09/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی دیاریه‌كه‌ی یه‌كییه‌تی قبوڵ ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیتمانی ئاشكرایكرد، كه بارزانی بڕیاریداوه، درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ی قبوڵ بكات، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ی كه‌متر ده‌كاته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی ته‌موزی 2013، له‌سه‌ر داوای مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر یه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌م و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، سه‌ردانی بارزانیان كرد و له سه‌لاحه‌دین كۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به KNNCی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی به وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، كه دیارییه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه قبوڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ماوه‌كه‌ی كورت ده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: بارزانی به راشكاوی به وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوور ناگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان.
وتیشی: "بارزانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، له ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یدا داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات كه له‌سه‌ر ده‌ستور سازان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاش خستنه راپرسی ده‌ستوور جارێكی دیكه هه‌موار بكرێته‌وه"