له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوو ئاوێنه‌ی گه‌لانه، ڕابردوو نیشانده‌دات و
ته‌فسیری ئێستا ده‌كات و به‌رچاوڕوونیی داهاتووده‌بێت، بۆیه هێنده
له‌لایه‌ن گه‌لانه‌وه گرنگیپێده‌درێت و پارێزگاریلێده‌كرێت و
ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست، چونكه ئه‌و
گه‌له‌ی مێژووی نییه، بوونی نییه‌و ئێستا‌و داهاتوویشی نابێت، مێژوو
گه‌نجینه‌یه‌كی شاراوه‌یه پێویستی به‌هه‌وڵ و ماندوبوون و كات و كۆششكردن
هه‌یه بۆ ئاماده‌كردن و سوودلێوه‌رگرتنی، وه‌ك ده‌بینین خوای گه‌وره
له‌قورئانی پیرۆزدا چه‌ندین جار ئاماژه به‌مێژووی گه‌لانی پێشوو ده‌دات،
هه‌روه‌ها روونیده‌كاته‌وه كه كردار‌و گوفتاریان چۆن بووه‌و ئه‌نجامی
كاره‌كانیان و پاشه‌ڕۆژیان به‌چی گه‌ییشتووه بۆئه‌وه‌ی په‌ندو
ئامۆژگارییان لێوه‌ربگیرێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ
فَانظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ) العنكبوت _20_
(أَلَمْ يَرَوْاْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍ
مَّكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا
السَّمَاء عَلَيْهِم مِّدْرَاراً وَجَعَلْنَا الأَنْهَارَ تَجْرِي مِن
تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنْشَأْنَا مِن بَعْدِهِمْ
قَرْناً آخَرِينَ_6_
(لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِّأُوْلِي الأَلْبَابِ مَا كَانَ حَدِيثاً يُفْتَرَى ...) یوسف _111_
مێژووی ئیسلام گومانی تێدانییه كه پاكترین و رووناكترین و بڵندترین
مێژووه كه مرۆڤایه‌تی له‌ته‌مه‌نی خۆیدا بینیویه‌تی، مێژووی ئیسلام:
مێژووی گه‌لانێكه كه له‌مێژوودا هاوشێوه‌یان نییه، خه‌ڵكانێك له‌دین و
دنیا تێگه‌یشتوون، سیاسه‌تی دنیا‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی دنیایان به‌دین
كردووه، چاویان له‌پاشه‌ڕۆژبووه، بۆیه خوای گه‌وره بڵندیی دنیا‌و
دواڕۆژو موڵكداریی دنیا‌و دواڕۆژی پێبه‌خشیوون، مێژووی ئیسلام مێژووی ژیارێك
بووه كه له‌هه‌موو بواره‌كاندا ژیانی مرۆڤا‌تی له‌بڵندترین ئاستدا
به‌ڕێوه‌بردووه: (ڕه‌وشت، ڕامیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، مافی مرۆڤ،
ئاوه‌دانكردنه‌وه، دادپه‌روه‌ری، زانست و .. هتد.) ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت كه مێژووی موسوڵمانان هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیی تێدانه‌بێت، به‌ڵكو
خاڵی لاوازی وه‌های تێدایه كه مرۆڤ له‌ئاستیدا سه‌رسامده‌بێت، وه‌ك چۆن
خاڵی به‌هێزی وای تێدایه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی شانازییپێوه‌ده‌كه‌ن، وه
جیاوازیی هه‌یه له‌نێوان مێژووی ئیسلام و مێژووی ئیسلامی (مێژووی
موسوڵمانان)دا، مێژووی ئیسلام بریتییه له‌و (٢٣) ساڵه‌ی ته‌مه‌نی
پێغه‌مبه‌ری خوا j كه بریتییه له‌ته‌مه‌نی دابه‌زینی قورئان كه به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی هه‌ڵناگرێت، چونكه ئیسلام دینێكی بێهه‌ڵه‌ی
كامڵه‌و له‌لایه‌ن زاتێكی زانای كاربه‌جێوه نێرراوه كه ئاگای له‌نهێنی و
ئاشكرا هه‌یه.
