13/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایا ئینکاریکردنی یه‌ك ده‌نگی کۆی زانایان [إجماع] مورته‌ده ؟؟؟ ٤
و، لقمان امین
باسێك که زۆرگرنگه .
ئایا ئینکاریکردنی یه‌ك ده‌نگی کۆی زانایان [إجماع] مورته‌ده ؟؟؟
ابن النجار له حه‌نبه‌لیه‌کانه له‌کتابی [المنتها الاردات ج2/ص498] هێناویه‌تی یه‌وه :{ هه‌رکه‌سێك که ئینکاری حوکمێکی ئاشکرا که کۆی یه‌ك ده‌نگی زانایانی له‌سه‌ربێت ، وه‌کو، حه‌رامبونی مه‌شروب خواردن ،زیناکردن ،گۆشتی بهرازخواردن ، یان حه‌ڵاڵ بونی نان یان ئه‌وشتانه‌ی ترکه حه‌ڵاڵن به‌وشێوه‌یه ،یان شکی تێیداههبو لهحهراموحهڵاڵ بونی ئه‌وانه ،ئه‌گه‌ر له نه‌زانینی بوو ئه‌وا پێی ده‌وترێت و بۆی روونده‌کرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامبو له‌سه‌ر ئینکاریکردنهکهی ئه‌وکاته ده‌کوژرێت } .
ابن دقیق العید 4/84ده‌ڵێت:{......له‌سه‌ر فه‌رموده‌که‌ی که ده‌فه‌رموێت ، له کۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تی موسڵمانان جیاببێته‌وه [المافرق للجماعة] } به‌مانای ئه‌وه‌یه که جیاوازبێت له کۆمه‌ڵی موسڵمانان و کۆی یه‌ك ده‌نگی زانایان ، خۆدهبهستێته ئه‌وه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی کۆی یه‌ك ده‌نگی زانایانه‌وه ده‌بێت [اجماع]، به‌وه‌ش کافرده‌بێت ، وه ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵکێك دروستکراوه و دراوه‌ته پاڵیان و ئه‌وه‌ش کارێکی گرانه و خه‌ته‌رناکه ، وه ده‌رباره‌ی تهکفیرکردنیش باسی ئه‌وه‌مان کرد له‌پێشتر } .له‌لاپه‌ڕه‌ی 77 که‌ده‌ڵێت :{ مه‌سه‌له‌ی کۆو یه‌ك ده‌نگی زانایان [الاجماعیة]جاری واهه‌یه خه‌به‌ری تواتر هاوپشتی ده‌کات به نقڵ کردن له خاوه‌ن شه‌رعه‌وه که خوای گه‌وره‌یه ، وه‌کو واجبیێتی نوێژ بۆ نمونه وه جاری واش هه‌یه که پاڵپشتی ناکات خه‌به‌ری تواتر ، جا به‌شی یه‌که‌م ئه‌وه‌ی ئینکاربکات ئه‌وا پێی کافرده‌بێت چونکه ئینکاری له خه‌به‌ری موتهواتردهکات به‌هۆی ئهوهوهنی یه که پێچه‌وانه‌ی کۆی یه‌ك ده‌نگی زانایانه ، وابهشی دووه‌مێش ئه‌وا کافر نابێت } .
ابن القدامة له کتابی [المغنی 8/548] هێناوێتی ده‌ڵێت :{ هه‌رکه‌سێك باوه‌ڕی وابێت که شتێكی حه‌ڵاڵ بێت به حه‌رامی بگرێت که کۆی یه‌ك ده‌نگی زانایانی له‌سه‌ربێت وه‌کو زینا و مه‌شروبخواردن ..هتد. له‌وبابه‌تانه ئه‌وه کافری مورته‌ده} ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانێن که [اجماع] کۆی یه‌ك ده‌نگی زانایان هه‌روا ئاسان نی یه ! و به‌که‌م نه‌یگرین ، وه ناشبێت هه‌روا به‌ئاسانی که‌سێك بڵێت ئه‌وه [اجماع] ی له‌سه‌ره بێ ئه‌وه‌ی بزانێت که کۆی یه‌ك ده‌نگی زانایانی له‌سه‌ره ، وه‌ك ئیمام احمد ده‌ڵێت :{ هه‌رکه‌سێك که ده‌مکوتی ئه‌وه بکات بڵێ اجماعی له‌سه‌ره له‌خۆیه‌وه درۆی کردوه } .
