو موسڵمانان به ته‌واوه‌تی خه‌ریکه ڕاوێژ وون ده‌بێت وه‌ك
عه‌لمانیه‌کان خه‌ریکی دیکتاتۆرین، مه‌رجێك بۆ سه‌رکه‌وتنی موسڵمانان
ئه‌وه‌ی که ڕاوێژ بکه‌ن، خوای گه‌وره زۆر به ڕاشکاوانه فه‌رمانمان پێ
ده‌کات که ڕاوێژ بکه‌ین (وشاورهم في الأمر)، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ریکه
سه‌رکرده‌کان ڕابوونی ئیسلامی وه‌ك شیعه‌کان خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ،
خه‌ریکه خۆیانمان لێ ده‌که‌نه مه‌هدی، من لێره‌دا مه‌به‌ستم ڕاوێژی
ڕاستیه، نه‌ك ڕاوێژی وه‌همی، وه‌ك سهدامو رژێمه‌کانی تر که هه‌بوون له
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات، چونکه سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم)
زۆر گرنگی داوه به ڕاوێژ..
ئه‌ی سه‌رکه‌وتن چۆن ده‌بێت..؟
یان چۆن سه‌ربکه‌وین..؟
سه‌رکه‌وتن زۆر ئاسانه و هیچ گرنگیه‌کی نیه شتی شاره‌وه‌ی تێدا نیه ...
سه‌رکه‌وتن بریتیه له پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دهخاڵهی که له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مان بۆ کرد، به‌ڵام به راستگۆی، نه‌ك خۆ هه‌ڵخڵه‌تاندن، گرنگه
ڕاستگۆ بین ئه‌م ده‌خاڵه وه‌ك خۆی پیاده بکه‌ین، به تاك و کۆمه‌ڵ و
سه‌رکرده‌و ئافره‌ت پیاو منداڵه‌وه، دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که سه‌رکه‌وتن
زۆر ئاسانه..دڵنیا بن زۆر ئاسانه
یه‌که‌م : گه‌ڕانه‌وه بێ هیچ مه‌رجێك بۆ شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره.
دووه‌م:یه‌كگرتنی هه‌موو موسڵمانان له سه‌ر بنه‌مای دین.
سێیه‌م: بڕوا بوون به به‌هه‌شت و واز هێنان له خۆشیه‌کانی ژیان .
چواره‌م: به به‌رز ڕاگرتنی جیهاد له پێش چاوی لاوه‌کان هاندانیان بۆ
خۆشه‌ویستی دینی خوای گه‌وره ناشرین کردنی خوشیه‌کانی دنیا‌و خوشه‌ویستیان
بۆ مردن.
پێنجه‌م: هه‌وڵدان بۆ به گه‌ڕخستنی وهزهکان گرنگی دان به چه‌ك و
ته‌کنه‌لۆژیایی سه‌ربازی و توانای مادی بۆ موسڵمانان و گرنگی دان به
ئابووری و سیاسه‌ت.
شه‌شه‌م: گرنگی دان به رموزی ئیسلامی دروستکردنی پێشه‌نگ بۆ موسڵمانان تا
چاویان لێ بکه‌ن شوێنیان بکه‌وه‌ن و به گه‌وره سه‌یریان بکه‌ن ببێته
خه‌تی سوور لای موسڵمانان.
حه‌وته‌م:خوشه‌ویستی بۆ موسڵمانان هه‌موو موسڵمانێكمان خۆش بوێت و له به‌ر خوا ئه‌وه‌ی که دووژمنی خوای گه‌وره‌یه بیبوغزێنین.
هه‌شته‌م: ڕواندنی سه‌رکه‌وتن هیوا له دڵی موسڵماناندا،نه‌هێشتنی بێزای و یه‌ئس له دڵیان‌دا.
نۆیه‌م: ئه‌وه‌ی خاوه‌نی توانیه کاری پێ بسپێرێت و ئهمانتهکه بدرێته خاوه‌نی کاره‌که.
ده‌یه‌م: ڕاوێژ له نێوان موسڵمانان دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سود له بیری موسڵمانان وه‌ربگرێت، ته‌که که‌سێك مۆنۆپۆڵی نه‌کات.
له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا ته‌نها باسی تهتارمان کرد که چۆن ماڵی
موسڵمانانیان وێران کرد ، موسڵمانان توشی ئه‌و هه‌موو ناره‌حه‌تیه بوون،
له‌گه‌ڵیدا باسی ئێستای ڕه‌وشه‌که‌مان کرد، به‌ڵام ماوه‌ته‌وه باسی
ئه‌وه بکه‌ین که چۆن موسڵمانان هه‌ستانه‌وه توانیان ته‌تار له جه‌نگی
عین جالوت به سه‌رکردیه‌تی خه‌ڵکی لێهاتو پێشه‌نگ، تهتاریان له ناو برد
نه‌خشه‌ی هه‌موو دنیایان گۆڕی موسڵمانا به ڕاوێژ ده‌ست پاکی خۆیان
سه‌رکه‌وتن، که ئه‌وه‌ی کردی سه‌رکرده‌ی لێهاتوو (سه‌یفه‌دین قطز) کردی
که باسی داهاتوومان له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه موسڵمانه ده‌بێت له مێژووی
مهملیکی به‌حری و مه‌مالیکی ساڵحی ناسراون باسی ئه‌وان ده‌که‌ین، پاشان
باسی ئه‌وه ده‌که‌ین که چۆن چاو له‌وان بکه‌ین، ئێمه ده‌توانین
سه‌رکه‌وتوو بین وه‌ك ئه‌وان له قۆناغی داهاتوو که بۆ ئێمه‌ی ئه‌م
سه‌رده‌مه نادیاره، به‌ڵام ئه‌توانین به مێژوو داهاتوی خۆمان وه‌ك
مه‌شخه‌ڵێك رۆشن بکه‌یه‌نه‌وه ببێته ئه‌زمونێك بۆ موسڵمانانی ئێستا..؟
ئه‌م پرسیاره‌وه چه‌ندین پرسیاری تر له به‌شی دووه‌هه‌مدا ده‌بینه‌وه....
(لقد كان في قصصهم عبرة لأولى الألباب)
وه‌ك خوای گه‌وره فێرمان ده‌کات مێژوو بۆ خاوه‌ن بیر هزره‌کانه ...
له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا ووته‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌م کۆتاکه‌ی که
ده‌فه‌رمووێت، هه‌ر که‌س به‌ڕاستی حه‌ز له جیهاد و خه‌بات بکات ئه‌وا
خوای گه‌وره ده‌یخاته به هه‌شت، ئه‌گه‌ر شه‌هید بوو ، وه هه‌ر که‌س
به‌ڕاستگۆی دواوی کرد نه‌چووه جهیادهکه خوای گه‌وره پله‌ی موجاهدانی
پێ ده‌بخشێت ئه‌وه ده‌خاته به‌هه‌شت، یاخود هه‌ر که‌س به ڕاسگۆی حه‌زی
له‌و بوبێت که بچێت بۆ جیهاد ئه‌وه هه‌روه‌ك موجاهیدان ، له ده‌ست که‌وت
خێره‌که‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت..
(قال رسول الله صلى الله عليه وسلم الذي أخرجه البخارى ومسلم عن أبى هريرة
رضي الله عنه: تكفل الله لمن جاهد في سبيله، لا يخرجه إلا الجهادُ في سبيله
وتصديقُ كلماته بأن يدخلَه الجنة، أو يَرجعَه إلى مَسْكَنِه الذي خرج منه
مع ما نال من أجرٍ أو غنيمة)
جا برایان و خوشکانی خوێنه‌ر، سونه‌تی خوای گه‌وره هه‌رگیز تێک‌ناچێت،
ئه‌گر ئێوه حه‌ز به سه‌رکه‌وتن بکه‌ن ئه‌وا خوای گه‌وره سه‌رتان
ده‌خات...( إن ينصركم الله فلا غالب لكم)
له کۆتایدا دواده‌که‌م له خوای گه‌وره له‌م به‌شه‌دا کاره‌کانم له‌به‌ر
خاتری ئه‌و بوبێت ئیخلاس به منیش موسڵمانان ببه‌خشیت بۆ ئه‌وه‌ی
کاره‌کانما لێوه‌ر بگریت هه‌موو ژیانمان له به‌ر خاتری تۆ بێت..
به‌و ووشه‌یه کۆتایی پێ دێنم که هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ریان داوه فه‌رمویان، به‌یه‌ك ده‌نگ ...
(نحن الذين بايعوا محمداً على الجهاد ما بقينا أبداً)
دوا ده‌که‌م له خوای گه‌وره مێژوو ببێته عیبره‌تێك بۆ موسڵمانان بۆ منیش... ئامین
(وأسأل الله أن يجعل لنا في التاريخ عبرة)امین
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَاد
(جا له ئاینده دا ڕۆژێك دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش
من خۆم و کار و باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا و پشت به خوا ده‌به‌ستم،
چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی.)
سه‌رچاوه‌کان
قصة التتار.... د. راغب السرجانی
تاریخ امریکا... د. راغب السرجانی
کۆمه‌ڵێك له ووتاره‌کانی .... د. راغب السرجانی
اخبار التتار.... د. علی محمد صلابی
الكامل في التاريخ.... لابن الأثير الجرزي
البداية والنهاية.... لابن كثير
تاريخ الخلفاء.... للسيوطي
من روائع حضارتنا.... للدكتور مصطفى السباعي
کوردستانی نوێ.... ڕۆژنامه‌یه‌کی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه
ئاسۆ.... ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه‌یه ده‌زگایی خه‌ندان ده‌ری ده‌کات
له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاژانسی ناو پێگه‌کان له ناو ئینته‌رنێت