10/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زیادبوونی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆمان دا هۆكار‌و چاره‌سه‌ر
دیارترین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كان‌و په‌رته‌وازه‌بوونی منداڵان‌و بێبه‌ش بوونیانه له‌ئامێزی لایه‌كیان، وێڕای ئاسه‌واره هه‌مه‌جۆره ناهه‌مواره‌كانی دی كه‌له‌و ته‌ڵاق‌و جودابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و كاریگه‌ری سلبی‌و ناله‌باری دیكه‌ش ده‌خاته‌وه. پرسیاری هه‌میشه‌یی‌و سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه، داخۆ بۆچی له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌موو پسپۆڕه شه‌رعناس‌و ده‌روونناس‌و كۆمه‌ڵناس‌و مرۆڤ ناسانه‌ش له‌ئارادان كه‌چی ڕۆژانه حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاق له‌دادگاكاندا ده‌بینرێن‌و چه‌ندین دیارده‌ی ئاماژه‌كاری ئه‌گه‌ری ڕوودانی ته‌ڵاق له‌نێو چه‌ندین خێزان هه‌ست پێ ده‌كه‌ین؟
به‌پێی داتای هه‌ندێك له‌ڕۆژنامه‌كان‌و چه‌ند ڕێكخراوێكی مه‌ده‌نیش كه‌له‌م دواییانه‌دا بڵاویان كردۆته‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌م هه‌رێمه‌یان هاوشێوه‌ی چه‌ند هه‌رێم‌و ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاتی عێراق، ڕێژه‌یه‌كی دیار‌و ئازاربه‌خشی حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاق‌و ته‌فریقی نێوان هاوسه‌راندا تۆماركردووه، له‌نێوان هاوسه‌رانی تازه‌و ئه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مه یان ته‌نانه‌ت چه‌ند مانگێكی كه‌مه چوونه‌ته نێوخانه‌ی هاوسه‌رییه‌وه.
پرسیارێكی دی كه‌لێره‌دا خۆی ده‌سه‌پێنێت، ئه‌وه‌یه داخۆ هۆكاره هه‌ره دیار‌و سه‌ره‌كیه‌كانی ته‌ڵاق‌و، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی حاڵه‌ته‌كان‌و، به‌ئاسانی لێكجوودا بوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره تازه ڕۆح سوكه‌كان چی بێت؟!!
من له‌م نوسینه‌مدا حه‌ز ده‌كه‌م به‌كورتی ئاماژه بۆ هۆكاره‌كانی‌و له‌هه‌مانكاتدا بۆ هه‌ندێك له‌چاره‌سه‌ره‌كانیشیان بكه‌م به‌و ئومێده‌ی ڕۆڵێكی بچووك‌و له‌خۆ بوردووانه‌ش له‌م ئاماره‌وه ببینم، دیارترین هۆكاره‌كانیش:
-لاوازی كه‌سێیه‌تی پیاوان‌و بێ باكی‌و بێ په‌رواییانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م، به‌ڕاشكاوی دان به‌م هۆكاره‌ی یه‌كه‌مدا بنێم كه‌به‌داخه‌وه پیاوان، یان كوڕان كاتێك پڕۆسه‌ی ژنهێنان له‌بیر‌وهزریاندا جێگیر ده‌كه‌ن‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ داخوازی‌و ماره‌بڕینی هاوسه‌رانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن، هێشتا له‌ڕووی باری ده‌روونی‌و ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه زانیاری پێویست‌و گونجاویان له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێینه به‌گشتی‌و له‌سه‌ر هاوسه‌ری ژیان به‌ته‌واوه‌تی نیه‌و، له‌م ئاقاره‌شه‌وه هێنده خۆیان ماندوو نه‌كردووه كه‌بتوانن له‌گه‌ڵ باری ده‌روونی هاوسه‌ر‌و هاوڕێ‌و هاوڕازو هاوبه‌شی هه‌میشه‌یی ژیانی داهاتوویاندا بسازێن، جودا له‌كه‌سێیه‌تی ڕه‌گه‌زی هاوشێوه‌ی خۆی سه‌یری نه‌كه‌ن بۆیه‌ش به‌ڕاستی زۆر زۆر پێویسته كوڕان له‌ڕووی زانینی