وه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کتابی [آداب الزفاف] شێخ محمد ناصردین الالبانی ، به‌ڕاستی زۆرباشه‌و به که‌ڵکه وه کتابێکی که عمرسلێمان الاشقر نوسیویه‌تی به‌ناونیشانی [الاجماع فقد قتل] ، باسێکی تێروته‌سه‌لی کردوه به‌جوانی ، چونکه اجماع که خه‌ڵکانێک لێره‌وله‌وێ ئه‌یڵێن له‌وانه‌یه هێچ ڕاست نه‌بێت ، ئه‌وه‌ش که خه‌ڵکی پێ کافردهکرێت و له دین ده‌ریانده‌که‌ن هه‌روا ئاسان نی یه و خه‌ته‌رناکه ، خوا پهناماندات لێی ان شا‌ء الله . سید سابق ده‌ڵێت :{ڕواله‌تی مورته‌د ، ئه‌وه‌ی که ناوه‌کانی خوا به سوکی و که‌میه‌وه بگرێت ،یان فه‌رمانه‌کانی ، یان ئههی کردنه‌کانی ، یان هه‌ڕه‌شه و سزاکانی ...، به‌مه‌رجێک که تازه نه‌بوبێته موسڵمان نه‌وه‌ک له نهزانینیدا بێت وحوکمه‌کانی ئیسلام نه‌زانێت ، ئه‌گه‌ر به‌نه‌زانی یه‌وه ئینکاری لهوشتانهکرد ئه‌وا به کافر دانانرێت ، چهندشتێکی تێدایه که موسڵمانان کۆویهک ده‌نگن له‌سه‌ری که‌پێی کافرنابێت چونکه ته‌نها که‌سانی زانا‌و تایبه‌تمه‌ند ده‌یزانن ، که‌شێک ئینکاری بکات ئه‌وا پێی کافرنابێت بیانوی نهزانینیهتی ، وه‌کو : حه‌رامی ماره‌کردنی میمک یان پوور یان پیاوکوژی به‌ئه‌نقه‌ست وه‌ره‌سه‌ی پێ‌نادرێت و نه‌نک یان دایه‌گه‌وره شه‌ش یه‌کی به‌رده‌که‌وێت له وه‌ره‌سه‌دا ، له‌وبابه‌تانه یان وه‌س وه‌سه ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره لێی ناگرێت به‌م شتانه . [ والله اعلم ] .
مه‌رجه‌کانی که پێی مورته‌د ده‌بێت :
بێگومان هیچ موسڵمانێك مورتهدنابێتهوه هوتاوهکو سێ مه‌رجی تیا به‌دی نه‌کرێت ، ئه‌م مه‌رجانه‌ن .
1- بالهغ بون
2- ژیری [عقل]
3-ویست و به‌مه‌به‌ستی خۆی .
بالهغ بوون : زانایانی ئیسلام بیروڕای جیاجیا یان هه‌یه له‌وه‌ی که ئایه منداڵ موسڵمانه یان ده‌بێ به‌موسڵمان یان نا ؟ هه‌یانه ئه‌ڵێن به‌ڵێ ، وه‌کو ابو حنیفه و ههردوهاوهڵهکهی ، اسحاق بن راهویة ابن ابی شیبه ، ، هه‌یانه ئه‌ڵێن نه‌خێر، وه‌کو ئیمام شافعی و زفر له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی که ده‌فه‌رموێت :{ « رفع القلم عن ثلاث عن الصبي حتى يبلغ وعن المجنون حتى يفيق وعن النائم حتى يستيقظ »} .
