10/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمەڵی ئیسلامی ناوی سەرۆكی قەوارەو لیستەكەی دیاریكرد بۆ هەڵبژاردن
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنه کانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و وەک پێشتریش بەرپرسانی کۆمەڵ رایانگەیاندووە، چاوەرێی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە دە كه ن، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیش وردەکاری پێکهاتەی لیستەکە ئاشکرا دەکات.
ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز ئاشكرایكرد: لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروشمی (دادگەری) دەبێت و پێکهاتووە لە (100) کاندید لە هەموو ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.
سەنگاوی ئاشکراشیکرد، مامۆستا شێخ محەمەد به‌رزنجی پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌رۆكی (قەوارەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە)، و مه‌روان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی کۆمەڵ سه‌رۆكی (لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستانە)، لۆگۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌بێته ناونیشانی كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕه‌نگی سەرەکی لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش رەنگی (پرته‌قاڵی) یه.
دەربارەی وردەکاری کاندیدەکانیش ، ئەنوەر سەنگاوی رایگەیاند: لیستی کۆمەڵی ئیسلامی (100) كاندیدمان هه‌یه کە پێکهاتووە لە (1) ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی (6) ئەندامی سەرکردایەتی، (3) ئەندامی ئەنجومەنی چاودێری و بەدواداچوون، و کاندیدەکانیتر، لە لایەن ئۆرگانەکانەوە بە هەڵبژاردن دیاریکراون کە (34%) ی کاندیدەکان ئافرەتن، دەیان کەسایەتی سەربەخۆ و بێلایەن لە لیستەکەدا کاندیدن و لیستەکە کاندیدانی خاوەن بڕوانامەی (دکتۆرا و ماجستێر و بەکالۆریۆس) ی تێدایە.
ئەنوەر سەنگاوی وتیشی: ڕیزبه‌ندی پاڵێوراوان لە لیستی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستاندا به‌شێوه‌ی قورعه ده‌بێت، تا ئێستا قورعه بۆ پاڵێوراوان ئه‌نجام نه‌دراوه و لە زووترین کاتدا قورعە دەکرێت و هەر پاڵێوراوێک ژمارەی خۆی لە لیستەکەدا وەردەگرێت.
روونیشیکردەوە، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌شێوه‌ی بازنه‌یی ده‌بێت، به‌پێی شوێنی جوگرافی دیاری كراوه، سه‌ركرایه‌تی دابه‌شكراوه به سه‌ر دوو لیژنه‌دا، لیژنه‌ی یه‌كه‌م، بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پاریزگای دهۆك و لیژنه‌ی دووه‌م، بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گه‌رمیان.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی جەختیشیکردەوە، مه‌كته‌بی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی هه‌لی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م پاڵێوراوان به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دەرەخسێنێت و ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ڕووی ته‌كنیكی و فه‌نییه‌وه ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه هه‌روه‌ها له سنوری مه‌ڵبه‌ند و ناوچه‌كان چه‌ندین خولی تایبه‌ت به هۆشیاری هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامداوه .