12/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كورد و قه‌یرانی كۆبانی
هێرشی داعش بۆ كۆبانی له سه‌ره‌تادا هێرشێكی سه‌ربازیی ئه‌و رێكخراوه
تیرۆریستیه بوو بۆ سه‌ر شارێكی كوردستان ، هه‌روه‌كو هێرشه‌كانی تری ،
به‌ڵام دوای به‌رده‌وامی هێرشه‌كه ره‌هه‌ندی ناوچه‌یی و جیهانیشی به‌خۆی
گرتووه ، كه مه‌ترسیدارترینیان
ره‌هه‌ندی كوردستانیی ئه‌و قه‌یرانه‌یه ، كه یه‌كڕیزیی هێزه
كوردستانیه‌كانی به ته‌واویی خستۆته مه‌ترسیه‌وه ، چونكه داوای
یارمه‌تیدانی ئه‌و شاره گه‌مارۆدراوه بووه‌ته داخوازییه‌كی نیشتمانیی ،
به‌ڵام هه‌ندێ هێز بۆ ئیحراج كردنی به‌رانبه‌ره‌كانیان وه‌كو
موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسیی ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه به‌كار ده‌هێنن !!
هه‌موان ده‌زانن كۆبانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌دان كیلۆمه‌تر دووره
، كه زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش له ده‌ستی داعشدایه ، كاتێ داوای ناردنی
هێز ده‌كرێت بۆ كۆبانی ، له داوایه‌كی عاتیفیانه زیاتر هیچی تر نیه ،
چونكه ناردنی هێز جگه له‌و دوورییه كه بۆ وڵاته زلهێزه‌كانیش قورسه چ
جای هه‌رێمی كوردستان كه بۆ خۆی به‌ره‌یه‌كی 1000 كیلۆمه‌تریی له‌گه‌ڵ
داعشدا هه‌یه و باوه‌ڕ ناكه‌م هێزی زیاده‌ی هه‌بێت بۆ كرده‌یه‌كی
سه‌ربازیی له‌و شێوه‌یه ، جگه له‌وه‌ش ناردنی هێز بۆ ناو وڵاتێكی تر
مۆڵه‌تی تایبه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌وێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت سه‌دان
كیلۆمه‌تر پاك بكاته‌وه تا بتوانێت بگاته كۆبانی ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین
(PYD) كه باڵی سوریای ( PKK ) یه رێگه به بوونی پێشمه‌رگه ناده‌ن له
خۆرئاوای كوردستاندا جێگیر ببن ، چونكه پێشتر دژی بوونی حیزبه
سیاسیه‌كان بوون ، چ جای ئه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار بچێته ناوچه‌كه‌یان .
ئه‌وه‌ش تۆمه‌ت نیه به‌ڵكو سروشتی ( PKK ) به‌و شێوه‌یه كه بڕوای به
بوونی بیروبڕوای جیا‌و حیزبی تری سیاسیی نیه ، له خه‌باتی باكووردا رێگر
بوو له خه‌باتی حیزبه‌كانی تر و زۆر كادیری تیرۆر كردن ، له خۆرئاوای
كوردستانیش هه‌ر به هه‌مان شێوه نه‌یاره‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كه كرده
ده‌ره‌وه !!
یارمه‌تیدانی كۆبانی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی تاك و كۆمه‌ڵی
كورده‌وارییه ، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت ده‌توانن به هه‌وڵه‌كانیان
له‌گه‌ڵ ناتۆ و هاوپه‌یمانه‌كانیاندا هێرشه ئاسمانیه‌كانیان بۆ سه‌ر داعش
چڕتر بكه‌نه‌وه و یارمه‌تی مرۆییش بگه‌یه‌ننه دانیشتوانی شاره‌كه و
ئه‌وانه‌شیان كه گه‌یشتوونه‌ته توركیا ، جگه له‌وه‌ش گه‌لی كورد چ له
ناوخۆی كوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ش ده‌توانن به خۆپیشاندان و
گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی شارستانیانه سه‌رنجی رای گشتیی وڵاتانی جیهان
بۆ پرسی كۆبانی رابكێشن .
