09/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(1) ڕونکردنه‌وه‌وئامۆژگاری یاساکانی هه‌ڵگه‌رانه‌وه له‌دین و ڕێکه‌وتن وپه‌یمان به‌ستن
بەشی یەکەم ، چاوەڕوانی بەشەکانیتربن هەموو ڕۆژێك بەشێك دادەبەزێنین
نوسینی : علي بن حاج
وه‌رگێڕانی : لقمان أمین
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین و الصلاة و السلام علی سید المرسلین محمد (صلی الله علیه وسلم )وعلی آله و صحبه ومن تبعهم باحسان الی یوم ا‌لدین .
أما بعد :
له‌م ڕۆژه‌ی که تێیدا ده‌ژین ، قسه زۆربوه له‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌دین و حوکمی شه‌رعی هه‌ڵگه‌راوه‌کان له‌دین و هه‌وڵدان بۆ دۆزیینه‌وه‌ی حوکمی شه‌رعییه‌که‌ی و به‌ره‌نگاریکردن له‌م جۆره‌تازه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له‌دین که‌ڕوویکردۆته ناو ئه‌م ئومه‌ته ئیسلامه ، هه‌روه‌کو که قسه‌ش زۆربوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌حوکمی ئاگربه‌ست و وه‌ستانی شه‌ڕ و یاسا‌و ڕێسا شه‌رعیه‌کانی ، ئه‌وه‌شی که زۆرجێی سه‌رنجه زۆربه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ش که‌باسی ئه‌م باسانه ده‌که‌ن که زۆر مه‌ترسیداره ، به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون وجوان و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی نایخاته ڕوو به ئه‌مانه‌تی زانستی شه‌رعیه‌وه ، زۆریشیان به‌وه‌ی که ته‌نها به‌باسێکی که‌می زاراوه‌یه‌کی یان بۆچونێکی فقهی شه‌رعی باسه‌که کورت ده‌کاته‌وه .
ئه‌گه‌رچی له‌وباسه‌شدا ووته‌ی زۆربه‌ی ئه‌هلی عیلمی له سه‌ره و توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌رهاتوه و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر ، جا ئه‌وبۆچونه یان ئه‌و فه‌رمایشته ده‌هێنێته‌وه به‌ڕاستریان داده‌نێ واده‌ری ئه‌بڕێت که هه‌رئه‌وه ڕاسته‌و غه‌یری ئه‌وه‌ش هه‌مووی هه‌ڵه‌یه‌و گومڕاییه ، په‌نابه‌خوا ، یه‌کێکی تریش دێت و قه‌ولێکی تر ده‌رده‌خات که پێچه‌وانه‌ی ئه‌وقه‌وله‌ی ئه‌وه ، ئه‌وه‌ی خۆی به‌ڕاستر ده‌رده‌خات و ده‌بێ به‌هۆی سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵکه نه‌فامه‌که‌و ده‌بێت به سه‌رلێشێوانی فیکری .
ڕاستی یه‌که‌ش خۆی ئه‌هلی عیلم له‌سه‌ر یه‌ك باس هه‌موو ووته‌و باسه‌کانی زانایانی پێشوویان هێناوه‌ته‌وه و شیانکردۆته‌وه به ئینسافه‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی هه‌واو نه‌فس ، وبدعه‌چی یه‌کان و زانایانی پاشاوحوکمه‌ته‌کان.
جا پیاوه‌تی ئه‌هلی بدعه وهه‌واو نه‌فسه‌کان ، ئه‌وه‌یه که دژی ئه‌هلی عیلم و ئه‌هلی سه‌له‌فه‌ن ، و بڕگه‌و فه‌رموده‌کان به‌کارده‌هێنن له‌جێی نابه‌جییدا وکاری له‌سه‌رده‌که‌ن وکاری پێده‌که‌ن له‌غه‌یری جیی خۆیدا، ئه‌هلی بدعه و ئه‌هلی ئاره‌زوو که فه‌رموده گشتی یه‌کان ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ی خۆیان له‌کاتی مناقشه‌کردندا ، بۆیه به‌رده‌وام به‌سه‌ری خۆیاندا ده‌شکێته‌وه چونکه ده‌قه‌کان [نصوص] یان بڕگه‌کان به‌ڕووتی و به بێ ئه‌وه‌ی که ئاوڕبده‌نه‌وه له فه‌رموده‌کانیتر و یان لێکدانه‌وه‌ی ئه‌هلی عیلم و له بابه‌تێکی تایبه‌تدا .
ڕێگای ڕاستیش که ڕێگای ئه‌هلی عیلمه ، چونکه هه‌موو حوکم و بڕیار‌و فه‌رموده‌کان توێژینه‌وه‌ی زانایان باس ده‌که‌ن ده‌یهێننه‌وه ، چونکه توێژینه‌وه‌کان یه‌ك پاڵپشتی یه‌کترده‌که‌ن و یه‌کتری شیده‌که‌نه‌وه .
به‌ڵام ئه‌هلی هه‌واونه‌فس وئه‌هلی بدعه ، ئه‌وته‌فسیر و توێژینه‌وه‌یه‌ی که ڕێك ده‌که‌وێ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌ی خۆیاندا ، یان چه‌ندبڕگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن که نزیكبێت له‌بۆچونه‌که خۆیانه‌وه نزیکه، جا ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش یان توێژینه‌وه‌یه‌کی زانایه‌که که زه‌له‌تێکی کردوه‌و دوایی پاشگه‌زبۆته‌وه‌و تۆبه‌ی لێکردوه ، یان هه‌ڵه‌یه‌کی اجتهادی یه پاشان خۆی لێ ڕاکێشاوه‌ته‌وه و لێی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ، یان ئه‌و ووته‌یه‌ی که‌وتراوه تایبه‌ته به‌شوێنێکه‌وه و گشتی یه له‌چه‌ند شوێنێکی تردا ، له‌هه‌مان کتاب و نوسراودا یان له‌نوسراوه‌کانیدا به‌گشتی ، که ماناکه‌ی به‌ته‌واوی هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌بێ ، ولاحول ولا قوة الا بالله .
به‌ڵام زانایانی سوڵتان و حاکمه‌کان وحوکومه‌ته‌کان : هه‌موو غیره‌ته‌که‌یان ئه‌وه‌یه که فه‌تواو حوکمه شه‌رعیه‌کان ئاوه‌ڕوت ده‌که‌ن فه‌توای باتیل و پوچ ده‌رده‌که‌ن و ده‌یهێننه‌وه بۆ ڕه‌زامه‌ندی حاکم و تاغوته‌کان خاوه‌ن سوڵته‌ی زۆردار و زاڵمه‌کان ، ڕای ده‌کێشن به‌هه‌وه‌س و ویستی خۆیان به‌پێی هه‌واوئاره‌زوه‌کانیان ڕازی بونی حاکم و زاڵمه‌کان ، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وه‌شی که ئه‌وان دڵته‌نگ بکات و دژیان ده‌بێته‌وه ده‌یشارنه‌وه‌و دژی ده‌بنه‌وه به توێژینه‌وه‌یه‌کی که که‌دژی ئه‌وه ببێته‌وه ، یان مه‌زهه‌بێک پێش ده‌خه‌ن له مه‌زهه‌بێکی تر به‌ویست و ئاره‌زوی خۆیان مه‌زهه‌ب ده‌گۆرن و مه‌زهه‌ب داده‌نه‌ن چۆن خۆیان بیانه‌وێت ، ئه‌و بۆچونه‌ی که ڕێکه له‌گه‌ڵ حاکم و سوڵتانه‌کاندا ده‌یهێننه‌وه و ده‌یکه‌ن بۆچونی سه‌رجه‌م و کۆیی هه‌موو زانایان ، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر توێژێنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن واده‌رناچێت و به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه .
له‌کاتێکدا که‌ده‌بێ هه‌موو بۆچون وتوێژوانه‌وه‌کانیان بهێنایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خۆیان تاوانبار نه‌که‌ن و سه‌ر له‌خه‌ڵکی نه‌شێوێنن و شێواندنی زانستیشی تێنه‌که‌وێت .
جا به‌ڕاستی حه‌یف و غه‌درکردنه که‌شێك که توێژینه‌وه‌یه‌کی زانایه‌ك له‌باسێکی شه‌رعیدا که زۆر توێژێنه‌وه‌و بۆچونی که هه‌ن له‌هه‌مان بابه‌تدا ، ته‌نها به شیکردنه‌وه دایبنات ، هه‌ر بیر‌و بۆچونێکیتر هه‌بێت به تاوان بدات له‌قه‌ڵه‌م .
{ له‌وباسانه‌ش که زۆر باوه‌و بڵاوه که ئه‌ڵین : نابێت له‌بڕیاری حاکم و ده‌سته‌ڵات ده‌ربچیت به هێچ شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت ئه‌وه فاسق و فاجر ده‌بی و ئه بۆچونه‌یان به ته‌نها توێژینه‌وه داناوه ، هه‌ربۆچونێکیتر هه‌بێ هه‌ڵه‌یه‌و وه‌رناگیرێت } .
له‌کاتێکدا زانایانی ئیسلام توێژینه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یان به‌و بیر‌و بۆچونه‌هه‌یه که دژ به‌وه‌ی ئه‌وانه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك پێشتر باسمانکرد که بابه‌ته‌که به‌په‌له‌یه و خیلافی یه ، وه ئه‌م شته‌ش باسێکه که‌ده‌بێ جیاوازی بکرێت له نێوان فاسقی که کاری واهه‌یه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وبریاره ده‌ربچیت و هه‌ڵی وه‌شێنیته‌وه ، وه کاری واش هه‌یه ئه‌گه‌ر گوێرایه‌ڵیان بکرێت ئه‌وا پێی فاسق ده‌بیت و ده‌بێ ده‌ستی لێهه‌ڵگریت و هه‌ڵی وه‌شێنێته‌وه ، وه‌کو له‌چه‌ند باسێکیتردا باسمانکردوه و به‌وردی شیمانکردۆته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حاڵینه‌بونیان به‌رامبه‌ر به ڕایی [الجمهور العلما‌ء] کۆی زانایان ئه‌وه‌ش شتێکی گه‌وره‌یه خه‌ته‌ره .
زۆربه‌ی موسڵمانان واده‌زانن که‌وا مه‌زهه‌بی ئه‌هلی عیلم و سوننه‌ت ئه‌وه‌یه که ، تاوه‌کو ئیمام و سوڵتانه‌کان تاوه‌کو حوکمی کوفریان به‌سه‌ردا ده‌رنه‌کرێت به‌ئاشکرا، نابێت له فه‌رمانیان ده‌ربچیت و جیابێته‌وه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌هه‌یه ، ئه‌وانه به‌ڕاستی جیاوازی له‌نێوان ئه‌و فاسقیه‌ی که‌وا ئه‌و حوکم و بڕیانه‌ی که له‌سه‌ر درووست ده‌بێ که‌نابێت ده‌ربچیت له فه‌رمانیان و ئه‌و فاسقیه‌ش که حوکم و بڕیاری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر درووست ده‌بێت که ده‌بێ هه‌ڵیوه‌شێنیته‌وه و گوێرایه‌ڵیان نه‌که‌یت ، یان ئه‌و فاسقیه‌ی که زه‌ره‌ره‌که‌ی ته‌نها بۆ که‌سه‌که هه‌یه که حاکم و ده‌سه‌ڵاتداره ، یان ئه‌و فاسقیه‌ی که پله‌وپایه‌ی ئئمامه‌تی و حاکمێتی و فه‌رمانڕه‌وای له‌ده‌ست ده‌دات ، یان ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر هه‌ندێ خه‌ڵکدا درووست ده‌بێ ، یان ئه‌و فاسقیه‌ی که زه‌ره‌ره‌که‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی هه‌یه‌و یان زه‌ره‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر دین ده‌بێ .
ئه‌م بیر‌و تێڕوانینه به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی له ئیسلامدا کردوه و زیادڕه‌ویه به‌رامبه‌ر به دینی ئیسلام ، له‌کاتێکدا که واده‌رده‌بڕن که به گوێڕایه‌ڵبونیان هێشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامه و به ده‌رچونیان له‌فه‌رمانی فه‌رمانبه‌ران و کاربه‌ده‌ستان حاکم و زاڵمان ده‌بێته هۆی ئه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام و فه‌رمانڕه‌وایی ئیسلام که فه‌سادی دینی لێ په‌یداده‌بێت ، تاوان و زیادڕه‌ویه‌کی گه‌وره‌شی به‌رامبه‌ر به‌موسڵمانان کردوه‌و هه‌یه‌تی ، چونکه موسڵمانانیان له‌ژێر ئه‌م بیرۆچکه‌یه‌دا وا تێگه‌یاندراون که ده‌بێ هه‌ر له‌ژێر قه‌مچی و دار‌و زنجیری زاڵمدا بژین و خاك و زه‌وی موسڵمانانیان له‌ده‌ستیانیان داوه فه‌وتاندویانه ، خاکی ئیسلام و موسلمانان بوه به‌جێی ده‌رچونی بڕیاری ناڕه‌واو ناهه‌ق به‌رامبه‌ر به‌دین و ژین ئینسانیه‌ت و ته‌نها ده‌بێ پشتیان هه‌ڵبکه‌ن بۆ لێدان و کوشتن و بڕینی ناهه‌ق و ناڕه‌وا به‌دارو به چه‌ك مافه‌کانیان لێ زه‌وت بکه‌ن ، نابێ که‌س قسه‌بکات و به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێته‌وه ، ئه‌وه جائیزنی یه وناڕه‌وایه فه‌سادی لێ ده‌بێته‌وه .
ئه‌وه‌ش بیر‌و ڕای جمهوری زانایانه که له‌ده‌قه شه‌رعیه‌کاندا هاتوه که‌له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله‌علیه وسلم و ئه‌گه‌رچی که‌سانێکیش ڕێی پێنه‌به‌ن که‌باناو ناویان زانایه ، کاتێك که موسڵمانان پرسیاریان له پێغه‌مبه‌رکرد صلی الله‌علیه وسلم ، چیبکه‌ن ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌واکانیان بینی هه‌وڵو تێکۆشانیان بۆ دنیا بێت یان که‌وتنه‌ناو تاوان ومه‌عصیه‌ت ، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی پێیان کرد که له‌فه‌رمانیان ده‌رنه‌چن و گوێڕایه‌ڵیان بکرێت شه‌ڕیان به‌رامبه‌ر نه‌کرێت و چه‌کیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵنه‌گرێت ، ئه‌مه‌ش کاتێك که شتی دنیایان بوو یان مه‌به‌ستیان ماڵ و سه‌روه‌ت په‌یداکردن بوو ، نابێت که کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی موسڵمانان توشی شه‌ڕو ئاژاوه بکه‌ن به‌هۆی شتی دونیای یه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌نعی موسڵمانان ناکرێت ئه‌گه‌ر داوای هه‌قی خۆیان بکه‌ن له ئه‌میرو فه‌رمانڕه‌واکانیان به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و جوان [الحسنی] .
به‌ڵام له‌ڕووی تاوان گوناهکاری دا فه‌رمانڕه‌واکان وکاربه‌ده‌ستان هیچ جیاوازیه‌کی نی یه له‌گه‌ڵ موسڵماناندا و که‌سی ئاسایی دا ، شایانی ئه‌وه‌یه که توشی هه‌ڵه‌و توشی گوناهکاری بێت ، له‌وکاته‌دا به‌کردنی تاوانێك یان گوناهێك بکات به‌وه نابێت له‌فه‌رمانی ده‌ربچن و سه‌رپێچی بکرێت ،له‌و تاوانه یان گوناحه‌کردندا هه‌روه‌کو که‌سێکی موسڵمانی که هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵداده‌کرێت ، به‌و شێوه‌یه هاتوه له‌شه‌رعدا مامه‌ڵه‌ی ده‌کرێت ، فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر باسی کردوه ، که نابێت له‌سه‌ر ماڵی دنیا‌و شتی که‌م و بێ نرخ لێیان ده‌ربچیت و فه‌رمانیان بشکێنی و ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وکاته ده‌بێت به‌وه‌ی که ده‌ڵێن شاری بێ حاکم و که‌س به‌که‌س .
