12/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژیاری مرۆڤایه‌تی و ململانێی پڕۆژه‌كان له نێوان تیۆر و واقیعی ئه‌مڕۆدا
مێژوونووس و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی كوردی عێراقی/ د.موحه‌ممه‌د به‌رزنجی - ئه‌ندامی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان – قه‌ته‌ر-
هه‌ندێك له بیرمه‌نده ناوداره‌كانی ئه‌مریكا تیۆری ململانێی شارستانییه‌كانیان دانا، و ده‌ڵاڵه‌كانی جه‌نگیش بازاڕیان بۆ گه‌رمكرد، له كاتێكدا واقیعی ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌ی تیۆره‌كه‌یانه، خاوه‌نانی پڕۆژه ئیستیعمارییه گه‌وره‌كان له نێوان خۆیاندا ململانێ له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لان ده‌كه‌ن، و میلله‌تانیش قوربانیی ئه‌و ململانإ ناڕه‌وایه‌ن و هه‌ر كاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زلهێزه‌كان به‌یه‌كیاندایا له نێو خۆیاندا جه‌نگ ده‌كه‌ن، و ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌لڕ یه‌كتردا ڕێكهاته‌وه په‌لاماری گه‌لانی سه‌رگه‌ردان ده‌ده‌ن و خێر و بێریان به‌شده‌كه‌ن، له ڕاستیدا ئه‌مه تیۆری واقیعی ئه‌مڕۆی جیهانه و فه‌رموون ئه‌مه‌ش هه‌ندێك نموونه و لێكدانه‌وه له‌و باره‌یه‌وه:
نموونه‌ی یه‌كه‌م: له ڕابردوویه‌كی نزیكدا ئه‌مریكا و شای ئێرانی هاوپه‌یمانی له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان وازیان له گه‌لی كورد هێنا و كێشه‌كه‌یان فرۆشتن، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ش كه گه‌لی كورد له په‌رۆشیدابوو ژن و منالڕ و پیاوی به چه‌كی كیمییاوی له هه‌ڵه‌بجه و دۆڵی بالیسان و شاخه‌كانی بادینان و قۆپی قه‌ره‌داغ بۆردومان ده‌كران و ده‌یان هه‌زاریان له گه‌رمیان و ناوچه جیاوازه‌كانی تری كوردوستاندا له قه‌سابخانه‌كانی به‌ناو ئه‌نفالدا لێفه‌وتاندن، ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد چونكه هاوپه‌یمانی ڕژێمی عێراقی عه‌لمانی به‌عسی بوون، ئه‌مریكاش نه‌ك هه‌ر بێده‌نگبوو به‌ڵكو سه‌ری خۆی له بیابانی نیفادادا شارده‌وه تاوه‌كو قه‌سابخانه‌كان ته‌واوبوون و ناڵه‌ی قوربانییه‌كان له یه‌كبڕان ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چاو و گوێی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام كوه‌یتی داگیركرد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌وتیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، ئیتر ئه‌مریكا كه‌وته خۆی و ده‌ستیكرد به بازرگانیكردن به خوێنی قوربانییه‌كان له بازاڕه‌كانی جیهاندا و كڕین و فرۆشتنی جه‌نگ له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و فه‌رزكردنی ناوچه‌ی دابڕانی ئاسمانی له‌سه‌ر به‌شێكی كوردوستانی عێراق و خوارووی عێراق، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان دراوسێیه‌تیكردنی كێڵگه‌كانی وزه بوو به به‌هێزی له ئاوی كه‌نداوی گه‌رمدا، ئه‌وه‌ش له كۆنه‌وه سیاسییه‌كانی رۆژئاوا خه‌وییان پێوه‌ده‌بینی.له ساڵی ( 2003 ) شدا جارێكی تر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران یه‌كیانگرته‌وه بۆ داگیركردنی به‌غداد و پاشان ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌به‌رێتی كاروباری به‌غدادی ته‌سلیم به ئێرانی هاوپه‌یمانی كرد.
