تورکیا: ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان
08/10/2014 نوسەر: bzavpress

تورکیا: ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکان

لە ئاكامی خۆپیشاندنەكانی دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە ھێرشەكانی داعش و پشتگیری كردنی خەڵكی كۆبانێ تا ئێستا، لە دیاربەكر 8 ماردین 3، لە سێرت 2 ھەریەك لە باتمان، موش و وان یەك كەس بە كۆی گشتی 16 كەسی گیانیان لە دەستدا.

لە شارۆچكەی پاتنۆس سەر بە پارێزگای ئاگری لە چوارچێوەی خۆپیشاندنەكانی پشتگیری بۆ كۆبانێ كاسبكاران دوكانەكانیان نەكردەوە.خۆپیشاندەرەكان بە تایبەت فرۆشگا گەورەكان و ئامێری دراوی سەر بە بانكەكانیان كردە ئامانج و زیانیان پێ گەیاندن.

ھێزەكانی پۆلیس بە گازی فرمێسكڕێژ ھەوڵی بڵاوپێكردنی خۆپیشاندەرەكانیان دا. لە رۆژی رابردووە سوپاش یارمەتی هێزەكانی پۆلیس دەدات بۆ دابینكردنی ئاسایشی شارەكان.
حەوت كەس كە لە ئاكامی رووداوەكان دەستگیركرابوون رەوانەی دادگا كران.

لە پارێزگای ھەكاری، بەھۆی گەیشتنی زیان بە قوتابخانەكان، لە جۆلەمێرگی ناوەندی پارێزگا و شارۆچكەكانی دیكەی ھەكاری گەڤەر و چەلێ، بۆ ماوەی رۆژێك قوتابخانەكان كران بە پشوو.

لە خۆپیشاندنەكانی درەنگی شەوی سێشەممە بەردەوامبوون، خۆپیشاندەران باڵەخانەی سەرۆكایەتی زانكۆی ھەكاری و سێ پاس و ئۆتۆمبێلێكی بچووك و ئۆتۆمبیڵێكی گەورەیان ئاگر تێبەردا.

ئەمڕۆ لە شارۆچكەی شەمزینان سەر بە ھەكاری جگە لە دەرمانخانە و نانەواخانەكان ھەموو كارگە و دوكانەكان داخرابوون.

لە ئەنجامی خۆپێشاندان لە  شارۆچكەی كەڕبۆڕان دوو كەس و لە شارۆچكەی دێركی سەربە پارێزگای ماردین، كەسێك گیانی لەدەستدا.

پارێزگاری وان ئایدن نەزیه دۆغان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ئەو شارە مەحمود قەرەئاسلان لە ناوەندی پارێزگا بەدواداچوونیان بۆ ئەو كارگە و دوكانانە كرد كە زیانیان پێگەیشتووە.پارێزگار دۆغان، كوژرانی كەسێكی لە ئەنجامی خۆپێشاندانەكە رایگەیاند.