به‌ڵام له‌م ده‌قانه‌دا یان ئه‌و فه‌رمودانه‌دا ئه‌وه نه‌هاتوه که گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانیان به‌جێ بهێنین [السمع والطاعة] ئه‌گه‌رچی که مه‌رجه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایشیان تیانه‌ما و شکاندیان ، له‌کاتێکدا که به‌ومه‌رجانه‌کراونه‌ته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا که ئه‌ومه‌رجانه‌یان تیابێت .
وه ئه‌وه‌شی تیانی یه که [ السمع والطاعة ]یان بکرێت و ده‌رنه‌چی له فه‌رمانیان ئه‌گه‌رچی له دینیش ده‌رچون ، یان شه‌رعی خوایان گۆڕی و دینیان فاسدکردو گۆڕیان یان دونیا‌و ژیانی موسڵمانانیان فه‌سادکرد و تێکیاندا ،[والی] فه‌رمانڕه‌وا کراوه به فه‌رمانڕه‌وا و گوێڕایه‌ڵی کردنیان ده‌کرێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵسن به‌کاری دین و سنورپاراستنی شه‌رع و مافی موسڵمانان و خاکی ئیسلام پاراستن ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌سف و سیفه‌تانه‌ی تیانه‌ما ئه‌وه ئه‌وکاته گوێڕایه‌لکردن و ده‌رنه‌چون له فه‌رمانه‌کانیشی نایگرێته‌وه و موسته‌حه‌قی گوێڕایه‌ڵی کردنی نامێنێت ، ئه‌وکاته به‌ومه‌به‌سته‌ی که‌کراوه‌ته [والی ،امیر، سلطان ] هه‌رناوێکی که که ئه‌و مانایه‌ی هه‌یه ، که‌تێیدانه‌ما ده‌بێت لابدرێت له‌سه‌ر ئه‌وکاره‌و که‌سێکی که بخرێته جێگاکه‌ی تاوه‌کو ئه‌و مه‌به‌ستانه بهێنێته‌دی و ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تیابێت ، جا باشتر ئه‌وه‌یه که کتابه‌که‌ی محمد حامد الحسینی [الطریق الی الخلافه ] بخوێنه‌وه ، ئه‌وکاته بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زانایانی سوڵتانه‌کان و حاکمه‌کان و حوکومه‌ته‌کان که دینیان گۆڕیوه به‌هه‌وه‌سی خۆیان و به مه‌به‌ستی پوچ و هه‌واوئاره‌زووی دنیایه‌که‌وه که که‌م و بڕاوه‌یه و سه‌ریان له‌خه‌ڵکه نه‌زانه‌که تێکداوه چۆن حاکمه‌کانیان بیانه‌وێت به‌وشێوه‌یه .
منیش ئه‌ڵێم [علی بن الحاج] : زانایانی ئه‌هلی عیلم – به‌ڕاستی – ئه‌وانه‌ن که کێشه چاره‌سه‌رده‌که‌ن له‌باسی شه‌رعیدا ئه‌گه‌ر جێی شك وگومان بێت هه‌موو توێژینه‌وه‌کانی زانایان ده‌خه‌نه‌ڕوو ناکۆکیه‌کانیان و پاشان هه‌ر باس و توێژینه‌وه‌یه‌ك خۆیان به‌باشی ده‌زانن و به‌ڕاستری ده‌زانن هه‌ڵبژێری ده‌که‌ن ، له‌به‌رخاتری خوای گه‌وره‌و ڕه‌زابونی خوا له‌خۆیان ، ئه‌وه‌ش ئاسان نی یه‌و ناتوانن به‌دی بکه‌ن تاوه‌کو 4 چوارخاڵ ڕه‌چاونه‌که‌ن به‌وشێوه‌یه ده‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن .
1- زانین و په‌یی پێ‌بردنی [خلاف] ناکۆکیه‌کان که له‌سه‌ری هه‌یه پاش تێڕوانین و ڵێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێژه‌که‌ی .
2- زانینی به‌ڵگه‌ی هه‌موو ناکۆکی زانایان ، ئه‌رچی هه‌رچه‌نده لاوازیش بێت ئه‌و به‌ڵگانه چه‌نده به‌کاره .
3- زانینی تێروانینی ناکۆکیان به به‌ڵگه‌ی سه‌رپێچکه‌رانی ، بۆچی ئه‌وبه‌ڵگه‌یه‌ی وه‌رنه‌گردوه‌و کاری پێ نه‌کردوه .