سه‌ره‌تای نوسینه‌وه‌ی مێژووی موسوڵمانان:
مێژووی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچییه‌وه ده‌ستپێده‌كات،
كه كۆمه‌ڵێك شوناس و ناسنامه‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆگرتووه، له‌گرنگترینیان؛
بریتییه له‌دانان و نووسینی كۆمه‌ڵێك كتێبی باوه‌ڕپێكراو، هه‌ندێك زانای
پایه‌به‌رز هه‌ستاون به‌نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئیسلامی كه نووسینه‌كانیان
له‌هه‌موو جیهانی ئیسلامییدا باوه‌ڕپێكراوه، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ڵه‌و
كه‌موكورتی له‌نووسینه‌كانیاندا هه‌یه، له‌وانه:
أ) وه‌رگرتنی هه‌واڵ و روایه‌ت له‌هه‌ندێك كه‌سی ئاستنزم و درۆزن كه
ریوایه‌ته‌كانیان لاوازن و دوورن له‌ڕاستییه‌وه، بۆنمونه ئیمام ته‌به‌ری
(٣١٠ ك) كۆچیدواییكردووه، له‌مێژووه‌كه‌یدا (١٩٩٩) ڕیوایه‌تی له‌م
كه‌سانه‌وه وه‌رگرتووه، كه به‌لاوازو درۆزن ناوبانگیانده‌ركردووه وه‌ك
{محمد بن السائب الكلبی (12) روایه، هشام محمد بن الكلبی (55) روایه،
محمد بن عمر الواقدی (440) روایه، و كپیرا ماورد ژكره بإسم: محمد بن عمر،
سیف بن عمر التمیمی (700) روایه، أبومخنف لوط بن یحیی (612) روایه،
الهیثم بن عدی (16) ریوایه، محمد بن إسحاق (164) روایه }.
وه له‌وه‌ش ئاڵۆزتر ئه‌و مێژوونووسانه‌ی دوای ئه‌م هاتوون هه‌واڵه‌كانیان
له‌م كتێبه‌وه وه‌رگرتووه بێئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌سه‌نه‌دی
ڕووداوه‌كان بكرێت، ته‌نها ناوی كتێبه‌كه‌یان هێناوه، له‌وانه: {إبن
الجوزي في منتظمه، وإبن الأثير في كامله، وأبوالفدا في مختصره، وإبن كثير
في بدايته}.
ب) نوسینی هه‌ندێك هه‌واڵی ئیسرائیلیات كه هێناویانه‌و زۆربه‌یان لاواز‌و
نادرووستن، وشه‌ی ئیسرائیل به‌دوو واتا دێت؛ یه‌كه‌م/ له‌دوو وشه پێكدێت
كه عه‌ره‌بی و عیبرین، (إسرا‌ء): كۆچكردوو (مهاجر)، ئیل: خوا، واته:
بۆخوا كۆچكردوو. دووه‌م/ هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی عیبرین، (إسرا‌ء): به‌نده،
ئیل: الله، واته: به‌نده‌ی خوا.
ئیمام ئیبنوكه‌سیر، له‌ته‌فسره‌كه‌یداو له‌ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قیل اهبطوا...)، نوسیویه‌تی موجاهید ده‌ڵێت:
بریتین له‌ئاده‌م و حه‌وا، شه‌یتان و مار، چونكه شه‌یتان داوایلێكردن كه
مار ببه‌ن بۆناو به‌هه‌شت بۆئه‌وه‌ی ئاده‌م و حه‌وا بخه‌ڵه‌تێنێت، خوا
تۆڵه‌ی لێكرده‌وه‌و قاچه‌كانی لێسه‌نده‌وه‌و له‌سه‌ر سنگ ده‌بێت بڕوات، وه
له‌هه‌ركوێیه‌ك مرۆڤێك بیبینێت ده‌یكوژێت. ئه‌مه‌یش زۆر دووره
له‌ڕاستییه‌وه، چونكه ته‌نها مرۆڤ و په‌ری ئازادن و ده‌توانن بێئه‌مریی
خوا بكه‌ن.