نموونه‌ی دووه‌م: په‌ژاره‌كانی گه‌لی سوریای ئه‌مڕۆیه (به عه‌ره‌ب و كورد و موسوڵمان و مه‌سیحییه‌وه) ، نموونه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر كێبڕكێی دوژمنانه‌ی سه‌رسه‌خت و ململانێی نا شه‌ریفانه له نێوان خاوه‌نانی پڕۆژه ئیستیعمارییه گه‌وره‌كاندا، گه‌لی سوری تووشی ناسۆرییه‌كی خوێناویی هاتووه و ڕۆژانه له سوریادا یه‌ك له‌دوای یه‌ك قه‌سابخانه‌ی تیا ئه‌نجامده‌درێت، ژماره‌ی كوژراوه‌كان (هه‌شتا و سإ هه‌زار) ی تێپه‌ڕاندووه و ئاواره‌كانیشیان ملیۆنه‌ها، له كاتێكدا خاوه‌نانی ته‌ماعه ئیستیعمارییه‌كان به‌و په‌ڕی هێمنییه‌وه ته‌ماشای دیمه‌نه سیاسییه‌كه ده‌كه‌ن و له ڕاستیدا نایانه‌وێت كۆتایی به‌م قه‌سابخانه‌یه بهێنن هه‌تاكو بارودۆخێك ده‌خوڵقێت یاربێت له‌گه‌لڕ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، و له ژێر دروشمی هاوڕێیانی گه‌لی سوریادا كۆنگره له‌دوای كۆنگره ده‌به‌ستن، بڕیارده‌ده‌ن هه‌ندێك خۆراك و ده‌رمان بۆ گه‌لی سوری بنێرن، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ردانییه به‌په‌رۆشییه‌كانی نێوانیان و نێوان ده‌وڵه‌تانی هاوڕێیانی ڕژێمی سوریی هه‌ر به‌رده‌وامه به تایبه‌تی ڕوسیا كه به ته‌ن چه‌ك و ئازووخه و موشه‌كی سكۆد بۆ كۆمه‌كیكردنی به‌شار و سه‌ربڕینی گه‌له‌كه‌ی ده‌نێرێت، كاتێك به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نگی ناڕه‌زایی قوربانیه‌كانیش به‌رزبوه‌وه ئه‌مریكا له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی به‌و په‌ڕی سه‌ر ساردییه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه هه‌تا ئێستا به‌كارهێنانی چه‌كی كیمییاوی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی سورییه‌وه نه‌چه‌سپاوه، واته به ئاشكرا گڵۆپی سه‌وز بۆ ڕژێمی به‌شار هه‌ڵده‌كات و به نهێنیش ئاماژه ده‌دات بۆ فه‌وتاندنی گه‌لی سوری به موشه‌كی سكۆدی ڕووسی و به‌به‌رمیل له ته‌قه‌مه‌نیی و بۆمبی هێشوویی سوتێنه‌ر، لێره‌شه‌وه نموونه‌كه‌مان ڕوونده‌بێته‌وه، ئیسرائیل كه چل ساڵ زیاتره له سنووری باكووری دڵنیایه و ئارامه حه‌زناكات هاوڕێی خۆشه‌ویستی خۆی به‌شاری به‌عسی عه‌لمانی له‌ناوبچێت، كه هه‌تا ئێستاش دان نانێت به هاوڵاتیی بوونی مرۆڤی كورد له سوریا، له‌كاتێكیشدا ئیسرائیل ده‌ڵێت كه ئه‌و دژایه‌تی ئێران ده‌كات به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوكیان له مانه‌وه‌ی ڕژێمی به‌شاری دیكتاتۆری ڕه‌گه‌زپه‌رستدا ڕێكده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه زۆر به ڕاشكاوانه ئیسرائیل ده‌ڵێت: به‌شار ئه‌سه‌د هاوڕێیه‌كی كۆن و گرنگه و ئه‌گه‌ر بكه‌وێت قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، پێش چه‌ند ڕۆژێكیش سه‌رۆكی موخابه‌راتی ئیسرائیلی ڕابردوو (فرادیم هالیفی) وه‌كو له گۆڤاری (فورین افیرز) ی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: (له ڕاستیدا به‌شار ئه‌سه‌د پیاوی ئیسرائیله له دیمه‌شق و خۆی و باوكی ئاسایشی سنوری ئیسرائیلیان پاراستووه بوَ ماوه‌ی چل سالڕ) .ئێرانیش ده‌ڵێت ڕێ به‌كه‌وتنی به‌شار هه‌رگیز ناده‌ین و له پشتی ئێرانیشه‌وه ڕوسیای قه‌یسه‌ری تازه‌یه كه به دانه ناشرینه‌كانی قه‌پی كردووه به ڕژێمی به‌شاردا، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یان (ته‌رتووس) ، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه له‌وه قووڵتره، كه‌وتنی سوریای هاوپه‌یمانیان واته پێشڕه‌ویكردن و هه‌نگاوێكیتری ئه‌مریكییه‌كان له میحوه‌رێكی تره‌وه به‌ره و قه‌ڵاكانی حیلفی ئێرانی - ڕوسی، له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئاماده‌بوونی بارودۆخێكه كه به‌ڕێوه‌یه و چاوه‌ڕإ ده‌كرێت میحوه‌رێكی ئیستراتیجی تازه ده‌ربكه‌وێت به توركیا ده‌ستپێده‌كات و به شام و كوردوستانی عێراقیشدا تێپه‌ڕده‌بێت و له پاشان ئوردون و به هه‌ر دوو بالڕ كۆتایی دێت باڵی یه‌كه‌م میسر و باكووری ئه‌فریقیا كه له دیكتاتۆره‌كان ئازادبوون و باڵی دووه‌میش ڕێكخراوی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه بۆ ڕوسیا و ئێران مه‌ترسیدارترینه و ئه‌گه‌ر ئه‌و میحوه‌ره دروست ببێت ته‌رازووه‌كانی ناوچه‌كه به ته‌واوی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م میحوه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه بۆ ئێران و ڕوسیا له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازیی و ئابووریه‌وه مه‌ترسیداره، بۆ نموونه ئه‌و كات ئێران ناتوانێت ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه به ئه‌مریكا و ئیسرائیل بترسێنێت، ناشتوانێت به‌رامبه‌ر ئاواته‌كانی گه‌لی كورد بوه‌ستێته‌وه له ئێران و عێراق و توركیا، و هه‌روه‌ها عه‌ره‌بی سوننه له ناوه‌ندی عێراق، ئه‌و كات ئه‌مریكاش چیتر به بیانووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه ناتوانێت ئیبتیزازیان بكات و چه‌كی زیاتریان پێبكڕێت..له ڕاستیدا درۆی ئه‌مریكای خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كان ده‌ركه‌وت و دیموكراسییه ساخته‌كه‌شیان كه‌وته به‌رچاوان، ئه‌وه‌تا ڕه‌وتی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و له ئه‌مریكا ته‌مه‌نای نه‌مانی حوكمی به‌شار ناكات كه جۆلانی وه‌ك سامانێكی گه‌وره بۆ ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی ڕاگرتووه، به‌ڵكو ته‌مه‌نای ئه‌وه ده‌كات كه شۆڕشی گه‌لی سوری دامركێته‌وه و له‌ژێر زۆرداری و به‌ندایه‌تیدا بمێنێته‌وه، ڕه‌وته‌كه‌ی تریش (ئۆباما و تیمه‌كه‌ی) زۆر له‌گه‌لڕ ڕه‌وتی یه‌كه‌مدا جیاوازنین و تا كاتێكی تر گوێ به فه‌وتانی نیوه‌ی گه‌لی سوری ناده‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه پێش چه‌ند مانگێك هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا به سه‌لامه‌تی ته‌واوبوو، بی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستبده‌ن، ئیتر با به ده‌یان هه‌زار له مناڵان و ئافره‌تان و پیره‌كان بكوژرێن و سه‌دان هه‌زاریان لی ئاواره‌ببێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكییه كه گوێی خۆی بگرێت و هاواره‌كانی هه‌زاران قوربانی نه‌بیستێت، ئه‌وان هیچ په‌له‌یان نییه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك قه‌سابخانه‌یه‌كیش ئه‌نجامبدرێت هه‌روه‌ك پێشتر له كوردوستانی عێراقدا قه‌سابخانه‌ی به‌ناو ئه‌نفال له ژێر بینین و بیستنی ڕۆژئاوای به‌رگریكه‌ر له مافه‌كانی مرۆڤدا ڕویدا، له كۆتاییدا ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندییكانی خۆی ده‌پارێزێت بۆیه چاره‌نوسی هه‌موو گه‌لی سوری به‌لاوه گرنگ نییه ئیتر كوردبن یان عه‌ره‌بی موسوڵمان یان مه‌سیحی یان شیعه یان سوننی، له‌وانه‌شه هه‌ندێك بڵێن ئه‌مه زیاده‌ڕه‌ویی نوسه‌ره بۆیه لێره‌دا وته‌ی یه‌كێك له گه‌وره دووربینه ئه‌مریكییه‌كان تۆماس فریدریك ده‌هێنمه‌وه كه له ( 8 ی مارسی 2013) دا وتی: (هیوایه‌كی كه‌م بۆ چاره‌سه‌ر له سوریا هه‌یه تاوه‌كو جه‌نگاوه‌ره‌كان به‌ره و ته‌واوبوون نه‌چن و سه‌رۆك ئۆباماش له‌سه‌ر حه‌قه كاتێك به ئاگادارییه‌وه هه‌ڵوێست له سوریا وه‌رده‌گرێت) .ئه‌م قسه‌یه‌ی تۆماس به ته‌واوی ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه ئه‌مریكا قه‌سابخانه‌كانی گه‌لی سوریای به‌لاوه گرنگ نییه، به ڕای منیش ئه‌مریكییه‌كان خۆیان له سوریا هه‌ڵناقورتێنن ته‌نها ئه‌و كات نه‌بێت كه هه‌ستده‌كه‌ن سوپای سوریای ئازاد و ئیئتیلافی ئۆپۆزۆسیۆن به‌شداریده‌كه‌ن له گۆڕینی واقیع له‌سه‌ر زه‌ویدا كه ئه‌وه‌ش به كرداری ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و كات خاوه‌نانی پڕۆژه ئیستیعمارییه گه‌وره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كه له نێوان خۆیاندا ڕێكبكه‌ون بۆ ڕۆشنكردنی ڕوخساری حكومه‌تێكی سوریی هاوبه‌شی هاوڕإ كه بیر له‌وه نه‌كاته‌وه له ناوچه‌كه‌دا دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بكات، چه‌ندین ساڵیشه قه‌سابخانه‌كانی (سه‌برا و شاتێلا و هه‌ڵه‌بجه و سوریا) بۆ جیهانیان ده‌رخست درۆی بانگه‌شه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی خۆیان وا پێشكه‌شكرد كه پارێزه‌ری دیموكراتییه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رگریكردن له‌چه‌وساوه‌كانن وه‌ك بڕیار به ده‌ستان له ئه‌مریكا و ڕوسیا و چین و ئێران، خوای گه‌وره‌ش ڕاستی فه‌رمووه: (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ یُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِی الْحَێاه‌ِ الدُّنْێا وَیُشْهِدُ اللَّهَ عَڵی ما فی قلبه وهو ڕلد الخێام وإژا تولی سعی فی الڕرچ لیفسد فیها ویهلك الحرپ والنسل والله لا یحب الفساد) هه‌ندێك موفه‌سیر ده‌ڵێن واته: هه‌ندێ كه‌س هه‌ن قسه و گوفتاریان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌كات، خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: (دڵ و زمانم یه‌كسانن، له كاتێكدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین كه‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌كدا.هه‌ر كاتێك ئه‌و جۆره كه‌سه پشتی هه‌ڵكرد و ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا كرد؛ هه‌وڵ و كۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بكات و خراپه بڕوێنێت و كشتوكاڵ له‌ناو ببات و پاكتاوكردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌ساد و خراپه و تاوانی ناوێت) .
كورته‌ی قسه خاوه‌نانی پڕۆژه ئیستیعمارییه گه‌وره‌كان پێشبڕكێیانه له نێوان خۆیاندا و گه‌لانیش قوربانیانی ئه‌و كێبڕكإ و ململانإ دوژمنانه سه‌رسه‌خته‌ن، به‌ڵام به داوای لێبووردنه‌وه خاوه‌نانی پڕۆژه ئیستعمارییه گه‌وره‌كان له‌وه تێنه‌گه‌یشتون كه خوای گه‌وره ئه‌م گه‌ردونه‌ی دروستكردووه و یاسای بۆ كاروانی ژیانی مرۆڤایه‌تی داڕشتووه هه‌ر وه‌ك له وته‌ی خوای گه‌وره‌دا هاتووه (وتلك القری ڕهلكناهم لما ڤلموا) واته: ئه‌وه‌ته ئه‌و شار و شارۆچكانه (كه باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و كاولمان كردوون كاتێك كه (دانیشتوانی) سته‌میان كردووه.
هه‌ر سیستم و ڕژێمێك له‌سه‌ر بناغه‌ی سته‌م بینا كرابێت له‌ناوده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه زانایانی ئیسلام له كۆندا وتویانه ده‌وڵه‌تی كوفر له‌گه‌لڕ دادپه‌روه‌ریدا درێژه‌یده‌بێت و ده‌وڵه‌تی موسوڵمانانیش له‌گه‌لڕ سته‌مدا به‌رده‌وامنابێت، یاساكه‌ی تریش خوای گه‌وره گه‌لانی سته‌ملێكراو سه‌رده‌خات ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت واقیعی گه‌نده‌لڕ بگۆڕن و سته‌م له‌سه‌ر خۆیان هه‌ڵبگرن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إن الله لا یغیر ما بقوم حتی یغیروا ما بڕنفسهم) واته: (...بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌ومێك ناگۆڕێت (له خۆشیه‌وه بۆ ناخۆشی، یان له زه‌لیلیه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانیه‌وه بۆ هه‌رزانی) هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌كرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یكه‌ن...)