زانسته‌كانی ده‌روونناسی‌و كۆمه‌ڵناسی‌و ژیانناسی‌و پاشان له‌ڕووی سه‌ودا‌و مامه‌ڵه‌ی كرده‌یی‌و ژیانی تازه‌یانه‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی گشتی وه‌رگرن، له‌ڕێی خۆپێگه‌یاندن‌و به‌خۆبه‌ستن بۆ په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌ت به‌زانسته گشتیانه‌وه بێت، یان كه‌س‌وكاری خه‌مخۆری لێهاتووی هه‌بن وه‌ك دایك‌و خوشك‌و برای له‌خۆی گه‌وره‌تر‌و به‌ئه‌زموونتر‌و چه‌ندین زانیاری گشتی ورد‌و گرنگ له‌م ئاقارانه‌وه پێ ببه‌خشن، چونكه به‌ڕاستی له‌یه‌كه‌م ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی ژن‌و مێردایه‌تییه‌وه هه‌میشه‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م پیا‌و تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌بۆچی نه‌یتوانیوه له‌ئاستی هه‌ندێك هه‌ڵس‌وكه‌وتی هاوسه‌ریدا خۆڕاگر‌و كارامه‌و لێهاتوو بێت؟!
-هۆكاری به‌دیهێنه‌ری حاڵه‌تی ئازاربه‌خشی ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، نه‌مانی كه‌ش‌وهه‌وای گفتوگۆ‌و لێكتێنه‌گه‌یشتن‌و گوێ له‌یه‌كتری نه‌گرتن‌و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ڕاز‌ونیازی یه‌كدیه. گه‌ر له‌باسه‌كه‌م ده‌رنه‌چم وه‌ك تێبینی ده‌كرێت له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌میشه كه‌ش‌وهه‌وای ڕاسته‌قینه بۆ گفتوگۆی دووكه‌سی ناته‌بای یه‌كدی ناخوڵقێنرێت، زۆربه‌ی جار له‌كاته حه‌ساس‌و نه‌گونجاوه‌كاندا مشت‌ومڕ‌و ده‌مه‌قاڵێ سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و زه‌مینه‌یه‌كی شیاو سازگار بۆ وتوێژی هێمنانه ناڕه‌خسێنن، چونكه هه‌میشه یه‌كێك له‌و دوومرۆڤه ناته‌بایه له‌شكستی ئه‌نجامی گفتوگۆكان ده‌ترسێت. لێره‌دا نه‌بوونی هونه‌ری گفتوگۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه داخۆ بۆچی دووهاوسه‌ر هێنده گیانی له‌خۆبوردن‌و ڕۆح سوكی‌و نه‌رم‌ونیانیان تێدا نه‌بێت، كه‌به‌وپه‌ڕی هۆگری‌و په‌رۆشییه‌وه گوێ بۆیه‌كدی ڕادێرن، ڕه‌نگه بگوترێت هه‌مووجارێك هه‌ردووكیان له‌خۆبوردوونین، به‌ڵكو زۆرجار یه‌كێكیان به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ‌و متمانه به‌خۆبوونه‌وه حه‌ز ده‌كات كه‌ش‌وهه‌وای دانوستان‌و وتوێژ بسازێت‌و ڕازه‌كانی خۆی به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، كه‌واته لێره‌دا لایه‌نی سه‌ركه‌ش‌و یاخی‌و ناڕازی به‌ده‌رده‌كه‌وێت‌و، له‌وانه‌یه به‌شێكی گه‌وره‌ی خوڵقاندنی مه‌سه‌له‌كه‌ش له‌ئه‌ستۆ دابێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م كه‌سه یاخی‌و لووت به‌رزه په‌لكێشی گفتوگۆ‌و گوێگرتن بكرێت‌و چ جۆره فشارێكی شیاوی پۆزه‌تیڤانه‌ی بخرێته‌سه‌ر لێهاتووی كه‌سی له‌خۆبوردوو خوازیاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌مه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه بتوانێت له‌ڕێی كه‌سانی دڵسۆز‌و كارامه‌و پسپۆڕی كێشه‌كانه‌وه لایه‌نی به‌رامبه‌ری بۆ بخرێته سه‌ر مێزی دانوستان، یان بۆسه‌ر مافوری گفتوگۆ‌و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان‌و تواندنه‌وه‌ی پله‌به‌ندیانه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی دووره‌په‌رێزی‌و یاخی بوون‌و هه‌ڵاتن له‌كه‌ش‌وهه‌وای دانوستان.
-ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵه‌و پڕ له‌كه‌م‌وكوڕی كه‌س‌وكاری هه‌ردوولا، یان لایه‌كی هاوسه‌ره‌كان، كه‌زۆرجار هه‌وا‌و ئاره‌زووی لایه‌نگیری ناڕه‌وا‌و پشتگیری سته‌مكارانه‌ی تێده‌كه‌وێت، له‌م بواره‌شدا گه‌ر خوشكان لێم زویرنه‌بن زیاتر ئه‌وان ڕۆڵی سلبی یان له‌م ڕووه‌وه هه‌یه‌و هه‌ندێك جار بچوكترین كێشه‌و وردترین ناته‌بایی نێوان خۆیان‌و هاوسه‌رانیان ده‌به‌نه‌وه بۆ ماڵی باوكیان‌و زیاتر له‌لای دایك‌و خوشكانی تریان باسی ده‌كه‌ن‌و، هاوسۆزی ئه‌وانی پێ ده‌وروژێنن، ئیدی به‌چه‌ند جارێكی كه‌می گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م نهێنیانه‌ی ماڵه‌كانیان كێشه هه‌ره‌بچووكه‌كان به‌ره‌و گه‌وره بوون ده‌ڕوات‌و به‌دوایدا ده‌ستێوه‌ردانی ناله‌باری كه‌س‌وكاری پیاوه‌كه‌ش به‌سه‌ردا دێت‌و، ئه‌گه‌ر به‌هه‌وڵ‌و هیمه‌تی چه‌ند كه‌سێكی ژیر‌و وردبین‌و گه‌شبین نه‌بێت، پێ ده‌چێت گڕكانێكی نه‌خوازراوی توڕه‌یی بته‌قێته‌وه‌و به‌دوایدا بومه‌له‌رزه‌ی ته‌ڵاقیش ڕووبدات ئه‌مه‌ش هه‌موو له‌ده‌ره‌نجامی كێشه ورد‌و بێ بایه‌خه‌كانه‌وه كه‌به‌داخه‌وه ژنان خۆیان له‌ئاست شاردنه‌وه‌و باسكردنیاندا ڕاناگرن.
لێره‌شدا هه‌رجه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی كارایی‌و خۆڕاگریی پیاوان ده‌كه‌مه‌وه‌و كه‌پێویسته له‌سه‌ره‌تای ژیانیانه‌وه بواری سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕین بۆ هاوسه‌رانیان واڵاكه‌ن‌و به‌بایه‌خه‌وه گوێیان لێبگرن‌و، ته‌نانه‌ت ده‌توانن له‌ماوه‌ی تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ یان ساڵێك به‌سه‌رژیانی هاوسه‌رییاندا فۆڕمێكی زاره‌كی یان ته‌نانه‌ت چاپكراوی ئاماده‌كراو به‌جوانترین دیزاین بۆ هاوسه‌رانیان ئاماده‌كه‌ن‌و چه‌ند پرسیارێكی شیاویان لێ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌به‌وپه‌ڕی سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌وه ئه‌م پرسیارانه‌یان له‌و فۆرمه‌دا له‌هاوسه‌رانیان كردبێت:
أ/ هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌م له‌م ماوه‌یه‌ی هاوسه‌ریماندا، ڕێژه‌ی ڕازی بوونت له‌من چه‌نده‌و، ڕێژه‌ی ڕازی بوون‌و خۆشه‌ویستت چه‌نده؟
ب/ ئه‌ی تاكه هاوڕازی ژیانی دنیام، جوانترین بیره‌وه‌ریمان له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ مندا چیه‌و به‌خۆشی بۆم بگێره‌وه؟! ئه‌ی ناخۆشترین بیره‌وه‌ریمان چی بوو؟
ج/ ئه‌ی تاكه هاوبه‌شی خه‌مه‌كانم، تخوا چ دیارده‌یه‌ك یان وته‌یه‌ك یان هه‌ڵوێستێكی شیاوم له‌ئاست تۆی ئازیزدا هه‌بووه‌و به‌ڕاشكاوی پێم بڵێ؟
