یەکێك لە پیشەی خەڵکی دۆڕاو ئەوەیە کە لاسای دوژمنەکەی بکاتەوە، لەوانەیە
بەلاتانەوە سەیر بێت دەڵێم دووژمن، سەری ساڵی زاینی لە ساڵەکانی (٥٠٠) ی
زاینی‌دا هاتۆتە ئاراوە، هیچ پەیوەندی بە لەدایك بوونی پێغەمبەر عیساوە
نیەعلیە السلام، ئەو کەسەی کە دایناوە یەکێك بووە لە “ئەکلیریۆسەکانی”
مەسیحی بەناوی “گەریگۆری” ئەم تەقویمەی دانا بۆ بەڕێکردنی سوپای خاچ
دروشمان و ئامادەکردنیان بۆ جەنگێکی نەگریس کە بە موسڵمانیان فرۆشت خۆی
فریا نەکەوت، چۆن خەڵکانێك لەسەری ساڵدا کە جەژنی ئەوان بوو پاپا ئۆربان
سوپاکەی بە تەواوەتی ڕێکخست لەیادی ئەو سوپایەدا ئاهەنگ دەگێڕێت؟..
ئەوەی کە زۆر زەرەرمەند بوو لە جەنگی خاچدروشمان و سەری ساڵدا کورد بووە،
زۆربەی ناوچە کوردیەکان لە ناوچەی ئەنەدۆڵی ئێستادا کە کوردی تێدا دەژیاو
زۆربەی ئەمارەتەکان کورد بوون ،هەموو بەدەستی خاچدروشمان لە ناوچو و، باو‌و
باپیرانی کورد لەو ناوچەنەدا هەموو هەڵکەنراو زۆربەیان بە دەستی باطنیەکان
و خاچدروشمەکان لە ناو دەبران و دەکوژران، لەوانە سەرکردەی کورد وەك
“مدودی کوڕی تونتکین و عودەی کوڕی موسافیر ..زۆرێکی تر لە سەرکردە
شۆرەسوارەکانی ئەم ئیسلامە..
لەهەمووی ناهەموارتر ئەوەیە کە ووشەی زاینی لە زمانی کوردی‌دا بەکار هاتوە
لە جیاتی میلادی ، واتا مەبەستی پێ زاوە، کە حاشا ئەوە وەك قسەیەك بۆ
خوێنەری دەگوێزمەوەو ئەوە ووتەی من نیە ، بەڵکو ئەوە ووتەی ئەو دەمەیە کە
کورد ئاشنا بوو بەم ئەدەبیاتە عەلمانیە دەیانویست لەسەردەمی یانەکانی
ئیتحاد تورەقی ئەتاتورك “حیکمەت بابان و جەلادەدی بەدرخان” بوونە خاوەنی
ئەم ئەدەبیاتە کە عەلمانی بوون دوایش کۆڕی زانیاری کورد بە نەزانی دووبارەی
کردوە لەسەردەمی عەلائەدین سوجادیدا کە واتاکەی ئەوەیە ” مەریەمی کچی
عیمران” – سەلامی خوای لێبێت- بە عیسای کوڕی زاوە، پەنا دەگرم بەخوا لەم
قسەیە کە ئەمە ئەدەبیاتی عەلمانی بوو سەپاندیان بەسەر ئەم ئەدەبیاتەدا کە
موسڵمانان دووبارەی دەکەنەوە.
پاشان من سەرم سوڕ دەمێنێت لەخەڵکانێك کە موسڵمانیشن و خاوەنی هزر و بیرن
چۆن لە سەری ساڵدا دەڕۆنە ناو ئەو ئاهەنگەوە !، بیر لەوە ناکەنەوە کەمردن
لە ئان و ساتدایە و یەك هەناسەیە کەنەهاتە دەرەوە ئیتر تەواو کۆتای ژیانتە،
تەنها بە بینینت بە “ملك الموت” وەك کورد دەڵێ” ئیزرائیل” ئیتر مەلەفت
ودۆسیەکەت دادەخرێت لە میتۆدی ئەم ژیانەوە دەڕۆیت بۆ ژیانێکی تر، چۆن بیر
ناکەیتەوە لە تەمەنی یەك ساڵی ڕابرودوو کەچیت کردوە، بەچی بەسەرت بردوە،
چۆن کارت تێدا کردوە، هەموو تەلەفزیۆن و دەزگاکانی چاپەمەنی و
ڕاگەیاندنەکان و هەموو فەرمانگەکان بە کاری ساڵی خۆیاندا دەچنەوە، بەڵام
سەیرە مرۆڤ بە کار‌و فەرمانەکانیدا ناڕواتەوە کەچی تێدا ئەنجامداوە.. تۆ
بڵێی بێ هەڵە بووبین؟
من ئەم ساڵ بەسەر تاوانەکەی خۆمدا دەگەڕێمەوە.. لە جیاتی ئاهەنگ گێڕان،
بیر لە وە دەکەمەوە کە چەندە خزمەتی مرۆڤایەتی و پاشان موسڵمانانم تێدا
کردوە بەگشتی، وەرن با وا بیر بکەینەوە، نەك هەڵپەڕین و خۆمان بێ ئاگا
بکەین لە تەمەنی بەسەروچومان، چەندان کەس لەگەڵ ئێمەدا دەژیان ئێستا تۆ
ماویت و ئەوان لە ژێر زەوی و خۆڵدان، تۆ بەشی هەناسەت پێماوە ئەو لەژێر
خاکدایە ، تۆ فریا بکەوە چاکەی تێدا بکە، ئەوەشت لەبەر چاوبێت کە تۆش هەر
شوێنی وەك ئەو کۆتا مەنزڵگای ژیانتە کە گۆڕستانە.
ئەوەی کە ئێستاش دوونیا شوێنی کەوتووە ئاینی مەسیحی نیە بەڵکو ئاینی پۆڵسە..
پۆڵس کێیە؟
مێژووی (پۆڵس) کێ یه و له کوێ وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه دیاره که (پۆڵس)
ناوی (شائول)ه له ڕه‌گه‌زو نه‌ژادی ڕۆمانیه له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا، له قودس
خوێندویه‌تی و له‌سه‌ر ئاینی یه‌هودی په‌روه‌رده و گه‌وره بووه، له
ناو خه‌ڵکیشدا به کابرایه‌کی باوك دۆست و نیشتمان په‌روه‌ر ناسرابوو وه
مەسیحیه‌کانیشی ده‌چه‌وسانده‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
پۆڵس خۆی یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی شایه‌دی به‌رد بارانکردنی (ئیستفانۆس) بوو وه خۆشی به‌شدار بوو له‌و کاته‌دا.
ئیستفانۆس له‌لای مه‌سیحیه‌کان به شه‌هیدی یه‌که‌م و پیاوێکی گه‌وره
ده‌ناسرێت له ساڵی (٣٠) ی میلادی، پۆڵس له‌لایه‌ن ڕۆماوه داوای لێکرابوو
که بچێت بۆ دیمه‌شق بۆ به‌ره‌نگاری کردنی مه‌سیحیه‌ت، به‌ڵام دواتر وای
بڵاو کرده‌وه که کاتێك که چوه بۆ دیمه‌شق مه‌سیح هاتۆته لای و ،
گوایه پێی ووتوه بۆ ده‌م چه‌وسێنیته‌وه ئه‌ویش له بینینی ئه‌و نوره‌ی
مه‌سیح سێ ڕۆژ کوێر بووه و پاشان چۆته ناو دیمه‌شق و له‌وێ چاوی
کراوه‌ته‌وه ئیتر له‌و سه‌رده‌مه‌وه چاو و دڵی که‌وتۆته کار وه
ده‌ستبه‌کار بووه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیح.
له ڕاستیدا مێژوو نوسان ده‌ڵێن: که ئه‌مه فێڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور و
ئه‌حکامه‌کان بگۆڕێت و به بیر‌و بۆچون و داهێنانێکی نوێ بینوسێته‌وه که
ئه‌ویش بریتیه له بیری سێدانه (الثالوث)…
فه‌یله‌سوکان و بیرمه‌نده‌کان و مێژوو نوسه‌کان له‌باره‌ی ئاینی مەسحی یەوە
چۆن ده‌دوێن یان پیاوانی ئاینی خۆیان چۆن باس لە ئاینەکەیان دەکەن،
بۆنمونه (نیچه) له مه‌ڕ ئه‌و جیاوازیانه‌ی که‌له نێوان ئاینی مه‌سیحی
وهه‌ڵبه‌ستراوه‌که‌ی (پۆڵس) دا هەیە ده‌ڵێت:- بانگه‌وازی مه‌سیح له‌راستی و
جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆك دا بانگه‌وازێکه بۆ سیسته‌م و هێزو ده‌سه‌ڵات،
به‌ڵام (پۆڵس) گۆڕی بۆ ئاینێك که بۆته لانه‌ی ترسنۆك و تۆقیوه‌کان،
به‌رده‌وام ده‌ڵێت :- پۆڵس به وه ناوزه‌د ده‌کات ناوی لێناوه (باسکاڵی
یه‌هودیه‌ت)، چونکه بڕوای پۆڵس له‌سه‌ر بنه‌مایی فرت‌و فێڵ و ئه‌فسانەی
ئاینه کۆنه‌کان دامه‌زراندوه.
کۆڵن یولسن:- ئه‌و له‌سه‌ر مه‌سییحیه‌ت ده‌ڵێت: مه‌سیح ووتوێتی خۆت
سه‌روه‌رو گه‌وره‌ی خۆت به، به‌ڵام به جارێك پۆڵس ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی
هه‌ڵته‌کاندوه‌و گۆڕیویه‌تی و له‌سەر بنه‌مای راستی خۆی نه‌ماوه.. بۆیه
نمونه‌ی نامه‌که‌ی پۆڵس دینێته‌وه که بۆ ڕۆمای ناردوه ئه‌م وته‌یه‌ی
تێدا نوسیوه: [با هه‌موو که‌سێك سه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات داران دابنه‌وێنێت،
چونکه ده‌سه‌ڵات نایه‌ت تاخوا نه‌ی نێرێت، وه‌هه‌ر که‌س له ڕووی
ده‌سه‌ڵاتداراندا بووەستێت که‌واته ئه‌و که‌سه له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی خوا
وه‌ستاوه].
ماوه‌ته‌وه بڵێين: بیروباوه‌ڕی ئێستای مه‌سیحیه‌ت له سه‌ر بنه‌مایی
ده‌ستوره‌کانی مه‌سیح(سڵاوی خوای لێبێت) دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵکو له‌سه‌ر
ئه‌و ئیدیاو بۆچونه خورافیه‌ی که پۆڵس دایهێناوه.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی شتێکتان بیربخەمه‌وه که ئازادی خوازان ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی ئیسلاح وڕێفۆرمی
پڕۆتستانتی به‌قازانجی بیری ئاینی مه‌سیحی بوو!
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕاستیدا وانه‌بوو به‌ڵکو به قازانج و به‌رژه‌وندی مه‌سیحییه‌تی پۆڵس بوو.
جێگه‌ی خۆیه‌تی مێژوو نوسی به‌ناوبانگ “وێڵز”به نمونه بێنینەوە که
له کورته‌ی مێژووه‌که‌ی دا ده‌ڵێت:- مه‌سیح وئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئێستا
ئاسمان و ڕێسمان له‌یه‌که‌وه دوورن، به‌ڵام مه‌سیحیه‌تی ئه‌مڕۆ بریتیه
له‌وی که پۆڵس دایهناوه.
ئه‌ویش که‌له ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی لاهوتی ده‌رسی خوێندوه بۆیه
کاریگه‌ری ده‌ستوری بتپه‌رستی میسریه‌کانی له‌سه‌ر بووه که ئاینه‌که‌ی
ئه‌وانی تێدا هاتووه که مرۆڤ ده‌بێت بتوێته‌وه له نێوان [باوك و کوڕ و
گیانی پیرۆز] دا له ئاینی میسریه‌کاندا [ئیزیس و هۆرس وسیزاییس] له‌وه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت زۆربه‌ی مه‌سیحیه‌کان له
شێوه‌ی خاچێکدا ئه‌م ده‌قه له‌سه‌ر سنگ و نێو چاویان ده‌یخوێنن به ناوی[
باوك و دایك و گیانی پیرۆز].
خاڵی کۆتایی بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا که به‌رده‌وام درێژه‌ی داوه
به ناشرین کردنی شێوه‌ی مه‌سیحیه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وای له خه‌ڵکی ئه‌م
ئاینه گه‌یاند بوو ده‌توانن له گوناهه‌کانیان خۆش بێت له‌سه‌ر ئه‌م
زه‌ویه‌دا هه‌ر له زه‌ویشه‌وه به‌هه‌شتیان پێ بفرۆشێت ئه‌گه‌ر چی
خراپه‌کاروتاوانبار وسه‌رپێچیان ئه‌نجام دابێت.
ئه‌ویش به کڕینی پسوڵه‌ی به‌رائه‌ت یان نامه‌ی لێبوردن پاك ده‌بونه‌وه
، دیاره پاپاکان به‌ڵێنی لێبوردن و لێ‌خۆش بون وسڕینه‌وه‌ی گوناهه‌کانیان
تیا ده‌دا، دیاره هۆکاره‌که‌شی وه‌رگرتنی چه‌ند به‌سته‌یه‌ك پاره بوو،
چونکه ئه‌وان خۆیان به نوێنه‌ری خوا ده‌زانن ئه‌وان پیاوانی ئاینی بوون.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر دووره له راستیه‌وه به‌ڵکو گاڵته بازاڕیه‌که به ئاکاره به‌رزه‌کانی مه‌سیحیه‌ت .
هه‌ر قه‌شه‌و پاپاکان بوون.. حه‌رامیان حه‌ڵاڵ ده‌کرد وه یان به
پێچه‌وانه‌وه به ئاره‌زووی خۆیان ووشه‌ی چاکیان ده‌به‌خشی به
به‌گزاده‌و سه‌روه‌ت مه‌نده‌کان ئه‌م ده‌قانه‌ش که باسمان کرد له ڕێگه‌ی
یه‌سوعه‌وه ده‌سه‌ڵات دراوه به پیاوانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت، بۆ نمونه لە
نامه‌یه‌کی سه‌ده‌ی هه‌ژدەهدا که له دائیره‌تومه‌عاریفی ئه‌وروپی دا
نوسراوه که بۆ به‌گزاده‌یه‌ك له به‌گزاده‌کانی ئیتالیا نوسراوه و
ده‌ڵێت [ ئه‌ی فڵانی کوڕی فڵان یه‌سوعی په‌روه‌ردگارمان به‌زه‌ی به تۆ
به‌خشی ئه‌ویش خۆی به شایسته گه‌یشت به ئێش و ئازاره‌کانی خۆی دا له
خاچ له‌به‌ر تۆ منیش ئه‌و ده‌سه‌ڵات ونوێنه‌رایه‌تیه‌م پێ دراوه له
ته‌واوی گوناهه‌کانت خۆش بم ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش کڵێسا فه‌رزی کردوه من خۆم
ده‌تبوورم له ته‌واوی گوناهه‌کانت و زیاده ڕه‌ویه‌کانت ئه‌گه‌ر چی
تاوانه‌کانیشت گه‌وره بن و به‌قه‌د ده‌ریایه‌ك بن ئه‌وه تۆمان پاك
کرده‌وه له‌لایه‌ن پاپای باوکی پیرۆز و كورسی نوێنه‌رایه‌تیمان پێ
به‌خشیت، ئه‌مه‌ش مشتێك بوو له خه‌روارێك له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که
لە ئاینی یه‌هودی و مه‌سیحیه‌تی ئێستاداهاتوون.