4- کارکردن به توێژینه‌وه‌ی ڕاسترینیان و بۆچی به ڕاسترینیان داده‌نێت و ڕێز و قه‌درگردن له به‌رامبه‌ره‌که .
جاله‌به‌ر ئه‌م خاڵانه هه‌وڵده‌ده‌م به‌پێی توانا، ئه‌م باسانه چاره‌سه‌ری بکه‌م و شیبکه‌مه‌وه که باسی {الردة ، الصلح ،الهدنة } هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌دین و په‌یمان به‌ستن و شه‌ڕوه‌ستان یان ئاگربه‌ستن ، و هه‌رچی حوکمی شه‌رعی هه‌یه که په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه هه‌یه وه هه‌موو ناکۆکی و هه‌یه له‌سه‌ری له‌نێوان زانایانی ئیسلامدا له‌سه‌ر ئه‌م باسانه به پشتیوانی خوی گه‌وره‌وه { وما توفیقی الاباالله } .
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناوباسه‌که‌وه و تیا ڕۆبچم ده‌مه‌وێ دووشتی گرنگ باسبکه‌م که ئه‌گه‌ر موسڵمانان کۆببنه‌وه له‌سه‌ری ئه‌وا ناکۆکی و داکۆکی که‌مده‌بێته‌وه و ئینساف زۆرده‌بێ ناکۆکی نامێنێ ، جێگاکه‌ی پڕده‌بێته‌وه به هاوکاریی و پشت یه‌کگردن و سه‌رخستنی یه‌کتری ، و جیاوازی و دووبه‌ره‌کی په‌رته‌وازی و په‌رتووبڵاویش ته‌نها به‌هۆی ئه‌ودوو شته‌وه درووست ده‌بێ و زۆربوه هه‌موو جه‌ماعه‌ت و پێڕو کۆمه‌ڵێکی گردۆته‌وه مافی کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانی تری پێشێل کردوه‌و ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ری به‌که‌م ده‌زانێ یان به هێچی نازانێ ده‌مکوتی ئه‌وه‌ده‌کات که ته‌نها خۆی به ڕاست ده‌زانێت و ته‌نها خۆی ڕاسته و هه‌رچی که‌هه‌یه هیچن ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت :{ ولا تبخسوا الناس آشیاءهم } . واتا : شتی خه‌ڵکی به‌که‌م مه‌زانن و به‌که‌م سه‌یری مه‌که‌ن . والله تعالی اعلم .
1- ده‌ببێت جیاوازی و داکۆکی نێوان زانایان بزانیت .
زانای شاره‌زای ڕاستی ئه‌وه‌یه که شاره‌زابێت به خیاوازی نێوان زانایان له‌وباسه‌ی که خراوه‌ته‌ڕووی ، ئه‌وه‌شی که شاره‌زای جیاوازی نێوان زانایان نه‌بێت ئه‌وا بۆنی عیلم و شاره‌زایی نه‌کردوه و به‌لوتیا نه‌هاتوه ، ئه‌وه‌شی هه‌رچه‌نده شاره‌زای زیاتری هه‌بێت به جیاوازی نێوان زانایان ئه‌وه‌نده زیاتر بیناترده‌بێت به ئه‌هلی عیلم و سینگه‌کراوه‌ترده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر به ئینسافده‌بێ به‌رامبه‌ر به به‌رامبه‌ره‌که‌ی عوزریش بۆ ئه‌وه‌داده‌نێ که توێژینه‌وه‌که‌ی به ڕاسترده‌زانێت وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه ، سینگ و دڵ ته‌نگده‌بێ و زیاتر ده‌مکوتی خۆبه‌ڕاسترده‌زانێت و به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌هه‌ڵه ده‌زانێت ، جا ده‌بێت زانا زۆر به‌ئاگابێت له جیاوازی نێوان زانایان هه‌روه‌کو ئه‌هلی عیلم ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردوه .
عبدالله بن المسعود ووتویه‌تی : زاناترین که‌س ئه‌وه‌یه که بینا بێت به‌حه‌ق و جیاوازی نێوان زانایان و خه‌ڵکی .
قتادة ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی که بێ ئاگابێت له‌جیاوازی نێوان زانایان ئه‌وه بۆنی زانستی نه‌کردوه .
سعید بن عروبه ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی که جیاوازی نێوان زانایانی نه‌بیستبێت ئه‌وا به زانای دانانرێت .
عطاء ده‌ڵێت : هیچ که‌سێک نابێت فه‌توابدات تاوه‌کو شاره‌زای ته‌واوی نه‌بێت به جیاوازی نێوان زانایان و خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا ئه‌وا ڕه‌دی ئه‌وه‌ی کردۆته‌وه که له‌وه زیاتره که پێیه‌تی و ئه‌یزانێت .
ایوب السخستیانی ووتویه‌تی : ئه‌وه‌ی که به‌په‌له فه‌تواده‌دات ئه‌وه زۆر بێ ئاگایه له جیاوازی نێوان زانایان ، ئه‌وه‌شی که زۆر به‌سه‌برو له‌سه‌رخۆ فه‌تواده‌دات ئه‌وه زۆر زانایه به جیاوازی نێوان زانایان
سفیان بن عیینة ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ی که ده‌بێت به پردی فه‌تواو به‌سه‌ریداده‌ڕوات ئه‌وه بێئاگایه له جیاوازی نێوان زانایان.
پرسیاریان له امام مالک کرد: فه‌توادان بۆ کێ ده‌شێت ؟ووتی : فه‌توادان بۆ که‌سێک نابێت ئه‌گه‌ر شاره‌زا نه‌بێت به‌جیاوازی نێوان خه‌ڵکی ، ووتیان ، جیاوازی نێوان خه‌ڵکی خاوه‌ن ڕاو بۆچون ؟ ووتی نه‌خێر : جیاوازی نێوان هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر .
قبیصة بن عقبة ده‌ڵێت : سه‌رکه‌وتونابێت ئه‌وه‌ی که جیاوازی نێوان خه‌ڵکی نه‌زانێت .
سحنون ده‌ڵێت : من چه‌ند باسێک ئه‌زانم که هه‌شت ووته‌ی له‌سه‌ر هاتوه له هه‌شت زاناوه یان ئیمامه‌وه ، جا چۆن ده‌بێت که ووڵامێک بده‌مه‌وه که خه‌به‌ره‌که نه‌زانم که چیان ووتوه .
ئیمام احمد ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی که فه‌توا ده‌دات ده‌بێت شاره‌زابێت به ووته‌ی زانایانی پێش خۆی ئه‌گه‌ر وانه‌بێت با فه‌توا نه‌دات .
ئیمام شافعی ده‌ڵێت : ... ده‌بێت پاشان شاره‌زابێت به جیاوازی نێوان زانایانی پێشوو مکه‌و مدینة [ اهل الامصار ]
وه له‌و ووته به‌رزو جوانانه زۆره که زانایان ووتویانه و ئه‌گه‌ر هه‌وموی باسبکرێت ده‌بێ چه‌ندێن کتابی ئه‌ستوری لێپڕبکرێته‌وه ، ئه‌وه‌نده لێره‌دا کافی یه بۆ ئه‌م باسه .
هه‌روه‌ها زانایان ده‌رباره‌ی [اختلاف ] جیاوازی نێوان زانایان ئه‌وه‌نده کتابیان نوسیوه‌ته‌وه به‌ڕاستی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌گه‌ر ته‌نها ناو کتابه‌کان بنوسینه‌وه ، ئه‌مه‌ش ته‌نها چه‌ند ناوێک لێره‌دا ده‌نوسمه‌وه ته‌نها بۆ زانین .
الجامع في اختلاف العلما‌ء که‌وا 400 کتابی مجلده ......که ابن مروان الحنبلی نوسیویه‌ته‌وه .
ڕحمة الامة في اختلاف الآئمة............................... الدمشقي .
الانصاف في معرفة الراجح من الخلاف ................. المرداوي .
البحر الزخار الجامع لمذهب علما‌ء الامصار ...... ابن المرتضی .
اختلاف الفقهاء ................................................الطبري .
اختلاف الفقهاء ................................................الطحاوي .
وضع الانصاف الی رفع الخلاف ......................... الجعبری .
جزیل المواهب في اختلاف المذاهب ..................... السیوطي .
اسباب الخلاف بین الفقهاء ...............................علي الخفیف .
رفع الملام عن الائمة الاعلام .............................ابن التیمیة .
الانصاف في اسباب الخلاف ...............................الدهلوي .
الاءشراف علی مذاهب العلما‌ء ............................ابن المنذر .
جا له‌م باسه‌دا و له‌م ناوانه‌وه که نوسیمان بزانه خوێنه‌ری به‌ڕێز که فه‌توادان و قسه‌کردن له‌وباسه‌دا جه‌نده گه‌وره‌و خه‌ترناکه موسیبه‌تێکی گه‌وره‌یه به‌ڕاستی کاتێک که یه‌کێک فه‌توایه‌ک ده‌دات له‌باسێکی گومانلێکراودا و له‌کاتێکدا که ئه‌وکه‌سه ته‌نها یه‌ک قه‌ولێک ده‌زانێت له ده‌یه‌ها قه‌ولیتر که له هه‌مان بابه‌تدا ووتراوه له لایه‌ن زانایانه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت وه‌کو ابن التیمیة ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت کاتێک که ته‌فسیری ئایه‌تێکی بکردایه ده‌گه‌ڕا زیاتر له 100 سه‌د ته‌فسیری ده‌خوێنده‌وه تاوه‌کو قه‌ولی زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌وئایه‌ته بزانێت .
الحمدلله که خوای گه‌وره‌ش کاتێکی به‌من به‌خشیوه که له‌ده‌ره‌وه‌ی سجندا بتوانم کاتێک بۆ برایانی موسڵمان ته‌رخان بکه‌م که بابه‌تێکی فقهی و شه‌رعی که‌تایبه‌ته به‌م باسه‌وه هۆی جیاوازی ڕاوبۆچون له‌نێوان زانایاندا له‌مزگه‌وتی العناصر له‌پاش نوێژی عیشاء ، به‌ڵکو به‌ئاگاو ووریابوم بۆئه‌وه‌ی که له ده‌رسه تایبه‌تی یه‌کانمدا به‌شێوه‌یه‌کی عیلمی وزانستی که ئه‌وباسه بخه‌مه‌ڕوو بچمه‌ناوباسه‌که‌وه که زانایان چیان ووتوه و وه ئه‌مه‌ش هه‌رله‌وکاته‌وه که ده‌رسی زانستیم ده‌وته‌وه له مزگه‌وتی چوار ڕێگا له‌ساڵی 1978 .
ئه‌مانه‌تی عیلم و زانستی له‌سه‌رمان فه‌رزی ده‌کات که‌وا هه‌موو جیاوازیه‌کان بزانین له‌وباسه‌دا بۆئه‌وه‌ی که به‌ئینسافبین به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ بیروڕاکانمان نین و هه‌قی ئه‌ویان بده‌ینێ که ئه‌گه‌ر بۆچونه‌کانی ئێمه‌یان په‌سه‌ندنه‌کرد یان ئێمه ڕاو بۆچونه‌کانی خه‌ڵکێکی ترمان په‌سه‌ندنه‌کرد ، ئه‌وکاته شێوازی جیاوازی ده‌بێته هۆکار بۆ سه‌رخستنی یه‌کترو پشت یه‌کترگردن ، نه‌ک دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و دژایه‌تی یه‌کترکردن ، کۆبونه‌وه‌و به‌ئینساف بون ، نه‌ک رووی دووبه‌ره‌کی و په‌رتوبڵاوبونه‌وه و دژایه‌تیکردن وبه‌رامبه‌ر یه‌کتروه‌ستان ، هه‌ڵنان و پێش بڕکێ کردن بۆ خێر و پێشکه‌وتن وه‌کوو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :{ والسابقون السابقون آولئك المقربوون } , یان ده‌فه‌رموێت : { وفي ذلك فلێتنافس المتنافسون } .
وه باسی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ین و ده‌چینه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پڕبونه‌وه‌ی کامڵ بونی جه‌ماعه‌ته ئیسلامیه‌کان ، له‌باسی چۆنێتی به‌رامبه‌ربونه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له‌دیندا که له دونیای ئیسلامی‌دا زۆربونه ، ان شا‌ء الله .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