به‌ڵام ڕاستر ئه‌وه‌یه که ئیسلام بونی منداڵ ده‌بێت ، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌علیه وسلم ئیسلام بونی منداڵی ڕه‌د نه‌کردۆته‌وه ، وه‌کو [علی کوڕی أبي طالب] ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ش یچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌رئه‌وه تیا نی یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌یکاته به‌ڵگه ،وه موسڵمانهتیهکهی وه‌رده‌گیرێت و قبوڵه و نوێژ و ڕؤژو هه‌مو عیباتهتهکانی قبوڵه‌و مایه‌ی خۆبه‌ختی دونیا‌و قیامهتێتی ، ئه‌گه‌رچی که واجبیش نی یه له‌سه‌ری .
وه ئایه منداڵ مورته‌د ده‌بێته‌وه یان نا؟ یان ئه‌گه‌ر مورته‌د ده‌بێته‌وه ئایا ده‌کوژرێ یان نا ؟ یان وازی لێده‌هێنرێت تاوه‌کو بالغ ده‌بێت ؟
هه‌ندێ له زانایان ئه‌ڵین ئه‌ڵێن نه‌خێر مورته‌د نابێته‌وه ! له‌وانه‌ش ئیمامی شافعی یه و ئیمام احمد و ابی یوسف . وه ئیمامی ابو حنیفةدهڵێت: به‌ڵێ مورته‌دبونه‌وه‌ی دروسته و ئه‌وه‌ش ئاشکرایه له مه‌زهه‌بی ئیمام مالك و ئیمام احمدیش . وه گێڕراوه‌ته‌وه له ئیمام احمد که موسڵمانێتی دروسته‌و وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام مورته‌دی دروست نی یه و نابێت به مورته‌د ، له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی که ده‌فه‌رموێت:{ رفع القلم عن ثلاث ، الصبي حتی یعقل ، ...} واتا قه‌ڵه‌م هه‌ڵگیراوه له‌سه‌ر سێ که‌س ، منداڵ تاوه‌کو عاقڵ ده‌بێ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی بنه‌ڕه‌تی یه که هیچ تاوانێکی له‌سه‌ر نانوسرێت .
ئه‌گه‌ر مورته‌دی له‌سه‌ر بنوسرێت ئه‌وا ده‌بێ تاوانێشی له‌سه‌ر ده‌نوسرێت ، چونکه پاشگه‌زبونه‌وه له‌دین کوشتنی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ، له‌هه‌مانکاتدا زینا له‌سه‌ر منداڵ سابت نه‌بوه و به‌ڵام ئیسلامبونی سابت بوه‌و بۆی ده‌نوسرێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بالغ بوو به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر کافرێتیهکهی ، ئه‌وکاته مورته‌ده و ڕای زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئه‌ڵێن مورته‌ده ، ئه‌گه‌ر مورته‌د بێت یان نا ! بهههرحڵێك بێت منداڵ عقوبه‌ی له‌سه‌ر نی یه ! ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بالغ بوو ئه‌وکاته ده‌بێت شوبههوگومانهکانی بۆ ڕوون بکرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ری ئه‌وکاته حوکمی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت .
العقل: ژیری ئه‌وه مه‌رجی سه‌ره‌کی یه ، تا عاقڵ وأیر نه‌بێت هیچ تاوانێکی له‌سه‌ر نی یه . پاشگه‌زبونه‌وه‌ی شێت له‌دین و موسڵمانێتی شێت هیچیان لێ وه‌رناگیرێت و دروست نی یه وه‌ك ئه‌ڵێن :{ إذا أخذ ما وهب أسقط ما وجب }. واتا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه که ته‌دبیر و کاره‌کانی پێ ده‌باته ڕێوه ئه‌وا فه‌رمانی له‌سه‌ر نامێنێت .ئیمامی شافعی ده‌ڵێت :{ ئه‌گه‌ر که‌سێك مورتهدبۆوه له‌کاتێکدا که عه‌قڵی لای خۆی نه‌بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی که سه‌رخۆش بێت ئه‌وا فه‌رمانبه‌رو کاربه‌ده‌ست بۆی نی یه سجنی بکات و ماڵ و سهروهتیشی دابه‌ش ناکرێت به‌سه‌ر موسڵماناندا ئه‌گه‌ر مرد ، چونکه قه‌ڵه‌می له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه ، ئهگهرکهسێك مورته‌د بۆوه پاشان عقڵی له‌ده‌ستدا ناکوژریت تادێته‌وه سه‌رخۆی، ئه‌گه‌ر هاته‌وه سه‌رخۆی و به‌رده‌وام بوو ئه‌وه ده‌کوژرێت و ماڵه‌که‌شی به {فئ] حسابه .
پاشگه‌زبونه‌وه‌ی سه‌رخۆش :زانایانی ئیسلام یه‌ك ده‌نگ نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پاشگه‌زبونه‌وه‌ی سه‌رخۆش به مورته‌د دهژمێرردرێت یان نا ؟ چونکه عه‌قڵی خۆی له‌ده‌ستداوه و په‌کی که‌وتوه ، ده‌بێ بێته‌وه هۆشی خۆی و ئه‌وکاته سه‌رپشك ده‌کرێت له‌وه‌ی کوفر هه‌ڵده‌بژێرێت یا ئیمان ئه‌وکاته حوکمی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت .
ابن القدامة له‌کتابی [مغنی] دا8/563 ده‌ڵێت:{ ههرکهسێكمورتهد بێته‌وه و سه‌رخۆش بێت ، ناکوژرێت تاوه‌کو دێته‌وه سه‌رخۆی وپاشان سێ ڕۆژ سه‌بری له‌سه‌رده‌کرێت له‌وه‌ختی پاشگهزبونهوهکهیهوه ئه‌گه‌ر مرد له‌و سه‌رخۆشی یه‌یدا ئه‌وا به‌کافری ده‌مرێت ، وه دوو ڕیوایه‌ت له ئیمام احمده‌وه گێڕراوه‌ته‌وه له مورته‌دی سه‌رخۆش ، که ده‌ڵێت دروست ده‌بێت له‌سه‌ری و به مورته‌د ده‌ژمێردرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی یشه‌و ووته‌ی ابوحنیفة شه ، چونکه ئه‌وه شتێکه په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕو قه‌سدو مه‌به‌سته‌وه هه‌یه ، سه‌رخۆش و بێهۆش هیچ قه‌سدو مه‌به‌ست و عه‌قدێکی تهواونی یه و لێی وه‌رناگیرێت ، چونکه عه‌قڵ وهۆشی له‌ده‌ستداوه پاشگهزبونهوهشی حساب ناکرێت و له‌سه‌ری دروست نابێت ،هه‌روه‌کو خه‌وتوو شیت مناڵ ، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌رئه‌وه ئه‌وه‌یه که عه‌قڵ مه‌رجی سه‌ره‌کی یه ، سه‌رخۆشیش عه‌قڵی له ده‌ستداوه ئه‌و مه‌رجه‌ی تیا نه‌ماوه } .
ڕاستیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که -والله اعلم – که‌وا مورته‌د نابێ و هیچ ههمێتێك به پاشگهزبونهوهکهی نادرێت وه سه‌رخۆشیش نه‌جاتی نابێت له‌قسه‌ی کوفری و کوفرکردن به‌ده‌گه‌مه‌ن ، وه یه‌کێك له هاوه‌له‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )پێش ئه‌وه‌ی که مه‌شروب حه‌رام بکرێت سوره‌تی :{قل یاأیه الکافرون } ی خوێند به هه‌ڵه خوێندیی یه‌وه ، له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌و ئایه‌ته هاته‌خواره‌وه که‌ده‌فه‌رموێت:{ لاتقربوا الصلاة وانتم سکاری } ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه کهبهمورتهد ناژمێردرێت .
ئه‌وه‌شی که په‌یوه‌سته به تۆبه‌کردنی یه‌وه ، ده‌بێت چاوه‌ڕێی بکرێت تاوه‌کو دێته‌وه سه‌ر هۆشی خۆی وه قسه‌کردنی ته‌واو ڕوون ببێته‌وه و شوبهه‌کانی بۆ ڕوون بکرێته‌وه ، ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر هه‌ربه‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر کوفر کردنی ئه‌وکاته ده‌کوژرێت .
+ خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م شتانه‌ی ده‌نوسرێت کوشتن هه‌روا ئاسایی نی یه و که‌سێش بۆی نی یه که که‌س سهربهخۆبکوژێت ده‌بێ زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌بن ، چونکه کوشتن ده‌بێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌بێت و پاشان ده‌بێت بدرێته دادگا ، ئه‌وکاته دادوه‌ر یان حاکم ده‌بێت ئه‌وبڕیاره ده‌ربکات و دادگاش به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت ، جا ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س مورتهدێك بکوژێت سه‌ربه‌خۆ یان که‌سێک به‌مورته‌د بزانێت وبیکوژێت ، ده‌بێته عوکمی قه‌ره‌قوش ، ئه‌مه‌ش له ئیسلامدا نابێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگانادرێت ، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها باسی حوکم و چۆنێتی پاشگه‌زبونه‌وه ده‌کرێت ، و هه‌ندێ شتی تێدایه که زۆر زه‌روره بیزانین و هه‌رنه‌بێت خۆ ده‌بێت خۆمانی لێ بهدوربخهینهوه و تێ نه‌که‌وین و دینه‌که‌شمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین به‌هه‌ندێ قسه و کاروکرده‌وه ، له‌کاتێکدا خۆشمان به موسڵمان ده‌زانین یان بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بێت که پاشگه‌زبینه‌وه له‌دینی ئیسلام بێ ئه‌وه‌ی که به‌خۆمان بزانین بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌م هه‌ڵبژارد چونکه زۆر زه‌رووره که بیزانین و فێری بین ، ئه‌گه‌ر که‌سێکی تریش تێکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی فێری بکه‌ین و بۆی ڕوون بکه‌ینه‌وه ، یاخود خوانه‌خواسته یه‌کێك ئه‌و حوکمانه بدات به‌سه‌ر که‌سێکیتردا و به‌شتێکی ئاسایی بزانێت ئه‌وه شتێکی خه‌ته‌رناکه ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر که‌سێکیش ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدابو ئه‌وا با بیزانین و خه‌ڵکی ده‌ورووبه‌ری خۆمان بناسین که چین و کێن یان ئه‌وکه‌سانه‌ی که شوێن کهوتویان ده‌بین و شوێنکه‌وتویان زۆره ده‌بێت بیان ناسین و بزانین چین و چی بیروباوه‌ڕێکیان هه‌یه، چونکه موسڵمان ده‌بێت ته‌نها شوێنکه‌وتوی موسڵمان بێت .
هه‌ڵبژاردن و به‌ویستی خۆ : زانایانی ئیسلام بڕیاریان وایه که هه‌رکه‌سێك به‌زۆر کوفری پێبکرێت ئه‌وا مورته‌د نی یه ئه‌گه‌ر دڵ نهوابێت له دڵه‌وه ئیمانداره خۆی وه‌کو ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی له‌سه‌ره که ده‌فه‌رموێت:{ إلا من أکره وقلبه مطمئن بالإیمان } جا بۆ ئه‌وه‌ی که پاشگهزبونهوهکهی ئیعتباری هه‌بێت ، ده‌بێ به ویست و مه‌به‌ستی خۆی بێت‌و ئازادبێت ، نه‌ک به زۆر پێی بکرێت، زۆرکردنیش له شه‌رعدا ئه‌وه‌یه که ڕازیبونی خۆی ئه‌بێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له‌سه‌ر هه‌بێت وه‌کو عماری کوڕی یاسر ، یان که‌سێك له ژیرده‌ستی کافردابێت یان له‌سجن هزینداندابێت ، عوکمی کافر‌و مورته‌دیان به‌سه‌ردا نادرێت . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌ندێ شت هه‌ن که پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له‌دین ناگرێته‌وه:
