لەگەل
ئەوەی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وام باس
له‌باشی ته‌ندروستی سكرتێره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، کەچی تاله‌بانی شه‌ش
مانگه نه‌جوولاَوه نه‌قسه‌ی كردووه.
سەرچاوەیەکی بنەمالەیی بە
سایتی ستاندەری ڕاگەیاند کە تا ئیستا مام جلال نە نوتقی هەیەو نە
ئاگاشی لەو دونیایە ماوە ،تەنها ئەوەیە پزیشکەکانی دەلێن جارجار جۆرە
هۆشەکی بۆ دەگەڕێتەوە کە جولەیەک لە چاوە کراوەکەی هەست دەکرێ ،کەسیش
ناتوانێ ڕاستەوخۆ بیبینی تەنها لە دووری 4 مەتر لە کونیلەکەوە بۆ هەندێ
کەس هەیە بیبینی.
جه‌لاَل تاله‌بانی سه‌رۆككۆماری عێراق و سكرتێری
گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌به‌رواری 11/12/2012 به‌هۆی
جه‌ڵده‌ی مێشكه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته وولاَتی ئه‌ڵمانیا، تائێستاش
چاره‌نووسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.