نهێنی دروستكردنی پاسه‌وانی نیشتمانی له‌عیراق
10/10/2014 نوسەر: bzavpress

نهێنی دروستكردنی پاسه‌وانی نیشتمانی له‌عیراق

رۆژنامه‌ی الاخباری-ی لوبنانی له‌دوا ژماره‌ی خۆیداو له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دروستكردنی هێزی پاسه‌وانی نیشتمانی له‌عیراق پێشنازی ئه‌مریكیه‌كان بووه‌ دوای رێككه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ ژماره‌ك كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی سوننه‌ له ناوچانه‌كانی خۆرئاواو باكوری عیراق.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژەی بەوەش کرد كه‌ پێشنازه‌كه‌ی ئه‌مریكا دوای شكستی سوپای عیراق بووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی داعش و له‌گه‌ڵ سوننه‌كاندا به‌نهێی رێككه‌وتوون كه‌ ئه‌و هێزه‌ بۆ پاراستنی ناوچه‌كانیان دروست بكرێت
رۆژنامه‌كه‌ نوسویه‌تی كه‌ پێشنازه‌كه‌ی ئه‌مریكا ته‌واوكه‌ری پرۆژه‌كه‌ی جۆزیف بایدنه‌ بۆ دابه‌شكردنی سوپای عیراق و ده‌یه‌وێت به‌هه‌مانشێوه‌ كه‌رتی سه‌ربازیش له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌یی و تایه‌فی دابه‌ش بكرێت. 
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ دانیشتنی 9ی ئه‌یلودا فه‌رمانیدا كه‌ پڕۆژه‌ یاسای دروستكردنی هێزی پاسه‌وانی نیشتمانی ئاماده‌ بكرێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا.