1 ـ نيه‌تى ڕۆژووى فه‌رز ده‌بێ له‌شه‌ودا بهێنيت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر :
گه‌ر
سه‌لمێنرا كه مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌ستى پێ كردووه ، به‌بينينى مانگ به‌چاو
، يان به‌شايه‌تى دان ، يان به ته‌واو كردنى سى ڕۆژى مانگى شه‌عبان ،
ئه‌و كاته پێويسته له سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك هه‌ر له شه‌وه‌وه (
واته : پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر ) نيه‌تى ڕۆژووى هه‌بێ ، له به‌ر ئه‌م
فه‌رمووده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رمووێ : "
مَنْ لَم يُجْمِع الصِّيَامَ قَبْلَ الفَجْرِ فَلا صِيَامَ لَهُ "( أخرجه
أبو داود رقم : ( 2454 ) ، وابن خزيمة رقم : ( 1933 ) ، والبيهقي : ( 4 /
202 )). واته
:ئه‌و كه‌سه‌ى نيه‌تى ڕۆژووى نه‌بێت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر
ئه‌وا ڕۆژوه‌كه‌ى به‌تاڵه . وه‌ده‌فه‌رمووێ : " مَنْ لَمْ يُبَيِّت
الصِّيَامَ مِن الليلِ فَلا صِيَامَ لَهُ " (أخرجه النسائي : (4 / 196) ،
والبيهقي : (4 / 202) ، وابن حزم : (6 / 162) )، به‌هه‌مان واتا . تێبينى :
نيه‌تيش جێگاى دڵه و ووتنى به زمان بيدعه‌يه و گومڕايىيه هه‌رچه‌نده
هه‌ندێك له خه‌ڵكى به‌چاكيشى بزانن .بوونى نيه‌ت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر
تايبه‌ته به‌ڕۆژووى فه‌رزه‌وه ، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه
وسلم) ده‌هاته لاى دايكه ( عائيشة ) ـ ڕه‌زاى خواى لێبێت ـ له ڕۆژانێك
جگه له ڕۆژانى ڕه‌مه‌زان و ده‌يفه‌رموو : " هَلْ عِنْدَكُم غَذَاءٌ ؟
وَإلا فَإنِّي صَائِم "( أخرجه المسلم رقم : ( 1154 ) .). واته : له كاتى
خواردنى به‌يانياندا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به دايكه (
عائيشة ) ى ده‌فه‌رموو : خواردنتان لا هه‌يه ؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا من
به‌ڕۆژووم . هه‌روه‌ها سه‌لمێنراوه له كرده‌وه‌ى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) له وانه‌ش : ( أبي الدرداء ) و ( أبي طلحة ) و (
أبي هريرة ) و ( ابن عباس ) و ( حذيفة بن اليمان ) ، ڕه‌زاى خوا له
هه‌موويان بێ ، و خواى په‌روه‌ردگار له گه‌ڵ ياندا له ژێر ئاڵاى
سه‌روه‌رى كوڕانى ئاده‌م كۆمانكاته‌وه(انظرها وتخريجها فى ( تغليق التعليق
) : ( 3 / 144 ـ 147 ) .). ئه‌مه له ڕۆژووى سوننه‌تدايه و به‌ڵگه‌شه
له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بوونى نيه‌ت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر ته‌نها له ڕۆژووى
فه‌رزدايه نه‌ك له ڕۆژووى سوننه‌تدا خواى پايه به‌رزيش زاناتره.
2 ـ داواكاريه‌كان به‌ستراون به بوونى تواناوه :
ئه‌گه‌ر
كه‌سێك ڕه‌مه‌زانى به‌سه‌ردا هات و بێ ئاگا بوو له‌وه‌ى كه ڕه‌مه‌زانه و
خواردن و خواردنه‌وه‌ى خوارد ، پاشان بۆى ده‌ركه‌وت كه ڕه‌مه‌زانه با
واز له خواردن و خواردنه‌وه بێنێت و ڕۆژووه‌كه‌ى ته‌واو بكات ، وه
ئه‌گه‌ر كه‌سێك خواردن و خواردنه‌وه‌ى نه‌خواردبێت به‌ڵام نه‌يزانى بوو
كه‌وا ڕه‌مه‌زانه كه هه‌واڵى پێگه‌يشت ڕه‌مه‌زانه ئيتر خواردن و
خواردنه‌وه نا خوات و ڕۆژووه‌كه‌ى به‌سه‌ر ده‌بات لـه‌م جۆره كه‌سانه‌دا
بوونى نيه‌ت پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر مه‌رج نىيه ، چونكه نه‌يان توانيوه
بزانن ڕۆژووه يان نه ، وه يه‌كێك له بنچينه‌كانى ئاينى ئيسلاميش
ئه‌وه‌يه كه داواكاريه‌كان به‌ستراون به بوونى تواناوه . له ( عائيشه
) وه ـ ڕه‌زاى خواى لێبێت ـ ده‌گيڕنه‌وه فه‌رموويه‌تى : " كَانَ رَسُولُ
اللهِ (صلی الله علیه وسلم) أَمَرَ بِصيَامِ يَوْمِ عَاشُورَاء ،
فَلَمَّا فُرِضَ رَمَضَان ، كَانَ مَنْ شَاءَ صَامَ وَمَنْ شَاءَ أَفْطَرَ
"( أخرجه البخاري : ( 4 / 212 ) ، ومسلم رقم : ( 1125 ) .). واته :
پێغمبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانى گرتنى ڕۆژووى ( عاشورا ) ى پێ
كردبووين ، به‌ڵام كه ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان فه‌رز كرا : ئه‌و كاته هه‌ر كه‌سێ
بيويستايه ( عاشورا ) به ڕۆژوو ده‌بوو يان به ڕۆژوو نه‌ده‌بوو . وه
له ( سلمه ) كوڕى ( الأكوع ) ه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه
فه‌رموويه‌تى : " أَمَرَ النَّبيُّ (صلی الله علیه وسلم) رَجُلاً مِنْ
أَسْلَم أَنْ أَذِّنْ في النَّاسِ : أَنَّ مَنْ أَكَلَ فَلْيَصُم بَقيَّةَ
يَوْمِهِ ، وَمَنْ لَم يَكُنْ أَكَلَ فَلْيَصُم ، فِإِنَّ اليَّومَ
عَاشُوراء "( أخرجه البخاري : ( 4 / 216 ) ، ومسلم رقم : ( 1135 ) ).
واته: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانى كرد به پياوێك له
هۆزى ( أسلم ) كه بانگه‌واز بكات له ناو خه‌ڵكدا : هه‌ر كه‌سێك خواردنى
نه‌خواردووه با ئه‌و به‌شه‌ى له ڕۆژ كه ماوه به ڕۆژوو بێ ، وه
ئه‌وه‌ش كه خواردنى نه‌خواردووه با به‌ڕۆژوو بێت ، چونكه ئه‌وڕۆ ڕۆژى (
عاشورا ) يه . ڕۆژوو گرتنى ڕۆژى ( عاشورا ) فه‌رز بوو ، پاشان ( نةسخ )
كرايه‌وه ، موسوڵمانانيش فه‌رمانيان پێ كرابوو له‌و ڕۆژه‌دا واز له
خواردن بێنن ، كاره‌كه‌شيان به‌و شێوه‌يه ته‌واو و بێ كه‌م و كوڕى بوو ،
ڕه‌مه‌زانيش فه‌رزه ، حوكمى فه‌رزيش ناگۆڕێت .
