وەزیری دەرەوەی عێراق: نهێنی شكستی موسڵ لەبەرامبەر داعش ئاشكرا دەكات
11/10/2014 نوسەر: bzavpress

وەزیری دەرەوەی عێراق: نهێنی شكستی موسڵ لەبەرامبەر داعش ئاشكرا دەكات

وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانەی سازكردنی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری بەغدا بۆ رۆژنامەنووسان دووپاتی كردەوە، حكومەتی ووڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادات هیچ هێزێكی بیانی و بنكەیەكی سەربازی بوونیان هەبێت.

جەعفەری ووتی، دەبێت دۆسیەی نوێ لەپەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئێران و ووڵاتانی تری دراوسێ بكەینەوەو كێشە هەڵپەسێردراوەكانیان چارەسەر بكەن.

لەبارەی زوو شكست هێنانی پارێزگای موسڵ لەبەردەم هێرش و پەلاماری گروپە چەكدارەكانی داعش، ناوبراو ووتی : عێراق لەناوخۆیدا گرفت و قەیرانێكی زۆری هەبوو، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەو شكستە گەورانە.