وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، شەڕی كوبانی كە جیهان لە تەلەفزیۆنەكانەوە سەیری دەكەن "زۆر ترسناكە" و رێگە نادەین ئەو شارە بكەوێتە دەست داعش.
جۆن ساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتی:" هەموو لایەك راستەوخۆ شەڕی كوبانی دەبینن كە زۆر ترسناكەو كەس نایەوێت كەوتنی ئەو شارە ببینێت."
ئاماژەشیدا "ئامانجی یەكەممان ئەوەیە نەهێڵین داعش پەناگەیەكی ئارامی هەبێت".