به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی
رابردوودا لایه‌نگرانی (PKK ) له ئه‌وروپا و باكووری كوردستان كردیان ،
له بری قازانج گه‌یاندن به كورد زیانی زۆر تر بوو ، چونكه :
-
هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا و گرتنی و شێواندنی ئه‌و ده‌زگا
دیموكراتیه‌ی ئه‌و وڵاته جگه له‌وه‌ی كورد وه‌كو گه‌لێكی ناشارستانی
نیشان ده‌دات له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته چیتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت ؟
ئایا ئه‌گه‌ر ئاواره عه‌ره‌به‌كان یا مه‌سیحیه‌كانی موسڵ هێرش بكه‌نه
سه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان – باوه‌كو داواكه‌شیان ره‌وا بێت – خه‌ڵكی
كوردستان به‌رانبه‌ریان چی ده‌ڵێن ؟ ئایا ئه‌وه به بێڕێزیی به‌رانبه‌ر
به سه‌روه‌ریی خۆیان هه‌ژمار ناكه‌ن ؟
- ئاگركردنه‌وه و هێرشكردنه
سه‌ر ناوه‌نده‌كانی سیاسیی و بژێوی خه‌ڵك له ئه‌ڵمانیا و به‌رپاكردنی شه‌ڕ
و پێكدادان له‌گه‌ڵ سه‌له‌فیه‌كانی ئه‌ڵمانیادا ، چ خزمه‌تێك به كۆبانی
ده‌كات ؟ ئایا ئه‌ڵمانیا ئێستا وه‌كو یه‌كێك له وڵاتانی جیهان به هانای
كورده‌وه نه‌هاتووه ؟ ئایا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ئه‌و وڵاته یارمه‌تی كۆبانی
بدات به‌و شێوه‌یه داوای لێ ده‌كات كه ئاسایشی شاره‌كانی تێك بدات ؟ كه
پێموایه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی (PKK ) ی له‌سه‌ر لیستی تیرۆری ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا هێشتۆته‌وه ئه‌م تووندوتیژییه‌یه .
- له باكووری
كوردستان دوای نه‌مانی جه‌نگ خه‌ریكه ئه‌و هه‌رێمه جگه له ئاوه‌دان
كردنه‌وه‌ی گونده‌كانی و بووژانه‌وه‌ی ئابووریی ، له رووی سیاسیی و
رۆشنبیرییشه‌وه زۆر گۆڕانكاریی به‌خۆیه‌وه دیووه ، كه به‌رده‌وامیی
پرۆسه‌ی ئاشتیی به‌رهه‌مێكی گرنگی ئه‌م قۆناغه‌یه ، ئایا ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ی
كه (PKK ) و باڵه سیاسیه‌كه‌ی ( حیزبی دیموكراتی گه‌لان ) دروستی
كردووه به خۆپیشاندانی تووندوتیژانه چ سوودێك به كۆبانی و پرسی كورد
ده‌گه‌یه‌نێت ؟ ئایا راگه‌یاندنی باری نائاسایی و ناردنه‌وه‌ی هێزی
سه‌ربازیی و هه‌زاران جه‌ندرمه بۆ شاره‌كانی كوردستان چ ده‌ردێكی كورد
ده‌رمان ده‌كات ؟ ئایا به‌رپا كردنه‌وه‌ی جه‌نگ – وه‌كو ئه‌وه‌ی جه‌میل
بایك ئاواته‌خوازیه‌تی – كورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌بات ؟ خۆ ئه‌وان
ئێستا بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی نیه و باسی چاره‌سه‌ری دیموكراسیی ده‌كه‌ن
بۆ هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردیش وه‌كو به‌شێك له‌و چاره‌سه‌ره .
به‌ڵام مه‌خابن سه‌ركردایه‌تیی عه‌له‌ویی ( PKK ) ئێستا كه هاوپه‌یمانی
دیمه‌شق و تارانه ( كه هیچ كامه‌یان هه‌نگاوێك له كورد نه‌هاتۆته پێش )
به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌له‌ویه‌ت له‌به‌رچاو ده‌گرێت ، ئه‌گینا چۆن ده‌بێت كورد
ببێته هاوپه‌یمانی دوو رژێمی دیكتاتۆر له دژی وڵاتێكی تر كه زۆر له
پرسی كورد هاتۆته پێشه‌وه ؟!
به راستی ( ئه‌فكان ئالا ) ی وه‌زیری
ناوخۆی توركیا زۆر باش وه‌ڵامی ( HDP ) ی دایه‌وه كه وتی : ئێوه بۆ
خۆتان رێگر بوون له‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا رێگا به سوپا بدات له سوریا
هێرش ئه‌نجام بدات ، ئێستاش خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن سوپا بچێته
كۆبانی بۆ شكاندنی تیرۆر !!
ئاشكرایه (PKK ) بۆچی دژی نه‌خشه‌ڕێگای توركیایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا ، چونكه :
1. كاتێ توركیا داوای دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین و ئازاد ده‌كات له
باكووری سوریا ، ئه‌م ناوچه‌یه شوێنی ده‌سه‌ڵاتی ( PYD ) یه و ئه‌وانیش
دژی ئۆپۆزیسیۆن و هاوپه‌یمانی ( به‌شار ئه‌سه‌د ) ن .
2. كاتێ توركیا
داوای ئه‌وه ده‌كات ئه‌و ناوچه‌یه بكرێته ناوچه‌یه‌ك بۆ پارێزگاریی
ئاواره‌كانی سوریا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش یارمه‌تیان بدات و بۆ خۆیان
بتوانن ببنه بنه‌مای ده‌وڵه‌تی داهاتووی سوریا ، ئه‌مه بۆ (PYD ) قابیلی
قبوڵ نیه ، چونكه جگه له هه‌ژموونی خۆی بڕوای به بوونی پارتی سیاسیی
كوردیش نیه چ جای پارتی تر .
3. توركیا داوای ئه‌وه ده‌كات هێزه
شۆڕشگێڕه سورییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا یارمه‌تی بدرێن له رووی مه‌شق و
چه‌ك پێدان و ئاماده بكرێن بۆ داهاتووی ئه‌و وڵاته ، به‌ڵام چونكه (PYD )
خۆی به به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆن نازانێت ، له‌وه ده‌ترسێت له‌و
نه‌خشه‌یه‌دا پێگه‌ی نه‌ك هه‌ر بێهێز ببێت به‌ڵكو دوور بخرێته‌وه ، بۆیه
به سه‌رسه‌ختانه دژایه‌تی ده‌كات .
4. توركیا داوای له ئه‌مه‌ریكا
ئه‌وه‌یه ریشه‌ی دروست بوونی تیرۆر كه به‌رده‌وامیی قه‌یرانی سوریایه
وشك بكرێت ، ئه‌ویش به رووخاندنی ئه‌و رژێمه خوێنڕێژه ، به‌ڵام
ئاشكرایه (PKK ) دژی ئه‌و نه‌خشه‌یه ، چونكه كۆڵه‌كه‌ی عه‌له‌ویه‌ت
ده‌ڕوخێت كه هاوپه‌یمانی ستراتیژیی ئه‌وانه .
لێره‌دا با كه‌س
موزایه‌ده‌ی ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا نه‌كات ئێمه خزمه‌ت به بۆچوونی توركیا
ده‌كه‌ین ، توركیاش وڵاتێكی گه‌وره‌یه و وه‌كو هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه
هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌دات ، به‌ڵام دیدی عاتیفیانه‌ی
كورد بۆ سیاسه‌ت وایكردووه كه رای گشتیی كوردستان توركیا وه‌كو نۆكه‌ری
خۆی ته‌ماشا بكات ، هه‌ر بۆیه كاتێ وا ده‌رناچێت تووشی هه‌ڵچوون و
تووڕه‌یی ده‌بن !!
ئه‌جێندای توركیا بۆ قه‌یرانی سوریا جیاوازه له
ئه‌جێندای خۆرئاوا ، توركیا ده‌یه‌وێت رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بڕوخێنرێت ،
به‌ڵام رێكخراوی سه‌هیۆنیه‌ت و ناوه‌نده‌كانی بڕیاریان له خۆرئاوادا دژی
رووخانی ئه‌و رژێمه‌ن ، له لایه‌ك نایانه‌وێت دیموكراسیه‌ت له
نزیكیانه‌وه سه‌ركه‌وتوو ببێت ، چونكه له میسریش له‌و ته‌جرووبه‌یه
ترسان بۆیه بوونه یارمه‌تیده‌ری كوده‌تا ، له‌سوریاش ئه‌وه‌یان پێ قبوڵ
ناكرێت ، ئه‌وان به‌س به‌رده‌وامیی شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌وێت له لایه‌ك
هه‌رلایه‌ك بكوژرێت هه‌ر به قازانجی ئه‌وانه و له لایه‌كی تریش
به‌رده‌وام ده‌بێته ئاشی هاڕینی توانا ئیسلامیه‌كانی ناوچه‌كه و دوور
كه‌وتنه‌وه‌ی مه‌ترسیی له ئیسرائیل . جگه له‌مانه‌ش ئه‌و قه‌واره‌یه
دژایه‌تی ئه‌وه ده‌كات سوریا ببێته قوڵایی ستراتیژیی بۆ توركیا و به‌و
پێیه‌ش توركیا ببێته هاوسنوور له‌گه‌ڵیدا .
ئێمه كاتێ ده‌مانه‌وێت
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان دابین بكه‌ین ، پێویسته بزانین دراوسێكانیشمان
كاری جدیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن ، ده‌بێ به
زیره‌كانه كار بكه‌ین و خۆمان له تووندوتیژیی بپارێزین ، چونكه
ته‌جرووبه‌ی مێژوو نیشانمان ده‌دات تووندوتیژیی نه‌ك داهاتووی نیه به‌ڵكو
مافه ره‌واكانیشمان ده‌خاته ژێر پرسیار ، به تایبه‌تی له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا چوارده‌وری كوردستان بووه‌ته ئاگر و ئێمه‌ش
ده‌سته‌ویه‌خه‌ی چه‌ندین قه‌یرانی كوشنده‌ین .