د/ پێشنیارت بۆ ساڵی ئاینده‌مان وێڕای ده‌یان پرسیاری دیكه‌ی پڕ له‌سۆز‌و ئه‌وین له‌و فۆرمه‌داو له‌و جۆره‌بۆ ئه‌و موناسه‌باته‌دا كه ده‌توانن له‌یه‌كتری بگرن.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق‌و لێكجیابوونه‌وه جیاوازی دیار‌و به‌رچاوی ته‌مه‌نه، زۆرجار ده‌بینین به‌وپه‌ڕی شادی‌و خۆشیه‌وه دووكه‌س هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن‌و، به‌ڵام به‌چاونووقان له‌جیاوازی ته‌مه‌نیان كه‌پێ ده‌چێت پتر له‌ده‌ساڵ یان پانزه‌ساڵ پیاوه‌كه گه‌وره‌تربێت، یان پتر له‌پێنج ساڵ ژنه‌كه له‌پیاوه‌كه گه‌وره‌تربێت، سه‌ره‌تا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان له‌لا ئاساییه‌و كه‌س‌وكاری هه‌ردوولاش به‌تایبه‌تیش كه‌س‌وكاری هاوسه‌ری به‌ته‌مه‌ن بچوكتر چاوپۆشی له‌م حاڵه‌ته ده‌كه‌ن، له‌پێنا‌وی ئه‌وه‌دا كه‌باپڕۆسه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان سه‌ربگرێت‌و به‌ربه‌ست نه‌خه‌نه سه‌ر ڕێگایان، وه‌لێ ئه‌فسوس له‌ناخه‌وه هه‌ست به ئه‌گه‌ری درزكه‌وتنه نێوبونیادی ئه‌م هاوسه‌رییه‌ش ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش كه‌باری ده‌روونی كچه‌كه‌یان یان كوڕه‌كه‌یان بزانن، كه‌چی هه‌رسورن له‌سه‌ر داڕشتنی ئه‌م بناغه لار‌و لاسه‌نگه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌و ده‌یانده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ر‌و ده‌ڵێن به‌شكم پێكه‌وه هه‌ڵكه‌ن.
من وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك‌و هه‌ندێك جار ڕۆڵی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیشم هه‌ندێك كێشه‌ی له‌م جۆره‌دا گێڕاوه‌و بۆم ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م هۆكاری جیاوازی زۆره‌ی ته‌مه‌نی نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه یه‌كێكه له‌وكێشه هه‌ره دژوارانه‌ی كه‌چاره‌سه‌ریان زۆر زۆر كه‌مه‌و مه‌حاڵه به‌تایبه‌تیش كه‌گرفتی ترسناكی وه‌ك مه‌سه‌له‌ی به‌دحاڵی بوون‌و به‌دگومانی‌و یان خوانه‌خواسته تۆمه‌تی ناپاكی هاوسه‌ریی بدرێته پاڵ یه‌كێكیان ئه‌م كێشه‌یه تاڕاده‌یه‌ك هاوشێوه‌ی كێشه‌ی جیاوازی ئاستی تیره‌و بنه‌ماڵه‌و هۆز‌و عه‌شیره‌ت ئیشه‌كه هۆكارێكی دیكه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م خاڵه‌یه، چونكه له‌زۆرجاردا ئافره‌تان ئه‌گه‌ر زیاتر سه‌ربه‌تیره‌و بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌تێكی ده‌سه‌ڵاتدار‌و ناوداربن شانازی‌و نازیش به‌سه‌رهاوسه‌رانیاندا ده‌كه‌ن‌و، ته‌نانه‌ت له‌كاته‌كانی ده‌مه‌بۆڵه‌و ململانێدا منه‌تی زۆریشیان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن‌و، بچوكترین كێشه‌ی ناو ماڵیشیان له‌لا گه‌وره‌و ئاڵۆز ده‌كه‌ن تا ورده‌ورده ده‌گاته حاڵه‌تی بێزاربوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌و ژیانی هاوسه‌رییه‌وه په‌نا بردنه‌به‌ر ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه.
-هه‌ست نه‌كردنی هاوسه‌ران به‌ئه‌رك‌و مافی ڕه‌وا‌و بنچینه‌ی یه‌كدی، یان دانپێدانه‌نانیشی، نكوڵی كردنی كوێرانه یان وه‌ك ڕانه‌گرتنی هه‌ست‌و شعوری ژن‌و مێردایه‌تی‌و هێرش كردنه‌سه‌ر كه‌س‌وكاری یه‌كدی‌و خۆڕانه‌گرتن له‌ئاست داب‌ونه‌ریته‌كانی یه‌كتردا. دیاره هه‌ریه‌كه له‌و دووهاوسه‌ره له‌ژینگه‌و ده‌وروبه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی‌و جودا له‌وی دی هاتۆته نێو ئه‌م ماڵه‌وه هه‌ڵس‌وكه‌وتی جیاوازیشیان له‌نێواندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌جۆری هه‌ڵسان‌و دانیشتن‌و نانخواردن‌و نوستندا، بۆیه چاكتروایه هه‌ردوولا له‌ئاست ئه‌م دیارده ئاساییانه‌دا خۆڕاگر‌و وره‌به‌رز‌و به‌توانابن‌و، هیچ نه‌بێت تاماوه‌ی شه‌ش مانگ یان ساڵێكیش ئه‌وه‌ی له‌شێوازی هه‌ڵس‌وكه‌وت‌و خونه‌ریت‌و ڕه‌وتی ژیانی یه‌كدی چاوپۆشی بكه‌ن، به‌خۆڕاگرتن‌و دڵڕاگرتنی یه‌كدیش په‌ست‌و بێزار‌و ماندوونه‌بن‌و بۆڵه‌بۆڵی له‌سه‌رنه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌لای هیچ كه‌سێك، تاكو ده‌روازه‌ی ته‌ده‌خولی تێكده‌رانه بۆ هیچ كه‌سێك واڵانه‌كه‌ن. ئه‌م خۆڕاگرییه‌ش له‌ئاست نه‌ریته‌كانی یه‌كتردا به‌هه‌ڵوێستی خۆبه‌كه‌مزانین‌و سوكایه‌تی‌و ملكه‌چی سازشكردن دانه‌نێن، به‌ڵكو ده‌بێت ڕێزی زیاتری ئه‌م دڵڕاگرتنه‌ی یه‌كتریش بگرن‌و سه‌ربه‌رزی بنرخێنن. یه‌كتریان له‌لا گه‌وره‌و به‌ڕێز بێت. چاك په‌ی به‌وڕاستیه‌ش ببه‌ن كه‌تاكه كه‌سێك له‌شایسته‌ی سازش بۆكردن‌و دڵڕاگرتن‌و پاراستنی هه‌ست‌و شعوریه‌تی، ته‌نها هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی به‌پله‌ی یه‌كه‌م، پاشان كه‌سانی دی، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك له‌هاوسه‌ران كه‌هێنده‌ی هه‌ست‌ونه‌ستی كه‌سانی دی ده‌پارێزێت، ئه‌وه‌نده هه‌ست‌ونه‌ستی هاوسه‌ری ژیانی‌و هاوڕێی به‌رده‌وامی خۆی ناپارێزێت. بۆیه هه‌رله‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رییه‌وه پێویسته پیا‌و ئه‌رك‌و ماندووبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆربنرخێنێت‌و ستایشی به‌رده‌وامی بكات به‌تایبه‌تیش له‌كاته‌كانی نانخواردن‌و حه‌سانه‌وه‌دا‌و ئه‌گه‌ر كه‌م‌وكوڕییه‌كی بچوكیشی له‌ئه‌ركه‌كانیدا به‌دی بكات، به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگی ده‌رووونی‌و به‌خه‌نده‌وه ڕووی خۆشه‌وه په‌یامی خۆی پێگه‌یه‌نێت نه‌ك به‌لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌و سزای ده‌روونی كه‌وابزانێت ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ده‌ستكه‌وتووه. دیاره ژنیش ده‌بێت ئاوا ڕه‌فتاربكات‌و له‌ئاست كه‌م‌وكورتییه‌كانی هاوسه‌ریدا خۆڕاگر‌و هێمن‌و له‌سه‌رخۆبێت‌و نه‌یانكاته هۆكاری ناته‌بایی.
