پەرلەمانی وڵاتی كەنەدا بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای بەشداری كردنی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە داعش رۆژی دووشەممە كۆبوویەوە. گفتوگۆكان تا دوێنێ شەو بەردەوام بوو، سەرئەنجام به زۆرینهی دهنگی ئهندامهكانی، پهرلهمانی كهنهدا بڕیاری دا وڵاتهكهی له چوارچێوهی هاوپهیمانێتیی نێودهوڵهتیدا و بۆ ماوهی شهش مانگ، بهشداری له شهڕی داعشدا بكات.
پڕۆژەكە بە 157 دەنگی بەڵێ و بە 134 دەنگی نەخێر پەسەند كرا.
دوای پەسەند كردنی پڕۆژە یاساكە لە لایەن پەرلەمانی كەنەدا سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ستیڤان ژۆسێف ھارپێر نووسراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا ھاتووە بە ئاسانی نەگەیشتوونەتە ئەم قۆناغە. ئێستا ھەڕەشە و مەترسییەكی گەورە رووبەڕووی كەنەدا، جیھان و مرۆڤایەتی بۆتەوە.
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە نوسراوەكەدا جەختی لەوە كردووتەوە كە:"رێكخراوی داعش لە سەرەتای ساڵی 2014وە تا ئێستا چەندین كاری وەحشیگەرانەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە.
Aلەو بارەیە ھارپێر رایگەیاندووە:"داعش لە كوردستان كۆمەڵكوژی دەكا، ئێمەش بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی خەڵكی عێراق بەشداری لە ھاوپەیمانی دژی داعش بە رابەرایەتی ئەمریكا دەكەین. پێویستە ھەموو لایەنەكان ئەو ھەڕەشەیە لەبەرچاو بگرن. ئێمە وەكو كەنەدا ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆمان ئامادەین ئەنجامی بدەین."
كەنەدا بە دابین كردنی فڕۆكەیەكی جۆری پۆلەروس CC-150 ھەڵگری سوتەمەنی بۆ فڕۆكەكان، 2 فڕۆكە لە جۆری ئاورورۆ CP-140 بۆ چاودێری، فڕۆكەیەكی دابەشكردنی سوتەمەنی لە ئاسمان، شەش فڕۆكەی جەنگی لە جۆری CF-18 ھەروەھا بە تیمێكی 600 كەسی بەشداری لە ھاوپەیمانێتیەكە دەكا. ھاوكات راشگەیاندرا سەربازی كەنەدا بەشداری لە ئۆپەڕاسیۆنی وشكانی ناكەن. ماوەی مانەوی تیمەكانیش لە ئەركەكەیان شەش مانگە.
هەروەها تا ئێستا كهنهدا بڕی 28 ملیۆن دۆلاری وهكو هاوكاری پێشكهشی ئاوارهكانی عێراق كردووه و جگه لهوهش 15 ملیۆن دۆلاری دیكهی بۆ كڕینی پێداویستیی سهربازی داوهته سوپای عێراق و هێزهكانی پێشمهرگه.