08/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ناڵی CNN لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سیناتۆری ئه‌مریكا ناوی ئه‌و وڵاتانەی ئاشکراکرد کە هاوكاری داعشیان كردووه
واشنتۆن: سیناتۆرێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی ڕابردودا پشتگیری له داعش كردوه وه‌ك به‌شێك له جه‌نگی واشنتۆن دژ به رژێمی سوریا.
ڕاند پاوڵ سیناتۆری ئه‌مریكا له چاوپێكهنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN رایگه‌یاند، ئه‌مریك ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌ی ڕابردودا پشتگیری له داعش كردوه وه‌ك به‌شێك له جه‌نگی واشنتۆن دژ به رژێمی سوریا.
پاوڵ وتیشی" ئه‌مریكا له‌گه‌ل داعش هاوپه‌یمانیی كرد، دژ به رژێمی ئه‌سه‌د له‌سوریا دواتر پڕچه‌ك كران، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و هۆكارهكانهیه که بۆچی داعش ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهرفراوانكرد و ئێستاش خۆمان له‌به‌رده‌م بارودۆخیكی ناهه‌مواردا ده‌بینینه‌وه، بۆیه ئێستا داعش ڕاكهڕاكیانه له نێوان سوریا‌و عێراقدا".
CNNده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی سیناتۆر راند پاوڵ نه‌یوتوه ئه‌وه‌یه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره ڕۆڵی بینیوه بۆ پشتگیری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داعش و Atlantic Council كونسوڵی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره له پشت ئه‌و جه‌نگه‌وه بووه.
ئه‌و كه‌ناله ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، ئه‌وه ته‌نیا ئه‌مریكا نه‌بووه پشتگیری قاعیده و داعشی كردوه له سوریا بە پارە و پرچه‌كی كردوون به‌ڵكو سعودی، قه‌ته‌ر، فه‌ره‌نسا و توركیاش بوون بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی ڕژێمی سوریا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و چه‌كانه بۆ "تیرۆیستهكان" به پله‌ی سه‌ره‌كی به رێگای توركیاوه نێردراون بۆ سوریا ، توركیا له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستی جیاواز ڕۆلی گرنگی بینیوه له پشتگیریكردنی ئه‌و گروپه.
لای خۆیه‌وه هیلاری كلینتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مریكا بۆ واشنتن پرێس تیفی رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ده‌ركه‌وتنی "تیرۆریستی" ده‌وله‌تی ئیسلامی (داعش) له سوریا و عێراق ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سیاسه‌تی كورتبینی ئه‌مریكا له پشتگیری كردنی داعش دژ به رژێمی سوریا به‌ڵام حیسابی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه داعش ببێته ئه‌و هێزه مه‌ترسیداره.