کۆمەڵێك لەزانایانی ئەزهەر دەچنە مەیدانی ڕابیعەی عەدەوی و بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەن
کۆمەڵێك لەزانایانی ئەزەهەر بە پێشڕەوی (الشيخ المعصراوى شيخ عموم المقارئ المصرية )، لەمەیدانی ڕابیعەی عەدەوی بەشداردەبن لە خۆپیشاندانەکاندا بۆ پشتگیریکردن لە سەرۆکی شەرعی ووڵاتەکە محمد مورسی، و پێشنوێژیان دەکەن و بەم ووتانە بەشداریانکردوە .
ئەی سەرۆکی سەرکردە ئارامبگرەو خۆڕاگربە تاوەکو بەڵێنی ئومەت وەردەگرین و دەتکەین بە خەلیفەی ئیمانداران .
خۆشحاڵی خۆمان بۆ بەیاننامەکەی دکتۆر حسن الشافعی دەردەبڕین و سوپاسی دەکەین بۆ ووتەکانی .
بانگەشەی شێخی ئەزهەردەکەین کە بگەڕێتەوە سەر شەرعیەت .
ئاگاداری هەموو هێزە سیاسیەکان دەکەین کە چاوبە حیساباتی خۆیاندا بخشێننەوە، چونکە ئەزهەر بڕیاری خۆیدا .
شێخ معصراوي ئیمامەتی خەڵکی دەکات لە مەیدانی ڕابیعەی عەدەوی وئیمامەتی نوێژی تەراویع لەوێ دەکات .
سەرپەرشتیاری (منصة) بڵندگۆکان وپێشکەشکاری ، ئەو وەزیرانە دەیکەن کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە .