08/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلات جان داواكارییه‌ك پێشكه‌شی كوردان ده‌كات
پۆڵات جان وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل داوایه‌ك پێشكه‌شی كوردانی خۆپیشانده‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كات.
لهپهیامێكدا كه له‌په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بلاویكردۆته‌وه، پۆڵات جان وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) داوا له‌و كوردانه ده‌كات كه خۆپیشاندان بۆ پشتگیری كۆبانێ ده‌كه‌ن، ته‌نها ئالا‌و دروشمی یهكینهكانو كۆبانێ به‌رزبكه‌نه‌وه.
جان له‌و په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت (داوا ده‌كه‌م له‌هه‌موو كوردان له‌خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها ئاڵای یه‌كینه‌كانی پاراستنی گهلو یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان‌و ناوی كۆبانێ به‌رزبكه‌نه‌وه).
د.ع