-دواهۆكار كه‌دیاره(دوایین هۆكاریش نییه) مه‌سه‌له‌ی ناته‌بایی جنسی نێوان هاوسه‌رانه، كه‌ئه‌مڕۆ وێرای په‌رده‌پۆشكردنی سلبییانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌دابڕان‌و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌راندا هه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاكامی ته‌ڵاقیش نه‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌وا زۆرجار په‌لی بۆ لادانی ئاكار‌و كرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ند كێشاوه، وه‌ك ئاشكرایه زۆرجار ساردوسڕی‌و دیارده‌ی ناته‌بایی جنسی به‌ڕای لێكۆڵه‌رانی ده‌روونی‌و پزیشكی‌و ته‌ندروستی له‌ئافره‌تانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی باری پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی‌و هۆكاره ته‌ندروستییه‌كانی تر كه‌لێره‌دا جێی باسكردنیان نییه، دیاره پیاوانیش به‌تایبه‌تیش پیاوانی ده‌روون لاواز‌و خۆڕانه‌گر‌و ئه‌وانه‌ش كه‌پاشینه‌و باككراوته‌ی بیر‌وباوه‌ڕداری‌و پابه‌ندی خواپه‌رستی‌و خۆپارێزیشیان كه‌متره یان هه‌رنیه، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌كه‌ن به‌بارێكی قورسی خه‌وش‌و نه‌نگی به‌سه‌ر هاوسه‌رانیانه‌وه‌و، له‌یه‌كه‌م هه‌نگا‌وی سه‌رزه‌نشتكارییاندا په‌نابۆ خواستنی ژنێكی دی ده‌به‌ن‌و كه‌هه‌ندێك جار هێنده ژنی یه‌كه‌میان په‌ست‌و بێزار كردووه تاناچاریان كردووه به‌په‌نابردنه به‌ر داوای جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق‌و ده‌ست نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی مافه‌كانی ماره‌یی‌و نه‌فه‌قه‌شیان، له‌كاتێك ڕاستتر وایه پیاوان له‌ڕووه‌وه بیر له‌چاره‌سه‌ره ده‌روونی‌و پزیشكیه‌كان بكه‌نه‌وه‌و بایه‌خ به‌توانای خۆڕاگری‌و چاوپۆشی زیاتری خۆیان بده‌ن.
له‌كۆتایی ئه‌م باسه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین هۆكار‌و چاره‌سه‌ری دیكه‌ش بۆ حاڵه‌تی نه‌خوازراوی ته‌ڵاق‌و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ئارادان، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕووناكبیری‌و خۆته‌یاركردنی هاوسه‌ران به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن‌و زانیاری به‌سوود له‌مه‌سه‌له په‌یوه‌ندیداره‌كانی ژیانی هاوسه‌رییان‌و سود وه‌رگرتنیش له‌سه‌رچاوه‌كانی ڕووناكبیری كه‌دیارترینیشیان قورئانی پیرۆزی په‌یامی به‌رزی په‌روه‌ردگاریانه، بۆ گرۆی به‌شه‌ری‌و ئاشنا بوون به‌ته‌فسیر‌و مانا‌و ده‌ستووره جوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌و پاشان دووه‌م سه‌رچاوه‌ی پرشنگدار كه‌ڕه‌وتی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خودایه (د.خ) له‌باره‌یه‌وه‌و هه‌روه‌ها ژیانی هاوه‌ڵان‌و شوێنكه‌وتوانی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی دی. جگه له‌چه‌ندین چاوگی تر كه‌له‌و دوو سه‌رچاوه گه‌وره‌یه‌و ده‌رهاویژراون‌و ئاماده‌كراون‌و سه‌دان‌و هه‌زاران توێژینه‌وه‌ی به‌سوودیان له‌سه‌ر خێزانه‌كان‌و به‌سه‌ربردنی ژیانێكی هێمن‌و ئاسووده‌ی هاوسه‌ری له‌سه‌رنوسراون