10/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیخوان موسلیمین" رەتی كردەوە بەشداری حكومەتێكی كاتی و ناشەرعی بكات.
كۆمەڵی ئیخوان موسلیمینی میسری رەتی كردەوە بەشداری حكومەتێكی كاتی و ناشەرعی بكات.
(تاریق مورسی) ووتەبێژی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمینی میسری بۆ رۆژنامەنووسان لەشاری قاهیرە ووتی، ئەوان وەكو كۆمەڵی ئیخوان بەشداری حكومەتێكی ناشەرعی و كاتی ناكەن و بەهیچ شێوەیەكیش مامەڵەی لەگەڵدا ناكەن و هەر بەیاننامەیەكیش لەلایەن كودەتاچیەكانەوە دەربچێت ئەوان رەتی دەكەنەوە.
ئەمەو دوێنێ بەشێوەیەكی فەرمی (عەدلی مەنسور) سەرۆكی كاتی و ناشەرعی میسر هەریەكە لە (حازم بەبلاوی) وەك سەرۆكی حكومەت و (موحەمەد بەرادعی) وەك جێگری سەرۆك كۆمار دیاریكردو بەبلاویش لەئەمڕۆوە دەستی كردووە بەهەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت.