11/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بەرێوەبەری ئاسایشی پارتی لەکەرکوک: پێمان دەڵێن بکوژ
لەدیدارێکیدا لەگەڵ گۆڤاری بزاڤ، هەڵۆ نەجات بەرێوەبەری ئاسایشی پارتی لەکەرکوک باسی دۆخی ئەمنی شارەکەو ئەرکەکانیان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو کە بەهاتنی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکە، کاری تێکدەرانە کەمبۆتەوە.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، هەڵۆ نەجات ئەوە دەخاتەڕوو کە لایەنەکانی تری کەرکوک دژی ئاسایش قسە دەکەن و تۆمەتی ئەوەیان دەخەنە پاڵ کە دەستیان هەیە لەکوشتنی خەڵکدا.
هەروەها بوونی هێزی شیعە لەناو کەرکوک رەتدەکاتەوەو دانیش بەوەدا دەنێت کە لەچەند ناوچەیەکی پارێزگاکە هێزی ئەمنی شیعە هەیە.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، بەرێوەبەری ئاسایشی پارتی لەکەرکوک باسی هەوڵەکانی یەکگرتنەوەی هەردوو ئاسایش دەکات و دەڵێت (خوازیارین بەزووترین کات هەردوو ئاسایش یەکبخرێت).
تەواوی دیدارەکە لەژمارە 10ی بزاڤ بخوێنەرەوە
د.ع