07/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌سلێمانی خۆپیشاندان بۆ كۆبانێ كرا
له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانێك بۆ پشتگیری له كۆبانێ كرا‌و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده نه‌بوون.
كه‌مێك به‌رله‌ئێستا خۆپیشاندانێكی خۆڕسكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانی له كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان به‌رێوه‌چوو، كه نوێنه‌ری هیچ لایه‌نێكی سیاسی ئاماده‌ی نه‌بوو.
خۆپیشاندانه‌كه له شه‌قامی سالم ئه‌نجامدراو ژماره‌یه‌كیش له ئه‌ندامانی چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و رۆژنامه‌نووسان‌و رۆشنبیران ئاماده‌ی بوون.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا دروشمی (كۆبانێ، كۆبانێ) ده‌وترایه‌وه‌و داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشوور كرا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هاوكاری كۆبانێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی نیگه‌رانی، ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان بوو، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا به‌شداربن‌و هه‌ڵوێستیان بخه‌نه‌ڕوو.
د.ع