3 ـ هه‌ندێك له
زانايان بۆچوونى پێچه‌وانه‌يان له گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا هه‌يه و ده‌ڵێن :
( به‌ڵكو ئه‌بێ قه‌زاى ڕۆژووه‌كه‌ى بكاته‌وه ) :
وه ده‌لێن : (
عاشورا فه‌رز نه‌بووه ) ، به‌ڵام ئه‌وه بزانه "براى باوه‌ڕدار " كه
هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕۆژووى ( عاشورا ) فه‌رز بووه ،
چونكه فه‌رمانى پێكراوه ، هه‌ر وه‌كو له فه‌رمووده‌كه‌ى ( عائيشه ) دا
هاتووه ، پاشان فه‌رمانه‌كه زياتر جێ‌گير ده‌بێت چونكه بانگه‌وازى گشتى
بۆكراوه ، وه له‌وه‌ش زياتر ئه‌وه‌يه فه‌رمان به‌و كه‌سانه كراوه كه
خواردنيان خواردووه ، واز له خواردن بهێنن ، هه‌ر وه‌كو له
فه‌رمووده‌كه‌ى ( سلمة ) كوڕى ( الأكوع ) دا هاتووه ، كه له پێش تر
باسمان لێوه كرد . وه له ( محمد ) كوڕى ( صيفي الأنصارى ) ه‌وه (ڕه‌زای
خوای لێبێت) ده‌گێڕنه‌وه فه‌رموويه‌تى" خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللهِ
(صلی الله علیه وسلم) في يَوْمِ عَاشُوراء ، فَقَالَ : أَصُمْتُم
يَومِكُم هَذا ؟ قالَ بَعْضُهُم : نَعَم ، وقَالَ بَعْضُهُم : لا . قَال :
فَأتِمُّوا بَقِيَةَ يَومِكُم هَذا ، وَأَمَرَهُم أَنْ يُؤذنوا أَهْلَ
العَرُوضِ ـ قُرَى المَدِيْنَةِ ـ أَنْ يُتِمُّوا بَقِيَةَ يَوْمِهِم هَذا
"( أخرجه ابن خزيمة : ( 3 / 389 ) ، وأحمد : ( 4 / 388 ) ، والنسائي : ( 4 /
192 ) ، وابن ماجه : ( 1 / 552 ) ،). واته : له ڕۆژى (عاشورا) دا
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هات بۆ لامان و پێى فه‌رمووين : ئه‌مڕۆ
ڕۆژووتان گرتووه ؟ هه‌ندێكيان فه‌رموويان : به‌ڵێ ، وه هه‌ندێكى تريان
فه‌رموويان : نه‌خێر ، پاشان فه‌رمووى : كه‌واته ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ماوه له
ڕۆژ به‌ڕۆژوو بن ، وه فه‌رمانيشى پێكردين كه خه‌ڵكى (العروچ) ـ واته :
دێكانى شارى مه‌دينه ـ ئاگادار بكه‌ينه‌وه : ئه‌وه‌نده‌ى له ڕۆژ ماوه
به ڕۆژوو بن ، ئه‌م لێكدانه‌وه‌ش (التقارب) ده‌بڕينه‌وه به‌و ووته‌يه‌ى
(ابن مسعود) (ڕه‌زای خوای لێبێت) كه ده‌فه‌رمووێت : " لَمَّا فُرِضَ
رَمَضَانُ تُرِكَ عَاشُورَاءُ " (أخرجه مسلم رقم : ( 1127 ) .)، واته :
كه ڕه‌مه‌زان فه‌رز بوو (عاشورا) ته‌رك كرا . وه به ووته‌ى (عائشة) ـ
ڕه‌زاى خواى لێبێت ـ كه ده‌فه‌رمووێت : " فَلَمَّا فُرِضَ رَمَضَان ،
فَكَانَ رَمَضَانُ هُو الفَريْضَةُ ، وَتُرِكَ عَاشُورَاءُ " (أخرجه مسلم
رقم : ( 1125 ) .)، واته : كه ئايه‌تى فه‌رز بوونى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان
هاته خواره‌وه ، ڕه‌مه‌زان بوو به ڕۆژووى فه‌رز و (عاشورا) ته‌رك كرا .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژوو گرتن له ڕۆژى (عاشورا) دا به‌يه‌ك جارى ته‌رك
نه‌كراوه ، به‌ڵكو يه‌ك ده‌نگ بوونى زانايان ـ واته : الاحماع ـ له‌سه‌ر
ئه‌وه‌يه كه سوننه‌ته ، هه‌ر وه‌كو : ئيمامى (الحافظ ابن حجر) له كتێبى
(فتح الباري شرح صحيح البخاري) دا : (4 / 246) له ئيمامى (ابن عبد البر)
ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه ڕۆژوو گرتنه‌كه‌ى
هه‌ر ماوه به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه وازى لێهێنرا ( واجب ـ فه‌رز )
بوونه‌كه‌يه‌تى ، خواش زانا تره. كۆمه‌ڵێكى تر ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر فه‌رزيش
بوو بێت ( نةسخ ) بووه‌ته‌وه و حوكمه‌كانى له‌گه‌ڵدا ( نةسخ ) بووه‌ته‌وه
.
له ڕاستيدا فه‌رمووده‌كانى ( عاشورا ) به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر هه‌ندێ شت :
1 ـ واجب بوونى ڕۆژووى ( عاشورا ) .
2 ـ ئه‌و كه‌سه‌ى پێش ده‌ركه‌وتنى فه‌جر نيه‌تى ڕۆژووى فه‌رز نه‌بێ به‌نه‌زانينه‌وه ڕۆژوه‌كه‌ى ته‌واوه و به‌تاڵ نابێته‌وه .
3
ـ ئه‌و كه‌سه‌ى خواردن ده‌خوا و شت ده‌خواته‌وه پاشان ده‌زانێت ، ئه‌و
به‌شه‌ى تر‌ى ڕۆژوه‌كه به ڕۆژوو ده‌بێت و قه‌زاى له‌سه‌ر نىيه .
خاڵى
يه‌كه‌م له‌م خاڵانه (نةسخ) بووه‌ته‌وه و بووه‌ته سوننه‌ت ، هه‌ر وه‌كو
له پێشدا باسمان لێوه كرد ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه پێويست ناكات به‌هۆى (نه‌سخ)
بوونى (واجب) ێتى حوكمه‌كانى تر‌ى (نه‌سخ) بكرێته‌وه ، خواش زانا تره .
به‌ڵگه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌يه مه ئيمامى (أبو داود) :
(2447) و ئيمامى (أحمد) : (5/409) لة رِيَطةى (قتادة) لة (عبد الرحمن) ى
كورِى (سلمة) له مامه‌يه‌وه ده‌گێڕنه‌وه : " أنَّ أسْلَمَ أَتَت
النَّبيَّ (صلی الله علیه وسلم) فَقَالَ : صُمْتُم يَوْمَكُم هَذا ؟
قَالُوا : لا ، قَالَ : فَأَتِمُّوا بَقِيَّةَ يَوْمِكُم هَذا وَاقضُوا " ،
واته : ئه‌و به‌شه‌ى ماوه له ڕۆژه‌كه‌تان به ڕۆژوو ببن و پاشان قه‌زاى
بكه‌نه‌وه .
به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌يه ( ضعيف ) ه له دوو هۆكار :
يه‌كه‌م
: به‌هۆى (جهالة)ى (عبد الرحمن)ى كوڕى (سلمة) ه‌وه ، ئيمامى (الذهبي) له
كتێبى (الميزان) دا : ( 2 / 567 ) ده‌فه‌رمووێ : (لا يُعرف) . واته : نه
ناسراوه ، وه ئيمامى (الحافض) لة كتيَبي (التهذيب) دا : ( 6 / 239 )
فه‌رموويه‌تى : (حاله مجهول) ، وه ئيمامى (ابن ابي حاتم) له كتێبى (الجرح
و التعديل) دا : ( 5 / 288 ) ناوى هێناوه‌و هيچ (جرح) و (تعديل) ێكى
له‌سه‌ر باس نه‌كردووه .
دووه‌م : ( عنعن ) ه كردنى له لايه‌ن ( قتادة ) ى ( مدلس ) ه‌وه .