11/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان بارزانی ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌ر له‌وه‌ی بارزانی دوا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی و پرسی ده‌ستور رابگه‌یه‌نێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێكی ڕه‌وانه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی شار پرێس بلاَویكردۆته‌وه: دوێنێ (چوارشه‌ممه) له‌رێگه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و تیایدا بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی كێشه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و ده‌ستوره‌وه راگه‌یاندووه.
به‌پێی زانیاریه‌كان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌یامه‌كه‌دا به‌بارزانیان راگه‌یاندووه: كێشه‌ی سه‌ره‌كی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌ره‌شنوسی ده‌ستوردایه‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی تر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له‌و په‌یامه‌دا رونیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بارزانی ئاماده بێت گۆڕانكاری له‌ماده‌كانی (61)و (65)ی ده‌ستوردا بكرێت‌و سیسته‌می هه‌رێم بكرێته په‌رله‌مانی، ئه‌وا ده‌رگا به‌رووی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی تردا ده‌كرێته‌وه‌و ده‌توانرێت هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان دروست بكرێت.
له‌ماده‌ی (61)ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا هاتووه "سه‌رۆكی هه‌رێم له‌رێی ده‌نگدانی گشتی، نهێنی، راسته‌وخۆوه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه یاسا دیاری ده‌كات".
له‌ماده‌ی (65)ی ره‌شنوسه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریكراوه كه له 24 بڕگه پێكهاتووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند ئه‌مه دوا هه‌وڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه "به‌ئاراسته‌ی چاكسازی‌و هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه، به‌ر له‌وه‌ی بارزانی هه‌ڵوێستی ره‌سمی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستورو درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: تائێستا بارزانی هیچ وه‌ڵامێكی بۆ په‌یامه‌كه نه‌بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ده‌ی وتاره چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بارزانی ئاشكرا نه‌كردووه له‌باره‌ی ده‌ستورو درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان.