ئاماده‌كاری ده‌كرێت تاناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌پشت بازرگانی ده‌رمانه‌وه‌ن ئاشكرابكرێت؟
09/07/2013 نوسەر: bzavpress

ئاماده‌كاری ده‌كرێت تاناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌پشت بازرگانی ده‌رمانه‌وه‌ن ئاشكرابكرێت؟

كەمپینی چاو هەر چاوە رایدەگەیەنێت ئامادەكاری تەواویان كردووە ناوی سەرجەم ئەو بەرپرسە باڵایانەی حیزب و حكومەت بڵاوبكەنەوە كە لەپشت بازرگانی دەرمانەوەن لەكوردستان.
لەبەیاننامەیەكدا كەمپینی چاو هەر چاوە رایدەگەیەنێت: تا ئێستا هیچ ئەنجامێك لەلیژنەی لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە بۆ ڕای گشتی و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاشكرا نەكراوە، لیژنەی تەندروستی پەرلەمانیش بێدەنگەو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیش قسەیەكیان لەو بارەیەوە نەكردووە،

كەمپینەكە ئەوەش دەخاتەروو "ئێمە وەك دەستەی سەرپەرشتیارانی كەمپینی (چاو هەر چاوە) رایدەگەیەنین كە لەئێستادا دوو داواكاری دەخەینە ڕوو، بۆئەوەی ئەو دۆسیەیە بەدەردی دۆسیە ونكراوەكانی تر نەچێت،كه‌له‌ یەكەمدا ئه‌وه‌ هاتووە " دەستبەجێ ئەو لیژنەی لێكۆڵینەوەیە هەڵبوەشێتەوەو لیژنەیەكی سەربەخۆو بێلایەن بۆ لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنانەو ئاشكرا دروستبكرێت و سەرۆكی لیژنەكەش كەسێكی یاسایی بێت نەك پسپۆڕی تەندروستی".
هەروەها لەداواكاری دووەمدا داوا دەكەن " داواكارین كە نوێنەرێكی كەمپینەكەمان بەشداری ئەو لیژنەی لێكۆڵینەوەیە بێت كە دروستدەكرێت، بۆئەوەی وەك كەمپین ئاگاداری چۆنێتی لێكۆڵینەوەكان بین".
وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ئەگەر ئەم دوو داواكاریەمان لەماوەی چەند هەفتەیەكدا جێبەجێ نەكرێت، ناچارین ناوی سەرجەم ئەو بەرپرسە باڵایانەی حیزب و حكومەت بڵاوبكەینەوە كە لەپشت بازرگانی دەرمانەوەن لەكوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری تەواومان كردووە، هاوكات جگە لەوەش هەڵوێستی توندترمان دەبێت".