2) تانه‌وته‌شه‌ری دوژمنانی ئیسلام كه له‌سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان و
مێژووه‌كه‌ی نوسیویانه بۆ دژایه‌تیكردن، به‌تایبه‌تی له‌م بوارانه‌ی
خواره‌وه‌دا:
تانه‌وته‌شه‌ردان له‌قورئانی پیرۆز: ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان بۆ شێواندنی
بیروباوه‌ڕی موسوڵمانان به‌ویستی خۆیان ته‌فسیریان نووسیوه، بۆنموونه
(وتری الملائكه حافین من حول العرش) الزمر_75_ له‌واتای(حافین)دا
ده‌ڵێن: به‌بێ پێڵاو، هه‌روه‌ها له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا (وكل إنسان
ألزمناه طائره فی عنقه) الإسرا‌و _13_ ده‌ڵێن: كافر ده‌هێنن كۆترێك
له‌گه‌ردنیدایه. هه‌روه‌ها له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یشدا (الذین یتبعون
النبی الا‌می الذی یجدونه ..) اڵ‌عراف_157_
ده‌ڵێن: (الا‌می) به‌واتای بتپه‌رست دێت، به‌م شێوه‌یه‌و به‌ویستی خۆیان و
ئاغاكانیان ده‌یانه‌وێت شوبهه بڕوێنن له‌بیری ئوممه‌تی موسوڵماندا.
تانه‌وته‌شه‌ردان له‌پێغه‌مبه‌رjو سوننه‌ته‌كه‌ی: زیاتر له(٣٥٠) درۆزن
به‌ناوی پێغه‌مبه‌ری خواوهj فه‌رمووده‌یان نوسیوه‌ته‌وه، بۆنموونه؛
(محمد بن یونس الكدیمی البصری) زیاتر له(١٠٠٠) فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستووه.
تانه‌وته‌شه‌ردان له‌هاوه‌ڵان: به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی شیعه‌كانه‌وه، كه
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان دژی هاوه‌ڵان ده‌وه‌ستنه‌وه جگه له‌ژماره‌یه‌كی
كه‌میان نه‌بێت، هه‌موویان به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه (مرتد) له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن،
وه‌هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵانیان له‌ئاستی مرۆڤایه‌تی به‌رزكردۆته‌وه‌و
بردوویاننه‌ته ڕیزی په‌روه‌ردگار له‌هه‌ندێك سیفاتیاندا، بۆنمونه
(المغیره بن سعید الكوفی) كه ئیددیعای پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كرد، سوێند بۆ
ئه‌عمه‌ش ده‌خوات و ده‌ڵێت (للأعمش أن عليا يحي الموتى، وأنه لو شا‌ء لأحي
عادا و ثمودا!، فقال له الأعمش: من أين علمت ذلك؟ قال له: أنه ذهب إلى رجل
من أهل البيت – لم يسميه – فتفل في فمه، فأصبح يعلم كل شي‌ء)
واته: عه‌لی مردوو زیندووده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت عادو سه‌مودیش
زیندووده‌كاته‌وه، ئه‌عمه‌ش پێیده‌ڵێت: چۆن ده‌زانیت؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
چووه بۆ لای پیاوێكی ئه‌هلوبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خواj - كه ناوی نه‌برد-
تفیوه‌ته‌وه نێو ده‌مییه‌وه تا وایلێهاتووه هه‌موو شتێك ده‌زانێت.
ئیمام جه‌عفه‌ری سادق، ده‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یj
به‌رین له‌موغیره‌و به‌نانی كوڕی سه‌معان، چونكه به‌ناوی ئه‌هلوبه‌یته‌وه
قسه‌ده‌كه‌ن.
نوسینی كتێبی پڕ له‌درۆ: وه‌ك (محمد بن عمر الواقدی توفی 207هیجری)، كه
ئیمام شافیعی له‌باسیدا ده‌فه‌رموێت: كتێبه‌كانی واقیدی درۆن، هه‌روه‌ها
زۆربه‌ی زانایانی فه‌رمووده به‌درۆزنیان داناوه، وه‌ك (الشافعی، أحمد،
البخاری، مسلم، النسائی، أبوداود والترمژی).
دانانی كتێب بۆ ڕازیكردنی سوڵتانه‌كان: به‌تایبه‌تی هه‌ندێك
له‌سوڵتانه‌كانی عه‌باسییه‌كان هه‌ندێك له‌و كتێبانه‌یان پێشكه‌شده‌كرا كه
زۆردوور له‌ڕاستی باسی خه‌لیفه‌كانی ئه‌مه‌وییان كردووه‌و ناشیرینیان
كردوون. به‌م شێوه‌یه هه‌واڵی لاواز‌و ئیسرائیلیات له‌ناو كتێبه
باوه‌ڕپێكراوه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و دوژمنانی ئیسلام و
ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ژه‌هری خۆیان هاویشته ناو مێژووی ئیسلامیمانه‌وه، جا
خوێنه‌ری به‌ڕێز پێویستیت به‌ورده‌كاریی زیاتر هه‌یه له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی
په‌رتوكه مێژووییه‌كاندا.