عبدالقادر عودة ده‌ڵێت:ج2/ص707 {ئه‌گه‌ر که‌سێک شتێکی حه‌رامی حڵاڵ کرد به لێکدانه‌وه‌ی خۆی ، هه‌روه‌کو خوارج ه‌کان که زۆرینه‌ی موسڵمانانیان به‌کافر ده‌زانی و ماڵ و سهروهتیانیان به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانی ، زۆرینه‌ی زانایان به‌کافریان دانانه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زۆر لهصحابهکانیان بهکافردهزانی و تابعینه‌کان خوێنیانیان بهحڵاڵ ده‌زانی [واتا:کوشتنیان] ماڵ وسهروهتیانیان به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانی وباوه‌ڕیان وابوو که خۆیان به‌وه له‌خوا نزیك ده‌که‌نه‌وه و بهخێریانیان ده‌زانی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان بهکافریانیان نه‌زانیوه وحوکمی کوفریان نه‌داوه بهسهریانیاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌ئویل و لێکدائهوهیان بۆکرد بوو، هه‌روه‌ها بۆ که‌سێك که حه‌رامێك حه‌ڵاڵ بکات به‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌ك به عه‌مده‌ن و بزانێت ئه‌وه حه‌رامه ئه‌وخۆی حه‌ڵاڵی بکات به‌کافر دانانرێت ، نمونه‌ش له‌سه‌رئه‌وه که حه‌رامی حه‌ڵاڵ کرد به‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه که قدامة بن مظعون کردی مه‌شروبی خوارد به‌وه‌ی که حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌و وهه‌روه‌ها أبو جندلبن سهل وکۆمهڵێکیتر که له شام بون ، بهحهڵاڵیان ده‌زانی به‌ڵگه‌شیان به‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی که ده‌فه‌رموێت:{ لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوْا وَآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوْا وَآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوْا وَأَحْسَنُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (93) } ، به‌وه کافر نه‌بون کاتێك که بۆیانده‌رکه‌وت حه‌رامه تۆبه‌یان لێکرد و حه‌دی شهرعیشیان له‌سه‌ریان ده‌رکرد ، یان سه‌پاندیان به‌سه‌ریاندا ، جونکه تاوانیان کردوه ، دیسانه‌وه ده‌ڵێت :[هه‌رکه‌سێك حه‌رامی حه‌ڵاڵ کردبه نه‌زانین به مورته‌د ناژمێردرێت ]، هه‌رکه‌سێکیش اجتهادات و بیروڕای زانایانی ڕه‌دکرده‌وه له ته‌فسیری قورئاندا له ئایه‌ته‌کاندا یان له لێکدانه‌وه‌یان بۆ هه‌ندێ ئایه‌ته‌کان به‌مورته‌د دانانرێت ، چونکه ته‌فسیری قورئان شتێکی کۆششی یه له لایه‌ن ئینسانه‌وه [اجتهادي] ، ئینسانیش ده‌یپێکێت و هه‌ڵه‌ش ده‌کات ، چونکه فه‌رقی هه‌یه له نێوان ئایه‌ته‌کاندا ، ئایه‌تی واهه‌یه ڕوون و ئاشکرایه و لێکدانه‌وه قبوڵناکات ، و هه‌شه زانایان به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆیان ڵێکیانداوهتهوه .
وه‌کاتێك که [ابن ابي ذئب ] ئینکاری له‌گه‌ڵ ئیمام مالك دا کرد که ئه‌گه‌ر فه‌رموده‌یه‌کی [صحیح] ڕاست وڕه‌وان بگێڕێته‌وه و کاری پێ نه‌کات فه‌رموده‌که‌ش ئه‌وه‌بوو:{إذا تبایع الرجلان فکل واحد منهما بالخیار مالم یتفرقا } ،[ابن أبي ذئب] زۆرتوندی کرد و ووتی ئه‌گه‌ر:{ مالك ده‌بێ تۆبه بکات ئه‌گه‌ر تۆبهنهکات ده‌بێ له‌ملی بدرێت و بکوژرێت } ، ئیمام احمددهڵێت:{ مالك فه‌رموده‌که‌ی ڕه‌دنه‌کردۆته‌وه به‌ڵکو لێکدانه‌وه‌ی بۆ فه‌رموده‌که هه‌بوه وا لێکی داوه‌ته‌وه } ، جاده‌بێ جیاوازی بکه‌ین له‌نێوان ئه‌وه‌ی که لێکدانه‌وه‌ی بۆ فه‌رموده‌یه‌ک هه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که فه‌رموده‌که ڕه‌د بکاته‌وه ، [شاطبي] ده‌ڵێت :{زانایان حوکمی شه‌رع نین به‌ڵکو هۆکارێکن بۆ تێگه‌یشتنی شه‌رع } .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