11/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئافرەتێك دژی ئۆباما دەوەستێتەوە !
سەرۆکی ئەمریکا بارەك ئۆباما، لەکاتی قسەکردنیدا لە ئاهەنگێکدا لە ئەمریکا ئافرەتێك قسەکانی پێدەبڕێت و دژی دەوەستێتەوەو چەندین جار هاوری لێدەکات و بە پیاوکوژ ناوی دەبات ( قاتل ) بکوژ ، ئەم دەستەواژەیەش لە کولتوری ئەمریکادا بەکەسێکی لەو پلەوپایەیەدا ئیهانەکردنێکی زۆر گەورەیە .
کاتێك چەندین جار بە بکوژ هاواردەکاتە سەریدا و ناهێڵێت قسەکانی تەواوبکات، و پێیدەڵێت : ئەمریکا بۆتە هۆی کوشتنی هەزارەهاکەسی موسڵمان لە هەموو جیهاندا کێ ڕێگەی داوە بە ئەمریکا کە خەڵکی موسڵمان بکوژێت و سەدان هەزاران کەسیان دەستگیر دەکرێت بە بڕیاری ئەمریکا و زیندانی دەکرێت بێ ئەوەی کە هیچ تۆمەتێکیان هەبێت و تۆمەتباربن !
ئایە ئەمریکا داوای لێبوردن لە کەسوکاری ئەو هەموو خەڵکە کوژراوە بەبێ تاوان کوژراون دەکات ؟ یان قەرەبویان بۆدەکاتەوە ؟ یاخود قەرەبوی ئەوکەسانەی کە بێ تاوان گیراون و چەندین ساڵە لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە دەدرێن ؟
کە هەمووی بە بڕیاری جەنابی سەرۆك بووە ؟
ئەمەش هەڵوێستەیەکی مەردانەو ژیرانەیە لەکاتێکدا کە ئافرەتێك دژی سەرۆکی ئەمریکا دەوەستێتەوە لەسەر موسڵمانان ، بەڵام بەداخەوە کە موسڵمانان وایان لێهاتوە لە خاك وووڵاتی خۆیاندا بەرگری لە ئەمریکاو سەرۆکە بکوژەکەی دەکەن بێ ئەوەی کە پێی بزانێت و منەتی بکەسیان هەبێت، ئامادەن کە هاوڵاتیانی خۆیان بچەوسێننەوە و بیانکوژن و زیندانیان بکەن لەبەرخاتری چاوی سەرۆكی بکوژ ، ئۆباماو هاوشێوەکانی ، هەروەکو ئێستا لە ووڵاتی میسر بەرچاو دەبینرێت .