10/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خه‌ڵاتی نوبڵی ئاشتی به‌م دوو كه‌سایه‌تییه درا
خه‌ڵاتی نوبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2014، به‌هاوبه‌شی درا به مه‌لالا یوسفزای باكستانی و كایلاش ساتیارسی هندی، له‌به‌رامبه‌ر هه‌واڵه‌كانیان بۆ رێگریكردن له چه‌وسانه‌وه‌ی منداڵان و تازه‌پێگه‌یشتوون وله‌پیناو مافی منداڵ بۆ خوێندن.
ئه‌م خه‌ڵاته كه بڕه‌كه‌ی 1.1 میلۆن دۆلاره ساڵانه له 10ی دیسه‌مبه‌ر له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج دابه‌شده‌كرێت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌لفرێد نو‌بڵ-ی سویدی له‌ساڵی 1895دا .
خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ به كچه پاكسانی مه‌لالا یوسفزای دارا، ناوبراو به‌ر له‌دوو ساڵ له‌سه‌ر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بریندار كراوه له‌پێناو داواكردنی مافی ئافره‌تان بۆ خوێندن.
هه‌روه‌ها ساتیارسی هندیش یه‌كێكه له چالاكوانه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا داوای مافی خوێندن بۆ منداڵان ده‌كات.