11/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
باش بوونی تەندروستی تاڵهبانی چاوەڕوان نەكراو بوو
پزیشكی تایبەت سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، تەندروست تاڵەبانی زۆر باش بووەو گەڕانەوەشی پابەندە بەڕاپۆرتی پزیشكەكانی.
(د. نەجمەددین كەریم) پارێزگاری كەركوك بۆ رۆژنامەی سەباح رایگەیاندووە، ئەو بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێری تەندروستی (جەلال تاڵەبانی) سەرۆك كۆمار دەكات و لەئێستاشدا تەندروستی ئەو زۆر باش بووە
پارێزگاری كەركوك كەسەرپەرشتیاری تیمی پزیشكەكانی تاڵەبانییە لەبارەی گەڕانەوەی ووتی، گەڕانەوەی تاڵەبانی پەیوەستە بەبڕیاری پزیشكەكانی، بەڵام باش بوونی تەندروستی ئەو چاوەڕوان نەكراو بووەو زۆر باش بووە.