10/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ناكات
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم لێدوانێك بڵاوده‌كاته‌وه و كاتیان بۆ لێدوانه‌كه‌شی دیاریكردووه، ئه‌وانه ڕاست نین و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم خۆی واده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی دیاری ده‌كات.
(ئومێد سه‌باح) وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی یاساكانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و له‌خۆیانه‌وه واده‌شیان بۆ ئه‌و وتاره داناوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێكه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ردوو یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ دوو ساڵ لێدوانێك بڵاوده‌كاته‌وه و له زۆر له‌و هه‌واڵانه‌شدا كاتی لێدوانه‌كه دیاریكراوه.
ده‌قی لێدوانه‌كه:
لێدوانێك له گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه
چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وام هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی یاساكانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و له‌خۆیانه‌وه واده‌شیان بۆ ئه‌و وتاره داناوه. ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵانه ڕاست نین و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم خۆی واده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی دیاری ده‌كات.
دكتۆر ئومێد سه‌باح
گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان