11/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یهپهگه داوای گۆڕینی تاوی کۆبانێ دەکات
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوای گۆڕینی ناوی شاری کۆبانێ دەکات کە هێزەکانی داعش لەهەوڵی گرتنیدان.
پۆڵات جان بەرپرسی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوا دەکات بە شاری کۆبانێ بگوترێت (کۆبانێ گراد) ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ قوربانیدان و هەوڵی شەڕڤانان لەپێناوی پاراستنی ئەو شارەدا.
ناوبراو لەپەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی (کۆبانێ، هاوشێوەی ستالینگرادە، بۆیە پێویستە بە کۆبانێگراد ناوی بهێنرێت).
لەجەنگی جیهانی دووەمدا هێزێکی بێ شووماری هیتلەر بۆ ماوەی 5 مانگ ئابڵوقەی خستەسەر شاری ستالینگرادی رووسیاو شەڕێکی قورسیان لەگەڵ چەکدارانی رووسیا ئەنجامدا، کە پاشتر هێزەکانی هیتلەر خۆیان بەدەستەوەداو شارەکەش بووە رەمزی خۆڕاگری و بەرخۆدان.
د.ع